23/05/2026
ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٠ و١١ دەکەینەوە کە سبەی رۆژی یەکشەممە وەرنەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەم شێوەیە:
١- کاتژمێر ١٠ بۆ قۆناغی ١١
٢- کاتژمێر ١١ بۆ قۆناغی ١٠
تێبینی : هەر هەڵەیەک لەسەر کارتەکەت هەبوو ڕاستەوخۆ سەردانی ئیدارە بکە بۆ چاککردنەوەی چونکە لەدوای داخستنی سیستم ئێمە بەرپرسیار نین لە بوونی هەڵە و چاککردنی.
21/05/2026
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٢ (ئاسایی، چاکردنی تێکڕا، یەک ودووبابەت،دەرەکی بەرایی) دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر (٩) لە خوێندنگە بن بۆ وەرگرتنەوەی باجی تاقیکرنەوە گشتییەکان
بەهیوای سەرکەوتن …..
20/05/2026
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٠،١١ (ئاسایی،دەرەکی) دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر (١) لە خوێندنگە ئامادەبن بۆ بینینەوەی تیانووسی تاقیکردنەوەکانتان
تێبینی / ١- تیانووس تەنیا دەدرێتەوە بە خوێندکار خۆی بە ئامادەنەبوونت مافی بینینەوەی تیانووست نامێنی
٢- هێنانی مۆبایل قەدەغەیە
٣- پاسەکان دێنن بەشوێنتانا
٤- بەوردی نمرەکانت سەیربکەو ئەگەر هەڵەت هەبوو راستەوخۆ لای مامۆستای بابەتەکەت چاکی بکە
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران
20/05/2026
پەیامی سوپاسگوزاری بەڕێوبەر بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم:
لەگەڵ کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی ئەم وەرزە و بەڕێوچوونی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە بکەین کە بوونە هۆکاری ئەم سەرکەوتنە:
• بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان و وردبینی: دەستخۆشی تایبەت لە شەونخونی، دڵسۆزی و وردەکاریتان لە ڕێکخستن و پاراستنی مافی خوێندکاران. ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنین.
• بۆ مامۆستایانی بەڕێز: سوپاس بۆ هێز و وزەتان لە گەیاندنی زانست و بەڕێوبردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە.
• بۆ فەرمانبەران و چرۆخانی گوڵ: سوپاس بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، خاوێن و گونجاو کە بەبێ هاوکاری ئێوە ئەم پرۆسەیە تەواو نەدەبوو.
• بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز: دەستخۆشی لە پاڵپشتی، خەمخۆری و ئەو کەشە لەبارە دەکەن کە لە ماڵەوە بۆ ڕۆڵەکانتان ڕەخساندتان. ئێوە هاوبەشی ڕاستەقینەی ئەم سەرکەوتنەن.
• بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان: سوپاسی ماندووبوونتان دەکەین، هیواداریین بەرهەمی ڕەنج و کۆششتان بە باڵاترین نمرە بچننەوە و پشوویەکی خۆش بەسەر ببەن.
سەركەوتوو و سەرفراز بن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری نەوەکانمان.
پەروا احمد
بەڕیوبەر
19/05/2026
سورانی ـ بەهدینی
🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/Plo12X12026
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتى پەروەردە
١٩ ی ٥ ی ٢٠٢٦
🔵 ئاگەهدارییا هەمی قوتابیێن پۆلا ١٢ێ ئامادەیی دکەین ،ب ڕێیا وی لینکێ ل خوارێ و ل دویف پارێزگەھ و ئیدارەیێن سەربەخۆ وقوتابخانەیێن خۆ ، دشێن جھ وهۆڵێن تاقیکرنان بزانن ،پێدڤییە ڕوژەکێ بەری ئەنجامدانا ئێکەم تاقیکرنێ ،کۆ ل ڕێکەفتی (١٤ی٦ی ٢٠٢٦)ێ ،دەمژمێر (٧:٣٠ )ی سپێدێ ،دێ هێنە ئەنجامدان ،بۆ پشت ڕاستبوونێ ژ هوڵێن تاقیکرنێ ، یێن خولا ئێکێ سەرەدانا قوتابخانەیێن خۆ بکەن .
🔴 دەمێ هەبوونا هەر شاشیەکێ د پێزانینێن قوتابی دا ،پێدڤییە ب زویترین دەم ،پەروەردەیا خۆ ئاگەهدار بکەت ب مەرەما ڕاستڤەکرنا پێزانینان .
⬇️ https://tinyurl.com/Plo12X12026
پەیمان خواجە محەمەد
پەیڤدارا وەزارەتا پەروەردێ
١٩ی ٥ ی ٢٠٢٦
شوێنى هۆڵى تاقیکردنەوەى 12-2026-X1 - Google Drive
19/05/2026
بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەلایەن بەڕێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنگەکەمان مامۆستا (کلثوم)، و بەڕێزیان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکاران خواست.
09/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکان و ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە….
09/05/2026
شوێنی خوێندکاران لەناو کەرتەکانی تاقیکردنەوە