16/07/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
🔷 پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کێ دەگرێتەوە؟
🔷 مەرج و ڕێنماییەکان بۆ ئەم پرۆسەیە چین؟
🔷 تا کەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و پێویستە خوێندکار/ قوتابی چی بکات تاوەکو پرۆسەکەی بە سەرکەوتوی ئەنجامبدات؟
تەواوی وردەکارییەکانی پرۆسەکە لەم بەستەرەی خوارەوە بەردەستە؛
https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing
18/06/2026
بە چاودێری پ. د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار ( CDC) بە هاوبەشی ڕێکخراوی (STEP Iraq) کۆرسی چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆمان ڕایکدەخات.
ناوەرۆکی کۆرسەکە پێکدێت لە: -
هەفتەی یەکەم
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV) و تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار.
ڕۆژی یەکەم:
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV)و فێربوونی ئەو کارامەییە سەرەکییانەی کە بۆ ئامادەکردنی سیڤییەکی ڕوون و پیشەیی پێویستن، هەروەها ڕێکخستنی زانیارییەکان بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ سەرنجڕاکێشانی خاوەنکار و بەدەستهێنانی کار.
ڕۆژی دووەم:
تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار (Interview)
واتا چۆن ئامادەکاری باش بۆ چاوپێکەوتن دەکەیت؟ ئەو ههنگاوانەی پێویستە پێش چاوپێکەوتنەکە بنرێن و
هەروەها چۆن لە چاوپێکەوتنی کاردا سەرکەوتوو دەبیت؟ لەگەڵ بەرێوەبردنی گفتوگۆی چاوپێکەوتن بە متمانەبەخۆبوون و وەڵامدانەوەی دروستی پرسیارەکان.
هەفتەی دووەم:
پالاندان و بەڕێوەبردنی کات
ڕۆژی یەکەم:
پلاندانان و داکۆکیکردن (Planning & Advocacy)
فێربوونی چۆنیەتی دیاریکردنی ئامانجە ڕاستەقینەکانی خۆت و داڕشتنی پلانێکی کرداری و هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان هەروەها فێربوونی پێوانەکردنی سەرکەوتنەکانت.
- پەرەپێدانی کارامەیی داکۆکیکردن لە مافەکانی خۆت و دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەتدا.
ڕۆژی دووەم:
بەڕێوەبردنی کات (Time Management)
چۆن کاتەکانی ڕۆژانەت بە باشترین شێوە بەکاربهێنیت،
هەروەها تێگەیشتن لەوەی چۆن کەسایەتی خۆت لەگەڵ بەڕێوەبردنی کاتدا بگونجێنیت و شێوازی گونجاندنی چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ ئامانجە گەورەکانی داهاتووت.
هەفتەی سێیەم:
سەکردایەتی و پەیوەندی کاریگەر
ڕۆژی یەکەم:
سەرکردایەتی (Leadership)
ناسینی شێوازە جیاوازەکانی سەرکردایەتی لە جیهاندا و چۆنیەتی بەکارهێنانیان و پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی کەسی پێش سەرکردایەتیکردنی کەسانی ترو، دۆزینەوەی ئەوەی کامە باشترین شێوازی سەرکردایەتییە کە لەگەڵ کەسایەتی تۆدا دەگونجێت.
ڕۆژی دووەم:
پەیوەندی کاریگەر (Effective Communication)
فێربوونی چۆنیەتی گەیاندنی پەیامەکەت بە شێوازێکی ڕوون، کورت و کاریگەرو، پەرەپێدانی ئەو کارامەییە کەسییانەی کە پێویستن بۆ گفتوگۆو سەرکردایەتیکردنی کاریگەر، هەروەها تێگەیشتن لەوەی کەی و لەکوێ پەیامەکەت بگەیەنیت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت.
کۆرسەکە بێبەرامبەرە و بەشێوەی ڕووبەڕوو لە ڕۆژانی یەکشەممان و سێ شەممەمان بەڕیوەدەچێت. بەشداربوو لە دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕۆژەکانی کۆرسەکە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەشدابوون.
شوێن: سەنتەری پەرەپێدانی کار – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا
ڕێکەوتی دەستپێکردن: ٢١ / ٦ / ٢٠٢٦
کاتژمێر: ١٠:٠٠- ١:٠٠ی
خوازیار دەتوانێت لەم لینکەوە خۆی تۆمار بکات:
https://forms.gle/HQjPRfdcqhurkPk86
15/06/2026
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک یەکەمین بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڕوانامەی نێودەوڵەتی (ISO 9001:2015) بە دەستهێناوە لە ساڵی (2019)
11/06/2026
ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران پلانی مەشقی هاوینەی خوێندکارانی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پەسەند کرد
زیاتر بخوێنهرهوه...
https://spu.edu.iq/ku/?p=63565
17/05/2026
ئیڤێنتى بەیەکگەیاندنی بەهرە تەکنەلۆژییەکان
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بە سپۆنسەرى هواوى ئەکادیمى پێشانگاى هەلى کار بە ناونیشانى (بەیەکگەیاندنی بەهرە تەکنەلۆژییەکان) ڕادەگەیەنێت.
لە ڕێکەوتى 18ی ئایار، 2026
کاتژمێر 10:00 بەیانی – 4:00 ئێوارە
شوێن: سلێمانی/ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
قڕگە پشت بەنزینخانەی وڵات.
سەنتەرى پەرەپێدان بۆ کار
Career Development Center
#2026