Qadria Saeed Ali

Qadria Saeed Ali

Share

دەنگی ئێوەین
لیستی ٢٧٨ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

Photos from Qadria Saeed Ali's post 08/11/2025

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : ( من رأى منكم منكرا فليغيره بيده ، فإن لم يستطع فبلسانه ، فإن لم يستطع فبقلبه ، وذلك أضعف الإيمان ) رواه مسلم .

ئەم فەرموودەی پێغەمبەری خودا (سەلامی خوای لێی بێت) کە ئەبو سەعید الخدری گێڕاویەتەوە. دەفەرموێت گوێم لە پێغەمبەری خودا (ﷺ) بوو فەرمویەتی: هەرکەسێک لە ئێوە شتێکی هەڵە دەبینێت، با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر توانای ئەوەی نەبوو، ئەوا بە زمانی؛ و ئەگەر توانای ئەوەی نەبوو، ئەوا بە دڵی پێی ناخۆش بێت، و ئەوە لاوازترین پلەی باوەڕە.

07/11/2025

پەیامی کۆتایی….
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
دروود و سڵاو بۆ گیانی پێغەمبەری ئازیزمان و یار و یاوەرانی.
خوشکان، برایان، لایەنگرانی حەق، لایەنگرانی پەروەردەی ئیسلامی، هاوڵاتیانی دژە زوڵم، هاوڵاتیانی دژی نا دادپەروەری . ئەمە پەیامی کۆتاییمە بەڵام دەسپێکە بۆ کارکردن و پاراستنی دین و قیەم و مەبادیئی ئەخلاقی و ئاینی و کلتووری و نەتەوەیی. لە پشت کابینەی دەنگدان ئەمێنیتەوە خۆت و خودا و ویژدانت. ڕوو لە حەق و دژی زوڵم و ستەم بوەستەوە.

ئەو لایەنە هەڵبژێرە کە باوەشی بۆ منداڵە بێنازەکان کردەوە نەک ئەوەی بێنازی کردن. ئەو لایەنە هەڵبژێرە کە شکۆ و تاجی زێڕینی خستە سەر کچە گەنجەکانمان نەک ئەو لایەنەی جێندەر و هاوڕەگەزبازی خستە ناو ڕێکخراو و بەرنامەکانیان. ئەو لایەنە هەڵبژێرە کە لە شەش ساڵیەوە بە بەرنامە و پڕۆگرامی پەروەردەی هەیە، نەک ئەو لایەنەیی بە لا ڕێیان دەبەن و دواتریش ئاوارەییان دەکەن.

دایکە چاو لە ڕێکان، ئەوانەی چاوەکانتان لە چاوەڕوانی ڕۆڵەکانتان هەمیشە وەک بارانی بەهارە. دەنگ بدەن بەو لایەنەی هەموو هەوڵیان بۆ هێنانەوەی ڕۆڵەکانتانە. بە پشتیوانی خودا، دەنگی ئێوە کارێک دەکەین کە ڕۆڵەکانتان و ڕۆڵەکانمان لێرە ببنە خاوەن کار و ژیانی شایستە کە ناچار نەبن بۆ قوتی ژیانیان، خێزان و نیشتیمان جێبهێڵن.

کچان و ژنانی وڵاتەکەم دەبمە دەنگتان لە پاراستنی مافەکانتان. هەموو هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ وەکو خوشکێک و مامۆستایەکی ئاینی بە شەرع و یاسا مافە زەوتکراوەکانتان بۆ بگەڕێنمەوە.

کچە دەستڕەنگینەکانی وڵاتەکەم. ئەوانەی هەموو هەوڵتان بۆ ئیشکردن و وەستانە لەسەر پێی خۆتان. کار و پڕۆژەی تایبەتم بۆ ئێوە هەیە کە وەک گەنجانی هەموو عێراق قەرزی درێژخایەن وەربگرن بە بێ سوو و ڕیبا.

هاوڵاتیانی بازنەی سلێمانی تۆ تەنها پەنجە مۆر ناکەیت تۆ بڕیار دەدەیت تا ٢٠٢٩ کێ ببێتە بڕیار دەر و دەنگ و ڕەنگی تۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
بگەڕێ و بیر بکەوە کێ ئەکەیتە دەمڕاستی٤ ساڵی ئایندەت. وە دڵنیابە ئەگەر تۆ دەنگ نەدەیت کەسانی تر دەنگ و ناوی تۆ بەکاردەهێنن. بڕۆ و بوونی خۆت بسەلمێنە.

لە کۆتاییدا سوپاس بۆ هەموو هاوڕێ و هاوکار و خزم و دۆستەکانم. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بە وشەیەک بە ڕستەیەک دڵگەرمیان پێداوم، إن شاءالله ئەبینە جێی ئومێدتان و بێ ئومێدتان ناکەم. چاوەڕێی هەوڵ و هیممەتتانین سنوقەکان بە ژمارە ٤ لە لیستی ٢٧٨ بڕازێننەوە.

خوشکتان قەدریە سەعید علی کاندیدی ژمارە ٤ لە لیستی ٢٧٨ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.






#کوردستان

07/11/2025

سوپاس بۆ برای بەڕێزم مامۆستا سلێمان بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی ٧ ی ڕانیە.






#کوردستان

07/11/2025

سوپاسی قوتابی ئازیزم ئەکەم بێری گیان. سوپاس بۆ وشەکانت

07/11/2025

سوپاس بۆ برای بەڕێزم ئەندازیار عبدالقادر، پشت بە خوای گەورە بێ ئومێدتان ناکەم






#کوردستان

07/11/2025

سوپاسی خوشکی ئازیزم مامۆستا هەڵاڵە محمد صالح دەکەم.إن شاء الله ئەبینە جێی متمانەی بەڕێزتان.






#کوردستان

07/11/2025

سوپاسی خوشکی ئازیزم مامۆستا ژیان حەمە ئەحمەد.
إن شاء الله ئەبینە جێی متمانەی بەڕێزتان.






#کوردستان

07/11/2025

گرنگی ڕۆڵی خوشکان و ژنان لە ناو یەگرتوو و پەرلەمان، سوپاس بۆ خوشکی ئازیزم خوشکە صەبریە غفار.






#کوردستان

07/11/2025

لە پێناو پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبینە دەنگی ئێوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

قەدریە سعید علی
کاندیدی ژمارە ٤ لە لیستی ٢٧٨ـی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان







#کوردستان

07/11/2025

سوپاس بۆ دکتۆر یاسین عزیز .إن شاء الله ئەبینە جێی متمانەی بەڕێزتان.

07/11/2025

سوپاسی ئەندازیار بیلال علی دەکەم.إن شاء الله ئەبینە جێی متمانەی بەڕێزتان.






#کوردستان

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address

As Sulaymaniyah