Education with hemn

Education with hemn

Share

ڕاوێژکاری پەروەردەیی
ڕاهێنەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ڕاهێنەری پێوەری زیرەکی IQ
وەرگێر

01/07/2025

گرنگترین بنەمای گۆڕانکاری

17/02/2025

🔸️ ئێمە دەتوانین بەپێیی ئەو حالەتەی تێیداین بریار لەسەر هەڵبژاردنی باشترین ڕێگا بدەین بۆ چارەسەری درۆکردن لە.منداڵەکەماندا بەڵام من لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە پێنج ڕێگای زۆر باش دەدەم بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن لە چارەسەرکردنی حاڵەتی درۆکردن لەمنداڵەکەماندا ...

١-هۆکارەکە دیاری بکە: هەوڵ بدە بزانیت بۆچی درۆ دەکات. ئایا لە ترسی سزادانە، یان دەیەوێت سەرنج ڕابکێشێت، یان خەیاڵاوی بیر دەکاتەوە؟ تێگەیشتن لە هۆکارەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.

٢-نموونەی ڕاستگۆیی بە: منداڵان لە گەورەکانەوە فێر دەبن. هەمیشە ڕاستگۆ بە لە قسە و کردارتدا، تەنانەت لە شتە بچووکەکانیشدا.

٣-ژینگەیەکی ئارام دروست بکە: دڵنیابە لەوەی منداڵەکەت هەست بە ئارامی بکات بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بڵێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەشی کردبێت. لەبری ئەوەی سزای بدەیت، هانی بدە بۆ ڕاستگۆیی و فێری بکە چۆن هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە.

٤-ستایشی ڕاستگۆیی بکە: کاتێک منداڵەکەت ڕاستگۆیانە قسە دەکات، تەنانەت ئەگەر شتێکی ناخۆشیش بێت، ستایشی بکە و پاداشتی ڕاستگۆییەکەی بدە. ئەمە هانی دەدات کە لە داهاتووشدا ڕاستگۆ بێت.

٥-فێری بکە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستەکانیدا بکات: هەندێک جار منداڵان لە ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی هەستە نەرێنییەکان درۆ دەکەن. یارمەتی بدە فێری دەربڕینی هەستەکانی بێت بە شێوەیەکی تەندروست و ڕێگای دروست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکانیدا.

🔸️بۆ چارەسەری ورد یان وەڵامی وردتر ئەوا لە کۆمێنت یان مەسج پرسیارەکەت بکە ✅️

🔸️گەر بابەتەکەت بەدڵ بوو ئەوا لایک و کۆمێنتت لەبیر نەچێت و هەولبدە ئەم بابەتەش بۆ کەسێک بنێری ✅️

07/02/2025

لەبەرامبەر ئەم ڕەفتارانە بە دڵنیایی مامەلە بکە ✅️

#پەروەردە #پەروەردەیی #ترس #منداڵ #باوک #دایک #ژیان #کورد #کوردستانیم #سلێمانی #هەولێر #دهوک #کەرکوک #کوردستانیم

04/02/2025

کاریگەریە خراپەکانی سزادانی توند لەسەر پەروەردەیی منداڵ ✅️
#پەروەردە #پەروەردەیی #ترس #منداڵ #باوک #دایک #ژیان #کورد #کوردستانیم #سلێمانی #هەولێر #دهوک #کەرکوک #کوردستانیم

03/02/2025

من و هێمنەکەی جاران جیاوازین !
زۆرکات لەنیوەی ڕێگا بیرم دەکەوێتەوە کە تەمەنم زۆر بوە و تەمەنی ئێستام خەیاڵێکی پێکەناوی جاران بوو !
من لەم گۆشەی ژیانەدا دانیشتوم و مۆمی سی ساڵەی تەمەنم هەڵکرد و نزا دەکەم خودا لێم خۆشبێت و بمکاتە خزمەتکارێکی گەورەی نیشتمانەکەم ، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەگەڵم بوون ،
سوپاس بۆ خودا ، بۆ خێزانەکەم بۆ هاوسەرەکەم❤️
الحمداللە

Photos from Education with hemn's post 26/01/2025

✅️ توانای چارەسەرکردنی کێشە یەکێکە لە لێهاتوییەکان کە گرنگە لەسەرەتای تەمەنی منداڵیەوە وەک دایک و باوک ئیشی لەسەر بکەن بتوانن ئەم لێهاتوییە پەرە پێبدەن ....

✅️ ئەم بابەتە لای خۆت شەیر بکە چونکە تۆش دەتوانی سودێک بگەیەنیت 🙏💐

22/01/2025

🔸️هیچ کات منداڵەکەت بە" مەرج "خۆش نەوێت ❌️

🔸️زۆرکات خێزان و دایک و باوک خۆشەویستی خۆی بەمەرج ئەدات بە منداڵەکەی پێیی وایە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هانی بدات بێ ئاگا لەوەی ئەمە زیانێکی زۆر بە منداڵەکەی دەگەیەنێت ❗️

🔸️ئەم بابەتە بنێرە بۆ کەسێک کە لەخەمی پەروەردەی منداڵەکەیایەتی ✅️

#پەروەردە #ژیان #منداڵ #پەروەردەیی #باوک #دایک #سلێمانی #کوردستان #پەیوەندی #پەیوەندییەکان
#فیلم #خۆشەویستی

17/01/2025

منداڵێکی هەرزەکارت هەیە و ئێستا هەستەکەی مامەڵەی گۆڕاوە لەگەڵتا ؟
کەواتە گوێگری ئەم بابەتە بە

12/01/2025

🔸️وەک دەڵێن هەڵەی خەڵکی وانەیەکی باشە بۆ ژیانی ئێمە ، بۆیە ئەتوانین لەڕێگەی ڕووداوەکانی ناو فیلمەکانەوە ئەو ڕێگا گونجاوانە بدۆزینەوە بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو هەڵە و ئاراستەی نادروست ✅️

🔸️چاوەڕێ بن لە پۆستی داهاتودا بابەتی جیاوازتر و گرنگترتان بۆ پێشنیار ئەکەم ✅️

🔸️لایک و فۆڵۆ و کۆمێنت ئەتوانێت پشتگیریەکی باشبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بین و ئەتوانن ئێوەش هاوبەش بن لەوەی سودێک بە کۆمەڵگاکەمان بگەینین لە ڕێگەی ناردنی ئەم بابەتە پەروەردەییانە بۆ کەسانی نزیک لە خۆتان ✅️

#پەروەردە #ژیان #منداڵ #پەروەردەیی #باوک #دایک #سلێمانی #کوردستان #پەیوەندی #پەیوەندییەکان
#فیلم #خێزان

10/01/2025

بابەتی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵ کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر گەشەی بیرکردنەوە و فراوانکردنی خەیاڵی منداڵ هەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی زیرەکی گەشە پێبدات ...

#پەروەردە #ژیان #منداڵ #پەروەردەیی #باوک #دایک #سلێمانی #کوردستان #پەیوەندی #پەیوەندییەکان

Photos from Education with hemn's post 03/01/2025

گەر حوکمت لەسەر ڕەفتاری هەر کەسێکدا ئەوا هەوڵبدە هەر لەوکاتەدا خۆت بخەیتە جێگای ئەو کەسە و بەس !



#پەروەردە
#منداڵ
#پەروەردەیی
#باوک
#سلێمانی #دایک
#کوردستان
#خێزان
#ترس

#هاوسەرگیری
#حوکمدان

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Sulaymanyah
As Sulaymaniyah
SULAYMANYAH