19/05/2026
✨
لە ڕۆژی دەرچوونی ئێوەدا، دڵەکانمان پڕن لە شانازی و هەستە جیاوازەکان…
ئێوە بە تەنها فێرخواز نەبوون، بەڵکو بەشێک بوون لە خێزانی پەیمانگەی بابان. 🤍
ئەمڕۆ کۆتایی قۆناغێکە، بەڵام دەستپێکی ڕێگایەکی گەورەترە بۆ خەون و ئامانجەکانتان.
لە هەر شوێنێک بن، هەمیشە بزانن بابان شانازی بە ئێوەوە دەکات، و یادەوەریەکانتان لە دڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە. ..🌸
-ڕۆژی وێنەگرنتی دەرچووانی پەیمانگەی بابان - ناحکومی
16/05/2026
-ئەلبوومی یەکەم.
--------
10/05/2026
-تاقیکردنەوەی نووسینەکی کۆتایی ساڵ
لەژێڕ چاودێری لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتی کارگێڕی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی نووسینەکی کۆتایی ساڵ بەڕێوە دەچێت،
بەهیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز بۆ سەرجەم فێرخوازە ئازیزەکانمان.
--------
03/05/2026
لە چوارچێوەی ئەو یاداشتنامانەی کە پەیمانگەکەمان لەگەڵ کۆمپانیا و کارگە و ناوەندە ئەکادیمیەکان واژۆی کردووە، لە ڕێگەی یەکێک لە کارگەکانەوە هەڵدەستێت بە دابینکردنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی پەیمانگە،
دەرچووانی ئازیز بفەرموون بە ناردنی سیڤیەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە:
[email protected]
تێبینی/
-سیڤی تاوەکو کاژێر 12:00 ی ئەمشەو وەردەگیرێت.
-سیڤی بە فایلی PDF بێت نەوەک وێنە.
-سەرجەم زانیارییە کەسییەکان و پسپۆڕی و ئەزموونی کاری تێدابێت.
———
03/05/2026
ئەنجامدانی ی پەیمانگەی بابان - ناحکومی بۆ سەیرانگای دووکان،
هەر لە خۆشیدا بن.
--------
29/04/2026
پێشکەشکردن و گفتوگۆکردن لەسەر توێژینەوە زانستیەکانی فێرخوازان لە قۆناغی چوارەم و پێنجەم.
بەهیوای سەرکەوتن.
--------
28/04/2026
فێرخوازە خۆشەویستەکانمان، ئەم قۆناغە جوانە لە خوێندنتان تەواو دەبێت، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە… سەرەتای ڕێگایەکی گەورەترە، هەر هەنگاوێک کە گرتووتانەتە بەر، بنیاتێکی بەهێز بووە بۆ داهاتووتان.
هیوادارین ڕێگاتان ڕووناک بێت بە زانست،
دڵتان پڕ بێت لە ئاوات،
و هەموو خەونەکانتان ببنە ڕاستی 🌟
(پەیمانگەی بابان، داهاتووت بنیاد بنێ)
———