19/03/2026
جەژن و بەهار و نەورۆزتان پیرۆزبێت
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و هاتنەوەی وەرزی بەهار و نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی؛ گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خێزان و خزم و خوێندکار و خۆشەویستان دەکەم. بەو هیوایەی ببێتە جەژنی یەکگرتن و یەکخستنی گەلی کورد لەسەرانسەری کوردستان و کۆتاییهاتنی ستەم و زۆرداریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست-دا. هەموو ڕۆژێکتان جەژن و هەموو جەژنێکتان بە خۆشیی لێ بگوزەرێت.
د.شوان ئادەم ئەیڤەس
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
لە خوێندنی کەمیونیکەیشن، کولتوور و میدیا دا
19/03/2026
دەستکەوتێکی نوێ بۆ توێژینەوەی میدیایی کورد: بەستنەوەی #چمک بە پڕۆژەی جیهانیی WJS4
ئەم بەیانییە (19ی ئاداری 2026)؛ ڕۆژەکەم بە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی زۆر وزەبەخش دەستپێکرد، کە دەبێتە وەرچەرخانێکی نوێ بۆ تۆڕی ئەکادیمیی توێژینەوەی میدیایی لەسەر ئاستی جیهان. هەربۆیە دەمەوێت سووپاسی بێپایانی خۆم ئاراستەی پڕۆفیسۆر تۆماس هانیتزیش (سەرۆکی WJS لە زانکۆی LMU میونشن) و پڕۆفیسۆر حەنان بەدر (لە زانکۆی سالزبۆرگ) بکەم؛ بۆ بانگهێشتنامە و تەرخانکردنی کاتە بەنرخەکەیان بۆ ئەم دەسپێشخەرییە گرنگە. هەڵبەت تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانمان لەسەر ئامانجێکی مێژوویی چڕبووەوە؛ ئەویش جێگیرکردنی نمونەیەکی گشتگیری میدیای کوردییە لە چوارهەمین شەپۆلی پڕۆژەی جیهانیی توێژینەوە لە جیهانی ڕۆژنامەگەری (World Journalism Studies4)دا. بەندە وەک سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)، بە ئەرکێکی گرنگی خۆمی دەزانم کە ناسنامەی پیشەیی و خۆڕاگریی ڕۆژنامەوانانی کورد، نەک بە تەنها لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵکوو لە ڕێگەی کارکردن لەگەڵ هاوکارانمان لە ئێران و تورکیا و سوریا-ش، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاریی جیهانیی-دا بناسێندرێن. ئەم هاوبەشییە بۆ من واتایەکی زۆر تایبەتی هەیە، چوونکە درێژەپێدەری تێزی دکتۆراکەمە لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی نۆتینگهام ترێنت سەبارەت بە "کولتوورەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردی". بۆیە زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان و ئاڵۆزییەکانی قۆناغی دوای ململانێکان، چۆن کولتوری ڕۆژنامەگەریی ئێمەیان لەم دە ساڵەی دواییدا سەرلەنوێ داڕشتووەتەوە. بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی چمک کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://chmk.org/ku/chmk-and-wjs-leadership-discuss-integration-into-wave4/
A Milestone Morning for Kurdish Media Research: Joining CHMK with WJS4
I started my today morning with a deeply inspiring Zoom meeting that marks a new chapter for our research community. I want to extend my sincere gratitude to Professor Thomas Hanitzsch (Chair of WJS, LMU Munich) and Professor Hanan Badr (University of Salzburg) for their kind invitation and for dedicating their time to this vital initiative. Our conversation focused on a historic goal: Integrating a comprehensive Kurdish sample into the fourth wave of the Worlds of Journalism Study (WJS4).
As the Chairperson of the Kurdish Media Watchdog Organisation (CHMK), I am personally committed to ensuring that the professional identities and resilience of Kurdish journalists, not only in Kurdistan Region of Iraq but through collaboration with colleagues in Iran, Turkey, and Syria, are finally recognized within a global comparative framework. This partnership is particularly meaningful to me as it builds directly upon my 2017 PhD thesis on Kurdish Journalism Cultures at Nottingham Trent University. I am eager to explore how digital transformation and the complexities of post-conflict dynamics have reshaped our journalism cultures over the last decade.
🔗 Read the full story on our website: Kurdish Journalism Joins the Global Stage: CHMK and WJS Leadership Discuss Integration into Wave 4
چمک ڕۆژنامەگەریی کوردیی دەباتە نێو نەخشەی جیهانیی توێژینەوە ئەکادیمییەکان
https://chmk.org/ku/chmk-and-wjs-leadership-discuss-integration-into-wave4/
06/03/2026
ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی جیهانیی
« »
ئازادییەکانی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی بە تەنها مایەی خۆشبەختی نیین، بەڵکوو بناغەی داهاتوومانن. هەر بۆیە، کۆڕبەندی ئازادیی ڕاگەیاندن-ی بەریتانیا لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەیینی (5و 6ی ئاداری 2026) بۆ من و ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بایەخێکی زۆری هەبوو. لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە هەرێمی کوردستانەوە و لەژێر سێبەری هێرشی درۆن و مووشەکدا، بە ئۆنلاین بەشدارییم لەم کۆڕبەندەدا کرد. ئەزموونێکی ناوازەیە کە دەربارەی داهاتووی ڕاستییەکان (truths) گوێ لە شارەزایانی جیهان بگریت، لە کاتێکدا ئێمە لێرە ڕووبەڕووی مەترسی جەستەیی دەبینەوە. لەگەڵئەوەیشدا؛ تێبینییەکانی من لەم کۆڕبەندەدا لەسەر چەکێکی «بێدەنگ» دەگیرسێنەوە کە ئەویش «هەراسانکردنی یاسایی» یان بەکارهێنانی یاسایە دژی ڕۆژنامەوانان و ئەکادیمییەکان. وەک قوربانییەکی سنووردارکردنی ئازادیی ئەکادیمیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە باشیی لەو بارودۆخە بێزارکەرە تێدەگەم کە ناهێڵێت ئەرکە پیشەیییەکانت جێبەجێ بکەیت. چ درۆنێک بێت لە ئاسمان یان سکاڵایەکی بێبنەما لە دادگە، ئامانجەکە یەکە: شکاندنی ئیرادەی ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن. بە دڵنیاییەوە ئێمە ڕێگە نادەین ئەم ئاڵنگاریانە بێدەنگمان بکەن؛ ئەم تێبینییانەشمان بۆ سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی دەگوازینەوە کە لە (6و 7ی تەمموزی 2026) لە لەندەن ڕێکدەخرێت. ئامانجمان ڕوونە: تێپەڕاندنی قۆناغی مانەوە و داڕشتنی نەخشەڕێیەکی ستراتیژیی بۆ کوردستان کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەوانان و ئەکادیمییەکان بکات، چ لە توندوتیژیی جەستەیی و چ لە هەڕەشە و هەراسانکردنی یاسایی.
Confronting the Global Rise of
Freedom of expression and media is not just a luxury; it is also the foundation of our future. For that reason, the UK Media Freedom Forum (March 5-6, 2026) is more important for me and our Kurdish Media Watchdog (CHMK. ORG ). Particularly, for the past two days, I have been following this Forum online from the Kurdistan Region of Iraq. It is a surreal and sobering experience to listen to global experts discuss the future of truth while we here live under the shadow of drone strikes and rocket fire. While the physical threats we face are immediate, my notes from the forum sessions focus on a more "silent" but equally paralyzing weapon, which is "Legal Harassment". From the discussions on Safeguarding Media Freedom and Countering SLAPPs, it is clear that the weaponization of the law is a growing global plague. As a victim of restricted academic freedom myself in the Kurdistan Region of Iraq, I resonated deeply with the panelists' warnings. This legal intimidation makes it exhausting, and frankly a "boring" cycle of frustration, to simply perform our professional tasks. Whether it is a drone in the sky or a meritless lawsuit in a courtroom, the goal is the same: to break the spirit of those who seek the truth. As a result, we cannot let these challenges silence us. We are taking these insights forward to our 3rd CHMK National Forum for Media Reform, which will be held on July 6-7, 2026. Our mission is clear: to move beyond survival and establish a strategic policy roadmap for Kurdistan that protects journalists and academics from both physical violence and the growing threat of legal intimidation.
03/03/2026
لە کوردستانەوە بۆ بەریتانیا: گواستنەوەی چەمکی "هەماهەنگیی جیهانی" بۆ نێو پڕۆسەی پێداچوونەوەی مانیفێستی BBC
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (03ی ئاداری 2026) لە ڕێگەی پڕۆگرامی ئینتەرنێتیی زووم؛ لەگەڵ هاوکارانم لە هاوپەیمانێتیی ڕیفۆرمی میدیایی (MRC)، بەشدارییم لە مەراسیمی فەرمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی کاغەزی سەوزی جێگرەوە (Alternative Green Paper) لە لەندەن کرد.
لە کاتێکدا دامەزراوەی پەخشی بەریتانیا (BBC) لەبەردەم پێداچوونەوەیەکی چارەنووسسازدایە بۆ مانیفێستی پاشایەتییەکەی، ئێمە وەک ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بە پێشنیازێک بەشداریمان کرد و جەختمان لەوە کردەوە کە داهاتووی میدیای خزمەتگوزاریی گشتی بەندە بە تێپەڕاندنی مۆدێلە «خۆرئاوا-سەنتەری»یەکان بۆ ڕزگاربوون لە هەڕەشە گشتگیرەکانی دەستێوەردانی سیاسیی و بازرگانیی، پێویستە BBC چەمکی هەماهەنگیی جیهانی (Global Reciprocity) بگرێتەخۆ. هەروەک لە پێشنیازنامەکەماندا کە لەماڵپەڕی هاوپەیمانێتییەکەدا لە دوو توێی 60لاپەڕەدا بە ئینگلیزیی بڵاوکراوەتەوە، زۆر بە وردیی باسی سێ دیواری کۆنکرێتیی-مان کردووە کە ئیلهامیان لە یەکهەمین و دووهەمین ڕاسپاردەکانی کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لەوانە:
١. دیواری سەرپەرشتیاریی: گواستنەوەی حووکمڕانیی میدیا بۆ ئەنجومەنێکی نیشتمانیی سەربەخۆ.
٢. دیواری دژە-دەستێوەردان: دانانی بەربەستی یاسایی توند بۆ کۆتاییهێنان بە »هاەپەیمانێتیی» نێوان سیاسەت و میدیا.
٣. دیواری هەماهەنگیی پاش-کۆلۆنیالیزم: کردنەوەی دەرگای BBC بۆ وردبینیی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی و چاودێرانی باشووری جیهانی، بۆ دەستەبەرکردنی بێلایەنییەکی ڕاستەقینە.
ئێمە بڕوای تەواومان وایە کە بە سوودوەرگرتن لەو سیستەمە پارێزەرە پێشکەوتووانەی کە چاودێرانی میدیایی لە باشووری جیهان پێشەنگایەتی دەکەن، دامەزراوە جیهانییەکانی وەک BBC دەتوانن باشتر بەرپرسیار بن. هەڵبەت ئەم بەشدارییکردنەمان؛ هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی کە بڕیارە لە 6-7ی تەممووزی 2026 لە زانکۆی میدڵسێکس لە لەندەن بەڕێوەبچێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ 128هەمین ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی_دا. بۆ زانیاریی زیاتر؛ کرتە لەم بەستەرانەی خوارەوە بکە:
https://chmk.org/ku/dr-shwan-adam-aivas-presents-chmks-integrity-walls-at-the-alternative-green-paper-summit/
https://chmk.org/chmk-chairperson-presents-kurdish-reform-model-at-alternative-green-paper-launch/
01/03/2026
چاکسازیی میدیایی لە ئاستی جیهانییدا: تێڕوانینێکی کوردیی بۆ پێداچوونەوەی پێڕەونامەی بی بی سی
خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە وەک ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)، بەشداریین لە نوێترین پڕۆژەی هاوپەیمانێتیی چاکسازیی میدیا (MRC) لەژێر ناونیشانی "پێداچوونەوەی پێڕەونامەی بی بی سی: پڕۆژەیاسای سەوزی جێگرەوە."
وەک دامەزرێنەر و سەرۆکی ، لە چوارچێوەی ئەم دیالۆگە جیهانییەدا پێشنیازێکی زانستیم بە ناونیشانی: "داماڵینی مۆدێلی کۆلۆنیالیزم لە بی بی سی: تێکەڵکردنی مۆدێلە نادەوڵەتییەکان بۆ تێکشکاندنی ململانێی سیاسیی-بازرگانیی" پێشکەشکردووە. هەڵبەت ئامانجی ئێمە لە CHMK. ORG تەنها چاودێریکردن نییە، بەڵکو کارکردنە بۆ بەرزکردنەوەی ستانداردەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی کۆمپانیا و لایەنە سیاسییەکان بەسەر میدیاوە. ئەم هاوکارییە نێودەوڵەتییە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی میدیای خزمەتگوزاری گشتی (PSM) لە سەردەمی نوێدا. داوا لە هاوپیشە ئەکادیمییەکانم و چالاکوانانی بواری میدیا دەکەم لەم خەباتە جیهانییەدا بۆ چاکسازیی میدیایی هاوکارمان بن. بۆ خوێندنەوەی دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
🔗 https://lnkd.in/dQ4khRiU
بۆ بەشداریی لە هەواڵنامەی چاکسازیی میدیادا کرتە لێرە بکە:
👉 https://lnkd.in/dNeiXpYc
بەشداریی لە دیالۆگی جیهانیی سیاسەتی میدیادا دەکات
چمک، هەرێمی کوردستان: ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەشێوەیەکی کارا بەشدارە لە نوێترین دەستپێشخەریی هاوپەیمانێتیی چاکسازیی میدیا (MRC) سەبارەت بە "پێداچوونەوەی پێڕەونامەی بی بی سی: پڕۆژەیاسای سەوزی جێگرەوە."
وەکچۆن #چمک کار بۆ چاودێریکردن و بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی میدیا دەکات، پەیوەندیکردن بە بزووتنەوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگەی پێدەدات بە شێوەیەکی باشتر ڕووبەڕووی هەژموونی کۆمپانیاکان ببنەوە و سیاسەتداڕێژەران بەرپرسیار بکەن. #چمک پابەندە بە گەیاندنی دوایین هەواڵ، بەڵگەنامە و تێڕوانینە میدیاییەکان بۆ داکۆکیکردن لە ژینگەیەکی میدیایی دادپەروەرتر لەسەر ئاستی جیهان. لەو چوارچێوەیەدا و وەک بەشێک لەم هاوکارییە، پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)، بە پێشنیازێکی زانستیی گرنگ بەشدارییدەکات؛ بە ناونیشانی: "داماڵینی مۆدێلی کۆلۆنیالیزم لە بی بی سی: تێکەڵکردنی مۆدێلە نادەوڵەتییەکان بۆ تێکشکاندنی ململانێی سیاسیی-بازرگانیی"
لەوبارەوە؛ سەرۆکی ڕێکخراوی #چمک داوا لە تەواوی دامەزراوەکانی چاودێریی میدیایی و داکۆکیکاران دەکات بەشداریی لەم چالاکییەدا بکەن، چوونکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە ڕۆڵی میدیا و گرنگیی میدیای خزمەتگوزاری گشتی (PSM) لە سەردەمی نوێدا. هەڵبەت «بەهەماهەنگیمان لەگەڵ بزووتنەوە نێودەوڵەتییەکان، دەتوانین بە کاریگەرییەکی زیاتر ڕووبەڕووی تێکەڵبوونی بەرژەوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکان ببینەوە و ژینگەیەکی میدیایی ڕوون و ڕاشکاوی پیشەیی بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین. لەگەڵمان بن بۆ گۆڕانکاریی.»
بۆ ئاگاداربوون لە خەباتی جیهانیی بۆ چاکسازیی میدیایی و پشتگیریکردنی، لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە بەشداریی لە پۆستی هەواڵنامەکەدا بکەن:
👉 https://actionnetwork.org/forms/media-reform-newsletter
#کوردستان
CHMK Joins Global Media Policy Dialogue with the Media Reform Coalition (MRC)
CHMK, Kurdistan Region: The Kurdish Media Watchdog (CHMK) is proud to announce its active participation in the Media Reform Coalition’s (MRC) latest initiative: the "BBC Charter Review: Alternative Green Paper."
As CHMK works to monitor and elevate media standards, joining international movements allows us to better challenge corporate influence and hold policymakers accountable. We are committed to sharing the latest media news, policy documents, and insights as we advocate for a fairer global media landscape.
A Kurdish Perspective on Media Reform
Highlighting this collaboration, Associate Professor Dr. Shwan Adam Aivas, Chairperson of CHMK, has proposed a vital Kurdish insight entitled: "Decolonizing the BBC: Integrating Non-Western Models to Break Political-Business Collusion."
Chairperson of CHMK calls upon all media watchdogs and advocates to participate in this event, noting it is a crucial opportunity to rethink the role of media and the vital importance of Public Service Media (PSM) in the modern age. He emphasizes that by aligning with international reform movements, CHMK can more effectively challenge the intersection of political and corporate interests, ensuring a more transparent and ethical media environment for all.
Take Action With Us
Stay informed on the global fight for media reform and support our mission by signing up for the newsletter here:
👉 https://actionnetwork.org/forms/media-reform-newsletter
28/02/2026
#بەشداربن لە ڕیفۆرمی میدیایی لە هەرێمی کوردستان_دا 📉🎤
بایەخی ڕیفۆرمی میدیایی لەم قۆناغەدا تەنها هەڵبژاردن نییە، بەڵکو پێویستییەکی حەتمییە بۆ گونجاندنی سیستەمی میدیایی کوردستان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕانکارییەکانی ژیریی دەستکرد (AI)دا. وەک ڕێکخەری گشتیی کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی، ڕاپێوییەکی زانستیی مەیدانیمان دەستپێکردووە بە ئامانجی:
✅ جیاکردنەوەی بەرژەوەندییە سیاسی و داراییەکان لە پەیامی میدیایی.
✅ دابینکردنی بنەمایەکی زانستی بۆ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری.
✅ چاکسازیی دامەزراوەیی لە کەرتی ڕۆژنامەگەریدا.
بۆچوونی کەسیی و سەرنجی وردی ئێوە وەک پسپۆڕ، ئەکادیمیی و ڕۆژنامەوان، کەرەستەی سەرەکیی ئەم نەخشەڕێیە دەبێت. تەرخانکردنی تەنها ٣ خولەک لە کاتت دەبێتە بەشێک لە پڕۆسەی بڕیاردان.
🔗 بۆ بەشداریکردن لە ڕاپێوییەکە، کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://lnkd.in/dV2YuKS2
سووپاس بۆ هەماهەنگیی و هاوکارییتان لەپێناو میدیایەکی نیشتیمانیی پیشەییتر.
for Media Reform in the Kurdistan Region 📉🎤
In an era of rapid digital transformation, media reform is no longer optional—it is a strategic necessity. Our goal is to align the Kurdish media system with international standards and the emerging challenges of Artificial Intelligence (AI). As the General Coordinator of the CHMK National Forum for Media Reform, we have launched a national scientific survey aimed at:
✅ Decoupling political and financial interests from media messaging.
✅ Providing a scientific foundation for legislative and judicial authorities.
✅ Enhancing institutional integrity within the journalism sector.
Your insights as professionals, academics, and media practitioners are the cornerstone of this roadmap. We invite you to contribute 3 minutes of your time to shape the future of our media landscape.
🔗 Participate in the survey here:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfc5QU06t8aIEJT0igrXofk_KwsEGAQ2cMpuMJfrduKC1xpDQ/viewform
Thank you for your commitment to a more professional and independent media.
#
فۆڕمی ڕاپێویی زانستیی: نەخشەڕێی ستراتیژیی ڕیفۆرمی میدیایی لە هەرێمی کوردستان-دا
بەشداربووی بەڕێز: ئەم ڕاپێوییە؛ وەک ڕێکارێکی زانستیی بۆ کۆکردنەوەی داتاکانی توێژینەوەیەکی مەیدانیی لەبارەی دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی ڕیفۆرمی میدیایی لە هەرێمی کور....
24/02/2026
Exciting News for in Kurdistan
I am pleased to announce that the Ministry of Higher Education and Scientific Research has officially recognized the 3rd CHMK National Forum as an International Scientific Conference. This follows a productive meeting with H.E. Minister Dr. Aram Mohammed Qadir, where we discussed the vital role of media reform, the impact of AI on research, and the necessity of academic freedom. To mark the 128th anniversary of Kurdish Journalism Day, we are taking this forum global on July 6-7, 2026 in London, UK. This round has been hoisted by Middlesex University in collaboration with the at Goldsmiths, the in the UK, and Educational Foundation. This forum is a strategic step toward building a professional and free media environment in Kurdistan. We look forward to welcoming researchers and experts to London for this landmark event. For that reason, read the full official announcement here: https: https://chmk.org/ministry-of-higher-education-officially-accredits-chmks-3rd-national-forum-as-an-international-scientific-conference/
سێهەمین کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی وەک کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا تۆمار کرا
https://chmk.org/ku/the-3rd-national-conference-on-media-reform-was-registered-as-an-international-scientific-conference-at-the-ministry-of-higher-education/
19/02/2026
!
ڕۆژی پێنجشەممە( 19ی شووباتی 2026) بانگهێشتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کراین؛ بۆ ئامادەبوون لە «پانێڵی زمانی کوردی: لەنێوان ڕەسەنایەتی و شۆڕشی تەکنەلۆجیادا». لەو پانێڵەدا؛ ئاست و ئاڕاستەی وتووێژەکان لەوەدا چڕ کرانەوە کە ئەگەر زمانی کوردیی و بنزارەکانی نەتوانرێت ئاوێزانی تەکنۆلۆژیای هاوچەرخ و تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد بکرێن، ئەوا مانەوە و بەردەوامییان دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و مەترسیی لەناوچوون. تەنانەت بەهۆی بەهەندوەرنەگرتنی ئەم پرسە لەلای حکوومەت و دەزگە پەیوەندییدارەکانی وەک زانکۆکانی کوردستان؛ نەتوانراوە نە وەک پێویست بودجەی بۆ تەرخان بکرێت، نە ئامادەکاریی و بازاڕدۆزی بۆ بکرێت. لەوەیش واوەتر هۆکاری گێژاوی سیاسیی کوردستان بۆ نەبوون یاخوود کەمیی زمانی لێکگەیشتنی پارتە سیاسییەکان گەڕێنرایەوە کە بەردەوام دوور دەکەونەوە و ناتوانن لێکتێبگەن!
Is Kurdish language ready for the AI era?
On Thursday (19 February 2026), I had the honor of attending a panel discussion at the Kurdistan Technical Institute titled "The Kurdish Language: Between Authenticity and the Technological Revolution." The discussion highlighted a sobering reality: if the Kurdish language and its dialects are not integrated into modern technology and Artificial Intelligence, their long-term survival is at risk. Panelists noted that a lack of government funding and strategic focus from academic institutions has hindered the necessary "marketing" and technical preparation for the language. Furthermore, the dialogue touched on politics, suggesting that the current political instability in Kurdistan is mirrored, and perhaps fueled, by a lack of a unified "language of understanding" between political parties.
17/02/2026
Strategic Partnership: CHMK. ORG & VisionAID دیدگا ئەید
As Founder and Chairperson, I am honored to announce that today (Tuesday, 17 February 2026) in Erbil, the Kurdish Media Watchdog Organisation (CHMK. ORG) officially signed a Memorandum of Understanding (MoU) with VisionAID دیدگا ئەید for International Development.
Signing this agreement alongside my esteemed colleague, Professor Dr.Mohammed Hussein Ahmed, marks a pivotal moment for our organizations. Our partnership is built on a shared vision to bridge the gap between local media practices and international standards through sustainable development and academic excellence. Key pillars of our collaboration include: International Media Development; raising the bar for professional journalism. Digital Literacy; equipping our society with the tools to navigate a complex digital world. Academic Synergy; strengthening the link between media research and higher education. Additionally, one of our first major initiatives will be a unique, analytical program to commemorate the 128th Kurdish Journalism Day. We aim to move beyond traditional celebrations by providing a deep, critical evaluation of our media landscape.
Since founding CHMK. ORG in 2017, our mission has been to protect the rights of the Kurdish public against media unprofessionalism. Partnering with Vision Aid allows us to scale this mission globally.
I would like to extend my sincere gratitude to Professor Dr.Mohammed Hussein Ahmed and the entire team at VisionAID دیدگا ئەید. Your commitment to accountability and human development makes you the ideal partner for CHMK. ORG I look forward to the impactful work we will achieve together both within the Kurdistan Region and on the international stage. For more information, please see below link:
https://lnkd.in/dV9_huVt
لەهەولێر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ڕێکخراوی چمک و دەزگای دیدگائەید واژۆ کرا
https://chmk.org/ku/a-memorandum-of-understanding-was-signed-between-cmk-and-didgaaid-in-erbil/
16/02/2026
🎓✨
خۆشحاڵم کە هەواڵی بەدەستهێنانی سووپاس و پێزانین-م لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمانی کارگێڕیی ژمارە: 1681 لە ڕۆژی دووشەممە (16ی شووباتی 2026) پێگەیشت. ئەم ڕێزلێنانە بۆ من تەنیا نوسراوێک نییە، بەڵکوو بەرهەمی ماندووبوون و کاریگەریی توێژینەوەکانمانە لە بەرزکردنەوەی ئاست و ڕانکینگی زانکۆمان، بەتایبەت لە ڕێگەی زیادکردنی ژمارەی ئاماژەپێدانەکان (Citation) و تێپەڕاندنی پێوەری 50 سایتەیشن. جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە وەک لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی، ناوم لەنێو لیستێک لە مامۆستا و توێژەرە بەتواناکانی زانکۆماندا دەبینمەوە. هەمیشە بڕوام وابووە کە بایەخی ڕاستەقینەی توێژینەوەی زانستیی لەوەدایە ببێتە سەرچاوە بۆ گەشەپێدانی مەعریفە و گۆڕانکاریی ئەرێنیی درووستبکات، هەرچەندە بچووکیش بێت. #دەستخۆشیی لە سەرجەم هاوکارە توێژەرەکانم و دەستەی ئەکادیمیی زانکۆمان دەکەم. ماندوونەبن؛ بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر بەردەوامبن.🌹
🎓✨
I am honored to announce that I have received a Letter of Appreciation from the President of Sulaimani Polytechnic University, per Administrative Order No. 1681, dated Monday, (16 February 2026). To me, this recognition is more than just a formal document; it is a testament to the impact of our research in elevating our university’s global ranking. This achievement is specifically rooted in the high number of citations our work has garnered, surpassing the milestone of 50+ citations, a key metric for academic quality and influence. I am also deeply honored to be the from the Department of Media Techniques in the Technical College of Administration to be included in this year's list of distinguished researchers and academics at our university. I have always believed that the true value of scientific research lies in its ability to foster knowledge and create positive change, no matter how small. I would like to extend my heartfelt to my fellow researchers and the academic board of our university. Let’s continue our journey toward even greater milestones. 🌹