International English Language Center

International English Language Center

Share

The ELC runs its courses with the support of a well-qualified teachers and support staff.

The International English Language Center (IELC), belonging to the Sulaimani Polytechnic University, was established in 2014 as one of the premier university English language centers in the Iraqi Kurdistan Region. The Centre is accredited by the KRG Ministry of Higher Education and Scientific Research and is authorised by the Ministry’s Directorate of the Teaching Quality Assurance as a center for

23/12/2025

دەرفەتی کارکردن لەگەڵ دامەزراوەی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی (British Council) وەک چاودێری تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS) هەر بەڕێزێک خوازیارە بۆ ئەم ئەرکە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی له‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دەرفەتی کار کردن لەگەڵ ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی (British Council)وەک چاودێری تاقیکردنەوەکانی (IELTS) لە شاری سلێمانی، هەر بەڕێزێک خوازیارە بۆ ئەم ئەرکە ئەوا دەتوانێت لەم لینکەی خوارەوەدا داواکاری پێشکەش بکات.

https://iraq.britishcouncil.org/en/about/jobs-tenders-opportunities

23/12/2025

ئاگاداری

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کە ئەکاونتیان دروست کردووە و تاکو ئێستا هیچ داتا و زانیارییەکیان داخڵ نەکردووە و فۆرمەکەیان تۆمار نەکردووە (Submit)، تاکو ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/٢٤ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ سەرجەم داتا و زانیاریەکانتان تۆماربکەن بۆ ئەوەی بتوانرێت ووردبینی و پەسەند کردنی ئەکاونتەکانتان بکرێت.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

22/12/2025

ڕێکەوتەکانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS)
لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
بۆ مانگی 1 ی 2026

تاقیکردنەوەی IELTS on Computer
لە ڕێکەوتەکانی 2026/1/10 ، 2026/1/22 ، 2026/1/31

تاقیکردنەوەی IELTS on Paper
لە ڕێکەوتی 2026/1/10

تاقیکردنەوەی IELTS Life Skills
لە ڕێکەوتی 2026/1/8

بۆ ناو تۆمارکردن کلیک لەم بەستەرە بکە:
https://ieltsregistration.britishcouncil.org/

20/12/2025

ئاگاداری

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کە هەفتەی ڕابردوو ئەکاونتیان درووستکردووە و تاکو ئێستا هیچ داتا و زانیارییەکیان پڕنەکردۆتەوە لە ئەکاونتەکانیاندا پێویستە تاکو ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٥/١٢/٢٢ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ تەواوی زانیارییەکان پڕبکەنەوە و بینێرن ئەگەر نا بەپێچەوانەوە ئەکاونتەکانیان ڕەشدەکرێتەوە.

ئەو بەڕێزانەی ئەكاونتەكانیان پەسەند نەكراوە و كەم و كوڕیان هەیە لە زانیاریەكان، تکایە بەزووترین كات سەردانی ئەكاونتەكانتان بكەن و بەپێی كۆمێنتەكان کەم و کوڕیەکان چاک بکەن بۆ ئەوەی ئەکاونتەکانتان پەسەندبکرێت.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

16/12/2025

ڤیدیۆ: چۆنیەتی پڕکردنەوەی داتا و زانیارییەکانی فۆڕمی وێب سایتی سەنتەری زمان بۆ ئەو فێرخوازانەی یەکەم جاریانە هەژماری سەنتەری زمان دروست دەکەن.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
https://www.facebook.com/share/v/1BgAKQnC2s/

15/12/2025

ئاگاداری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی (Placement Test) ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت؛ چوارشەممە ڕێکەوتى (2025/12/17) تاکو (2025/12/24) ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیارکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن داواکارییەکانیان لە ڕێگەى ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بکەن:

https://lc.digital.gov.krd/ #/login
https://www.facebook.com/share/p/17Ukb9acqv/
:تێبینی
- وەسڵ بڕین دوای ٢٠٢٦/١/١ دەبێت.
- لە کاتی خۆی ئاگادارتان دەکەینەوە لە ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتایی پێهاتنی وەسڵ بڕین.

ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیارکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت؛ چوارشەممە ڕێکەوتى (2025/12/17) تاکو (2025/12/24) ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیارکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن داواکارییەکانیان لە ڕێگەى ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بکەن:

https://lc.digital.gov.krd/ #/login

01/12/2025

ئاگاداری

ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکەینەوە کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ خ*لەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی لەسەنتەرمان و پسوڵەی داراییان بڕیوەو پەسەندی کۆتاییان بۆ کراوە خ*لەکانیان لە ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/٢ دەست پێدەکات پاشنیوەڕوان کاتژمێر ٢ بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ھەفتەی ٣ ڕۆژ (یەک شەمە، سێ شەمە، ٤ شەمە) بۆ ماوەی ٨ ھەفتە. ئەو بەڕێزانەی کە بەئۆنلاین دەخوێنن، لەڕێی ئیمەیڵەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە لە شێوازی دەست پێکردنی خ*لەکانیان.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

25/11/2025

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی …

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادری ئەو بەشداربوانە دەکاتەوە کە پسولەیان بڕیوە یاخو لە رۆژانی داهاتوو پسولە دەبڕن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پسولەی بەشدارییان لە خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی لە وێبسایتی (https://lc.digital.gov.krd/ #/login) لە بەشی (request) ئەپلۆد بکەن، بەمەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتن لە خ*لی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانکۆکانی کوردستان.

23/11/2025

ئاگاداری

ناونووسین بۆ خ*لی ٢٠ ی فێرکاری ڕادەگەیەنین.

سبەی، دووشەممە، ١١/٢٤ تاوەکو ١١/٢٧ ناونووسین دەستپێدەکات بۆ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستا لە خ*لدان و ئاستی پێویستیان تەواو نەکردووە.
پێویستە لە سبەیەوە، سەردانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بکەن و بەپێی ڕێنماییەکان پسووڵە ببڕن.

ڕێکەوتی ١١/٣٠، ڕۆژی یەکشەممە، دەستپێکی خ*ل دەبێت.


تێبینی: ئەم ناونوسینە بۆ دیاریکردنی ئاست Placement Test نیە.

هەڵگرانی بڕوانامەی تاقیکردنەوەی تۆفڵ و ئایەڵتس و خ*لەکانی سەنتەری زمانیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

نرخی پسووڵە ١٥٠ سەدوپەنجا هەزار دینارە

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

22/11/2025

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانی هەر یەک لە ئاستەکانی (Advanced) و (Intermediate)

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ئاگاداری دەرچووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*لی فێرکاری زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە کە لە ڕێکەوتی (١٠/٢٩ بۆ ١١/٥ ی ٢٠٢٥) تاقیکردنەوەیان ئەنجام داوە لە ئاستەکانی (Advanced) و (Intermediate) دا و سەرکەوتوبوون لە تاقیکردنەوەکەدا، ئەوا دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەممەوە (٢٠٢٥/١١/٢٣) سەردانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان لە کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ١ ی دوانیوەڕۆ.

19/11/2025

ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*لی فێرکاری زمانی ئینگلیزی

ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*لی فێرکاری زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە کە لە (٢٠٢٥/١٠/٢٩ بۆ ٢٠٢٥/١١/٥) تاقیکردنەوەیان ئەنجام داوە لە ئێستادا دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە لە ڕێگای هەژمارەکانیانەوە لە وێب سایتی سەنتەری زمانەوە، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://lc.digital.gov.krd/ #/login

تێبینی:
١- ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە بەشی (Courses)دا لە وێب سایتی سەنتەری زماندا نیشانی دەدات.
٢- بۆ سەیری کردنی ئەنجامەکان دەبێت لە ڕێگەی وێب گەڕی (Browser)ی (Laptop یاخود Desktop)وە سەیری بکەن.
هاوکات ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن گازندە بگرن لە ئەنجامەکانیان، دەتوانن ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٥/١١/٢٠) سەردانی سەنتەر بکەن بۆ پێشکەشکردنی گازندەکانیان، لە کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی بۆ کاتژمێر ١ ی پاش نیوەڕۆ.
بەهیوای سەرکەوتوون بۆ سەرجەم بەشداربوون.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

09/11/2025

ڕێکەوتەکانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS)
لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
بۆ مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥

تاقیکردنەوەی IELTS on Computer
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/١٣

تاقیکردنەوەی IELTS on Paper
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/٢٠

تاقیکردنەوەی IELTS Life Skills
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/١٩

بۆ ناو تۆمارکردن کلیک لەم بەستەرە بکە:
https://ieltsregistration.britishcouncil.org/

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address

Qirga
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:30 - 13:00
Wednesday 08:30 - 13:00
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:00