Department of Biotechnology and Crop Science - University of Sulaimani

Department of Biotechnology and Crop Science - University of Sulaimani Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Department of Biotechnology and Crop Science - University of Sulaimani, Community College, As Sulaymaniyah.

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی بایۆتەکنەلۆجی وزانستی بەروبوومی گێڵگەیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو دەرچووانی بەشەکەمان دەک...
20/07/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی بایۆتەکنەلۆجی وزانستی بەروبوومی گێڵگەیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو دەرچووانی بەشەکەمان دەکەین ، بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە تەواوکردنی قۆناغی خوێندن.
هیوادارین ئەم سەرکەوتنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت لە ژیانی زانستی و پیشەییتان، پڕ لە دەرفەت، داهێنان، سەرکەوتن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا و وڵات.
لە خودای گەورە داواکارین هەمیشە سەرکەوتوو و بەختەوەر بن .

لەدرێژەی کاروچالاکی یەکانی کۆلێجی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی و بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانسی بەروبووم...
16/07/2026

لەدرێژەی کاروچالاکی یەکانی کۆلێجی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی و بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانسی بەروبوومی کێڵگەیی
بەچاودێری و ئامادەبونی بەڕێز ڕاگری کۆلێج و بەڕێز یاریدەدەریی ڕاگر و سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی بەش، مامۆستای بەڕێز (پێشەوا حمەغریب حمە سعید) هەستا بەڕێکخستن و ئامادەسازی تەواو بۆ ئەنجامدانی خولێکی کشتوکاڵی بەناونیشانی
(پۆلێن کردن، زیادکردن و ڕێگا تەندروستەکانی بەکارهێنانی قڕکەرەکان)
لە ڕێکەوتی (15،16/7/2026)، سووپاس بۆخوا خولەکە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر بەشداربووی بەڕێز زۆر سەرکەوتوانە لەلایەن ڕاهێنەران:
پ.ی.د. فوزی فیض اللە خورشید و م.ی. پێشەوا حمەغریب حمەسعید، بەڕێوەچوو .
لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە و ئەوانیش پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کۆلێج و بەش و ڕاهێنارکاران کرد.
سەرۆکایەتی بەش سووپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەی کۆمپانیای کاکۆ/کوردستانی سەوز
دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان.

06/07/2026

ٳنآ للە وٳنا ٳلیە راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی وتەواوی ستافی مامۆستایان و کاڕگێڕی بەشەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ بەڕێز(پ.یاریدەدەر: د. بێخاڵ مصطفی) دەردەبڕین، بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزیان، خاتوو(کەژاڵ مصطفی) کە پرسەکەی لە مزگەوتی حاجی هەمزە ئاغایە لە پیرەمەگروون.
داواکارین لە خوای گەورە سەبووری خانەوادەکەی بدات و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات.

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.د.کۆسار محمد علی )ڕێزلێنانی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی...
03/07/2026

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.د.کۆسار محمد علی )ڕێزلێنانی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی کردکە نازناوی زانستی پرۆفیسۆریان وەرگرتووە لەپێنج ساڵی رابردوودا .. مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (پ.د. ڕۆژگار مصطفى ٲحمد )ئەم ڕێزلێنانەی پێ بەخشرا
بەشەکەمان بە هەستێکی پڕ لە شانازی و خۆشحاڵی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (پ.د. ڕۆژگار مصطفى أحمد) دەکات، کە لە نێوان مامۆستایانی ڕێزلێنراودا ئەم نازناوە بەرزەی پێ بەخشرا.
هەزاران پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆیان دەخوازین

لە درێژەی کار و چالاکی یەکانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگە، بە...
03/07/2026

لە درێژەی کار و چالاکی یەکانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگە، بەشەکەمان هەڵدەسێت بە کردنەوەی خولێکی ڕاهێان و پڕ زانیاری بەناونیشانی:
"پۆلێنکردنی قڕکەرەکان و بڕو بەکارهێنانی تەندروست لەکشتوکاڵدا"
لە ڕێکەوتی 15-16∕7∕2026
شوێن: هۆڵی 7 بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی
کات: 9بۆ11 سەرلە بەیانی
هاتن بۆ خوێندکاران و دەرچووانی کشتوکاڵە لە ئاست و قۆناغە جیاوازەکاندا.
بۆ ناونوسین پەیوەندی بکەن بە ژمارە وەتساپی
0770 151 85 07

27/06/2026

لەدرێژەی کاروچالاکی یەکانی کۆلێژی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵی یەکان و بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانسی بەروبوومی کێڵگەیی
بەچاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی بەش، هەڵمەتی دروێنەکردنی گەنم جۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەڕێزی لیژنە
زۆر چالاکانە بەڕێوە دەچێت، هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە، کە خۆی لە کارەکانی دروێنە و گواستنەوەو عەمبارکردن و کۆکردنەوەی کا، پاشان پرۆسەی تۆمار و بەبازاڕکردن دەبینێتەوە.
بەناوی سەرۆکایەتی بەش سووپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنە دەکەین و هیوای سەلامەتی تەندروست باشیان بۆ دەخوازین.

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکەوتی 2026/6/21بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی  گفتوگۆ، لە هۆڵی خوالێخۆشبوو پ. د.ئومێد نوری لەک...
21/06/2026

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکەوتی 2026/6/21
بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ، لە هۆڵی خوالێخۆشبوو پ. د.ئومێد نوری لەکۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بەسەرکەوتوویی گفتوگۆی(ماستەرنامە) ی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ ماستەر (دەریا رحمان رحیم)، لەبەشی باخداری
بەڕێوەچوو، بەناونیشانی
EFFECT OF IRRIGATION PATTERNS) SEAWEED EXTRACT, AND SOWING METHODS ON GROWTH AND YIELD OF OKRA (Abelmoschus esculentus L.)

ئەندامانی لیژنە بەڕێزان؛
پ. د. اركان محمد امین / زانكۆی موصل / سەرۆکی لیژنە
- پ. د. چنور هادى محمود / زانكۆی سلێمانی/ ئەندام
- پ. ی. د. محمد مصطفی علاوی / زانكۆی به‌غداد / ئەندام
پ. ی. د. فوزی فیض الله خورشید / زانكۆی سلێمانی / ئەندام و سەرپەرشتیار
- پ. ی. د. غونچە كمال تۆفیق / زانكۆی سلێمانی / ئەندام و سەرپەرشتیار

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگە پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکار و سەرپەرشتیاران دەکەین

خوێندکارانی بەڕێز سڵاوبفەرموون خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم/کۆششی دووەم.بەهیوای سەرکەوتن
21/06/2026

خوێندکارانی بەڕێز سڵاو
بفەرموون خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم/کۆششی دووەم.
بەهیوای سەرکەوتن

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەی کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی پێنجوێن تاووتوێدەکاتزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ بەس...
14/06/2026

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەی کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی پێنجوێن تاووتوێدەکات

زانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی زانستیی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی پێنجوێن دەستپێدەکات و سەرۆکی زانکۆش پشتیوانی تەواوی ئەم ناوەندە ئەکادیمییە بۆ پڕۆژەکە دووپاتدەکاتەوە.
ئەم هەنگاوە لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستا و ئەکادیمیستانی قەزای پێنجوێن هات.
کەبەخۆشحاڵییەوە دوو لە مامۆستاکانی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی بەڕێزان (پرۆفیسۆر د. نریمان ساڵح و م. پێشەوا حمەغریب) ئەندامانی لیژنەی زانستی ئەو کۆنفرانسەن.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەو کۆنفرانسە زانستییە کرد، کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوە بچێت، لای خۆیەوە، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، کە زانکۆ وەک دەزگایەکی ئەکادیمی و زانستی، پاڵپشتی هەموو ئەو هه‌نگاوانه‌ دەکات، کە لە خزمەتی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵگەکەماندا بن.
https://univsul.edu.iq/ku/hawalakan/2026/06/12/16258/

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2026/6/11بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی  گفتوگۆ، لە هۆڵی خوالێخۆشبوو پ. د.ئومێد نوری لەک...
12/06/2026

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2026/6/11
بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ، لە هۆڵی خوالێخۆشبوو پ. د.ئومێد نوری لەکۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بەسەرکەوتوویی گفتوگۆی(ماستەرنامە)ی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ ماستەر (سەوزەعمر )، لەبەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگە، لە پسپۆڕی
(Plant Breeding and Genetics)
بەڕێوەچوو، بەناونیشانی
(ESTIMATION OF VARIATION AMONG SOME BREAD WHEAT (TRITICUM AESTIVUM L.) GENOTYPES FOR GRAIN YIELD AND ITS COMPONENTS UNDER RAIN-FED CONDITIONS USING HALF
DIALLEL SYSTEM)
ئەندامانی لیژنە بەڕێزان؛
پ.ی د. کامل محمود مصطفى ، سەرۆک
پ.ی.د.بێستون عمر حمە امین ،ئەندام
پ. ی. د. مسعود صابر محمد ،ئەندام
پ.د. شیروان اسماعیل توفیق ، ئەندام
و سەرپەرشتیار
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی بایۆتەکنەلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگە ، سووپاسی ئەندامانی لیژنە و پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکار و سەرپەرشتیار دەکەین

Address

As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Department of Biotechnology and Crop Science - University of Sulaimani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share