16/05/2026
توێژینەوەیەکی ئەزموونیمان لە لاپەڕە (1)ی ژمارە (1)ی گۆڤاری مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر وەک یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە زانستە پێداگۆجی و پەروەردەییەکان لە کوردستاندا بڵاوبووەوە.
شایانی وتنە توێژینەوەکەمان بە زمانی عەرەبی نووسیبوو، دواتر وەرگێڕانێکی زۆر نایابمان بۆسەر زمانی شیرینی کوردی کرد، بەخۆشحاڵییەوە لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم گۆڤاری کوردی (هاوار) کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی زمانی کوردی کەوتە بەر دیدەی توێژەران و خوێنەران.
24/04/2026
فێربوونی بەردەوام، گرەنتی مانەوەی مەعنەوییتە.
26/03/2026
پرۆسەی خوێندن تەنها پرسێکی پەروەردەیی نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی، سەقامگیری کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ، کاتێک کە لە لێکەوتەی ئەو ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکیانەی ناوچەکە و عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت "بۆشایی فێربوون" (Learning Gap) دروست دەبێت، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی یونسکۆ بە هۆکاری پچڕانی خوێندن لە کاتی قەیرانەکاندا کە کاریگەرییەکەی بۆ چەندین دەیەی داهاتوو دەمێنێتەوە.
لەم سۆنگەیەوەو بە لەبەرچاوگرتنی ژێرخانی تەکنیکی و ئابوری هەرێمی کوردستان تێڕوانینێکی زانستی بەپێی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن بەکورتی لەمەڕ ئەم دۆخە دەخەمەڕوو:
یەکەم: قۆناغی بنەڕەتی
بەپێی ڕاپۆرتی UNICEF (2022) قوتابخانە بۆ منداڵانی قۆناغی بنەڕەتی تەنها شوێنی زانست نییە، بەڵکو ناوەندی پاراستن و گەشەی کۆمەڵایەتییە، هەروەها بەپێی تیۆری ڤیگۆتسکی Vygotsky (Social Constructivism) منداڵ لەڕێگەی کارلێکی کۆمەڵایەتییەوە فێردەبێت، لەم ڕووەشەوە خوێندنی ئۆنلاین بۆ ئەم تەمەنە (بەتایبەت قۆناغی 1-6) ئەوەندەی دەبێتەهۆی گۆشەگیری و تێکچوونی باری دەروونی، ئەوەندە کەلێنی فێربوون پڕناکاتەوە. بۆیە باشترین بژاردە بۆ ئەم قۆناغە بەرجەستەکردنی مۆدێلی "ئامادەبوونی فیزیکی تەواو" (Face-to-Face)ە.
دووەم: قۆناغی ئامادەیی و پۆلە کۆتاییەکان (9 و 12)
ئەم قۆناغە پێویستی بە هاوسەنگییە چونکە خوێندکار لەبەردەم تاقیکردنەوەی وزارییە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانی یونسکۆش بێت لەساڵی (2023) ئەوە دەردەخات کە مۆدێلی فێربوونی ئاوێتە (Blended Learning) تاکە بژاردەی گونجاوە بۆ ئەم قۆناغە لە وەها دۆخێکدا، چونکە لەڕێگەیەوە گەنجان و نەوجەوانان ئامادەدەکرێن بۆ خوێندنی زانکۆیی. ئەمیش بە تێکەڵکردنی وانەی ناو پۆل لەگەڵ پلاتفۆرمی دیجیتاڵی کە وادەکات قوتابی و خوێندکار ڕابهێنرێت لەسەر سیستەمی "فێربوونی سەربەخۆ" کە لە کاتی هەر پەرەسەندنێکی ئەمنیدا بتوانێت لە ماڵەوە بەردەوام بێت. بەشێوەیەک کە مامۆستا لە پۆلدا وانە دەڵێتەوە بەڵام ئەرک و سەرچاوە زیادەکان و تاقیکردنەوە کورتەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵییەوە دەبن، بەشێوازێک وانە زانستییەکانی وەک (بایۆلۆجی، کیمیا، فیزیا و بیرکاری) 50-80٪ لە ناو پۆل دەبن بەڵام بەدواداچوون و پاشکۆ و چاودێرییەکان بە ئۆنلاین دەبن، یان ئەو ڕێژەیە بە پێچەوانەوە بەپێی دۆخ و پێشهاتە نوێیەکان.
سێیەم: قۆناغی زانکۆ و پەیمانگەکان
ئەزموونی زانکۆکانی ئۆکرانیا و لوبنان (2022-2024) سەلماندیان کە مۆدێلی تێکەڵ Hybrid Learning تەنها چارەسەرە بۆ بەردەوامیی خوێندنی زانکۆ لە کاتی جەنگ و قەیراندا.
لە مۆدێلی Hybrid دەکرێت هەندێک لە وانەکان کە تیۆریین بەتایبەت بەشەکانی کۆلێجە زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان بە تەواوی بکرێنە ئۆنلاین، بەڵام هەندێک لە وانە پراکتیکییەکان لە بەشە زانستییەکان (وەک: پزیشکی، ئەندازیاری، زانست و تەندروستی) لەناو کەمپەسدا بن. هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن و پێویستە لە بەشە ناوخۆییەکان بمێننەوە، بە تەواوی بکرێت بە ئۆنلاین بۆیان بەجۆرێک ڕاستەوخۆ لەکاتی خوێندنی کەمپەسدا ڕیکۆرد بکرێت و خوێندکارانی دەرەوەی شار لەشوێنی مانەوەی خۆیان بەشداربن بەشێوەی ڕاستەوخۆی ئۆنلاین بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و گواستنەوەی خوێندکاران لە نێوان شارەکاندا و قەرەباڵغی لەبەشە ناوخۆییەکان، کە مەترسییە ئەمنییەکان کەمدەکاتەوە.
لە ڕێگە هەرە دیارەکانی ئەم مۆدێلەش بەکارهێنانی ڕێگەی پۆلی هەڵگەڕاوە (Flipped Classroom)ە، کە دەکرێت لەگەڵ ڕێگەکانی دیکە بەکاربێت.
پێشنیاری کۆتایی:
1- پوختەکردنی پڕۆگرام (Curriculum Trimming): پێویستە بابەتە لاوەکییەکان لابدرێت و لە دۆخی خراپتردا تەنها جەخت لەسەر بابەتە بنەڕەتییەکان بکرێتەوە.
2- پێویستە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە هاوکاری کۆمپانیاکانی پەیوەندی پلاتفۆرمێکی نیشتمانی دابمەزرێنن کە وانەکانی تێدا بێت و بەبێ ئینتەرنێتیش (دوای دابەزاندن) کار بکات بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی تر لە داهاتوودا.
3- تەرخانکردنی بەشێک بۆ پاڵپشتی دەروونی قوتابیان Psychosocial Support لە کاتی جەنگدا وەک ئەوەی یونسکۆ لە بەرنامەی (Education in Emergencies) پێشنیاری دەکات.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە خوێندن نابێت بوەستێت چونکە قوتابخانە و زانکۆ لەهەر وڵاتێک داخرا، ئیتر ئەو وڵاتە بە وێرانە هەژمار دەکرێت، چونکە پۆل و خوێندن سەنگەری یەکەمی بەرگریین لە ناسنامە و داهاتووی نەتەوە.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان و بەردەوامیی کاروانی زانست.
*شەماڵ ئازاد عبدالله
پسپۆڕی ڕێگەکانی وانەوتنەوە
سەرچاوەکان:
-UNESCO (2023). Technology in education: A tool on whose terms? Global Education Monitoring Report.
-UNICEF (2022). The State of Global Learning Poverty: 2022 Update.
-Vygotsky, L. S. (1978). Mind in Society: The Development of Higher Psychological Processes. Harvard University Press.
-Graham, C. R. (2021). Current Research in Blended and Hybrid Learning Models.
-Inter-agency Network for Education in Emergencies (INEE). Guidance Note on.
#خوێندن #جەنگ
19/03/2026
جەژن و نەورۆزتان پیرۆز
#جەژن #نەورۆز #ڕەمەزان #نێرگز #پەروەردە #ڕاهێنان #ڕێگەکانی #وانەوتنەوە
29/01/2026
مامۆستای کاریگەر لەمەڕ ئاڵەنگارییەکانی نەوەی نوێدا، ناونیشانی سیمینارێکمان بوو لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ بەشی زمانی عەرەبیی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر.
29/09/2025
لەژێر ناونیشانی ئایندەی پەروەردە لەسایەی زیرەکی دەستکرد دا بە توێژینەوەکی هاوبەش لەگەڵ برای بەڕێزم (ئیدریس سیوەیلی) بەشداربووین لە کۆنفرانسی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی چەرموو.
25/09/2024
لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا لە خزمەتی مامۆستایانی خوێندنگەی (ئامادەیی زناری ئینگلیزی)دا بووین.
14/09/2024
دوو ڕۆژ خولی پەرەپێدانی مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی زانستی ناحکومیمان بەڕێوەبرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی سەرپەرشتی کرا.