خوێندکارانی پۆلی هەشتەم بە وزە و پەرۆشییەکی زۆرەوە بەشدارییان کرد لە چالاکییەکی فیکری و زمانەوانی ناوازەدا، بە سەرپەرشتی مامۆستا ژینۆ.
Grade 8 students participated with great energy and enthusiasm in a wonderful mental and language activity,supervised by teacher.
Zhino.
Tawar Basic School
پەیجی فەرمی قوتابخانەی تەوار
16/05/2026
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٥/١٦ هەشتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی پەرەپێدان بەرێوەچوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی پلانەکە.
15/05/2026
هێشتا کەسانیک هەن دڵسۆزیان کردۆتە بنەمای کارەکانیانە، سەرگوڵ خان یەکیکە لە فەرمانبەرە دڵسۆز و چالاکەکانی قوتابخانەکەمان ئەمرۆ هەینی باخچەی قوتابخانەکەی بەسەرکردەوە ئاوی سەرجەم دارو نەمامەکانی دا ، هیوای لەشساغی بۆ دەخوازین.
13/05/2026
بەڕێز مامۆستا نەجم الدین سەرپەرشتیاری پیشەیی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پیشەیی قوتابخانەکەمانی بەسەرکردەوە
12/05/2026
بە هاوكاری ژيانبەخشان بۆ پەرەپيدانی مرۆیی توانرا بری (٧٠) نەمامی هەمەجۆر دابين بكرێت لە کۆمەڵەی كوردستانێکی سەوز بۆ هەردوو خويندنگەی تەوار و سەفين سوپاسی تایبەتیان ئاراستە دەکەین..
11/05/2026
سەردانی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان .بەردەوامی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.
10/05/2026
ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/٥/١٠ لە کەشێکی هێمن و گونجاودا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم - خولی یەکەم بەريوەچوو، بە هیوای سەرکەووتن بۆ قوتابیە ئازیزەکانمان.
09/05/2026
═✿═ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ═✿═
مانەوە تەنها بۆ پەروەردگارە.
بە ناوی کارگێری قوتابخانەو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ست گوڵزار دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی هاوسەریانەوە ، خوای گەورە سەبوریان بدات و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
08/05/2026
قوتابیانی قۆناغی حەوتەم و هەشتەمی قوتابخانەکەمان دەتوانن لەم نەخشانەدا ژمارەی کەرت و شوێنی دانیشتنی خۆیان بدۆزنەوە و دەستنیشانی بکەن تاوەکو دووربن لە دڵەڕاوکێ و بەفیڕۆدانی کات.
#تاقیکردنەوە
👩🏻🎓دڵخۆشی قوتابیانمان 👩🏻🎓
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah