Runia

Runia Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Runia, Education Website, sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

۱. توێژینەوە وکارکردن لە بوارە جیاوازەکانی مەعریفەی مرۆیی.
۲. ئایینداریەکی هاوسەنگ و ئەرێنی و ئەخلاقیانە.
۳. روانگەیەکی فراوان بۆ مرۆڤدۆستی، نەتەوەپەروەریی و نیشتیمانسازیی.
٤. ئازادی بیرکردنەوە، فراوانکردنی پانتایی تێگەیشتن، بەهێزکردنی پردی گفتوگۆ.

دادپەروەریی مەعریفی لە پەیوەندیی نێوان مامۆستا و قوتابیدالە (مافی قوتابییەوە بۆ دەربڕینی ئەزموونی خۆی)، تا (ئەخلاقی گوێگ...
09/10/2026

دادپەروەریی مەعریفی
لە پەیوەندیی نێوان مامۆستا و قوتابیدا
لە (مافی قوتابییەوە بۆ دەربڕینی ئەزموونی خۆی)، تا (ئەخلاقی گوێگرتن لەلایەن مامۆستاوە):

پەیوەندیی نێوان مامۆستا و قوتابی تەنها پردێک نیە بۆ گواستنەوەی زانیاری، بەڵکو پەیوەندییەکە کە تێیدا دەنگ، ئەزموون، زانین و مافی پێناسەکردنی ڕاستی، دەتوانن بە شێوەیەکی نایەکسان دابەش بکرێن.
بە تایبەتی، دەتوانین دوو ئاستی (ستەمی مەعریفی) لە بیرۆکەکانی ژنە فەیلەسوف (ميراندا فریکەر) لە بواری پەروەردەدا بەم شێوەیە بخوێنینەوە:
یەکەم: ستەم لە شایەتیداندا: کاتێک پێگەی مامۆستا دەبێتە بەربەست:
فریکەر ئەم جۆرە بە (Testimonial Injustice) ناودەبات. ئەمە ئەو کاتە ڕوودەدات کە گوێگر، بەهۆی پێشداوەرییەوە، کەمتر لەوەی شایستەیە باوەڕ بە هەواڵی کەسێک دەکات.
لە پەروەردەدا، ئەمە دەتوانێت بە چەند شێوەیەک دەربکەوێت:
• مامۆستا وا هەست بکات کە چونکە شارەزاترە و پێگەیەکی فەرمیی هەیە، تێگەیشتنی ئەو لە هەموو بارودۆخێکدا لە تێگەیشتنی قوتابی دروستترە.
• قوتابییەک کە لە ماڵەوە یان لە قوتابخانەدا تووشی ستەم، ترس، گاڵتەجاڕی یان نادادپەروەری بووە، کاتێک باسی ئەزموونەکەی دەکات، بەهۆی تەمەن و پێگە کۆمەڵایەتییەکەیەوە قسەکەی بە سووک، کەم بایەخ وەربگیرێت.
• مامۆستا بەبێ گوێگرتن لە ڕوونکردنەوەی قوتابی، ڕەفتارەکەی بە کەمتەرخەمی، بێ‌ڕێزی یان نەزانین لێکبداتەوە.
مامۆستای باش، پێگەی خۆی بە مانای (مافی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاستیی ئەزموونی قوتابی) وەرناگرێت. ئەو دەتوانێت بە ڕوونکردنەوەی قوتابی ڕازی نەبێت، بەڵام پێش ئەوەی حوکمی لەسەر بدات، گوێی لێ دەگرێت وهەوڵ دەدات لێی تێبگات.
دووەم: ستەمی تەئویلی: کاتێک ئەزموونی قوتابی ناو و زمانێکی گونجاوی نییە:
فریکەر ئەم جۆرە بە (Hermeneutical Injustice) ناودەبات. لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە کە کەسێک بە ئەنقەست گوێ لە قسەی کەسێکی تر ناگرێت؛ بەڵکو کەموکوڕییەک لە سەرچاوە هاوبەشەکانی تێگەیشتن و زماندا هەیە، کە ڕێگە بە کەسە ستەملێکراوەکە نادات ئەزموونەکەی بە ڕوونی دەرببڕێت و بەرامبەر تێبگەیەنێت.
لە ژینگەی قوتابخانەدا، ئەم جۆرە ستەمە دەتوانێت کاتێک ڕووبدات کە:
• قوتابی هەست بە سووکایەتی، ترس یان فشار دەکات، بەڵام نازانێت چۆن ئەو ئەزموونە ناوببات و باسی بکات.
• قوتابی هەوڵ دەدات نادادپەروەرییەک کە لە هەڵسوکەوتی مامۆستا یان بەڕێوەبەردا هەیە، دەرببڕێت. بەڵام وشە و دەستەواژەی گونجاوی نییە بۆ ئەوەی جیاوازیی نێوان ڕێنمایی، سەرکۆنە، سووکایەتی و توندوتیژیی پەروەردەیی ڕوون بکاتەوە.
• ْْسیستمی پەروەردە تەنها زمانێکی فەرمی بۆ باسکردنی کێشەکان هەبێت، وەک «کەمتەرخەمیی قوتابی» یان «بێ‌ڕێزی بە مامۆستا»، بەڵام دەستەواژە و چەمکی پێویستی بۆ باسکردنی ترس، تێکچوونی متمانە، یان هەستی بێ‌بەهابوونی قوتابی نەبێت.
سێهەم: مامۆستای باش: (داننان بە سنووری زانین و پێگەی خۆی): لەوەی پێشەوە دەتوانین بنەمایەکی سێیەمیش دەربهێنین؛
مامۆستای باش ئەوە نییە کە هەمیشە (ڕاستی) دەزانێت؛ بەڵکو ئەوەیە کە دەزانێت پێگە فەرمییەکەی ناتوانێت بەڵگەی (ڕاستیی) هەموو بڕیارەکانی بێت.
ئەم مامۆستایە:
١- جیاوازی لە نێوان دەسەڵاتی ڕێکخستنی پۆل و دەسەڵاتی دیاریکردنی ڕاستیی ئەزموونی قوتابی دەکات.
٢- لەبری ئەوەی هەموو ڕەفتارێک بە یەک چەمک لێکبداتەوە، هەوڵ دەدات هۆکارە جیاوازەکانی تێبگات.
٣- قبوڵ دەکات کە قوتابی ڕەنگە شتێک لەبارەی ئەزموونی خۆیەوە بزانێت کە مامۆستا نایزانێت.
٤- هەوڵ دەدات ژینگەیەکی زمانی و مەعریفی دروست بکات کە تێیدا قوتابی بتوانێت ئەزموونەکانی بەبێ ترس لە سووکایەتی وەسف بکات.
٥- لە هەمان کاتدا، ڕەخنە و پرسیارکردن لە پێگەی مامۆستا بە مانای لەناوبردنی دەسەڵاتی پەروەردەیی نازانێت؛ بەڵکو دەسەڵاتەکەی بە گوێگرتن، دادپەروەری و لێپرسینەوە سنووردار دەکات.

تێبینی: لە بیرۆکەکانی فریکەردا ڕاستەوخۆ باسی پەروەردە ناکرێ، بەڵکو ئێمە بۆچوونەکانی ئەومان لە بواری پەروەردەدا جێبەجێکردووە.
#پەروەردە #دادپەروەریی

قۆناغی زانکۆ؛ وەرگرتنی زانین، کارامەیی و ئاراستەی ژیاند.ئەنوەر محەمەد فەرەجکەناڵی روونیا لە یوتیوب
09/10/2026

قۆناغی زانکۆ؛ وەرگرتنی زانین، کارامەیی و ئاراستەی ژیان
د.ئەنوەر محەمەد فەرەج

کەناڵی روونیا لە یوتیوب

قۆناغی زانكۆ: وه‌رگرتنی زانین، كارامه‌یی و ئاراسته‌ى ژیاند. ئه‌نوه...

میانەڕەویی ئیمانی: ئیمان و پرسیارسەلمان نادرلە پرسی ئیماندا، میانەڕەوی بریتی نییە لە کەمتر باوەڕداربوون، بەڵکو بریتییە ل...
06/10/2026

میانەڕەویی ئیمانی: ئیمان و پرسیار
سەلمان نادر

لە پرسی ئیماندا، میانەڕەوی بریتی نییە لە کەمتر باوەڕداربوون، بەڵکو بریتییە لە چۆنیەتیی باوەڕداربوون؛ باوەڕێکە کە پابەندی دروست دەکات، بەڵام لە ترسی خۆپشکنین، خۆی لە پشت دیوارەکانی دۆگماتیزمەوە حەشار نادات. متمانەی بە زانینەکانی خۆی هەیە، بەڵام ئاگاداری سنووری زانینەکانیشیەتی. ئیمان لەم ڕوانگەیەوە کۆتایی گەڕان نییە بەدوای حەقیقەتدا، بەڵکو دەستپێکی پەیوەندییەکی هۆشیارانەیە لەگەڵیدا.

ئیمانی میانەڕەوانە و پرسیار بەردەوام خزمەتی یەکتر دەکەن؛ پرسیار نایەڵێت ئیمان ببێتە دووبارەکردنەوەی میراتی پێشینان بێ تێگەیشتن و لێوردبوونەوە، بەڵکو دەیکاتە پرۆسەیەکی بەردەوامی خۆپشکنین. چونکە باوەڕێک تەنها لەڕێی بێدەنگکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانەوە خۆی بپارێزێت، جگە لە بەردەوامبوون لەسەر هەڵە هیچی تر نییە.

لە بەرامبەردا، گومان و پرسیاریش کاتێک بەرهەمدارن کە بۆ پشکنینی باوەڕەکان بڕەخسێنرێن و بتوانن جیاوازی لە نێوان بەڵگەی بەهێز و لاوازدا بکەن. ئەگەر گومان لە بنەڕەتەوە بەو شێوەیە پێناسە بکرێت کە هیچ وەڵامێک شایستەی قبووڵکردن نییە، ئەوا خۆی دەبێتە جۆرێک لە دڵنیایی کۆنکرێتی و دۆگماتیزم. لەگەڵ ئەوەشدا، نە هەموو پرسیارێکی بێوەڵام پرسیارێکی پووچە، نە هەموو پرسیارێکیش وەڵامی هەیە.

لە کۆتاییدا، میانەڕەوی وەستان نییە لە نێوان گومان و باوەڕدا، بەڵکو ئەوەیە دڵنیاییمان لە هێزی بەڵگەکان زیاتر نەبێت و گومانیش چاومان لە ئاست بەڵگەکاندا دانەنەخات. ئەمە دادپەروەرییە لە نێوان زانین و نەزانینماندا؛ لە نێوان ئەوەی دەیزانین و ئەوەی ئەگەری هەیە بە هەڵە لێی تێگەیشتبین.

لە نێو ئەم سۆنگە ئیمانییەوە دەگەینە ئەوەی خودا و تەسەووری ئێمە بۆ خودا یەک شت نین، بەڵکو حەقیقەتی ئیلاهی لە تێگەیشتنی مرۆڤ باڵاترە. هەر ئەمەش وادەکات هیچ تێگەیشتنێکی مرۆیی پیرۆز نەکرێت، بەڵکو وەک پرۆسەیەکی بەردەوام لە نزیکبوونەوە لە حەقیقەت وێنا بکرێت؛ کاتێک گەڕان بەرهەم دەهێنێت و بەدوای حەقیقەتێکدا دەگەڕێت کە متمانەی بە بوونی هەیە. ئەمەش دەکرێت ناوی بنێین «ئیمانی ئیبراهیمی» کە لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە؛ ئەو ئیمانەی وەک درەختێک ڕەگی لە نەبینراودایە و گەشە دەکات، هەندێک لە لقەکانیشی پێویستیان بە هەڵپاچینە تا درەختەکە بە بەردەوامی بەرهەمدار بێت.

لە ئیمانی میانەڕەوانەدا، مرۆڤ تەنها بەدوای زانیندا ناگەڕێت، بەڵکو بەدوای دڵنیایی و ئارامگرتن لەسەر نادڵنیاییشدا دەگەڕێت. کار لەسەر خۆڕاهێنان دەکات بۆ داننان بە هەڵەکانی خۆی و ڕێزگرتن لە ئەزموونی ئەوانی تر.

کاتێک ئیمان بەڕاستی میانەڕەوانەیە کە لەگەڵ باوەڕدا، ئامادەیی پشکنینی باوەڕیش هەبێت؛ پرسیار هەبێت و ئامادەییی گوێگرتن لە وەڵامیش هەبێت؛ تێگەیشتن هەبێت و کرانەوەش بۆ ڕاستکردنەوەی ئەگەریی تێگەیشتنەکان ئامادە بێت؛ متمانە بە حەقیقەت هەبێت و بوێریی ئەوەش لە ئارادا بێت کە حەقیقەت باوەڕەکانمان بگۆڕێت.

05/10/2026

ئایا #ئەخلاق باوەڕێکی ئەقڵییە؟
د.ئەنوەر محەمەد فەرەج

لینكی تەواوی بابەتەکە له‌ كۆمێنتدایه‌.

نەفرەتی خواپێداواند. هێرۆ مه‌حمود حه‌سه‌نتێرامانێکی پزیشکانە بۆ هەردوو ئایەتی:[وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصۡبِرَ ...
02/10/2026

نەفرەتی خواپێداوان
د. هێرۆ مه‌حمود حه‌سه‌ن

تێرامانێکی پزیشکانە بۆ هەردوو ئایەتی:
[وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصۡبِرَ عَلَىٰ طَعَامٖ وَٰحِدٖ فَٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُخۡرِجۡ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۢ بَقۡلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَاۖ قَالَ أَتَسۡتَبۡدِلُونَ ٱلَّذِي هُوَ أَدۡنَىٰ بِٱلَّذِي هُوَ خَيۡرٌۚ ٱهۡبِطُواْ مِصۡرٗا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلۡتُمۡۗ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ] (البقرة: ٦١)
[یادی ئەوە بکەنەوه‌ کاتێک بە موساتان ووت: ئێمە هەرگیز لەسەر یەکجۆر خۆراک ئۆقرە ناگرین و بەتەنیا جۆرێک خواردەمەنی رازی نین، لەبەرئەوە داوا لە پەروەردگارت بکە لە رزق ورۆزی و بەروبومی زەویمان بۆ بەرهەم بهێنێت لە رووەکی پاقلەیی و خەیار و سیر و نیسک و پیاز ، موسا پێی وتن: باشە چۆن ئێوە شتی کەم و ئایەخ و ناتەواو وەردەگرن لە جیاتی شتی لەو چاکتر و باشتر؟ دە دابەزن بۆ شارێک (بیابانی سینا، بەجێهێڵن) ئینجا بەڕاستی ئەوەی داوای دەکەن دەستتان دەکەوێت. (جا بە هۆی ئەو بیروباوەڕ و بیانوگرتن و لاسارییەیانەوە) سوکیی و ڕیسوایی و لاتی و زەبوونی درا بەسەریاندا و شایانی خەشم و خوایش بوون، چونکە ئەوان بە ڕاستی باوەڕیان نەدەکرد بە ئایەتەکانی خودا و پێغەمبەرەکانیان بە ناحەق دەکوشت، ئەوەش بە هۆی ڕۆچوونیانەوە لە یاخیبوون و نافەرمانیدا، هەمیشە دەستدرێژیان دەکرد (ئێستەش بەردەوامن لەسەر بەرنامەی باو و باپیریانی خوانەناسینیان).
[فَقَالُواْ رَبَّنَا بَٰعِدۡ بَيۡنَ أَسۡفَارِنَا وَظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَ وَمَزَّقۡنَٰهُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُور] (سبأ: ١٩)
کەچی لەو نازو نیعمەتەش بێزار بوونو وتیان: پەروەدگارا نێوانی ڕێگەو سەفەرەکانمان لەیەك دوور بخەرەوه، (بەم داخوازییەیان) ستەمیان له خۆیان کرد ئێمەش کردمانن به داستان و باسی سەرزاری خەڵکی، وه پاجه پارچەمان کردن، بەڕاستی ئا لەو(ڕووداو حاڵەتانەدا) بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیه بۆ کەسانێك که خۆگربن لەکاتی ناخۆشی و تەنگانەدا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشیدا (وه هەوڵ بدەن وەکو ئەو قەومه نالەباره بیانووگره نەبن).
کاتێک بەسەر ئەم دوو ئایەتەدا تێ دەپەڕین بەشێوازێکی گاڵتە ئامێز بیر لەو دوو هۆزە دەکەینەوە بۆچی ئەم داواکاریانەیان کردوە، گەر لە واقیع بروانین تێدەگەین کە ئەم داواکاری و بریارە دەرەنجام و چارەسەربووە بۆ ماک و ئاڵۆزی شێوازی ژیانی ئەو هۆزانە کە دەکرێت لەبەر نەجوڵان و خواردن و حەوانەوەی زۆر توش هاتبن. کاتێک مرۆڤ تێر دەبێت و بیرکردنەوەی لە لۆکاڵیەوە نەگۆڕێت بۆ جیهانی واتە خەمەکانی گەورە نەبن لەگەڵ دەوڵەمەند بووندا ئەوا بە دەردی ئەوان دەچێت چونکە مرۆڤ ئینپوت و ئاوتپوتی بە ئەندازەیە.
بۆ روونکردنەوەی ئەم بابەتە ئەم ئامارە ترسناکانە دەخەمەروو کە لە دەوڵەتە خوا پێداوەکانی کەنداودا تۆمارکراون.
رێژەی قەڵەوی لەو ووڵاتانە گەشتوەیە ٪٢٣.٦ لە کاتێکدا لەسەر ئاستی جیهان ٪١٢،٩یە، لە ووڵاتی کویت٪٤٠ی دانیشتوان قەڵەون بەتایبەت لەناو پێگەشتواندا دەگاتە ٪ ٥٧ و لە قەتەریش بەهەمان شێوە گەشتوەتە ئەو رێژەیە پاشان ووڵاتی سعودیە دێت کە رێژەی قەڵەوی لەناو پێگەشتواندا ٪٤٥ دەبێت و پاشانیش بەحرەین لە پلەی چوارەمدایە بە هەمان شێوەی قەڵەوی شەکرەی جۆری دوویش بەو شێوەیە بەرزە و لەهەر ٤ بۆ ٥ کەس کەسێک شەکرەی جۆری دووی هەیە و لەوێشەوە نەخۆشی دڵ و جومگەش کەبەرزترین ئاستیدایه‌.
کاتێک لە ئامارەکان ووردبینەوە دەبینین ووڵاتی عومان رێژەکەی بەو جۆرە بەرز نیە ونزیکەی٪٣٣یە بەهۆی ئەوەی ئەو ووڵاتە هێشتا کلتور و ژینگەیەکی رەسەن و سروشتی تریان هەیە بەراورد بە ووڵاتانی تری کەنداو.
توێژینەوەکان هۆکارەی ئەو نەفرەتی قەڵەوی وشەکرەیەی ئەخەی کەنداوی گرتوە دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی کە خەڵکی خوا پێداوی ئەوێ ژیانێکی شاهانەیان هەیە، شانازی بەوەوە دەکەن کە خواردنی خێرا بە ماوەیەکی زۆر کەم بەردەستە بۆ دوورترین خاڵی ئەو ووڵاتانە و خواردنەوە گازیەکان وشیرینی بەربڵاون و هەموو ئیشکەر و خزمەتکاریان هەیە وخۆیان کەمترین جوڵەیان هەیە بۆیە ئەگەر لەسەر ئەم ستایلە ژیانە بەردەوام بن ئەوا پێویستیان بەم دوو داواکاریە ده‌بێت لە ئایندەیەکی نزیکدا.

"کوێریی ئیستاتیکی، بە بیانووی بەبراندکردنی فەرەنجییەوە"سوهەیب فاروقکتێب و دەفتەر و تەئریخ و کاغەزبە کوردی گەر بنووسرایە ...
24/09/2026

"کوێریی ئیستاتیکی، بە بیانووی بەبراندکردنی فەرەنجییەوە"

سوهەیب فاروق

کتێب و دەفتەر و تەئریخ و کاغەز
بە کوردی گەر بنووسرایە زمانی
مەلا و زانا و میر و پادشامان
هەتا مەحشەر دەما ناوونیشانی'حاجی قادری کۆیی'

هەر کۆمەڵێک پێش ئەوەی لەلایەن هێزی دەرەکییەوە داگیر بکرێت، دەکرێت لە فەزای هۆشیاریی ناوخۆیدا تووشی شکان و داڕمان و داگیرکاری ببێتەوە، چونکە بەرهەمهێنانی مانا لەو فەزایەدا و لەو کۆمەڵەدا دەوەستێت و میراتی کولتوورییان وەک بارگرانییەک، کە تەنیا لە سنووری گاڵتەجاڕی و تەنزی ڕووکەشدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. لەبەر ئەوەیە کە بینەری لۆکاڵی هەمیشە بە نیگایەکی سووکەوە سەیری سیمبول و هەبووە ڕەسەنەکانی خۆی دەکات و بێئاگایە لەوەی ئەم بێڕێزییە هزرییە، پێشەکییەکی مێژووییە بۆ لەدەستدانی سەرجەم سەرمایە سیمبولییەکانی. ئەم دۆخە نەخۆشە وای کردووە، کە جوانی لە چاوی خاوەن ماڵدا سڕ بێت و مانا ڕەسەنەکان لەبەردەم پەلاماری نادانێتیی خۆماڵیدا ببنە قوربانیی بێدەسەڵاتییەک، کە هەرگیز هەستی پێ ناکات.
جیهانبینیی کوردی و زمانی شار لە مێژوویەکی دووردا بە چاوی تەنز و ڕەخنەکاریی ڕووکەشەوە سەیری پۆشاک یان کەرەستە ڕەسەنەکانی وەک ڕانکوچۆخە و فەرەنجی و چەندین کەرەستەی تری کردووە؛ بۆ نموونە 'ڕانکوچۆخەیان بە میوەی کیوی چواندووە زبری و تووکنیییەکەی وتوویانە کیوی کەی لەبەردەکرێت!' یان وتەی 'لەگەڵ تەڕبووندا بۆنی بزنی لێ دێت' یان 'فەرەنجییان بە پیاوێک چواندووە، کە لە مەیدانی جەنگدا تەسلیم بووە و دەستەکانی بۆ سەرەوە بەرز کردووەتەوە' هەروەها گاڵتەجاڕانە گوتوویانە ئەگەر 'فەرەنجیلەبەرێک گڕ بگرێت دەبێت بە خاکەناز بکوژێنرێتەوە'. ئەم نوکتە و گێڕانەوە تەنزئامێزانە هاوشێوەی ئەو چیرۆکەن، کە 'مشکیبەسەرێکی گوندی دێتە شار و خەڵکی شار گاڵتە بە ڕیشکی مشکییەکەی دەکەن و بە تەنزەوە بە خەتی مۆلیدە دەیچوێنن و داوای خەتێکی لە کارەبای مۆلیدە لێ دەکەن، ئەویش بە زمانی خۆیان وەڵام دەداتەوە، کە: مۆلیدەمان نەماوە تەنها ڕەئیسیمان هەیە و دەتوانن خەتێکی لێڕاکێشن. ئەم پاتۆلۆژیایەی زمان و هۆشیاریی شارستانی لە ئاستی پێشوازیکردن لە جیهانبینیی خۆماڵی، سەرەتایەکی تاڵە بۆ تێگەیشتن لەو قەیرانە فیکری و ئیستاتیکییەی، کە کۆمەڵ خۆی بە خۆڕسکی میراتی خۆی دەکوژێت و دەیخاتە چوارچێوەی گاڵتەجاڕییەوە، تاوەکو ئەو کاتەی دەسەڵاتێکی دەرەکی دەستکاری دەکات و دەیکاتە براندێکی جیهانی.
دیاردەی خۆخۆنەبینین لە فەزای هۆشیاریی کوردیدیدا، بریتییە لە جۆرێک لە کوێریی دەروونی و نامۆبوونی مێژوویی و ئیستاتیکی، کە تاک لەناوخۆدا ناتوانێت بڕگەکان، سیمبولەکان و فۆڕمە ڕەسەنەکانی خۆی بخوێنێتەوە و بیانچەشێت، چاوەڕێ دەکات تا نیگای ئەوی تر (ڕۆژئاوا) مۆدێلێکی پێ ببەخشێت و مانای بخاتە پاڵ. لێرەدا دەردەکەوێت کە کولتووری کوردی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و لە لای بینەری کوردەوە زۆرجار جێی ڕەخنەکاری، ڕووکەشبینین و تەنز بووەتەوە، بە جۆرێک کە توخمە ڕەسەنەکان هەمیشە بە چاوێکی کەم و سووکەوە سەیر کراون، بە بێ ئەوەی هۆشیاریی ناوخۆیی ئاگاداری قەیرانەکە بێت.
جیهانبینیی کوردی لە ڕێگەی ئەم ئاوێنە دەرەکییەوە وێنەی خۆی دەبینێتەوە، چونکە تاک تاکو چاوە ئەورووپییەکە نەبینێت و پێناسەی نەکات، خودی خۆی نابینێت و بەهای شوناسی خۆی هەست پێ ناکات، ئەم کوێرییە لە ئاستی خۆبوون و ئیستاتیکای خۆدا وای کردووە، کە بەها پلاستیکی و ڕووکەشەکانی دەرەوە لە پێش چاوی ناوخۆدا گەورە بن و میراتی زیندووی خۆماڵی بخرێتە قەفەسی پشتگوێخستنەوە. بەو پێیەی کۆمەڵی تووشبوو بە کوێریی ئیستاتیکی هەمیشە چاوەڕێی دەستکاری و پێناسەکردنەوەی ئەوی تر دەکات تا جوانیی شتەکانی بۆ دەردەخات، بۆیە خودی خاوەن ماڵ ناتوانێت بەهای جوانی لە ماڵی خۆیدا ببینێت و بێدەسەڵاتانە سەیری کاڵابوونی شوناسەکەی دەکات، لە بازاڕی ئەوانی تردا.
ئەم خۆخۆنەبینینە مێژووییە و کوێرییە ئیستاتیکییە وای کردووە، کە زۆر کەم داهێنەرێکی ناوخۆیی بتوانێت کەرەستە فۆلکلۆرییەکان و فۆڕمە ڕەسەنەکان بکاتە شاکارێکی زیندوو، چونکە هۆشیاریی خۆماڵی پێشوەختە باوەڕی بەوە هێناوە، کە بەهای جوانی تەنیا لە فەزای ئەوانی تردا دەردەکەوێت و لە ماڵی خۆیدا تەنیا کاڵای مردوو و نائیستاتیکی هەن. لەم ڕوانگەیەوە، ئەم دیاردەیە شکانێکی کوشندەی جوانیناسییە، کە درز دەخاتە پایەکانی جیهانبینی و سەلیقەی جوانیناسانەی کوردەوە، وەک بڵێیت کۆمەڵ لە ناوخۆدا میراتەکەی دەکوژێت و لە دەرەوەشدا وەک وێنەیەکی بەکرێگیراو پێشوازیی لێ دەکاتەوە و بەبێ بەرگری تەسلیمی بێگانەیی دەبێت.
پەراوێزخستنی جەستەی کوردی لەم هاوکێشەیەدا ڕەهەندێکی کوشندەتر بەخۆیەوە دەبینێت؛ سەروەختێک تاکی کوردی لە دەرەوەی فەزای مۆدێرنیتەدا یان لەناو پۆشاکە فۆلکلۆرییەکانیدا دەبینرێت، هەمیشە وەک وێنەیەکی سۆزداری، سڕکراو و مۆزەخانەیی سەیر دەکرێت، کە تەنیا بۆ بۆنە ڕووکەشەکان گونجاوە و گەنجینەیەکە بۆ ئەرشیف. ئەم تێڕوانینە ناوخۆییە وای کردووە جەستەی کوردی لەناو فەرەنجی و جلوبەرگی ڕەسەنیدا بە نیشانەی دواکەوتوویی یان پاشماوەی سەردەمی کۆن بزانرێت، کەچی هەمان پۆشاک و فۆڕم کاتێک دەپەڕێتەوە بۆ ناو فەزای ئەورووپی و دەچێتە بەر جەستەی ئەوی تر، لەناکاو دەبێتە پێناسەی داهێنان، بەرزیی ئیستاتیکی، و مۆدێلی باڵای شارستانییەت. بەو پێیەی ئەم جیاوازییە تێڕوانینە ئاشکرای دەکات، چۆن جەستەی کوردی لە ماڵی خۆیدا بێبایەخ و نامۆیە، لە نیگای ناوەندی جیهانیدا دەگۆڕێت بۆ کەرەستەیەکی پڕبایەخ و سەرنجڕاکێش، کە لەسەر هەژماری بێهۆشیی ئێمە داهات دروست دەکات.
ئەم کوێرییە ئیستاتیکییە بەراورد دەکەم بە بەبراندکردنی پرسێکی کەمبایەخی وەک ئەوەی هەڵبژاردەی نەرویج لە مۆندیالدا کردیان، کاتێک هاندەران و ئەستێرەی وەک ئێرلینگ هالاند بە سەمای بەلەمەوانیی ڤایکینگی و بەکارهێنانی هێما مێژووییەکانی باپیرانیان لە فەزای مۆدێرنی مۆندیالدا دەردەکەون؛ کارەکەیان نیشاندەری ڕەهای ئاگایی مێژوویی و خاوەندارێتیکردنی خودە، پێکهاتەیەک کە میراتی مێژوویی لە چوارچێوەی کاڵای سڕکراوی مۆزەخانە دەردەهێنێت و دەیگۆڕێت بۆ وزەیەکی زیندوو و وەک براندێک نیشانی دنیای دەدەنەوە. لە بەرانبەردا، پەتای خۆخۆنەبینین لە فەزای کوردیدا دەبێتە هۆی ئەوەی فۆڕمە ڕەسەنەکانی وەک فەرەنجی و ڕانکوچۆخە و چەندین کەرەستەی ماددی و هونەری و زمانەوانی ببنە ئامانجی تەنز و بێبایەخکردنی ناوخۆیی، تاوەکو ئەو ساتەی دەسەڵاتی دەرەکی یان سەرمایەداریی جیهانی دێت و هەمان فۆڕم دەقۆزێتەوە. کەواتە، ڕەفتاری نەرویجییەکان نیشانەی تێگەیشتنی خاوەنماڵە لە جوانیی ماڵەکەی خۆی، پاشان گاڵتەکردن بە پۆشاکی ڕەسەن لە فەزای ناوخۆدا نیشانەی کوێریی ئیستاتیکی و هەڵوەشاندنەوەی مانا ڕەسەنەکانی خودی خۆیەتی پێش بینینی ئەوی تر.
بۆیە تاوەکو ئەم کوێرییە دەروونییە چارەسەر نەکرێت و هۆشیاریی ڕەخنەیی جێگەی سۆزداری نەگرێتەوە، فۆڕمە ڕەسەنەکان هەمیشە دەبنە قوربانیی بازرگانیی جیهانی و کوردیش وەک بینەرێکی بێدەسەڵات لە پەراوێزی کولتووری جیهانیدا دەمێنێتەوە، وێڕای ئەوەی کە فەزای خۆناسین لە دەرەوەی ئاوێنەی ئەوانی تردا بۆی بەدی نایێت و پێویستە ئەم چاوە کز و کوێرەی هۆشیاریی خۆماڵی پاک بکرێتەوە و بشۆررێت، تاوەکو لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئیستاتیکی و فەلسەفەی جوانیی سەردەمەوە چاوی هزری تاک بریقەی ڕەسەنایەتی لە نێو خۆیدا بدۆزێتەوە.

وەهمی بێعەیبی و هاوسەنگی زیهنیم. مورشید ئەحمەد ‌ڕه‌وییته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی  #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ ...
24/09/2026

وەهمی بێعەیبی و هاوسەنگی زیهنی
م. مورشید ئەحمەد
‌ڕه‌ویی
ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له‌ كۆمێنتدایه‌.

میانەڕەویی سیاسید. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ‌ڕه‌وییته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی  #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له...
24/09/2026

میانەڕەویی سیاسی
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
‌ڕه‌ویی
ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له‌ كۆمێنتدایه‌.

ئیکسیری میانەڕەوییم. محه‌مه‌د دلێر ‌ڕه‌وییته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی  #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له‌ كۆمێنتدا...
24/09/2026

ئیکسیری میانەڕەویی
م. محه‌مه‌د دلێر
‌ڕه‌ویی
ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له‌ كۆمێنتدایه‌.

دیدێکی میانەڕەوانە بۆ پرسەکانی ژناند. بێخاڵ ئه‌بوبه‌كر حسین ‌ڕه‌وییته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی  #روونیا ببین...
24/09/2026

دیدێکی میانەڕەوانە بۆ پرسەکانی ژنان
د. بێخاڵ ئه‌بوبه‌كر حسین
‌ڕه‌ویی
ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی یوتیوبی #روونیا ببینن، لینكه‌كه‌ له‌ كۆمێنتدایه‌.

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46004

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Runia posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share