19/07/2026
پرسیار
عەلی حەمە ساڵح بیرتە ٢٠١٨ جەنابت گۆڕانت بەجێ هێشت شەش ئەندامیشت لەگەڵ خۆتدا جیاکردەوە.
بیرتە ٥٠٠٠٠٠ هەزار دەنگ و وێنەی کەسوکاری شەهیدانی ١٧ی شوباتت نائومێدکرد لە یەکەم دانیشتندا دەنگت دا بەم کابینەیەی ئێستا کە هەشت ساڵە خەڵکی کوردستان باجەکەی دا.
کاکی بەڕێز ئەو زمانە پڕ لە هەڕەشە و تۆمەتە بە پشتیوانی کێیە؟؟؟؟؟؟
ئەگەر حیزبێکی دەسەڵات ئەو زمانەی بەڕێزتی بەکاربهێنایە بەڕێزت هەڵوێستت چی دەبوو؟
بەڕێزت دەعوایەکت کردووە لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەعواکە گەیشتووە لەناوداواکەدا داوای (سێ سەد ملیۆن دینار) دەکەیت!!!! ئەتوانی ڕوونی بکەیتەوە بۆ ڕای گشتی ئەم بڕە پارەیە و ئەم دەعوایە لەپێناو چیدا؟؟؟؟
ئەزانیت بەڕێزتان لەو کاتەی بوویتە ئەندامی پەرلەمان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی زۆر و مەترسییەکی گەورەتان کردوومەتەوە، لەکاتێکدا بێ لەوەی من ئەندام پەرلەمانم، هاوسەری شەهیدێکی بەناحەق خوێن ڕژاوم. ئەو خوێنەی کە ماوەی ١٠ ساڵ زیاترە بەڕێزتان بەکارتان هێناو سوودمەند بوون لەکاری پەرلەمانتاری.
ئەمەوێت ئیتر بێدەنگی بشکێنم: بەڕای گشتی بڵێم ئێستا دایکی منداڵێکی بێباوک، ژنی شەهیدێکی خێر لەخۆنەدیو، قوربانییەکی دەسەڵات کە ئەندام پەرلەمانە لەڕووی هەڵوێست، ژیانم لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە. بەردەوام ئەم کەسەڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆری کردوومەتەوە و هەڕەشەی لەخۆم و منداڵە بێباوکەکەم دەکات لە ئێستا دوای پەرلەمانتاریم.
وە دە مەوێت لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون بێت من لەدەرەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیم لەسەر ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەم بەردەوامم.
سازگار فریق عبدالله / ئەندامی پەرلەمانی کوردستان