18/12/2025
وێنەی قوتابیان و مامۆستایان لەكاتی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم خولی یەكەم ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەهیوای سەركەوتن بۆ هەمووان
♥♥♥ پەیجی فەرمی قوتابخانەی هەژارموکریانی بنەرەتی ♥?
18/12/2025
وێنەی قوتابیان و مامۆستایان لەكاتی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم خولی یەكەم ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەهیوای سەركەوتن بۆ هەمووان
سڵاو لەئاڵا❤️☀️💚
پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵا
هەر بەرزو شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان
ئەمرۆ( ۲۰۲٥/۱۲/۱۷)ز، سەرباری کەش و هەوای ساردو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، بەئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانەکەمان لەخزمەت ئاڵا بەرزو شەکاوەکەماندا بووین و یادەکە بەرزو پیرۆز ڕاگیرا.
دەستەی گارگێڕی
ئەلبوومی یەکەم
13/12/2025
زانیاری تایبەت بەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز
٭ خشتەی هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم: تایبەت بەپۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی.
٭ خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی بازنەی دووەم: تایبەت بەپۆلەکانی ( چوارەم و پێنجەم و شەشەم)ی
بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲٦/۲۰۲٥ز) .
تێبنیی : بەپێی ئەو خشتانەی لەخوارەوە دانراوا تاقیکردنەوەو هەڵسەنگاندنەکان بەم جۆرەی لای خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
۱ـ بۆ بازنەی یەکەم : واتە پۆلەکانی (۱-۳)ی بنەڕەتی لەهەردوو دەوام، هەڵسەنگاندنەکان لەڕۆژانی (۲۱، ۲۲، ۲۳/ ۱۲ /۲۰۲٥) ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە لەکاتژمێر (۱:۰۰)ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکات، قوتابیی هیچ وانەیەک ناخوێنێت، بەڵکو تەنها بەشێوەی زارەکی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەو بابەتانەی لەهەر وانەیەک خوێندویەتی لەدەستپێکی دەوام تا کۆتا ڕۆژی دەوام .
۲- بازنەی دووەم: واتە پۆلەکانی (٤-٦) ی بنەڕەتی لەهەردوو دەوام بەپێی ئەو خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە بەم جۆرەی لای خوارەوە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن :
یەکەم : پۆلەکانی (پێنجەم و شەشەم) لەهەردوو دەوام ڕۆژانە لەکاتژمێر (۸:۳۰) تاقیکردنەوەیان دەست پێدەکات، کە بۆ هەر وانیەک ماوەی دوو کاتژمێرە .
دووەم : پۆلی (چوارەم ) لەهەردوو دەوام ڕۆژانە کاتژمێر (۱۰:۳۰) تاقیکردنەوەیان دەست پێدەکات، کەبۆ هەروانەیەک ماوەی دوو کاتژمێرە..
٭پێویستە قوتابی چارەکێک پێش کاتی دیاری کراو لەقوتابخانە ئامادەبێت سەرجەم پێداویستی تاقیکردنەوە ( قەڵەم ڕەصاص، دادەر، لاستیکی خەت کوژێنەوە، ڕاستە)ی پێبێت .
٭ پێویستە قوتابی بەجل و بەرگی فەرمی قوتابخانەوە بێت بۆ تاقیکردنەوە .
٭ مۆڵەتی ئاسایی بەهیچ شێوەیەک نییە، تەنها مۆڵەتی پزیشکی مەڵبەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانە گشتییەکان کاری پێدەکرێت لەکاتی بوونی حاڵەتی زۆر پێویستدا.
هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەخوازین .
لیژنەی تاقیکردنەوەکان
11/12/2025
ئـــاگــــــــــاداری
لەبەردەم قوتابخانەکەمان جزدانێک دۆزراوەتەوە بڕێک دراوی عێراقی و بیانی تێدایە لەگەڵ مۆڵەتێکی شۆفێری بەریتانیا .. بەناوی (ئارمەند ف*ج لەکی ) کە لەبنەڕەتدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
هەرکەس خاوەنیەتی خودی کەسەکە سەردانی قوتابخانەی هەژارموکریاریانی بکات لەگەڕەگی مجید بگ بۆ وەرگرتنەوەی .
تێبینی : تەنها بەکەسەکە خۆی دەدرێتەوە کاتێک زانیاری تەواو بدات لەسەر بڕی دراوەکان .
09/12/2025
ئاگاداری
بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەبەڕێزەکانیان بەبڕیاری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سبەی چوارشەمە (۲۰۲٥/۱۲/۱۰) کرایە پشووی فەرمی
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
04/12/2025
بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ڕۆژی (۲۰۲٥/۱۲/۳) لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەروەردەی تایبەت قوتابخانەکەمان بەسەرپەرشتی دەستی دەستەی کارگێڕی و بەئامادەبوونی مامۆستایان و هەستان بەڕێکخستنی چەندین چالاکی جۆراوجۆری سردوو گۆرانی و نمایشی شانۆیی بۆ ڕێزگرتن لەو قوتابیانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت و پەروەردەی تایبەتن لەقوتابخانەکەمان کە لەلایەن بەڕێزان (م.سارا ابوبکر ) پسپۆری پەروەردەی تایبەت و بەڕێز (م.جوان عمر) پسپۆڕی وانەی هونەرو مۆسیقا لەقوتابخانەکەمانەدا سازکرا ، هەرلەو چالاکییەدا چەپکە گوڵی ڕێز درایە کارگێڕی قوتابخانەو دیاری تایبەت درایە قوتابیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و بەشداربوانی چالاکیی سردوو گۆرانی کەلایەن دەستەی کارگێڕی و مامۆستاینەوە ئامادەکرابوو ، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاوکاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییە جوانانە کە بێگومان خزمەتێکی باش بەو چینەی گۆمەڵگا دەکات..
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی هەژارموکریانی
ئەلبوومی یەکەم: وێنەکان
13/11/2025
خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم
بەهیوای سەرکەوتن بۆهەمووان
11/11/2025
ئاگاداری..
لێرەوە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادە ئازیزەکانیان دەکەینەوەکەوە کە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە (۲۰۲٥/۱۱/۱۲) پشووی فەرمییە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
05/11/2025
هەڵمەتی پاکردنەوەی ژینگەی قوتابخانەو دەرەوەی قوتابخانە بە سەرپەرشتی (م.نەرمین صدیق)(م. كیژان) (م . شناوە) و (م. بەختیار)
دەست خۆشی بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم
| Monday | 08:00 - 16:25 |
| Tuesday | 08:00 - 16:25 |
| Wednesday | 08:00 - 16:25 |
| Thursday | 08:00 - 16:25 |
| Sunday | 08:00 - 16:25 |