01/10/2025
ساین بۆ خولی زستانە زۆر جیاوازە
خولێکی تایبەت بەم نزیکانە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢
ستافێکی نوێ و خەرمانکردنی دەیان ئەزموونی ساڵان
دیاری ئۆفەری تایبەت بۆ خوێندکارانی خوێندنگەکانی نزیک لە.پەیمانگاکەمان.
بەم زووانە.
چاوەڕوانبن.
30/09/2025
"زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە"
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ تاوەکو ئێستا (49808) دەرچوى دوانزەى ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى (2025/10/2) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 سەعاتەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.
30/09/2025
کۆلێژی ئاسایشی نیشتیمانی لەزانکۆی سلێمانی بەفۆڕمی دەستی خوێندکار وەردەگرێت بەم مەرجانە
نمرەی خوێندکار 75 کەمتر نەبێت
تەنها زانکۆلاینی هەیە پاراڵێڵی نیە
سایبەر سکویرتی تەنها بۆ زانستیە
دیراساتی ئاسایش و ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ زانستی و وێژەییە
چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکار دەکرێت و دەبێت دەربچێت لە چاوپێکەوتنەکە
27/09/2025
مایەی خۆشحاڵییە خوێندکارێکم کاکە ( ئارتین شاد) دەبێتە
یەکەم خوێندکاری وەرگیراو لە زانکۆلاینی
2025-2026
فۆڕمی یەکەمی بەشی زانستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
بە هیوای ئایندەیەکی گەش.
م.سەرچڵ محمد زادە.
25/09/2025
لە ڕۆژی هەینی تاوەکو دووشەممە
مامۆستا سەرچڵ محمد زادە لە پەیمانگای ساین لەگەڵتان دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینەکانتان.
تکایە پێش وەختە پەیوەندی بکەن بۆ حیجزکردنی کات.
24/09/2025
ڕۆژانە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لەلایەن مامۆستا ڕەوەندەوە بەردەوامی هەیە لە پەیمانگای ساین.
21/09/2025
" لەم هەفتەیەدا زانکـۆلایـن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی رادەگەیەنرێت"
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
14/09/2025
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە پەیمانگای ساین.
09/07/2025
لە دەرفەتێکی ناوازەدا پەیمانگای ساین بۆ خولی دووەمەکانی پۆلی 12
خولێکی ئامادەکاری تاقیکردنەوەی خولی دووەم پۆلی دوازدەیەم دەکاتەوە
بۆ سەرجەم وانەکان بە سەرپەرشتی مامۆستا بە تواناکانی شاری سلێمانی.
🔶ئەگەر خولی یەکەمی دەرفەتی گەشتن بەباشترین مامۆستاکانت نەبووە بۆ خولی دووەم ساین ئەو دەرفەتەت بۆ دەڕەخسێنێت.
ناو تۆمار کردن دەستی پێکردووە
-
📍ناونیشان: سلێمانی - گەڕەکی ئاشتی - بەرامبەر ئامادەیی ڕەنگینی کچان
📞ژمارەی تەلەفوون:
0774 088 1139
0773 401 0909
0750 120 6654
18/06/2025
خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی
گەر دەتەوێت توانای قسەکردنت لە زمانی ئینگلیزیدا باشتر بکەیت، یاخود بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی کار یان خوێندن پێویستت بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی هەیە، ئەوا بەشداربە لە خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای ساین.
لە پەیمانگای ساین خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە شێوەیەکی تایبەت ڕێکخراوە، باشترین و نوێترین پڕۆگرامی خوێندنی بەڕیتانی بەکاردەهێنرێت بۆ فێربوون و باشتركردنی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان.
گونجاوترین نرخی خوێندن بۆ فێرخوازان بەردەستکراوە بە ڕوانین لە بارودۆخی ئابوری !
سەرجەم ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی بەردەستە بۆ فێرخوان.
بۆ ناوتۆماردکردن پەیوەندیمان پێوە بکەن:
07734010909
07501206654
یاخود سەردانمان بکەن:
پەیمانگای ساین، شاری سلێمانی ـ گەڕەکی ئاشتی بەرامبەر ئامادەیی ڕەنگینی کچان.
Sine Institute - پەیمانگای ساین
پەیمانگای ساین بۆ خولی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندنگە و زمانەوانی و پەرەپێدانی مرۆیی. سلێمانی گەڕەکی ئاشتی بەرامبەر دواناوەندی ڕەنگینی کچان 07734010909 - 07501206654
13/06/2025
تەنها و تەنها لە ساین
پرۆگرامی دانراو جێبەجێکراوی خولی هاوینەی منداڵان
دوا دەرفەتەکانی ناو تۆمارکردن بۆ خولی هاوینەی منداڵان لە پەیمانگای ساین لە دەست مەدە.
بۆ ناوتۆماردکردن پەیوەندیمان پێوە بکەن:
07734010909
07501206654
07740881139
یاخود سەردانمان بکەن:
پەیمانگای ساین، شاری سلێمانی ـ گەڕەکی ئاشتی بەرامبەر ئامادەیی ڕەنگینی کچان.