پارێزەر : محمد دڵشاد علی

پارێزەر : محمد دڵشاد علی

Share

کارکردن لەسەر داواکان بە گشت جۆرەکانی و بۆ زانیاری یاس

18/05/2022

(حق الدفاع الشرعي)

بە پێی ماددە(٤۲) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(۱۱۱)ی ساڵی(۱۹٦۹) هەموارکراو:

بە تاوان دانانرێت ئەگەر هاتوو کردەوەیەک وەک بەرگریکردن لە خۆ ئەنجامدرا،لەم سێ حاڵەتەشدا ئەنجامدانی کردەوەکە بە مافی بەرگریکردنی ڕەوا
دادەنرێت:

۱/ ئەگەر ئەو کەسەی کە بەرگری لەخۆی دەکات ڕووبەڕووی مەترسییەک یان تاوانێک بوبوویەوە لەسەر گیانی یان ماڵی،یاخود باوەڕی وابوو کە مەترسییەکی لەسەرە و پێویستە بەرگری لەخۆی بکات و ئەو باوەڕەش بە چەند هۆکارێکی مەعقول و دروستی هەبێت.

۲/ لەوکاتەدا نەتوانێت پەنا بۆ دەسەڵاتە گشتیێەکان ببات بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکە، بۆ نمونە دەستی نەگاتە بنکەی پۆلیس یان ئاسایش یان لەشوێنێکدا بێت کە دەستی نەگاتە هیچ کەسێک بۆ داواکردنی یارمەتی.

۳/ لەو کاتەدا هیچ ئامڕازێکی لەبەردەستدا نەبێت بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکە، جا ئەو مەترسییە لەسەر ژیان و ماڵی خۆی بێت یان ژیان و ماڵی کەسێکی تر جیاوازی ناکات و لەڕووی یاساییەوە بە بەرگریکردن لەخۆ دادەنرێت و سزای لەسەر نیە.

17/05/2022

‎پياو و ژن له دواى مردنيان چه ند به ش له ميراتى يه كترى وه رده گرن له به شنامه ى شه رعى و ياسايى (قانون) ى دا؛:-

‎يه كه م /
‎له به شنامه ى (شه رعى) دا كه له دادگاى بارى كه سيتى ده رده چيت بو مولكى پوخت:-

‎ ميراتى ژنى مردوو؛-
‎١- پياو نيوه ى (١/٢) يه ك له سه ر دوو له ميراتى ژنه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو مندالى نه له خوى هه بوو نه له پياويكى تر هه بووواته مندالى نه بيت.

‎٢ - پياو چوار يه ك (١/٤) واته يه ك له سه ر چوار له ميراتى ژنه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو ژنه كه مندالى هه بوو.

‎ ميراتى پياوى مردوو
‎١ - ژن چوار يه ك (١/٤) واته يه ك له سه ر چوار له ميراتى پياوه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو پياوه كه مندالى نه بوو .

‎٢ - ژن هه شت يه ك (٨/١) واته يه ك له سه ر هه شت له ميراتى پياوه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو پياوه كه مندالى هه بوو .
‎دووه م/
‎له به شنامه ى ياسايى دا (قانون) ى كه له دادگاى به رايى ده رده چيت، بو زه وى كشتوكالى ژن و پياو وه ك و يه ك له ميراتى يه كترى وه ره ده گرن .

‎١ - ژن نيوه ى (١/٢) واته يه ك له سه ر دوو له ميراتى پياوه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو پياوه كه مندالى نه بوو .

‎٢ - ژن چوار يه ك (١/٤) يه ك له سه ر چوار له ميراتى پياوه مردووه كه ى وه رده گريت گه ر هاتوو پياوه كه مندالى هه بوو،

‎ به هيواى سود بينين

14/05/2022

‎پرسیار / ئایا لەکاتی جیابونەوە ( تفریق و طڵاق ) ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکانی لابێ یان پیاو ؟

‎ #وەڵام / بێگومان ژن لە پێشترە لەوەی مناڵەکانی لابێ لەدوای جیابوونەوەی لە مێردەکەی ئەگەر هاتوو مرجەکانی دایەنی ( حضانە ) ی تیابوو

‎وە باوك بە وەلی جەبری دەمێنێتەوە لەسەر منداڵەکانی و بەرپرس دەبێ لە چاودێری کردن و نەفەقە کێشان و پەروەردەکردنیان.
.................

‎ #پرسیار / ئەو مەرجانە چیە کە دەبێ لەژندا هەبێ بۆ ئەوەی حضانەی منداڵەکەی وەربگرێ ؟
‎ #وەڵام /
‎۱ـ پێگەشتووی( بلوغ ) .
‎۲ـ عقڵ و ادراك ( عقل ) .
‎۳ـ ئەمانەت پارێزی پاراستن مندالەکە( أمانة ) .
‎٤ـ توانای بەخێوکردن و تەربیەتکردنی منالەکەی هەبێ .

‎ #پرسیار / ئەگەر ژنەکە یەکێ لەمەرجەکانی سەرەوەی لەدەست دا ئایا چی دەبێ ؟

‎ #وەڵام / کاتێ ژن یەکێ لەو مەرجانەی باس کران لەدەست دەدات ئەوا حقی بەخێوکردن و لەئەستۆگرتنی مندالەکان دەدرێ بەباوک و دەبێ باوك پەنا بۆ دادگا ببات و داوابکات اسقاطی حضانە ( نزع حضانة ) لە دایکەکە بکرێ و بەخێوکردن و حضانەکە بدرێتەوە باوکەکە .
.....................

17/10/2021

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)
بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئازیزمان موحەمەد درودی خوای لێ بێت
گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان لە هەموو موسڵمانان دەکەین بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان بە هیوام ئەو یادە ببتە هۆی پتەو بوونی ئیمان و خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ هەموو کوردستان .

(اللّهُــــــــمّے صَــــــلٌ علَےَ مُحمَّــــــــدْ و علَےَ آل مُحمَّــــــــد)

17/03/2021

، سەیرێکی ئەم خشتە جوانە بکەن بزانن سورەتی (الإخلاص) چۆن بە جوانی دابەش كراوە بە پێی زانستی جەبر و بیرکاری ، ئەمەشیان یەکێکی کەی ئیعجازی زانستی قورئانە ، بەلاری لە سەرەوە سەیر بکەن لە لای چەپەوە بۆ لای ڕاست هەموو کەلیمەیەك واتە ووشەیەك بە ڕیز نووسراوە ، لە کۆتایدا ووشەی (أحد) بەتەنیایی کۆتایی پێ هاتوە و نووسارە (والله أعلم) (لو أنزلنا هذا القرآن على جبل لرأيته خاشعا متصدعا من خشية الله).
👈لە دوو فەرمودەدا هاتوە هەرکەسێك تەنها (٣) جار سورەتی (الإخلاص) بخوێنێ خودای گەورە بە خەتمە قورئانێك بۆی حساب دەکات و پاداشتەکەی دەست دەکەوێ لە ڕۆژی قیامەتدا ،
👆وە هەرکەسێكیش (١٠) جار سورەتی (ئیخلاص) بخوێنێت ئەوا خودای گەورە بە کۆشکێکی ڕازاوە کە بەس خۆی دەزانێت جوانی و خۆشی ئەو خانووە،
واتە/ئەو کۆشکە چیە کە بۆی ئامادە دەکرێت لە ەبەهەشتەکەیدا ، ☝ئازیزەکانم با ئەم خێرە گەورەیە دوا نەخەین و لە کیسی خۆمانی نەدەین ، ♦ئێستا با (٣) سێ جار سورەتی (الإخلاص) بیخوێنین بۆ خێرو پاداشتی خەتمێکی قورئان ،
♦وە (١٠) دە جاری کەش سورەتی (الإخلاص) بیخوێنین بۆ کۆشکێك لە کۆشکەکانی خودا کە پێمان ببەخشێ لە بەهەشتە ڕازاوەکەیدا (إن شاء الله) ڕۆژانە با خۆمان ڕابێنین لە سەر خوێندنی ، وەڕەت دانەوەیەکیشە بۆ گاورەکان کە دەڵێن: خودا سیانن ( قل هو الله أحد الله صمد لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوا أحد) خودای گەورە لێمان خۆش ببەو لەو کۆشکە خۆش و ڕازاوانەشت بەنسیبی هەموومانی بکە لە بەهەشتدا (اللهم آمين).

21/07/2020

ماده ي (١١) له ياساي ڕەگەزنامەی عێراقی ژمارە (٢٦)ساڵی ٢٠٠٦:
ئەو ژنەی عێراقی نەبێت و هاوسەرگیری کردبێت لەگەڵ کەسێکی عێراقی بۆی هەیە ڕەگەزنامەی عێراقی وەربگرێ بەم مەرجانەی لای خوارەرە:
١-پێشکەش کردنی داواکاریەک بۆ وەزیر
٢-تێپەربوونی ماوەی پێنج ساڵ بەسەر شووکردنیدا و نیشتەجێ بوونی لە عێراقدا.
٣-بەردەوام بوونی پەیوەندی هاوسەرگیری هەتا بەرواری پێشکەش کردنی داواکاریەکە و بەدەر دەبێت لەمە ئەو ژنەی تەڵاق درابێ یان مێردی مردبێت یا منداڵی هەبێت لەو مێردەی لێ جیابۆتەوە یا مردووە.

المادة ــ 11 ـــ أولاً
ـــ للمرأة غير العراقية المتزوجة من عراقي أن تكتسب الجنسية العراقية وفقاً للشروط الآتية :
أـــ تقديم طلب إلى الوزير .
ب ــــ مضي مدة لا تقل عن (2) سنتين على زواجها وإقامتها في العراق .
جـ ـــ استمرار قيام الرابطة الزوجية حتى تأريخ تقديم الطلب ويستثنى مــن ذلك المطلقة أو المتوفى عنها زوجها وكان لها من مطلقها أو زوجها المتوفى ولــد .

09/07/2020

اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَا مُحمَّدﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَا مُحمَّدﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَا مُحمَّدﷺ

11/06/2020

‎جۆنیەتی دەرکردنی دابەش نامەی شەرعی (قسام شرعی)

‎مەبەست لەدابەش نامەی شەرعی ئەوبەلگەنامیه کەدادگای باری کەسی دەری دەکات وەتێدا میرات گرانی کۆج کردوو لەگەل بەشەکانیان لەمیراتی کوج کردوو دیاری دەکات .مادەی {305برگە 1}
‎له یاسای دادبینی زوور بەرونی ئەوەی دیاری کڕدووە کە داگایی شۆێنێ نیشتەجێبونی هەمیشەی کوج کڕدو تایبەت مەندە بەدەرکردنی ئەو دابەش نامایه بۆنمونە کەسیک بەردەوامی لەکۆیە دەژیا بەلام لەهەولێر کوجێ دوای کرد ئاوا داداگای باری کەسی کۆیە تایبەت مەندە بەدەرکڕنێ دابەشنامەکەی .بەڵام ئەوەی جێ تێرامانە مادەێ سەرەوە دیاری نەکردوە کە دابەش نامەیه ک لەدادگاێ دەرجوو شوێنێ هەمیشەی ژیانێ کوچ کردوو نەبو جارەنوسی جی بەسەردێت دەقەکە بێدهنگە لەوەێ کە پوچڵە یاخوت نا .وەئەگەر دابەش نامەیەک لەجەند شۆێنکێ جیاواز ده رجوو دەبێت کار بەدابەش نامەی شوێنێ نیشتەجێبونێ هەمیشەی کۆچ کردوو بکڕێت

‎ڕێکاریەکان دەرکردنی دابەش نامەی شەرعی
‎بەپێی مادە 310له یاسای دادبنێ شاڕستانی بەم شێوەێه ڕێک خراوە.
‎1لەڕێگای عەریزیکەوە داواکاری پیشکەش به دادگای باری کەسی بکڕێت دەبیت دواکاریکە یاخود عەریزەکە ئە مانەی تێدابیت

‎.ناوێ کوچ کردوو ڕەگەزەکەی ژن یا پیاوە ئیاینەکەی بەروای کوچ کردنی

‎.ناوی میرات گرانی کوچ کردوو وە پەیوەندی میرات گر بە کوچ کردووە کوریەتی کچیەیتی خالیەتێ .....هیتر
‎. نوویسنی ساڵێ لەدایک بوونی میرات گران ئایه پیگەیشتون یان ناکامن ئەگەر یەکێکیان بی سەرو شوێن بیت پیوستە ئاماژەی پیبکڕێت .

‎پاشان ئەم داواکاریە ئەدواکاریە واژو دهکڕێت لەلایەن ئەنجومەن (موختار)شۆێنی نیشتەجێ بونی هەمیشەی کۆچ کردوو لەگەل دوشایەت

‎وەێنەیەکێ ڕەسەن لەبەلگەنامەی مردنی کوچ کردوو یان وێنیەکی پەسند کراو یان بڕوانامەی مردن کە لەنەخۆشخانە دەرجووە پیویسته پیشکەش بەداگا بکڕێت.
‎پیویستە نوسراوی بەڕێوبەرایەتی گیشتی باجەکانی پیوە هاوپیج بکڕێت کە لاریان نیه له ده رکردنی دابەش نامەکە.
‎کەتاێک کەپیشکەش بەدادگا کڕا دەبیت لەلایەن یەکێ لەمیرات گڕەکانەوە ئیمیزا بکڕێت

پارێزەر : محمد دڵشاد علی

07/06/2020
07/06/2020

''دووبارەکردنەوەی دادگایی کردن(اعادة محاکمة)"

ڕێگایەکە لەڕێگاکانی طعن کە ئەوکەسەی حوکمی لەدژ دەرچووە دەتوانێت داوای دووبارە سەیرکردنەوەی دعواکە بکاتەوە، بەهۆکاری بوونی یان دەرکەوتنی ناڕاستیەک یان غەشێک کە لە دەرکردنی حوکمەکە پشتی پێبەستراوە.

* ئەوحوکمانەی کە دروستە داوای دووبارە سەیرکردنەوە یاخود دوبارەکردنەوەیان بکرێت :

۱- ئەو حوکمانەی دەردەچن لە دادگاکانی استئناف.
۲- ئەوحوکمانەی دەردەچن لە دادگاکانی بەدائە.
۳- حوکمەکانی دادگای باری کەسی.
٤- حوکەکانی دادگاکانی ماددەی کەسایەتی.
۵- حوکمەکانی دادگای کار.

*هۆکارەکانی دوبارەکردنەوەی محکمە:

۱- غش: ئەگەر لایەنی بەرامبەر غش ئەنجامبدات و کاری گەری هەبێت لەسەر حوکمەکە.
۲- تزویری ئەوڕاقەکان: ئەگەر دوای حوکم دەرکەوت کە لایەنی براوە ئەوراق و بەڵگەی خراوەڕوو تەزویر بوون یان خۆی دانی پیانا یان دادگا بڕیاری تزویرکردنی ئەوراقەکانی دەرکرد.
۳- شاهێدی ناراست: ئەگەر حوکمەکە لەسەر ئەساسی شاهێدی دەرکرابوو، دواتر دەرکەوت کە شاهێدیەکە نارستە حوکمی شاهێدی زوری بۆدەرچوو.
٤- اخفاء الاوراق: ئەگەرطالب اعادة محاکمة دوای دەرچونی حوکم چەند اوراقێکی گرنگ و کاریگەری پێشکەش کرد کە مدعی علیە هۆکاربوە کە پێشتر نەخراونە ڕوو.
مادة(١٩٦) قانو مرافعات المدنية

*کاتی داواکردنی دوبارەکردنەوەی محکمە(۱۵) ڕۆژە و لە ڕۆژەوە دەست پێدەکات کە غش دەردەکەوێت یان دانپیانان بە غش یان حوكم بەغش دەردەکرێت.
مادة(١٩٨)قانو مرافعات المدنية

*ڕێکارەکانی داوای دووبارەکردنەوەی محکمە:

۱- عریضەیه‌ك تقدیم دەکەی بۆ ئەو دادگایەی کە حکمەکەی دەرکردووە.
۲- لە داواکاریەکەدا دەبێت ناو و ناونیشانی داوکاری دوبارەکردنەوەی محکمەی تیابێت، وەهەروەها ناو و ناونیشانی لایەنی بەرامبەر و هەرزانیاریەکی تر کە پێویست بێت.
۳- پوختەیەک لە ناوەرۆکی حوکمەکە.
٤- هۆکاری داواکردنەکە.
م/١٩٩

* ئاثەوارەکانی دوبارەکردنەوەی محکمە:

۱- وەستاندنی جێبەجێکردنی حوکمی دەرچوو.
۲- دەرچونی حوکمێکی نوێ لەجێگای ئەوحوکمەی کە تانەی لێدراوە بەڕێگەی دوبارەکردنەوەی محکمە.
۳- کەحوکمە نوێیەکە دەرچوو جارێکیتر ناتوانرێت تانە بدرێتەوە بەڕێگەی دوبارەکردنەوەی محکمە.
م/٢٠١.

ناكرێت طعن به‌ڕێگه‌ی دوباره‌كردنه‌وه‌ی محكمه‌ بدرێت له‌و حوكمانه‌ی كه‌له‌محكمه‌ی به‌دائه‌ ده‌رچون به‌ده‌ره‌جه‌ اولی.
م/١٩٧.

پارێزەر : محمد دڵشاد علی

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

Mahamad. Dlshad@yahoo. Com
As Sulaymaniyah
46000