Medical Knowledge زانستی پزیشكی

Medical Knowledge زانستی پزیشكی

Comments

جیاوازی چییە لەنێوان خاڵ و ڕەشەشێرپەنجەی پێست؟

خاڵ: عادەتەن خاڵی سەر لەش ئەم سیفەتانەی ھەیە:
- یەکڕەنگە: زۆربەی جار قاوەیی، بەڵام خاڵ لەوانەیە ڕەش، سوور، پەمەیی، شین، پێستی، یان بێڕەنگ بێت
- شێوەی خڕە
- تەختە یان بەکەمی بەرزبۆتەوە
- لە مانگێکەوە بۆ مانگێکیتر وەک خۆی ئەمێنێتەوە

ھەرچەندە خاڵ شێوەیەکی دیاریکراویان ھەیە، بەڵام لەیەک ناچن. تەنانەت لە ھەمان کەسدا، خاڵەکان لە قەبارە، شێوە، یان ڕەنگدا جیاوازن. دەکرێت خاڵ مووی لەسەر ڕوابێت. ھەندێک خاڵ لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بەھێواشی دەگۆڕێن، تەنانەت دەکرێت دیارنەمێنن.

ڕەشەشێرپەنجەی پێست:
ترسناکترین جۆری شێرپەنجەی پێست جیاوازە لە خاڵ بەوەی کە یەکێک یان زیاتر لەم سیفەتانەی خوارەوە نیشاندەدات:
- لایەکی لە لایەکەیتری ناچێت
- قەراخەکەی ناڕێکە، یان بەجوانی دیار نییە
- فرەڕەنگە: پەڵەی ڕەش، یان قاوەیی، یان ھەندێک جار سپی، سوور، یان شینی تێدایە
- تیرەکەی عادەتەن لە ٦ ملم زیاترە، بەڵام دەکرێت بچووکتریش بێت
- قەبارە، شێوە، یان ڕەنگی جیاوازە لە خاڵەکانیتری لەش
📍ناونیشان :👩🏼‍🔬دكتوره روژان اسماعيل
📍ناونيشان:هه ولير- جوت سايدى مناره
به رامبةرله نگه ى نوی

...
📍العنوان:سايدين مناره ،مقابل بالة جديدة

👩‍⚕️دكتورة. روژان اسماعيل سعيد

للحجز والاستفسار:
☎️07511307353

Dr.rozhan Gardi #filler #botox #prp
#laser ##spectra #dermapen #mesotherapy #mesofiler #vivace #hifu #erbil #duhok #kirkuk #slemani

یە‌كە‌م پە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی تایبە‌ت بە‌ زانستی پزیشكی .
ئامانجی سود گە‌یاندنە‌ بە‌ كە‌رتی تە‌ندروستی لە‌ كوردستان

Operating as usual

24/09/2021

بسم الله الرحمن الرحيم

نەخۆشی سالاسیمیا چییە ؟

سالاسیمیا بریتیە لە کێشەیەکی خوێنی بۆماوەیی کە لەش شێوەیەکی نائاسایی لە هیمۆگڵۆبین دروست دەکات. هیمۆگڵۆبین گەردێکی پڕۆتینییە لەناو خڕۆکە سوورەکانی خوێندا کە ئۆکسجینی هەڵگرتوە تا لە ڕێی خڕۆکە سوورەکانەوە بۆ خانە و شانەکان بگوازرێتەوە.
کێشەکە لە ئەنجامی زیادبوونی تێکشکاندن و کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە درووست دەبێت، کە بەرەو کەمخوێنی هەنگاو دەنێت. کەمخوێنیش حاڵەتێکە کە تیایدا لەشی تۆ ڕێژەی پێویستی نییە لە خڕۆکەی سووری ئاسایی و تەندروست.
سالاسیمیا نەخۆشیەکی بۆماوەییە، بەواتای ئەوەی بەلانی کەم پێویستە یەکێک لە باوانت هەڵگری ئەم نەخۆشیە بن. ئەم نەخۆشیە ڕوودەدات بەهۆی بازدانی بۆماوەیی یان لابردنی بەشی سەرەکی لە جینێکی ( بۆهێڵێکی)ی دیاریکراو.

دوو شێوەی سەرەکی لە سالاسیمیا هەیە کە زیاتر مەترسیدارن.کە بریتین لە سالاسیمیا ی شێوەی ( ئەلفا) و سالاسیمیا ی شێوەی ( بێتا) ، لە سالاسیمیا ی شێوەی ( ئەلفا)، بەلانی کەم یەکێک لە جینی ئەلفا گڵۆبین توشی بازدان یان حاڵەتێکی نائاسایی بووە. لە سالاسیمیا ی شێوەی ( بێتا)، کاریگەری کەوتۆتە سەر جینی بێتا گڵۆبین.

نیشانەکانی سالاسیمیا:--

نیشانەکانی سالاسیمیا دەکرێت جیاواز بن. هەندێک لە نیشانە زۆر باوەکان ئەمانە دەگرێتەوە :--
١. شێواوی ئێسک بەتایبەت لە ڕوودا ( دەموچاو)دا.
٢. میزی خەست یان تێر.
٣. دواکەوتنی گەشە ، هەم لە ڕووی جەستەیی و هەمیش لەڕووی ئەقڵی و دەروونیەوە.
٤. زیادبوونی هیلاکی و شەکەتی.
٥. پێستی زەرد یاخود کاڵ.

هۆکارەکانی نەخۆشییەکە:--

سالاسیمیا ڕوودەدات کاتێک کە نائاساییەک یان بازدانێک لە یەکێک لەو جینانە ( بۆهێڵانە) ڕوودەدات کە بەشدارن لە درووستکردنی هیمۆگڵۆبیندا.

ئەگەر تەنها یەکێک لە باوانت هەڵگری سالاسیمیا بوو، ئەوا لەوانەیە توشی سالاسیمیا ی سادە ببیت واتە زۆر مەترسیدار نییە. ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەوا دەشێت کە تۆ نیشانەکانی نەخۆشیەکەت نەبێت، بەڵام تۆ هەڵگر دەبیت. هەندێک لە خەڵکی کە توشی ئەم جۆرە سادەی سالاسیمیا بوونە نیشانەی سادەی کەم مەترسی تیایاندا دەردەکەوێت.

ئەگەر هاتوو هەردوو باوانت هەڵگری سالاسیمیا بوون، ئەوا تۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە شێوە زیاتر مەترسیدارەکەی ئەم نەخۆشیەت بۆ دەمێنێتەوە.

دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە:--

ئەگەر دکتۆرەکەت ویستی کە سالاسیمیا دەستنیشان بکات ئەوا بەشێوەیەکی گشتی نموونەی خوێن وەردەگرن. پاشان دەینێرن بۆ تاقیگە بۆ فەحس بۆ ئەوەی بزانن کەمخوێنی یان هیمۆگڵۆبینی نائاساییت هەیە. پسپۆڕی تاقیگەکەش هەڵدەستێت بە سەیرکردنی خوێنەکە لەژێر مایکرۆسکۆبدا بۆ سەیرکردنی ئەوەی ئاخۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن شێوەیەکی نامۆیان هەیە یان نا.
شێوەیە نائاساییەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن نیشانەی سالاسیمیایە.
پسپۆری تاقیگەکە لەوانەیە فەحسێکی تری بۆ بنوسێت کە ناسراوە بە ( hemoglobin electrophoresis). ئەم فەحسە هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی گەردە جیاوازەکان کە لە خڕۆکەی سووری خوێندان، بۆ دیاریکردنی جۆرە نائاساییەکە.
بە پشتبەستن بە جۆر و توندێتی لە نەخۆشی سالاسیمیا، پشکنینی جەستەیی لەوانەیە یارمەتیدەری دکتۆرەکەت بێت لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە. بۆ نموونە، گەورەبوونی زۆری سپڵ لەوانەیە ئەوە بۆ دکتۆرەکە دەربخات کە تۆ نەخۆشی (هیمۆگڵۆبین H)ت هەبێت.

بژاردەکانی چارەسەر بۆ سالاسیمیا:-----

چارەسەر بۆ سالاسیمیا پەیوەستە بە جۆر و توندێتی؛نەخۆشیەکە. دکتۆرەکەت کۆرسێکی چارەسەرت بۆ دادەنێت کە زۆر بەباشی کاردەکات بۆ ئەم کێشە تایبەتییەی تۆ.

هەندیک لە چارەسەرەکان بریتین لە :---

١. گواستنەوەی خوێن.
٢. چاندنی مۆخی ئێسک.
٣. دەرمان .
٤. دەکرێت نەشتەرگەری پێویست بکرێت بۆ دەرهێنانی سپڵ یان توورەگەی زراو.

دکتۆر عبدالواحید

Medical knowledge

19/09/2021

چۆن و چ کاتێک میوەکان بخۆین؟

میوەکان یەکێکەن لە سەرچاوە خۆراکیە بەسوودەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان و ماددەی کانزایی لەگەڵ بوونی بڕێکی زور ریشاڵەکان سوودبەخشەکان کە سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بخورێن!!
بە پێچەوانەشەوە ئەگەر بەشێوەی نازانستی بخورێن بڕێکی زۆر شەکری وەک گلوگوز فرەکتۆز وە دەبنەهۆی زیانگەیاندن بە جەستە و هۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی جەستە وە توش بوون بە شەکرە و بەرزی چەوری سیانی.

بەشێوەی گشتی لە خواردنی میوەکان پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
1-هەموو جۆرە میوەیەک بخۆ هیچ جۆرێک واز مەهێنە
2- هەمیشە بڕێکی کەم و مامناوەند بخۆ زیادڕەوی مەکە لە خواردنی میوەکان
3-میوەکان بەفرێشی بخۆ و بە تەواوی دوور بکەوەرەوە لەخواردنی میوەی وشکراو یان لەقتونراو یان میوەی بەشەربەتکراو
4-هەمیشە لە کاتی نەخورێنی و بە گەدەی بەتاڵ میوە بخۆ مەیخەرە دوای نان خواردن.
5-هەرگیز میوە مەخەرە شەوان و پێش خەوتن باشترین کات بۆ خواردنی میوە بەیانیان و عەسرانە
7-ئەم خاڵانە بۆ هەموو کەسێکە بە تایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

دکتۆر دلاوەر مزەفەر فەرهاد

تەمبەڵی چاو سەرەکیترین هۆکاری کزی چاوە (یەک چاو) لە منداڵان.
بە نزیکەیی لە 2-3% منداڵان تەمبەڵی چاویان هەیە.

ئەو خێزانانەی کە تەمبەڵی چاو لە ئەندامانی خێزانەکانیان هەیە زۆر پێویستە چاوی منداڵەکانیان بپشکنن، چونکە هۆکاری بۆماوەیی یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی تەمبەڵی چاو.

بەشێکی زۆری ئەو منداڵانەی کە تەمبەڵی چاویان هەیە، ئەگەر زوو دەست بە چارەسەر بکرێت کاریگەری ئەرێنی دەبێت و بینینیان بەرەو باشتر دەچێت.

تەمبەڵی چاو لە کەسانی گەورە تا ئێستا چارەسەری نییە.

دکتۆر ئەبوبەکر ظاهر کاوانی
پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو

Photos from ‎Medical Knowledge زانستی پزیشكی‎'s post 19/09/2021

ڤیتامین چیە ؟سودی چیە بۆ پێست؟لە چ شیوەیەک دەتوانرێ سودی لێ وەرگری ؟ئەو پێکهاتە سروشتیانە چین کە پرن لە ڤیتمین و دەکرێ بەکاریبێنی؟

ڤیتامینات ئەو پێکهاتانەن هەروەکتوخمە کانزایەکان کە جەستە توانای دروست کردنی نیە و لەگەڵ ئەوەش گرینگترن پێکهاتەن کە جەستەو پیست و قژ و نیۆکو بەشەکانی تری جەستەی مرۆڤ زۆرترین سودیان لێ ئبینێ تەنیا لە ڕیگای خواردن یان کەپسولو زیت دەستدەکەوێ ،بۆیە لیرەدا من بەس باسی ئەو جۆرە ڤیتمینانەتان بۆ دەکەم کە خۆراکی سەرکی پست و هیچ پیستیک نیە جوان و ساف و تەندروست بێ بێ ئەم ڤیتمیناتانە

۱_ڤیتامین سی(vitamin C):
ڤیتامین سی جگە لە سودی جەستەی سەرەکیترین ڤیتامینە بۆپیستێکی تەندروست کە چەندین سودی هەیە و خۆراکی سەرەکی پێستە سەرەکیترین کاری لەسەر پیست (دژە ئۆکسیدەکە ڕیگری لە دروست بونی زیپکەو پەڵەو کۆبونەوەی بەکتریاکان دەکا،خانە مردوەکان لادەباو هانی دروست بونی خانەی نوێتر دەدا بەمەش پیست رونتر دەبێ،یارمەتی پڕکردنەوەی چاڵیو کونیلەکانی پیستدەدا لە ڕیگەی دروست بونی خانەی نوێ ،هانی بەرهەم هێنانی کۆلاجین دەدا مەبەش پیری دوادەخات و رێگری لە دروستبونی چرچی و لۆچی پییست دەکا،دورەنگی و ماتی پیست لادەباو پیستت بیقەدار دەکات،جیڕی و درەوشاوەی بە پیستتدەدا و چەندها سودی تر،ڤیتامین سی بە چەند شیوەیەک دەست دەکەوێ بۆوەی راستەوخۆ بیدەی لە پیستت
۱_سیرۆمی پیور ڤیتامین سی ،واتە تەنیا ڤیتامین سیبێ و دڵنیا بی لە کوالیتیەکەی .
۲_کەپسولی ڤیتامین سی ،کە لە شیوەی زەیتەو ئەکرێ راستەو خۆ بدرێ لە پیست یانیش تێکەلی ماسکی رۆژانەی بکەی.
۳_پاودەری ڤیتامین سی ،ئەمەیان دەکرێ لە ریگەی ئەو حەپانەوە وەرگیرێ کە دکتۆر بۆت دا ئەنێ بە ناوی ڤیتامین سی و دوای ژەمەکان دەخوری ئەتونی بیهاری و بیکەیە پاودەر لەگەل ماسکی رۆژانە بەکاری بێنی.
٤_ئەتوانی خۆت لە ماڵەوە دروستی بکەی بە چەند میوەیەک وەک (پەلی پرتەقال ،لیمۆ،بیبەری شیرین و بروکولی و تەماتە)ئاوەکانیان دەگری و راستەوخۆ دەیدە لە دەموچاو یان تێکەلی پیکهاتەی تری دەکەیت.

ڤیتامین ئی(vitamin e):
لەدوای ڤیتامین سی باشترین ڤیتامینە بۆ زیندوکردەوەی پیست،بەهەمان شوە دژە ۆکسیدە دژی تێکچونی خانەکان و دژی زیپکەیە وە بالانسی پیست رادەگرێ،چاکردنەوەی شوین برین و چاڵی پیت دەدا لە ڕیگە هاندانی دروست بونی خانەکان لە شوین برینەکان،یارمەتی لابردنی ڕاوی دوگیانی دەدات.
دەکرێ لە شیوەی کەپسولی زەیت دەستبکەوێ و راستەوخۆ بدرێ لە پیست،دەکرێ لە ڕیگەی خۆراک وەربگیرێ وەک (بروکولی،زەیتی مادەم،ئاڤۆگادۆ).

ڤیتامین ئەی (vitamin A)یاخود ریتانۆڵ بە جیگرەوەی هەردو ڤیتامینەکان دادەنرێ چونکە ئیشی هەردو ڤیتامینەکە دەکات,پیست پتەو دەکات و بە شیداری دەیهلیلیێەوە،چارەسەری تێکچونەکانی دەکا دژە لۆچە...دەکرێ بە هەمان شیوە لە شیوەی زیتی کەپسول یان سیرۆم دەستبخرێ یان بە چەند پێهاتەیوکی مالەوە وەک (قەیسی ،گوێزەر،تەماتە،پرتەقاڵ،بروکولی،پەتاتەی شیرین.

بەهیوای سود

18/09/2021

دكتۆری قومارچی ! مە‌ندوبی لە‌شفرۆش ! لە‌كە‌رتی تە‌ندروستی چی دە‌گوزە‌رێ ؟

دكتۆری قومارچی !
مە‌ندوبی لە‌شفرۆش !

لە‌كە‌رتی تە‌ندروستی چی دە‌گوزە‌رێ ؟

#زانستی_پزیشكی
#Medical_knowledge

17/09/2021

چارەسەری قەبزی بە چەند رێگەیەک
رێگەی یەکەم:
بۆ چارەسەری قەبزی پێویستە ئەو هۆكارە هەرسیانەی كە ئەبێتە هۆی قەبزی بەدوایانا بگەڕێین و ئەگەر هەبوو چارەسەر بكرێن, وەك شێرپەنجە, نەخۆشی كرۆن, درزی دەمی كۆم, هتد....... كە دڵنیا بووین هیچ لەمانە نیە ئەوسا دەستئەكەین بە پەیڕەوكردنی ئەو خۆپارێزیانەی كە دوورمانئەخاتەوە لە قەبزی.

الخطوة ألآولى لعلاج الآمساك هي البحث و علاج ألآسباب الهضمية كوجود ألآورام, مرض الكرون, الفطر الشرجي, أو ألآسباب ألآخرى. عند التأكد من عدم وجود هذه ألآمراض, نبدأ بأتباع الخطوات التي تبعدنا عن ألآمساك
--------------------------------
پرۆفیسۆر دکتۆر سیروان حەمەشەریف قەرەداغی

هەڵاوسانی بۆریە بچوکەکانی هەوا لە مناڵدا (Bronchiolitis، یا وەک لە ناو خەڵکدا باوە قصبات):-

ئەم نەخۆشیە بە زۆری لە مناڵی خوار تەمەن 2 ساڵدا روودەدات، کۆمەڵە ڤایرۆسێ لێی بەرپرسن دیارترینیان
( RSV50%، para influenza، influenza,,,, )
سەرەتا وەک هەڵامەت و لوت تەری دەست پێدەکات، وە پاشان مناڵەکە تای بەرز دەبێت و ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت وە توشی کۆکەو هەناسە تەنگی دەبێت، رەنگە مناڵی زۆر بچوک توشی هەناسە پچران ببێت.
نەخۆشیەکە زۆربەی کات هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی پێ دەچێت، وە دوو بۆ سێ رۆژی سەرەتا زۆر گرانە دوای وردە وردە نەخۆشەکە هەست بە باشی دەکات.
لە هەندێ حاڵەتی کەمدا رەنگە ببێتە هۆی توشبونی سەرباری بەکتریایی وە یان لە کارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە، بە هۆی لە باری و ناجێگیری کۆئەندامی هەناسە لەم کاتەدا.
نە خۆشیەکە دەتوانرێت تەنها بە پشکنین لە لایەن پزیشکەوە دەستنیشان بکرێت و پێویست بە پشکنینی تاقیگە و تیشک ناکات لە هەندێ حاڵەتی کەمدا نەبێت.
چارەسەر: لە رێگەی پێدانی برێکی باش شلەمەنی وە ئۆکسجینەوە دەبێت، وە رەنگە پێویست بە پێدانی فراوانکەری بۆریەکانی هەوا لە رێگەی هەڵمەوە یان هەندێ دەرمانی تری یارمەتیدەر بکات لە ژێر چاودێری پزیشکیدا؛ دەبێت دایک و باوک زۆر بە وردی چاودێری هەناسەدانی مناڵەکەیان بکەن بە تایبەت لەو مناڵانەی کە تەمەنیان لە ٦ مانگ کەمترە وە یا کێشەی تری تەندروستیان هەیە، سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە بکەن لە کاتی بونی هەر کێشەیەکدا.

د. نیگا شەفیق حەمە رەشید
پسپۆری نەخۆشیەکانی مناڵان و تازە لە دایک بووان و گەشە

15/09/2021

پزیشكێكی کورد بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان پلەی پرۆفیسۆر لەبواری نەشتەرگەری سینگ و دڵ و لوولەکانی خوێن وەردەگرێت.

د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ و لوولەکانی خوێنە و وەکو یەکەم پزیشكی بوارەکەی پلەی پرۆفیسۆر لە سەرانسەری کوردستان لە زانکۆی سلێمانی وەردەگرێت.

ڕێگە سروشتییەکانی کەمکردنەوەی ئازار

سەرەتا ئەوە بزانە، کە دەبێت کاتێک ئازار کۆنترۆڵ بکرێت کە هۆکارەکەی زانرابێت، چونکە ئازار هاوارێکی سروشتیی جەستەیە و داوای چارەسەر دەکات، ئەگەر تەنیا خەممان لای کۆنترۆڵکردنی ئازارەکە بێت، ئەوە هەڵەیە، بەڵکو سەرەتا دەبێت پزیشک بیدۆزیتەوە کە هۆکارەکەی چییە و پاشان بیر لە نەهێشتنی بکەینەوە.

ئازار وەکو زەنگی ئاگرکەوتنەوەی ماڵ وایە، لەوانەیە دەنگەکەی بێزارکەر بێت، بەڵام ئەو هاوارە نەبێت، ڕەنگە ماڵەکەمان بسووتێ و ئاگامان لە خۆمان نەبێت، ئەوەتا کاتێک ئەو زەنگە لێدەدات سەرەتا دەچین تاوەکوو خەم لە کۆنترۆڵکردنی ئاگر و دوکەڵەکە بخۆین، ئینجا خەفەکردنی دەنگی زەنگەکە.
بۆ نموونە تۆ ئازارێکی ئەژنۆ یان پشتت هەیە، پزیشک هۆکارەکەی دەدۆزێتەوە و دەڵێت کە مەترسیدار نییە و ئیدی پیویستە ئازارەکە کۆنترۆڵ بکەین، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە بێزاری لە خواردنی دەرمانی ئازارشکێن، ئەوە هەندێک ڕێگەی سروشتی هەن کە هیچ نەبێ توندی ئازارەکە کەمدەکەنەوە لە بەشێکی خەڵکیدا:

1- چوست و چالاک بە: وەرزش و چالاکیی جەستەیی، هەم دەبێتە هۆی بەهێزیی ماسولکەی ڕاگری جومگەکان، هەم هانی ڕژاندنی ماددەی سروشتیی ئازارشکێن دەدات لە جەستەدا کە بە ئیندۆرفینەکان ناسراون

2- ساردکردن و گەرمکردنی جومگە: ئەو جومگەیەی ئازاری درێژخایەنی وەکو سەوەفانی هەیە زیاتر سوود لە گەرمکردنی دەبینێت، بەڵام ئەو جومگەیەی ئازاری کتوپڕ و ئاوسانی هەیە، بە ساردکردنەوە ئازارەکەی کەمتر دەبێت

3- پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزبکە: هەبوونی تۆڕی فراوانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، وادەکات کەسەکە کەمتر هەست بە ئازار بکات، پیدەچێت ئەمە بەهۆی کەمکردنەوەی خەمۆکی و دلەراوکێ و زیادکردنی ئازارشکینە سروشتییەکانی جەستە بێت. پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە نموونەی بەشداریی چالاکییە خۆبەخشییەکان، چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، گەشت، بەسەرکردنەوەی ئازیزان و زۆر ڕێگەی دیکە

4- خاوکردنەوە و کشاندنی ماسولکەکان و دووربوون لە دەقگرتوویی جەستە کە بەداخەوە جیاکەرەوەی ژیانی سەردەمە

5- خەوت ڕێک بکە: جەستەی مرۆڤ لە شەو و ڕۆژێکدا پێویستی بە ٦-٩ کاتژمێر خەوی قووڵ و ئارامە. وەکو چۆن ژەمەکانی خۆراک و وادەی دەوام و ئەرکی ڕۆژانەت لا گرنگە، بۆ خەوەکەشت وابە! شوێنی خەوەکەت با تاریک و ئارام بێت و کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی تێدا نەبێت، پابەندی بە کاتێکی دیاریکراوی نووستن و لە خەو هەستان، واتە هەموو شەوەکان لە یەک کاتدا بڕۆرە سەر جێگای نوستن و بەیانیانیش لە یەک کاتدا لە خەو هەستە.

6- مێدیتەیشن و یۆگا: ئەمانە بۆ خاوێنکردنەوەی دەروون لە دڵەراوکییەکانی ژیانی ڕۆژانە زۆر گرنگن و سەرەنجام هەستی ئازار چەشتن کەمدەکەنەوە. پەرستشێکی ئارام و ڕۆحانیش لەم ڕووەوە گرنگە و دەکرێ هەمان ڕۆڵ بگێڕێت لە بەشێک لە خەڵکیدا

7- مەساج: مەساج و شێلانێکی شارەزایانە، گرژیی ماسولکە کەمدەکاتەوە و سووڕی خوێن چالاکدەکات و سەرەنجام توندیی ئازار کەمدەکاتەوە

8- هەندێک خواردەمەنی: بە گشتی کالۆرییەکانت با کەم بن و بەها خۆراکییەکانی ژەمەکانت با باش بن، لە شەکر دوور بە، هەندێک توێژینەوەش دەڵێن گرنگیدان بە هەندێک خۆراک و بەهارات لە ژەمەکانتدا تا ڕادەیەک لە ئازارەکانت کەمدەکاتەوە، وەکو ڕیشالە خۆراکییەکان، زەردەچەوە، زەنجەفیل، بیبەری توون، سیر، سرکەی سێو، مێخەک، گێلاس و هی دیکە.

9- هەندێک کەس کە ئازاری درێژخایەنی وەکوو سەوەفان و فەقەراتیان هەیە، تا ڕادەیەک سوود لە دەرزی ئاژنین دەبینن.

د. سەروەر سالار چوچانی
پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم

Videos (show all)

دكتۆری قومارچی ! مە‌ندوبی لە‌شفرۆش !  لە‌كە‌رتی تە‌ندروستی چی دە‌گوزە‌رێ ؟
جیاوازی بە‌ینی نە‌خۆشی جە‌لدە‌ لە‌بە‌ینی كوردستان و ئە‌وروپا .
نە‌خۆشی شە‌كرە‌ چیە‌ ؟  ئامادە‌كردن كالێ ستار زانستی پزیشكی Medical Knowledge
دە‌كرێت سوری مانگانە‌ دوابكە‌وێت ؟  دكتۆر ژیان
قژ روتانە‌وە‌ و قژ سپیبوون .  دكتۆر گە‌شین كە‌مال
گۆی مە‌مكم چوە‌ بە‌ناوە‌ خراپە‌ ؟  دكتۆرە‌ ژیان
كێشی منداڵ دە‌بێت چە‌ند بێت ؟  دكتۆرە‌ تارا بابانی
#breast_cancer #شێرپەنجەی_مەمک

Location

Telephone

Address

Slemany
As Sulaymaniyah
46001
Other As Sulaymaniyah schools & colleges (show all)
Naruto Naruto
Https://www.facebook.com/Naruto.shippuden.T7
As Sulaymaniyah, 440011

كل اخبار ناروتو وكل شيء عن حلقات و افلام لناروتو و اهم أخبار ..... واخبار عن مواعد عرض افلام ناروتو

E-Parwarda سیستەمی ئەلیکترۆنی پەروەردە E-Parwarda سیستەمی ئەلیکترۆنی پەروەردە
As Sulaymaniyah

ئامانجی سیستەم ئاسانکاری لەکاری رۆژانە، دروستکردنی سیستەمێکی مەرکەزی بۆ ھەڵگرتن و پاراستنی زانیاری ...

Learn a Language زمانێک فێربە Learn a Language زمانێک فێربە
Iraq
As Sulaymaniyah, 964

لەم پەیجەوە پەرەبدە بە فێربوونی زمانێک و مامۆستای پسپۆری زمانە زیندووەکان ئادمینی ئەم پەیجەن ناونیشان: سلێمانی پەیمانگای یاد 07701454693

پەیجی بانگخوازان پەیجی بانگخوازان
As Sulaymaniyah

ئامانجمان خزمەتی کردی ئیسلامە وە دروست کردنی تاکی موسڵمان لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری فەیسبووک FB Veterinary Me کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری فەیسبووک FB Veterinary Me
Mawlawi
As Sulaymaniyah, 46001

چەندین زانیاریتان پێشکەش دەکەین لەسەر دەرمان،ڤاکسین،نەخۆشی،جۆرە جیاوازەکانی ئاژەڵ و باڵندە;ھەروەھا ئەوکەیسانەی دەیھێنن بۆ کلینیکەکان

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی
As Sulaymaniyah, SLAW

Xwendngay rawazy bnaraty

Wataw Panda Kane Loqmane Hakem      وةتةو بةندةكانى لوقمانى Wataw Panda Kane Loqmane Hakem وةتةو بةندةكانى لوقمانى
Sulaimania, As Sulaymaniyah In Kurdastan
As Sulaymaniyah, 45676

Wtaw Panda Kane Loqmane Hakem وتةو بةندةكانى لوقمانى حةكيم

Qwtabxanay kazhan Qwtabxanay kazhan
233233
As Sulaymaniyah, 2121

baxer ben bo payje (*Qwtabxanay kazhan*)

Fer.farsi.bin Fer.farsi.bin
Kurd
As Sulaymaniyah, 2222222222

SAT Institute SAT Institute
As Sulaymaniyah, 46001

پەیمانگایەکی پیشەیی فێرکارییە کەکاردەکات بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانى توانای تاکەکان لەدامەزراوەی گشتی و دامەزراوە تایبەتیە بازرگانیەکان.

Nawandi - kwestani kchan Nawandi - kwestani kchan
As Sulaymaniyah

xwendngay kwestani kchan - slemany / farmanbaran

Private Computer Institute of Sulaymaniyah Private Computer Institute of Sulaymaniyah
دەباشان - بەرزاییەکانی سلێمانی - پشت کەناڵی کوردسات
As Sulaymaniyah, +964

پەيجي فەرمی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلــێمانـی ئەهلـی