31/05/2026
ئاگاداری
خوێندکارانی هەردوو قۆناغی(١٠+١١)زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم+دووەم/ خولی دووەم بەپێی ئەو خشتەیەیی دانراوە لە ڕێکەوتی ١٥-٦-٢٠٢٦ کاتژمێر (٨:٣٠)ی سەرلەبەیانی دەست پێ دەکات، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن.
26/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی
مامۆستایانی بەڕێز و خوێندکارانی ئازیز لەم ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتــی خــوا بڕژێـت بەسـەر یەک بە یەکــتانا .
بەبۆنەی کۆتایهاتنی تاقیکردنەوەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایـی ساڵـی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)بەناوی بەڕێــوەبەر و دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکەمانەوە
وێڕایــی سوپاس و پێزانین بــۆ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێــندنگەکەمـان بەڕێــز مـــامـۆستا(ڕێبوار علی) سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان هەیە بۆ سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز و لیـــژنە جیاوازەکانی خوێندنگە کەبەوپەڕی دڵـــسۆزییەوە ئەرکەکانیان جێ بەجێکرد، گەرمترین پیرۆزبایی و چەپگە گوڵــی سەرکــەوتن ئاراستەی خــــانەوادە و خوێندکارانـــی دەرچووی خولی یەکەم دەکەین و هیوای سەرکەوتن و دەرچوونیش بۆ ئەو خوێندکارە خۆشەویستانە دەخوازین کە ماونەتەوە بۆ خولی دووەم.
هەروەها هیوای سەرکەوتــن و بەدەستهێنانــی نمرەی بەرز و دڵــخواز بـۆ خوێندکارانــی قۆناغـی(١٢)ی ئامادەییەکەمان دەخوازین و چاوەڕێی ئەنجامی دڵخۆشکەریان لێ دەکەین و هانیان دەدەین کە ئەو ماوەیەیی لەبەردەستیان ماوە سودی باشی لێ ببینن .
دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی نوقڵ و شیرینی جەژنی قوربانی پیرۆز ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و خێزانەکانیان بکەم و لەخوای گەورە تکاکارین کە خۆشی و شادی ئاوێتەی ماڵەکانتان بکات و ڕۆژانی جەژنی قوربان و سەرکەوتنی خوێندن بەخۆشی و سەلامەتی و تەندروست باشی بەڕێبکەن.
بەڕێوەبەر
کاروان محمد حسن
٢٦-٥-٢٠٢٦
24/05/2026
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (١٠+١١)ی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە
سبەینێ دووشەممە ٢٥-٥-٢٠٢٦ لە خوێندنگە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ خولی یەکەم .
تێبینی:
١- 👈لە کاتژمێر (٩) خوێندکارانی پۆلی(١٠)ی زانستی و وێژەیی ئەنجام وەردەگرن.
٢-👈لەکاتژمێر (١٠) خوێندکارانی پۆلی(١١)ی زانستی و وێژەیی ئەنجام وەردەگرن.
٣- 👈پێویستە هەر خوێندکارێک کتێبی لا ماوە بیگەڕێنێتەوە ئەگەر نا ئەنجام وەرناگرێتەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران
کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی نوێ
23/05/2026
.....پێناسەی ئەزموونی......
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزەیەمی وێژەیی زانستی
* بۆ كوران 👨🦰 ( زانستی + وێژهیی )
رۆژی دوو شهمه « 25/ 5 / 2026 » پێناسەی ئەزموونی دابەش دەکرێت ..
کاتژمێر « 4:30 ی سەرلەئێواره »
* بۆ كچان 👩 ( زانستی + وێژهیی )
رۆژی سێ شهمه « 26/ 5 / 2026 » پێناسەی ئەزموونی دابەش دەکرێت ..
کاتژمێر « 4:30 ی سەرلەئێواره »
تێبینی //
👈 پێناسی ئەزموونی جگە لە خوێندکار خوی نەبێت باج پێ نادرێتەوە بەھیچ کەسێک،
👈 ئەوانەی پێناسی ئەزموونی وەردەگرنەوە لای ئێمە 1️⃣قوتابی ئاسایی 2️⃣چاککردنی تێکڕا
3️⃣یــەک بابەتی 4️⃣دوو بابەتی 5️⃣ بهرایی
19/05/2026
ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە، شوێن وهۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بەرامبەر ناوەکانتان دیاریکراوە.
پێویستە خوێندکار ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی ئەو قوتابخانەیە بکات کەتاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدات بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی نوێ
15/05/2026
ئاگاداری
خوێندکارانی قۆناغی(١٠+١١)زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەینێ شەممە ١٦-٥-٢٠٢٦ تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدرێت لەهەمان کات بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن.
11/05/2026
ئەمڕۆ دوو شەممە ١١-٥-٢٠٢٦ دووەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم/خولی یەکەم بۆ هەردوو قۆناغی (١٠+١١)ی زانستی و وێژەیی، سەردانیکردنی بەڕێز مامۆستا (ڕێبوار علی)سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنگەکەمان بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان .
کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی نوێ
١١-٥-٢٠٢٦
09/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم/خولی یەکەم ساڵی خوێندنی(٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠-٥-٢٠٢٦ەست پێ دەکات .
تێبینی/
۱ـ بۆ هەردوو قۆناغی (١٠ + ١١ )ی زانستی و وێژەیی هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (٨:٠٠) دەست پێ دەکات.
٢- تاقیکردنەوەکان جگە لەخوێندکارانی ئاسایی خوێندکارانی دەرەکی پۆلەکانی (١٠ +١١)ی زانستی و وێژەیش دەگرێتەوە و دەبێت ئامادەبن.
٣ـ پێویستە خوێندکاران ( ١٠ ) خولەک پێش تاقیکردنەوە لەخوێندنگە ئامادەبن ٠
٤ـ پێویستە خوێندکار پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە وەک قەڵەم و لاستێک و قەڵەم دادەر لەگەڵ خۆی بهێنێت و داوای پێداویستی تاقیکردنەوە لەهاوڕێکەی نەکات ٠
٥- تکایە هەموو ڕۆژێک سەیری خشتەی تاقیکردنەوەکان بکە بۆ دڵنیابونەوە لە تاقیکردنەوەی ڕۆژی دواتر.
بەهیوای لەش ساغی و سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارانی ئازیز ٠
کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی نوێ
06/05/2026
* خشتهی دانیشتنی خوێندكارانی پۆله ناكۆتاكان بۆ تاقیكردنهوهی وهرزی دووهم خولی یهكهم بۆ ساڵی خوێندن ( 2025 - 2026 ) .
1- كهرتی ( 1 + 2 ) بهشێك له پۆلی 10زانستی لهگهڵ 11وێژهیی له هۆڵ تاقیكردنهوه دهكهن .
2- كهرتی ( 3 + 4 ) بهشێك له پۆلی 11زانستی لهگهڵ 10وێژهیی له هۆڵ تاقیكردنهوه دهكهن .
3- كهرتی ( 5 + 6 ) بهشێكی تر له پۆلی 10زانستی له تاقیگهی ( زینده + فیزیا ) تاقیكردنهوه دهكهن .
4- كهرتی ( 7 + 8 + 9 + 10 ) بهشێكی تر له پۆلی 10زانستی له مهمهری دهیهمی زانستی تاقیكردنهوه دهكهن .
5- كهرتی ( 11 + 12 + 13 + 14 + 15 ) بهشێكی تر له پۆلی 11زانستی له مهمهری دهیهمی وێژهیی تاقیكردنهوه دهكهن .
6- كهرتی ( 16 ) بهشێكی تر له پۆلی 11زانستی له ژووری وهرزش تاقیكردنهوه دهكهن .
05/05/2026
خوێندکارانی قۆناغی (١٢)ی زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئەکەینەوە کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٥-٥-٢٠٢٦ کاتژمێر (٤)ی دوانیوەڕۆ(عەسر) لەخوێندنگە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی
کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی نوێ
٥-٥-٢٠٢٦