19/05/2026
ناوی خوێندکارانی ئامادەیی زنار بۆ دابەش کردنیان بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی
Educational establishment
19/05/2026
ناوی خوێندکارانی ئامادەیی زنار بۆ دابەش کردنیان بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی
لە (ئامادەیی زناری ئینگلیزی)، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە ژینگەیەکی تەواو ئارام و گونجاودا بەڕێوەدەچێت. 📚✨
ئێمە لە زنار باوەڕمان وایە کە دەروونێکی ئارام و ژینگەیەکی تەندروست، کلیلی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز. بۆیە دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانمان هەموو هەوڵێکیان خستۆتە گەڕ بۆ ڕەخساندنی باشترین کەشوهەوای ناو پۆلەکان، تاوەکو قوتابییە ئازیزەکانمان بتوانن دوور لە هەر دڵەڕاوکێ و فشارێک، بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە. 📝🌸
13/05/2026
ئەمڕۆ بەرواری٢٠٢٦/٥/١٣
سەردانی بەڕێزان مامۆستاڕۆزا رؤوف بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی ڕۆژهەڵات مامۆستا ئاراز عبدالله و ست جوان سەرپەرستیاری پەروەردەیی خوێندنگە وە لێپرسراوی هۆبەی تاقی كردنەوەكانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات مامۆستا هاوکار. بۆ خوێندنگەی ئامادەیی زناری ئینگلیزی بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی كۆتای وەرزی دووەم.
ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی ئازیز دەكەین بەیانی ڕێكەووتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تاقی كردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەم/خولی یەكەم دەست پێ دەكات
ڕێنماییەكان:
١/ تاقی كردنەوە كاتژمێر ٨:٣٠ دەست پێ دەكات ، پێویستە خوێندكار ٨:١٥ ئامادە بێت.
٢/پێویستە خوێندكارهەموو ڕۆژێكی تاقی كردنەوە كتێبی هەمان وانە بهێننەوە بۆ خوێندنگا ، خوێندنگا كۆی كتێبەكانی وانەكان وەردەگرێتەوە.
٣/ پێداویستی تاقی كردنەوە وەكو قەڵەم و قەڵەم دادەر و لاستیك و ڕاستە لەلایەن خوێندنگا ئامادەكراوە.
٤/ پێویستە خوێندكار حاسیبە بهێنێت بە پێی پێداویستی وانەكان.
٥/ پێویستە خوێندكاران بە جل و بەرگی فەرمی خوێندنگا ئامادە بن.
لیژنەی تاقی كردنەوەكانی ئامادەیی زناری ئینگلیزی.
هیوای سەركەوتن بۆ خوێندكارانی ئازیز دەخوازین.....
05/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم قۆناغی دەیەم و یانزەیەمی زانستی
05/05/2026
بەرەو نەخشاندنی تابلۆی سەرکەوتن
بە درێژایی ساڵێکی خوێندن،لەسەردەمی جەنگ و نا ئومێدیدا، لەگەڵ ئیدارە و ستافیک مامۆستای ماندونەناس و قازانج نەویستدا، ئیلهامبەخشی هێنانەدی خەونەکانی خوێندکارانمان بووین.
ئەمڕۆ لە ساتی بە کۆتا گەیشتنی دیاریکردنی چارەنوسە ئەبەدیەکەیاندا،ڕەخسێنەری زەمینەی دڵخۆشی و هیوا و ئومێدیان بووین، بە پێدانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و پڕۆسەی (داغڵ بوونیان) بۆ کۆتا وێستگەی پۆلی ١٢ کە ئەویش تاقیکردنەوە ویزاریەکانە.
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/٤
ستافی بەڕێوەبەر و كۆمەڵێك لەمامۆستایان و خوێندكارانی زنار، سەردانی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن مان كرد.
بەسوپاسەوە دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن بەڵێنی هاوكاری بەخوێندكارە بەهرەمەندەكانمان دەدات لە بواری نیگاركێشان و گشت لایەنەكانی هونەر دا هاوكار بێت و ناوەندێك بێت بۆ نمایشی توانا جیاوازەكان
04/05/2026
هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
(هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ)
بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن
سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.
٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.
٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-
أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ ١٥ /٤ پشووی فەرمیە.
14/04/2026
ڕۆژی ئەنفال، ڕۆژی بیركردنەوەیەكی قووڵ و پڕ لە هەستە… ڕۆژی ئەو دڵانەی كە بێدەنگ بوون، بەڵام وێنەیەك بۆمێژوو لەناو بێدەنگیدا دەدەن.
ئەنفال تەنها ناوێك نییە،
ئەنفال داستانی ئاگری دڵە،
داستانی منداڵێكە كە بە خەونەكانی خۆیەوە گەورە نەبوو،
داستانی دایكێكە كە بە چاوی پڕ لە چاوەڕوانی، ڕۆژان لە دەرگای ماڵەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی كوڕەكەی دەكات.
لە ڕۆژی ئەنفالدا،
ئێمە تەنها گریان و گوزارشت لە تاوان ناكەین…
بەڵكو یادیان دەکەینەوە بە سەری بەرز،
چونكە ئەوانەی شەهید كران ، بۆ ئازادی و ناسنامەی نەتەوەیەك شەهید بوون.
ئەنفال، وەستانێك نییە…
بەڵكو ئاگادارییەكە بۆ ئەوەی مێژوو دووبارە نەبێتەوە،
بۆ ئەوەی هەر منداڵێك بتوانێت بە ئارامی بخەوێت،
و هەر دایكێك نەبێت بە دڵی شكاوە وە چاوەڕوانی بكات.
لەو ڕۆژەدا،
دەنگی بێدەنگان دەبێتە دەنگی ئێمە،
و بیرەوەرییەكانیان دەبێتە بەڵگەی ئەوەی كە ئێمە هەرگیز لەبیریان ناكەین.
ڕۆژی ئەنفال…
ڕۆژی ئەو دڵانەیە كە پڕن لە ئازار،
بەڵام هەمان كات، ڕۆژی هیوایە بۆ داهاتوویەكی
باشتر
........................................................................
ئامادەیی زنار لە یادی ئەم ڕۆژەدا سەری ڕێز نەوی دەكات بۆ ئەو زامە پڕ ئازارەی نەتەوەكەمان
| Monday | 08:00 - 13:00 |
| Tuesday | 08:00 - 13:00 |
| Wednesday | 08:00 - 13:00 |
| Thursday | 08:00 - 13:00 |
| Saturday | 08:00 - 13:00 |
| Sunday | 08:00 - 13:00 |