ئامادەیی بازرگانی جەمال بابانی ئێوارانی کوڕان

ئامادەیی بازرگانی جەمال بابانی ئێوارانی کوڕان پەیجی فەرمی ئامادەیی بازرگانی جەمال بابانی ئێوارانی کوران (پێشتر بە ناوی ئا.بازرگانی سلێمانی ئێوارانی تێکەڵاو بوە، بەڵام ناوەکەی گۆراوە)

30/07/2026

تایبەتمەندیەکانی خوێندنگە:
١) خوێندن بە زمانی شیرینی کوردیە
٢) خوێندنگەکەمان حکومیە و هیچ برە پارەیەک نادەیت
٣) دەوام لێرە ئیوارانە لە کاژێر ٤:٣٠ بۆ ٨:٠٠ ئیوارە ، دەتوانن دوای دەوامی خۆتان لێرە درێژە بدەن بە خوێندن بۆ بەدەست هێنانی بروانامە

مەرجەکان:
١) دەبێت خوێندکار دەرچوی پۆلی ٩ نۆی بنەرەتی بێت
٢) خوێندکار تەمەنی لە بییست ساڵ کەمتر نەبیت (گەورەتر بێت ئاساییە)
٣) هەر کەسێک فەرمانبەر بێت راستەوخۆ وەردەگیرێت بێ هیچ مەرجێک.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی خوێندنگە بکەن هەموو رۆژانی یەک شەمەم و چوارشەمەیەک لە کاتژمێر 4:30 هەتا کاژێر 7:00 ئیوارە

یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تلفۆنانەوە
053 328 8688
0772 180 8383

🔶پەڵپ ی خولی یەکەمسڵاو ...خوێندکارانی ئازیزی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی ئاگاداردەکەینەوە دەتوانن لەم لینکەوە ئەنجامی پەڵپی...
21/07/2026

🔶پەڵپ ی خولی یەکەم
سڵاو ...
خوێندکارانی ئازیزی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی ئاگاداردەکەینەوە دەتوانن لەم لینکەوە ئەنجامی پەڵپی خولی یەکەم ببینن.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان - حکومەتى هەرێمى کوردستان

ئاگادارییەک لە کارگێڕی خوێندنگەی [ئامادەیی بازرگانی جمال بابانی ئێوارانی کورانەوە] بۆ دەرچووانی پۆلی نۆیەمخوێندکارانی خۆ...
17/07/2026

ئاگادارییەک لە کارگێڕی خوێندنگەی [ئامادەیی بازرگانی جمال بابانی ئێوارانی کورانەوە] بۆ دەرچووانی پۆلی نۆیەم
خوێندکارانی خۆشەویست، دایکان و باوکان بەڕێز...
ئاگاداری دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە، کە دەرگای خۆتۆمارکردن و وەرگرتن لە خوێندنگەکەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن کراوەیە.
ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی بەردەوامبوونی خوێندن دەکەن لە خوێندنگەکەمان دەتوانن سەردانی کارگێڕی ئامادەییەکەمان بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان.

بۆ ئەم خوێندنگەیە هەڵدەبژێرم؟؟؟؟
1-حکومییە و هیچ بڕەپارەیەک نادەم.
2- کاتەکەی زۆر گونجاوە و دەتوانم دەوامەکەی خۆشم بکەم بە رۆژ و ئێوارانیش درێژە بە خوێندنەکەم بدەم بۆ بەدەستهێنانی بروانامە، چونکە دەوامی ئامادەییەکەمان کاتژمێر4:30 دواینیوەرۆ بۆ 8:00شەوە
3- دوای تەواو بونی سێ ساڵی خوێندن دەتوانم ببم بە ئەندام لە سەندیکای ژمێریاران و ووردبینانی کوردستان و بەمەش بە شێوازێکی فەرمی دەبم بە ژمێریارێکی یاسایی(محاسب قانونی).
4- بروانامەی بازرگانی وەردەگری لە هەردوو بەشی ژمێریاری + کارگێری.
5- دەتوانیت بەردەوامی بدەیت بە خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم و عیراق و دەرەوەی وڵات لە بەشەکانی(ژمێریاری، کارگێری کار، بەشە بانکیەکان، و هاوشێوەکانی…).

مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتن:
١. دەبێت دەرچوونی پۆلی نۆیەم بێت.
٢. ناسنامەی باری شارستانی (کارت نیشتمانی) خوێندکار و دایباب.
٣. [دوو] وێنەی ڕەنگاوڕەنگی خوێندکار.
٤. نابێت خوێندکار تەمەنی لە 20ساڵ کەمتر بێت، جگە لەو خوێندکارانەی لە پۆلی دەیەم بون بە سێ ساڵە

کات و شوێن بۆ دابەشکردن و وەرگرتنەوەی فۆرمەکان:
ڕێککەوت: لە [15/7/2026] تا [19/8/2026].
کاتژمێر: لە [4:30]ی دواینیوەرۆ تا [7:00]ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە و چوارشەممە.
شوێن: ناو بینای [ئامادەیی بازرگانی جمال بابانی ئێوارانی کوران]، کارێزەوشک، شەقامی سەرەکی مەلیک محمود(٦٠)مەتری، نزیک پردی کۆبانێ.
تێبینی: تاکە خوێندنگەی پیشەیین لە سلێمانی و دەوروپشتی کە ئێواران بین و حکومی بێت.

بۆیە پەلە بکەن لە ناو نوسین هەتا شوێن ماوە، چونکە ناونوسین سنوردارە.
بۆ هەر پرسیار و زانیارییەکی زیاتر، دەتوانن لە ڕێگەی نامەی پەیجی فەرمی خوێندنگە یان ژمارە مۆبایلی [07721808383] پەیوەندیمان پێوە بکەن.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.

کارگێڕی قوتابخانەی [ئامادەیی بازرگانی جمال بابانی ئێوارانی کوران]
[2026/07/15]

خشتەی خولی دوەمی پۆلی ١٢
15/07/2026

خشتەی خولی دوەمی پۆلی ١٢

ئاگاداری هەموان دەکەینەوە کە دەوامی فەرمی خوێندنگە لە سبەینێوە  تەنها رۆژانی یەک شەممان و چوارشەمان دەبێت کاتژمێر ٤:٣٠ ئ...
14/07/2026

ئاگاداری هەموان دەکەینەوە کە دەوامی فەرمی خوێندنگە لە سبەینێوە تەنها رۆژانی یەک شەممان و چوارشەمان دەبێت
کاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە
بۆ زانیاری بەرێزتان

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)...
09/07/2026

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com

🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .

وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦

09/06/2026

داوا لەم خوێندکارانە دەکەین رۆژی ٥ شەمە ٦/١١ وەک کۆتا بەروار بێن بۆ وەرگرتنەوەی باجەکانیان:
ئالان عبدالرحمن
ئەشکان محمد
بەشدار اومید
بەلین محمد
سردار رضا
سوهیب عبدالرحمن
سرکار پێشرەو
شاد سیروان
محمد نوزاد
میرکۆ ادریس
هامنۆ ازاد
کیوان سعید

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانپۆلی دەیەم ، پۆلی یازدەیەمبەهیوای   #سەرکەوتن
04/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان
پۆلی دەیەم ، پۆلی یازدەیەم
بەهیوای #سەرکەوتن

کۆچێکی قورس و خەمێکی قووڵ«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَ...
03/06/2026

کۆچێکی قورس و خەمێکی قووڵ

«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێز (مامۆستا سمیر)، مامۆستای ئازیزی ئامادەییەکەمان پێگەیشت.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی و، ستافی مامۆستایان، و سەرجەم خويندکارانی ئامادەییەکەمانەوە ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستای بەڕێز و بنەماڵە کۆچکردووەکەیان دەکەین. هاوبەشی خەمیانین و لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت، و جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
سبەی پتنج شەمە یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی (رسول الله) لە گەرەکی شەکرەکە
ژنان و پیاوان لە هەمان مزگەوتە..

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
راگەیاندنی ئا.بازرگانی جمال بابانی ئێوارانی کوران

دەوامی کارگێری خوێندنگە:رۆژانی دووشەمان و رۆژانی پێنج شەممان دەبێتهەرکارێکتان هەبوو دەتوانن لەو دوو رۆژە سەردانی خوێندنگ...
31/05/2026

دەوامی کارگێری خوێندنگە:
رۆژانی دووشەمان و رۆژانی پێنج شەممان دەبێت
هەرکارێکتان هەبوو دەتوانن لەو دوو رۆژە سەردانی خوێندنگە بکەن کاتژمێر 4:30 هەتا 6:00
لەگەڵ رێزدا …..

Address

سلیمانی-کارێزە ووشك-نزیک پردی کۆبانی/سەرجادەی ٦٠ مەتری
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 16:30 - 21:00
Tuesday 16:30 - 21:00
Wednesday 16:30 - 21:00
Thursday 16:30 - 21:00
Friday 16:30 - 21:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی بازرگانی جەمال بابانی ئێوارانی کوڕان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category