Nishtiman Technical and Vocational Institute

Nishtiman Technical and Vocational Institute

Share

A practical institute that helps students learn real skills for real jobs.

We focus on training, career growth, and building your future — right here in Sulaymaniyah.

Symposium Registration 01/05/2026

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان بانگهێشتتان دەکات بۆ یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستی خۆی:

"دەستی کارامە، داهاتووی بەهێز: خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان"

ئەم سیمپۆزیۆمە وێستگەیەکە بۆ گفتوگۆی پسپۆڕان دەربارەی داهاتووی کار و پیشە لە دوو پانێڵی جیاوازدا:

🔹 پانێڵی یەکەم: خوێندنە پیشەییە تەندروستیەکان لە هەرێمی کوردستان : کاریگەرییەکانی لە داهاتوو
🔹 پانێڵی دووەم: خوێندنە پیشەییە ئەندازیارییەکان و تەکنەلۆجیەکان لە هەرێمی کوردستان: دەرفەتەکان و ئاڵانگارییەکان

📝 بۆ بەشداری کردن، تکایە لەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بکە:
🔗 https://erp.ntvi.edu.iq/SHSF-2026

بەروار: چوارشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٦

کات: کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی

شوێن: سلێمانی، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، پڕۆژەی شاری ئارام، هۆڵی تەڵعەت تاهیر (لەناو باڵەخانەی پەیمانگەی نیشتمان).

📢 هاتن بۆ هەمووانە.
-

Symposium Registration Symposium on Skilled Hands, Strong Future Attendance Registration Title Full Name Workplace Position Email Address Phone Number ✓ Registration Confirmed Your attendance has been recorded successfully.

01/05/2026

ئەمڕۆ ڕێز لەو دەستانە دەگرین کە بە کارامەیی و ماندووبوونیان ژیان بونیاد دەنێن. لە پەیمانگەی نیشتمان، بڕوامان وایە "فێربوونی پیشە" بناغەی داهاتوویەکی بەهێزە.

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کەبە هەوڵ و دڵسۆزیی و زانست و کار، وڵات ئاوەدان دەکەنەوە. 🛠️🏢
-

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 29/04/2026

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە تواناکانی فێرخوازان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست، ئەمڕۆ لە یاریگای پەیمانگەکەمان، یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێ لەنێوان فێرخوازانی بەشە جیاوازەکاندا بەڕێوەچوو.

ئێمە بڕوامان وایە کە “کارامەیی تەنها لە هۆڵەکانی خوێندندا نییە، بەڵکو لە بونیادنانی جەستەیەکی تەندروست و گیانی هەرهەمیشەیی تیمییشدایە”.

دەستخۆشی لە سەرجەم بەشداربووان دەکەین بۆ ئەو ئاستە بەرزە و گیانی وەرزشییەی نیشانیاندا.

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 25/04/2026

لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی پڕ لە ئارامی و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان فێرخوازان، پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان ڕۆژی پێنجشەممە سەیران و گەشتێکی تایبەتی بۆ فێرخوازانی ئازیز سازکرد.

ئەم چالاکییە دەرفەتێکی نایاب بوو بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە ئامێزی سروشتدا. دروستکردنی ئەم جۆرە کەشە دۆستانە و پڕ لە وزەیە، بەشێکە لە کارنامەی پەیمانگەکەمان بۆ ئەوەی فێرخوازان بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە بەردەوامی بە کاروانی زانستی خۆیان بدەن.
-

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 25/04/2026

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان بۆ بەهێزکردنی لایەنی پراکتیکیی خوێندن، سیمینارێکی ئاستبەرز لەژێر ناونیشانی (خۆ ئامادەکردنی بۆ بازاڕی کار )لەلایەن ، بەڕێز (ئەحمەد یوسف عزیز) پێشکەش کرا.

لەم چالاکییەدا، بەڕێزیان بە شێوەیەکی زانستی باسیان لەوە کرد کە چۆن فێرخوازان دەتوانن دوای بەدەستهێنانی بروانامەکانیان ، بە ئاسانی و بە شارەزاییەکی زۆرەوە دەست بە کارکردن بکەن و جێگەی خۆیان لە بازاڕدا بدۆزنەوە.
-

20/04/2026

لە جیهانی ئەمڕۆدا، بڕوانامە تەنها سەرەتای ڕێگەکەیە؛ ئەوەی جیات دەکاتەوە، ئامادەسازیی ستراتیژییە بۆ بازاڕی کار.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان، لە پێناو ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ قۆناغی دوای خوێندن، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی ⁨خۆ ئامادەکردن بۆ بازاڕی کار بەئامادەبوونی (ئەحمەد یوسف عزیز ) ساز دەکات

📅 ڕێکەوت: چوارشەممە، ٢٢ / ٤ / ٢٠٢٦
🕙 کاتژمێر: ١٠:٣٠ی بەیانی
📍 شوێن: هۆڵی پەیمانگەی نیشتمان
-

16/04/2026

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ئێمە لە پەیمانگەی نیشتمان جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی سروشت، بەشێکی دانەبڕاوە لە زانست و پەروەردەی مۆدێرن. پاراستنی خاک و ئاو و هەوای نیشتمان، تەنها ئەرکێکی سەرشان نییە، بەڵکو گەورەترین خزمەتە بە نەوەکانی سبەی.

با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستان هەمیشە بە ئاوەدانی و سەوزی بمێنێتەوە، چونکە ژینگەیەکی پاک، بنەمای ژیانێکی تەندروست و ئایندەیەکی گەشاوەیە.
-

15/04/2026

هونەر لای ئێمە تەنها ڕەنگ و هێڵ نییە، بەڵکو گوزارشتێکی قووڵە لە فکر و بەهرەی فێرخوازانمان.
لە ڕۆژی جیهانیی هونەردا، ڕێز لەو کارە دەستییانە دەگرین کە دەرئەنجامی وردبینی و خەیاڵێکی فراوانن.
ئەم بەرهەمانە نیشانەی ئەوەن کە فێرخوازانی پەیمانگەی نیشتمان، لە پاڵ زانستدا، خاوەن توانایەکی داهێنەرانەی بێوێنەن.
هەر یەک لەم کارانە چیرۆکێکی تایبەت و هەوڵێکی ماندوونەناسانەی لە پشتە، کە مانا بە بێدەنگیی دەبەخشێت و جوانی دەخوڵقێنێت.

دەستخۆشی بۆ فێرخوازە بەهرەمەندەکانمان و هەمیشە دەستڕەنگین بن.
-

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 15/04/2026

لە ساڵیادی کارەساتی تراژیدیی ئەنفالدا، فێرخوازانی پەیمانگەی نیشتمان بە چالاکییەکی فکری و ئەدەبی، ڕێزیان لە یادی قوربانییان گرت.
چالاکییەکە بریتی بوو لە سازکردنی سیمینارێکی زانستی و خوێندنەوەی چەند دەقێکی شیعری، کە تێیدا مامۆستا و فێرخوازان بە دیدگایەکی ئەکادیمی و هەستێکی نیشتمانییەوە تیشکیان خستە سەر ڕەهەندەکانی ئەم کارەساتە. ئامانجی ئەم یادکردنەوەیە، زیندوو ڕاگرتنی ناسنامەی نەتەوەیی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و دادپەروەری بوو لە ڕێگەی وشە و مەعریفەوە.

StudentVoice GenocideAwareness Justice MemorialEvent Kurdistan

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 14/04/2026

لەم یادە پڕ لەزامەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر سەلام عبدالکریم مامۆستا لە پەیمانگەکەمان لە ڕوانگەیەکی ئەکادیمی و ویژدانییەوە، پەیامێکی قووڵ ئاڕاستەی نەوەکانی ئەمڕۆ دەکات.
ئەنفال لای ئەو، تەنها یادکردنەوەیەکی ساڵانە نییە، بەڵکو برینێکی ساڕێژنەبووی نەتەوەیەکە کە دەبێت وانەی لێ وەربگیرێت بۆ پاراستنی ئایندە.
-

11/04/2026

خوێندکارانی ئازیزی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان..

خۆشحاڵین کە جارێکی دیکە پۆلەکانمان بە گەڕانەوەی ئێوە ئاوەدان دەبنەوە.
ئاگادارتان دەکەینەوە، لە چوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی (خوێندنی باڵا) و وەزارەتی (پەروەردە)، پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە:

✅ شێوازی دەوام: خوێندن لەناو پۆل و کەمپەسەکان دەبێت.
🗓 کات: سبەی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٢ی ٤ی ٢٠٢٦.

هیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نیشتمان
١١ی نیسانی ٢٠٢٦

Photos from Nishtiman Technical and Vocational Institute 's post 07/04/2026

لە ڕۆژی جیهانیی تەندروستیدا، د. بوشرا محەمەدی پەیامێکی گرنگمان پێ دەگەیەنێت: تەندروستیی ڕاستەقینە بریتییە لە هاوسەنگیی نێوان جەستە، دەروون و کۆمەڵگە.
-
Health is more than just being illness-free! 🩺✨

This World Health Day, Dr. Bushra Mohammede reminds us that true health is a balance of Body, Mind, and Social well-being.

When your inner peace meets physical health, you are truly thriving. Remember: global peace starts with your own.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Malik Mahmood Street
As Sulaymaniyah
48001

Opening Hours

Monday 08:30 - 17:00
Tuesday 08:30 - 17:00
Wednesday 08:30 - 17:00
Thursday 08:30 - 17:00
Saturday 08:30 - 17:00
Sunday 08:30 - 17:00