خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر لە یەکەمین دیداری “زانست و کۆمەڵگە”دا سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەن!
لەناو تەواوی بەشەکانی زانکۆدا، خوێندکارانی ئێمە توانیان بە چوار پڕۆژەی ناوازە، داهێنەرانە و پێشەنگ بەشداری لە یەکەمین دیداری “زانست و کۆمەڵگە” دا بکەن.
ئەم چوار پڕۆژەیە نەک هەر بوونە جێگەی سەرنجی هەمووان، بەڵکو سەلماندیان کە خوێندکارانی بەشەکەمان خاوەن توانایەکی بێسنوورن لە بەستنەوەی زانستی کۆمپیوتەر بە خزمەتکردنی کۆمەڵگەوە و توانیان سەرکەوتنێکی شایستە بۆ بەشەکەمان بەدەستبهێنن.
خوێندکارە داهێنەر و بەشداربووەکانی بەشەکەمان:
١. ڕاژان بهمن احمد
٢. سایە خەڵەف فەتاح
٣. دیاری عمر محمود
٤. محمد تۆفیق حسن
٥. هێشوان عدنان علی
٦. سایە بورهان عبدالله
٧. هەنار یاسین طه
٨. شاد ئومێد عبدالوهاب
٩. ئەیاد محمد عبدالرحمن
١٠. رشید صادق رشید
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم خوێندکارانە و سەرجەم خوێندکارانی تر دەخوازین
لەگەڵ سوپاس و پایزانینمان بۆ هەردوو خوێندکار و ڤیدیۆگرافی ئەزیزی بەشەکەمان کاک میر جلال-خاتوون جریوە سالم
لەگەڵ ڕێزدا..
UoS - College of Science - Computer Department
This is the only Computer Science's profile
18/05/2026
بەشداری کردنی خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر لە یەکەمین دیداری “زانست و کۆمەڵگە”ی زانکۆی سلێمانی بە چەندین پرۆژە و بیرۆکەی ناوازە ، سەرپەرشتیکردنیان لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری بەشی کۆمپیوتەر. بەناوی سەرۆکایەتی بەشەوە دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
13/05/2026
پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی
AI in Islamic Fatwa لەلایەن بەڕێز دکتۆرە سۆلاڤ علی ،بەناوی سەرۆکایەتی بەشەوە دەستخۆشی لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین
12/05/2026
گفتوگۆی ماستەر
ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٦ گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکار (سەلمان بورهان احمد ) لەبەشی کۆمپیوتەر بەرێوەچوو لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵای بەشی کۆمپیوتەر.
ناونیشانی تێزی ماستەر:
(Deep Learning Based Text-To-Speech Synthesis For Central Kurdish )
ئەندامانی لیژنەکە لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پیکهاتبوون:
1- پ.د. عمر یونس عبدالمجید - سه رۆکی لیژنه
2- پ.ی.د. شاخەوان حارس وادی - ئەندام.
3- پ.ى.د. محمد قادر خدر - ئەندام
4- پ.ی.د. سۆزان عبداللە محمود - ئەندام و سەرپەرشتیار
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
11/05/2026
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 6/5/2026 گفتوگۆی تێزی ماستەری بەڕێز (ئاری ئاریان عەزیز) لەبەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو لە هۆڵی (گفتوگۆی خوێندنی باڵا)ی بەشی کۆمپیوتەر.
ناونیشانی تێزی ماستەر:
(Addressing Academic Corruption Through Large Language Models: A Comprehensive Approach to Research and Teaching)
ئەندامانی لیژنەکە لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
١- پ. د. فاضل سلمان عابد - سەرۆکی لیژنە
٢- پ. ی. د. ڕۆزا حیکمەت حەمە عزیز - ئەندام
٣- پ. ی. د. هۆزان خالد حەمەڕەشید - ئەندام
٤- پ. د. ئاری علی محمد - ئەندام و سەرپەرشتیار
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
دوای کێبڕکێیەکی بەهێز و پڕ لە چێژ، خۆشحاڵین ڕایبگەیەنین کە پاڵەوانیەتی یاری ئەلیکترۆنی (Clash Royale)
ی بەشی کۆمپیوتەر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. سوپاس بۆ بەشداری و ڕۆحی وەرزشیی خوێندکارانمان
جێگەی شانازییە کە توانیمان کەشێکی پڕ لە وزە و دۆستانە بۆ خوێندکارانمان بڕەخسێنین. لێرەدا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی براوەکانی خولەکە دەکەین:
🥇 پلەی یەکەم: [محمد ڕزگار]
🥈 پلەی دووەم: [دانیاک دارا]
🥉 پلەی سێیەم: [ئارا بەختیار]
سوپاسێکی تایبەت ئاڕاستەی سپۆنسەرە بەڕێزەکانمان دەکەین کە هاوکار و پاڵپشت بوون بۆ سەرخستنی ئەم خولە:
براندی ئۆرجیناڵی (Kurd One Perform) بۆ بۆن.
براندی (Epic Krd) بۆ کاتژمێری دەست.
کە خاوەنی هەردوو بڕاندەکە خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەرن (کاک پەیوەند ئاوات، کاک محمد باخەوان)
هەروەها سوپاسێکی بێ پایان بۆ ڤیدیۆگرافەری لێهاتوومان کاک (داریان عومەر) کە زۆر ئەرکی کێشا بە ئامادەکردنی ئەم ڤیدیۆ ناوازانە و تۆمار کردنیان
سوپاسی تایبەت وەک هەمیشە و بەڕێوەچوونی خوولەکە لە لایەن دەستەی نوێنەرایەتیەوە
دووبارە پیرۆزبای لە خوێندکارانی سەرکەوتوو دەکەین
لەگەڵ ڕێزدا…
سڵاو و رێز، خوێندکارانی ئازیز دەوام کردن ئاساییە و داواکارین پابەندی دەوام کردن بن.
ئەمرۆ پێشوازیمان کرد لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی-حکومی کە بە گەشتێکی زانستی سەردانیان کردین، بە ناوی سەرۆکایەتی بەشەکەوە زۆر سوپاس و پێزانینی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی بەشداربوو دەکەین کە ماندوو بوون لەگەڵمان.
ناوی خوێندکاران کە پرۆجێکتیان پێشکەشکرد.
دیاری بەهادین
(Ai image editor)
(Ai vs algorithm)
میر جەلال
هدی تاڵب
(obstacle-avoiding smart car)
محمد غریب
سەهەند عمر
سومەیا یاسین
(Math quiz)
لاوە دارا
دیلان لوقمان
کۆژیار صلاح
هەستی باصط
(Private cloud)
ابراهیم عباس
دیاری عمر
(Smart house)
ژیار علی
احمد عمر
ڕەشید سدیق
امیر ئەرسەلان
(Smart fish feeder)
دێرین عفان
ئارام محمود
(Online quiz)
شاد ئومێد
ڕامان بەهادین
دیاکۆ سەردار
(Fly plane)
پەیوەست یاسین
ڕەیان ئاراس
هیوا ابوبەکر
(Malware detection analysis)
ئەلەند ابوبکر
هەکار باهر
ئیحسان نیهاد
(Snake game)
ڕێبوار عمر
(Mma talk)
هێشوان عەدنان
(Flood detection)
سایە بورهان
ئارمەند سۆران
شارۆ عمر
ساڤۆ پەیکان
(Smart house system)
*************
ناونی خوێندکاران کە وەک لیژنەی پێشوازی بەشداربوون
Stage3
محمد تۆفیق
شاد شەماڵ
هێدی سەریاس
زرنگ نەجمەدین
شازیار شێرزاد
شازیار سۆران
Stage1
عوسمان یاسین
بڵند سیروان
احمد صلاح عبدالجبار
13/02/2026
سوپاس و پێزانین ...
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەم خوێندکارە بەرێزانەی لای خوارەوە دەکەین ، کە هاوکاربوون لە پێشوازی کردنی پەیمانگەی (نۆڵج-ناحکومی) کە وەک گەشتێکی زانستی سەردانیان کردین .
ناوی خوێندکاران:
قۆناغی چوارەم:
لاوا دارا
ڕاستگۆ مسعود
________________
قۆناغی دووەم :
جریوە سالم علی
——————-
قۆناغی سێیەم:
ئارا سیروان حسێن
پەیوەند ئاوات قادر
شاد شەماڵ ڕەفیق
محمد تۆفیق
——————-
قۆناغی یەکەم :
عوسمان یاسین
ئاکام سالار محمود
ئاڤیار بێستوون
هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
00964
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 15:00 |
| Tuesday | 09:00 - 15:00 |
| Wednesday | 09:00 - 15:00 |
| Thursday | 09:00 - 15:00 |
| Sunday | 09:00 - 15:00 |