Ferga Center

Ferga Center

Share

فێرگە بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری Ferga Center for IT solution

23/05/2026

👨‍💻 ماڵئاوا لە سابسکرایب و باجی مانگانەی ئامرازەکانی AI بکە!

زۆربەمان وەک گەشەپێدەران پێویستمان بە یاریدەدەری ژیری دەستکرد هەیە بۆ خێراکردنی کارەکانمان، بەڵام پێدانی ٢٠ دۆلاری مانگانە بە Cursor یان GitHub Copilot ڕەنگە بۆ هەمووان گونجاو نەبێت. لێرەدا پڕۆژەی ناوازەی OpenCode دێتە کایەوە.

OpenCode چییە؟
ئامرازێکی تەواو خۆڕایی و سەرچاوە-کراوەیە (Open-Source) کە وەک بریکارێکی هۆشمەند (AI Agent) ڕاستەوخۆ لە ناو تێرمیناڵی سیستەمەکەتدا (Terminal) یان وەک ئەپڵیکەیشنی دێسکۆپ و ئێکستەنشنی VS Code کاردەکات بۆ نووسین، چاککردنی باگ، و شیکردنەوەی کۆدەکانت.

🌟 گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
١️⃣ Model-Agnostic: بەستراوەتەوە بە زیاتر لە ٧٥ دابینکەری مۆدێلی جیاواز. تۆ تەنها API Key ی خۆت (وەک Gemini Free یان Groq یان Claude) دادەنێیت و تەنها هێندەی بەکارهێنانی ڕاستەقینەت پارە دەدەیت (کە زۆرجار زۆر کەمترە یان هەر خۆڕاییە).
٢️⃣ پاراستنی زانیارییەکان (Privacy): کۆد و زانیارییەکانی پڕۆژەکەت لەسەر سێرڤەری تر پاشەکەوت ناکرێن و پرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵی خۆتدا دەبێت.
٣️⃣ تیشک خستنە سەر کۆنتێکست (Context Awareness): تەنها سەیری ئەو فایلە ناکات کە کراوەتەوە، بەڵکو لە تەواوی پێکهاتەی پڕۆژەکەت و پەیوەندی نێوان فایلەکان تێدەگات.
٤️⃣ تایبەتمەندی Build & Plan: بە داگرتنی bکلیلی Tab دەتوانیت بڕیار بدەیت کە ئایا AI ڕاستەوخۆ دەستکاری فایلەکانت بۆ بکات (Build) یان تەنها پلان و شیکردنەوەت بۆ بنووسێت (Plan).

🚀 ئەگەر دەتەوێت خێرایی کارکردنت ببەیتە ئاستێکی تر، هەر ئێستا سەردانی ماڵپەڕەکەیان بکە و تاقی بکەرەوە:
🌐 opencode.ai

#گەشەپێدەر

GitHub - shadcs/LanguageGenerator 03/12/2024

پاکێجێکی سادە و بچووک بۆ بەکارهێنەرانی لاراڤێڵ ئەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ وەرگێڕانی فایلی زمانەکان لە زمانێک بۆ زمانێکی تر.
بەگشتی پاکێجەکە بە جۆرێک دروستم کردووە زۆر بە ئاسانی ئەم کارەی پێ ئەنجام بدەن تەنها با نووسینی کۆدی زمانەکان بە نموونە (en) بۆ (ckb) کە لە زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی بە سود بینین لە وەرگێڕی گۆگڵ کارەکەت بۆ ئەنجام ئەدات.

بەهیوای سوود بۆ هەوادارانی لاراڤێڵ.

GitHub - shadcs/LanguageGenerator Contribute to shadcs/LanguageGenerator development by creating an account on GitHub.

Photos from Ferga Center's post 19/10/2023

کورتکراوە گرنگەکانی html کە پێویستە بیانزانی وەک گەشەپێدەرێکی وێب

Photos from Ferga Center's post 11/10/2023

بەر بڵاوترین ئەلگۆریتمەکان لە جاڤاسکریپت چۆن بنوسین ؟
ئەمە لیستی ١٠ ئەلگۆریتمە کە پێویستە هەموو گەشەپێدەرێک بیزانێت بۆ خێراکردنی پرۆژەکانیان وە باشتر کردنی کارەکانیان

DeveloperWeek - Conference & Expo (February 15–23, 2023) 01/02/2023

DEVELOPER WEEK
یەکێک لە گەورەترین پێشانگا و کۆنفرانسەکانی گەشەپيدەران بۆ نوێترین تەکنەلۆژییەکانی سەردەم لە بوارەکانی:
technologies like VR Dev
Artificial Intelligence Dev
Blockchain Dev
IoT Dev
Serverless technology
Microservices technology
new JavaScript frameworks
چەندان بابەت و نوێکاری دیکە ئێستا ئەتوانن خۆتان تۆمار بکەن، بە گشتی ئەتوانن بەشی بروانامە و کۆنفرانس و وۆرکشۆپ بەکاربێنن کە دڵنیام سودی زۆری دەبێت بابەتەکانی هەمووی نوێن.

DeveloperWeek - Conference & Expo (February 15–23, 2023) DeveloperWeek (February 15–23, 2023 | San Francisco Bay Area & Virtual) is the world's largest developer & engineering technology conference & expo.

19/11/2022

web developer skills 2022 #فێرکاری #فێرگە

17/11/2022

سەیرێک بکەن جیاوازی نێوان ئەو دوو وێنەیە شەست ساڵە، و بۆ یەک شوێن، و بۆ هەمان پارچە ئەلیکترۆنی!!! #فێرگە #فێرکاری

Photos from Ferga Center's post 11/08/2022

کاری نوێمان دیزان و گەشەپێدانی ماڵپەڕی تایبەت بە ئیڤێنتی

سەنتەری فێرگە بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری
دروستکردنی ماڵپەڕ لەسەر خواست و دواکاری خۆتان بە گونجاوترین نرخ پەوەندیمان پێوە بکەن:

٠٧٧٠٢٢٥٤٤٢٦ - ٠٧٥٠١٤٨٠٨٨١

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address

Kurdsat
As Sulaymaniyah
46001