شێوازی خوێندنی ئۆنلاین ….
بۆ بەرژەوەندی #خوێندکارانی شاری #سلێمانی و دەورەبەری ، ئەم ڤیدیۆیەیەی بەڕێز بەڕێوەبەری ناوەندی بڵاوئەکەینەوە لە ئەکاوت و پەیجەکانی ، تکایە گوێگری بن ..
Rescue فریادڕەس
The aim of this page is to respond to the urgent needs of vulnerable and disadvantaged people,especially students and the youth who are in dire need for re
سوپاس نامە…
بۆ هاوڕێی هونەرمەندمان ( پەیوەند جاف ) کە هاوکاریی لە وڵاتی بۆ ڕێکخراوەکەمان ، نارد ، بۆ چەند خێزان و کەسانێکی هەژار و نەدار …
29/05/2025
مەراسیمی لە ..
لە پایتەختی #تاران وە کە چووبوم بۆ چارەسەر ، داوەتی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی هەژار کرام ، کە یەکەم ساڵی دەستپێکردنی بوو ، بۆ بەخشینی خەڵات بە بەرهەمی ئەدیبان …
بەڕاستی ڕۆشنبیران و ئەدیبانی سەلماندییان ، کە دڵسۆزی فەرهەنگ و کلتووری کوردن …
بەندە پاش ئەوەی چارەسەرم وەرگرت لەلایەن پزیشکەکانی سەر و گوێچکە و ڕۆماتیزم ، بەڵام بەم مەراسیمە ئازار لە جەستەمدا هێوور بووەوە ، بەو هیوایەی توانام بۆ بگەڕێتەوە و بۆ ساڵی داهاتوو بتوانم بەرهەمی خۆمیان بۆ بنێرم و بەشداری تێدا بکەمەوە ، هەزار سڵاو لە شاری سنە و دڵسۆزانی …
٢٠٢٥/٠
26/03/2025
سوپاس و پێزانین ….
ڕێز و حورمەتی زۆرمان بۆ ، دکتۆر کە بۆ ئاگا لێبوون لە هاوڕێی دێرینی و بەسەرکردنەوەی کاک لەم کاتەدا ، کە بە قۆناغێکدا ئەڕوات ، کە تەندروستی ناجێگیرە ، چووە دیدەنی و بەم سەردانە دۆستانەیەی بەشێک لە ئازارەکانی کەمکردەوە …
ئەندامانی ….
( ئەمڕۆ، دیداری یادەوەریی و تەمەنێکی درێژو پڕ وەفاو دڵسۆزیی برایانەو هاوڕێیانەی ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕین و دامەزراندنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران و دەرکردنی گۆڤاری نواڵەو مانگرتووە جوامێرەکان، تا ئەمڕۆ؛ بەبێ دابڕان، لەگەڵ ئازیزو خۆشەویستم کاکە نەورۆز عەباس ( نەورۆزی مانگر)دا.. ۆزیی برایانەو هاوڕێیانەی ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕین و دامەزراندنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران و دەرکردنی گۆڤاری نواڵەو مانگرتووە جوامێرەکان، تا ئەمڕۆ؛ بەبێ دابڕان، لەگەڵ ئازیزو خۆشەویستم کاکە نەورۆز عەباس ( نەورۆزی مانگر)دا…
…)
19/10/2024
ئەوەی یەکێتی ئەکاتەوە بە حیزبی یەکەم لە نێو دەستاڕەکەدایە ..
، چی لە دەستچوو !؟
دەستاڕی سەرکردایەتی شاخ و سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی ، کێی هاڕی ، کە بووەتە دڵە ڕاوێکێی بەردەوام ، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ، کە ئایا چۆن ئەتوانێت ، ببێتەوە بەو حیزبەی کە پێشڕەوایەتی ئەکرد !؟ …
ترسی بردنەوەی هەتایی یان دۆڕانی هەتایی ..
کێن ئەوانەی لە نێو دەستاڕەکەی یەکێتیدان …!؟
لەنێوان نەوەی یەکەم و سێیەمی یەکێتیدا ، نەوەی دووەم بوو بە ژێر دەستوپێوە.
ئەگەر نەوەی یەکەم ئەو نەوەیە بووبن ، کە سەرکردایەتیی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشیان لە ئەستۆ گرت ، بەڵام نەوەی دووەم ئەوانە بوون کە لە شاخ و لە شار ، وەکو کادری ناوەنجی بوونه سووتەمەنی شۆڕش.
نەوەی دووەم ئەوانە بوون کە سەدانیان لە سەنگەرەکانی شەڕی پێشمەرگانە و سەدانی تریان ڕووبەڕووی گوللەباران و پەتی سێدارە بوونەوە.
ئەوانەشی کە مانەوە کوانووی ڕاپەڕین و بەردی بناغەی دامەزراندنی ئەزموونی حوکمڕانیی کوردستان بوون.
سەرەڕای هەموو ئەو قوربانیانەی نەوەی دووەم کە بەوپەڕی سەخاوەتەوە پێشکەشی کورد و یەکێتیی کرد ، کەچی بەداخەوە نەوەی یەکەمی یەکێتی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی نەوەی دووەمیان نادیدە کرد و پاش پیربوونی خۆیان ، سەرکردایەتیی یەکێتییان ڕادەستی نەوەی سێیەم لە کوڕ و کچ و نزیکەکانی خۆیان کرد و یەکێتییان کردە حیزبێکی نامۆ بە تێکۆشەرەکانی خۆی لە نەوەی دووەم.
ئەوەی ئێستا هەیە حیزبێکە تا ڕادەیەکی زۆر بە ڕەنج و ماندووبوونی نەوەی دووەمەوە ئەنازێت.
نەوەی سێیەم نەک خاوەنی خەبات و تێکۆشان نییە، نەوەیەکی گومڕا و خۆهەڵکێشه و خاوەنی هیچ غرورێکی شۆڕشگێڕانە نییە.
بۆ ئێستا زوویرەکانی یەکێتی بچن بۆ دەنگدان
یەکێتی لە دیدی خەڵکەوە حاڵی حازر ، لە ماڵێک ئەچێت ، کە جاران دەرگایەکی هەبوو و هەر لەو دەرگایەشەوە پێیدا ئەچوونە ژوورەوە و بەڕێزەوە ئەهاتنە دەرەوە ، ماڵێک کە حساب بۆگەورە و بچووکی ئەکراو دوور لە ئێستایەک کە فرە دەرگایە و خەڵک نازانێت لەکوێوە پێشوازی لێ ئەکرێت و کێ گوێی لێ ئەگرێت و دیالۆگ لەگەڵ کێدا بکات. لەبەرئەوە پێویستە ئەو ڕاستیە بزانرێت کە مانەوەی یەکێتی بەم شێوەیەی ئێستای، ( ماڵێک ئەبێت ، بەبێ میوان و خەڵک ) .
لە دیدی زۆرینەی ئەندام وکادرەکانی یەکێتی خۆیشیەوە ، کە چەتری سەرکردەکەیان نەماوە ، یەکێتی وەک شەمەندەفەرێکی فرە ڤاگۆن ئەبینن ، کە لە هەر ڤاگۆنێکدا بڕیاردەرێک هەیە و زۆرێکیشیان دەردی ( میگالۆمانیا ) یان هەیە وئاگایان نە لە ڤاگۆنەکانی تر هەیە و بێ ئاگاشن لەو ماشێنەی ڕایان ئەکێشت کە بەرەو چ شوێنێک ئەڕوات و بەرەو کوێیان ئەبات ؟ پێویستە ئەو ڕاستیەش بزانین ، کە یەکێتی هەزاران ئەندام و کادری خاوەن ئەزموونی هەیە ، کە بە دەیان ساڵ لەو جۆرە کەسایەتیە نوخبانە بە حیزب و لایەنەکانی تر دروست ناکرێنەوە ، بەڵام لەلایەن سەرکردایەتی پێشوو و ئێستاشەوە پەراوێز خراون و سوود لە توانا و ئیرادەیان وەرناگیرێت و بەپێچەوانەشەوە دژایەتیان ئەکرێت و کاتێکیش ڕەخنەیەکی دروستکەر لە یەکێتی ئەگرن ، وەک کادرێک کە لە ژیانی ڕێکخستنیاندا فێرکراون و لە پەیڕەو و پرۆگرامیاندا ڕێگەیان پێدراوە، بە تێکدەر لە قەڵەم ئەدرێن و لە خۆیانی دوور ئەخەنەوە و سزای سڕکردنی ئەبەدی بەسەریاندا ئەسەپێنن .
ئاخر یەکێتی هەر بۆخۆی و لە سەرەتای دروستبوونیەوە و بە درووشمەکانی ئەرکی سەرشانی خۆی قورس کرد و لەگەڵیشدا خەباتی بۆ کرد ، کە حیزبێکی نموونەیی و دیموکراتیخواز بێت و بۆ ئەم ئامانجەش هەزاران شەهیدی لە پێناویدا بەخشی ، خۆی کرد بە قەڵغانی پاراستنی خاکی کوردستان .
کادرانی زویری یەکێتی ئەم ڕاستیە لە زهنیاندا هەیە ، کە ئێستای یەکێتی وا ئەبینن ، کە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا نین ، ئەرکی سەرکردایەتی ئێستای زۆر قورسە کە بەرپرسیارە لە گێڕانەوەی ئیرادەی گەل ، کە تەواوی چین و توێژەکان لەخۆی ئەگرێت ، بە بڕوای منیش ئەو ئەرکە لە غیابی ( مام جەلال ) دا و بەم هەڵبژێدراوانەی دوا کۆنگرەی یەکێتی ناکرێت ، کە ٣\٤ لە سیاسەت و مەهام و زەروورەی دروسکردنی یەکێتی تێنەگەیشوون و تەنانەت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو قەیرانانەی دێنە پێشەوە دەستە و وەستانن و نازانن بە چ شیوازێکی دیبلۆماسی و سیاسی چارەسەر بدۆزنەوە و لێدوانێک بدەن .
یەکێتی هاوسەنگی خۆی لە دەستداوە، هەر بۆیە قابیلی ئەوەیە کە هەڵەی گەورە بکات و بە ئاسانی بۆی چاک نەکرێتەوە و بنەما و ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی لەبیربچێتەوە ، کە سەرکردایەتیەکەی لە کوێوە و لە چییەوە دەستیان پێکردوو وە ئێستا بەرەو کوێ ئەڕوات .
ڕاستە یەکێتی خوێنی زۆری بەخشیووە ، ئەو سەرکردانەی ئێستاش لە خیتابەکانیاندا زوو زوو بەبیر خەڵکی ئەهێننەوە ، هەر ئەوەیە کە پشت ئەستوورن بەو قەڵایەیە لە فیداکاری و شۆڕشگێر ، کە لە زاری سەرکردەیەکی وەک ( مام جەلال ) بە هەند وەرئەگیرا ، چونکە بە هەڵوێست و بە ئەمەکەوە کاری لەسەر ئەکرا ، مەخابن ئێستا بۆ کاربەڕێکردن و تەداوی برینە سادەکان ، ماڵە شەهیدەکان بەکارئەهێنرێنن و وتەکانی مام جەلال ئەڵێنەوە ، هەتاوەکو خەڵک گوێیان لێبگرێت ، لە کاتێکا جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ژیانی خانەوادەکانی شەهیدان و شۆڕشگێرەکان و ماڵ و منداڵی خۆیاندا هەیە ، لە گوزەران و لە ژیان و ڕەفاهیەت و خانووبەرە و خوێندن و سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات و چارەسەری تەندووستی و ...هتد ، لەبەر ئەوە چیدی قسەکردن لەسەر خوێنی شەهیدان ، ئەبێتە قسەیەکی( پووچ ) چونکە خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەرەکان ، لێیان پڕن و بڕوا بە پەیمانەکانیان ناکەن ، ئەمە بەوە پارسەنگ ناکرێتەوە ، کە کوڕ و کچی شەهیدێکی دیار ئەکەن بە مەسئول لە حکومەت و حیزبدا .
یەکێتی لە قەیرانی ناعەدالەتی ناوچەکەی ژێردەستیدایە و لە غیابی دادگایەکدایە ، کە لێپرسینەوە لەو هەموو یاساشکاندنە بکات ، کە ڕۆژانە ڕوو دەدەن ، وە کە پێویست بوو بۆ هەموو بە یەکسانی فەراهەم بکرێت و عەدالەتی ئیجتماعی هەبێت ، بێگومان ئەمەش بەرهەمی مەکتەب سیاسیەکەی پێشوویەتی ( وە هیوادارین ، ئەمانەی ئێستاش وا نەبن ) هەر لە قۆرغکردنی پلە و پۆست بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان ، داگیرکرندنی موڵکی گشتی و جومگە گرنگەکانی بازرگانی و بازاڕ و بواری تەندووستی و دەرمان و سامانی بەرهەمە نەوتییەکان و ئیستغلال کردنی دادگا و بەشێوەیەک ، کە سزا تەنها بۆ خەڵک و هاوڵاتی هەژار بێت و دزەکان لێی دەرباز بن ، خانوو دوکان و ماڵی هەژاران بڕوخێنن ، بە بیانووی تەجاوەزەوە و بەڵام لەهەمان کاتدا بۆ خۆیان بە بیانووی وەبەرهەم هێنانەوە ، شارێک لەسەر خۆیان تاپۆ بکەن و هەزاران ڤێلا و شووقە و مۆڵ بەرن بە ئاسماندا .
پرسیار لەوەدایە ، ئایا سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی ئەتوانێت ئەو باڵانسە بەو شێوەیە ڕابگرێت ، کە لە توانای مام جەلالدا بوو ، بە هەموو ئەو ململانێیەوە ، کە لە نێوان سەرکردە گەنجەکاندا درووست بووە و باجەکەشی هاوڵاتی و کادێرەکانی حیزب ئەیدەن ، یان ئەبێت بپرسین ، ئاخۆ لە چ فارگۆنێکی شەمەندەفەرەکەی یەکێتیدا وەڵامێکی تەندروست ، بە کادرەکانیان ئەگاتەوە و دڵنیایان ئەکەنەوە ، کە یەکێتی بۆ جارێکی تر نابێتەوە پاشکۆ و گرنگی بە زۆنەکەی خۆیان ئەدەنەوە .
10/10/2024
نامەیەکی کراوە لە بۆ ..
پاش مزگەوتی گەورە بچۆ بۆ
..
بە ئێمە ئەڵێن سەرۆکی نازانێت کوردی بنووسێت و بخوێنێتەوە ..
من نامەیەکی کراوەی بۆ ئەنووسم ، گەر بتوانێت جيبەجێی بکات ، لەلای من ئەبێتە جێگرەوەی مام جەلال و هێرۆخان ، گەر واش نەکات ، بۆ هەتایی نابێتەوە بە ( …. ) .
ئەمە نووسینەکەمە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی و ئایەتی عەرەبی و تەرجومەی کوردی
بۆ سەرۆکی یەکێتی بە ئینگلیزی
نامەیەکی کراوە
لە نەورۆزی مانگرەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی Puk
ئێوە وەک ئەو حیزبەی کە خاوەندارێتی ئەم ناوچەیە ئەکەن و پێی ئەوترێت ( زۆنی سەوز ) .. خۆتان بە بەرپرس ئەزانن بۆ خزمەتکردنی دانیشتووەکانی ، لەسەرتانە و پێوویستە کە بە جدی کار بکەن ، بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتیانی و فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسوودە و بەختەوەری و ئازادی ڕادەربڕین و دادپەروەی ..
دەستانخۆش بێت ، کە لەم حەملەی هەڵبژاردنەدا هەندێک هەنگاوتان نا بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵکی شاری سلێمانی ، یەکێک لەو کارە باشانە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە بوو ، کە سومبولی خواپەرستی پاک و بێگەردی شارە جوانەکەمانە ..
بەڵام لەوە گرنگتر کە خواش پێی خۆشە ، ( خەستەخانەی هیوا) یە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە …
تکایە .. تکایە .. سەردانی ئەو خەستەخانەیە بکە و بزانە لە چ دۆخێکی خراپدایە و شوێن و جێگای بە شێوەیەکە ، کە نەخۆش تێیدا نەک هەست بە ( هیوا ) ئەکات ، بەڵکو هەست بە خنکان و تێکچوونی تەواوی باری دەروونی خۆی ئەکات ..
دووبارە تکایە .. بچۆرە ناو خەستەخانەکەوە و بڕیار بدە ، کە بە پەلە زەوییەکی بەرفراوانی پڕ لە سەوزایی بۆ دابینبکرێت و لە دەروەی شار بێت و بە تەکنەلۆجیای مۆدێرن بیناسازی بۆ بکرێت و لەم شوێنە تەنگەی ئێستا دەرباز بکرێت ..
Hello H.E. Bafel Talabani,
As the President of the Patriotic Union of Kurdistan, which governs the so-called Green Zone, you bear the responsibility to serve the population and ensure their prosperity, tranquility, and the noble causes of justice and freedom of expression.
We would like to express our sincere appreciation for the steps you have recently taken to address the discontent of the population in Sulaymaniyah. Notably, the rehabilitation of the Grand Mosque, the most sacred location in the city, which continues to serve as a symbol of worship and piety, is a commendable initiative.
However, we believe that your attention should also be directed towards the ‘Hiwa’ Cancer (Oncogenic) Hospital. We urge you to visit the hospital to gain a firsthand understanding of its current condition and the extent of deterioration that has rendered it a place of despair rather than hope.
We implore you to demonstrate your humanity by taking decisive action to address this situation. One potential solution would be to allocate a tract of land in a green area outside the city to construct a modern hospital equipped with cutting-edge technology. This would provide the city with the best possible service and contribute to its overall well-being.
We sincerely hope that you will consider our suggestions and take appropriate measures to rectify the situation. Your compassionate actions will undoubtedly make a positive difference in the lives of the people of Sulaymaniyah
Regards,
Nawroz mangir.
30/09/2024
لە حزووری گەورە ژنی شۆڕشگێڕ ..
نیشتیمانخان ، ئەو ژنە مەزنەی کە سەراپای ژیانی خۆڕاگری و پارێزەری قەڵای شۆڕشگێری گەورەترین پارتیزانمان بوو ، کە بووە سومبول بۆ خەباتی پارتیزانی ڕەوای گەلەکەمان مەزن ..
نەجمەدین شکور ڕەئوف زەنگەنە ناسراو بە مامە ڕیشە (١٩٥٥ لە تاڵەبان، سلێمانی – ٢٤ی کانونی دووەمی ١٩٨٥ لە گەرمیان) پێشمەرگە و شۆڕشگێڕێکی کورد بوو. ناوی مامە ڕیشە لە ناو کوردان و لە تەواوی عێراقدا، بەھۆی ئازایەتی و چاو نەترسی ناوێکی دیار و ناسراو بوو ، کە پێشمەرگەیەکی قارەمان و ئازا بووە و خەباتی بۆ ئازادی کوردستان کردووە و لەو پێناوەدا جەنگاوەو گیانی خۆی بەخت کردووە ، ئەم ئازایەتی و گیانفیداییەی بوو وایکرد کە بەناوبانگ بێت.
لەدایکبووی١٩٥٥ لە تاڵەبان، سلێمانی_کوردستان .
شەهیدبوونی لە ٢٤ی کانونی دووەمی ١٩٨٥ کە (٣٠ ساڵ ژیاوە)لە گەرمیان ،
ھۆکاری مەرگ و شەهیدبوونی بە دەستڕێژی گولە ، شوێنی گۆڕەکەی گوندی تاڵەبانە چالاکبوونی ساڵی
١٩٧٠–١٩٨٥
فەرماندەی کەرتی چواری جەباری
.
21/09/2024
کەس تەمەنا نەکات عومری #نوح ی هەبێت ، هەرکەسێکیش پێی وتیت عومر درێژبیت ، بڵێ بە هێندەی هاو تەمەنە خۆشەویستەکانم ..
دەردەکانی پیری:
ی ئەکتەری ئەمریکایی ، پیری تەمەن 95 ساڵ ، لە ووتەیەکی کاریگەریدا ، ناخی دانیشتوانەکەی هەژاند....
ووتی : ترسی پیری ، هەر ئەوە نیە کە ئێوە بەچاو دەیبینن ....!؟
پیری ، من هەستی پێدەکەم : ئێسکەکانم بەهەزار حاڵ دەجوڵێن ، هەنگاوم بۆ نانرێت...سۆمای چاوەکانم توانای ، ڕوبەروبونەوەی ڕوناکیان نیە ، سیەکانم خواخوای ئەوەیانە هەناسەیەکی بێ ئازار هەڵمژن...
ڕەنگە ، لەوە زەحمەتتر ئەو بێت ، کە پێدەنێیتە 90 ساڵی ، کەسێکی دڵسۆزت دەستبکەوێت ، لەلات دانیشێت و گوێ بۆ چیرۆک و بەسەرهاتەکانی ژیانت ، شل بکات ، رەنگە گوێش بگرێت بەڵام ، بایەخی پێنەدات ، کە خۆت پێت باشە و بە گونجاوی دەزانیت و چێژی لێدەبینیت ، وەکو باپیرەیەک بۆ نەوەکانتی بگێڕیتەوە ...
ترسناکیەکە ، هەر ئەوەش نیە ، ئاخر ، تۆیەک ، کە خەڵک بەدواتدا دەگەڕان و خواخوایان بوو سڵاوێکیان لێبکەیت ، ئێستا ، تۆ ، تاک بویتەتەوە و پێویستت بەوەیە یەکێک سڵاوت لێبکات.....!!
دوای ئەوەی ساڵانێکی دور و درێژ لە دووی ڕوناکی وێڵ بویت ، دەتویست لە روناکیدا خێزان دروست بکەیت ئەوەتا ، ئێستا لە تاریکیدا ژیان بەسەر دەبەیت و هەوڵی دەستێکتە ، بۆ رۆشنایی ڕێنمایت بکات ...
ڕاکردن لە دووی ناوبانگ ، وەکو ئەو خۆڵەمێشە وەهایە کە با لێیدەدا ، نە ئاگر دەگرێت و نە بەرگەی باکەش دەگرێت.....
لە عەرەبیەوە : م . بورهان فائق
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the school
Telephone
Website
Address
CITYSTAR