گەشەی منداڵ

گەشەی منداڵ

Share

لێرە دەربارەی گەشەی منداڵەکەت فێربە و ئاگاداری باری دۆخی ببە

27/08/2024

چەند ڕێنماییەکی گرنگ سەبارەت بە سکچون وڕشانەوە لە منداڵان :
ئەو سکچون و ڕشانەوەی کە ئێستا بڵاوە لەناو منداڵان زۆرینەی هۆکارەکەی هەوکردنی ڤایرۆسی ڕیخۆڵەیە، هەرچەندە هۆکاری تری وەک ژەهراوی بونی خۆراک و هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆرەکان و هۆکاری تریش هەیە بەڵام کەمینەن.

2- دەرمانەکانی وەکو فلاجیل و میپیپریم و دژە زیندەگیەکان لە زۆربەی حاڵەتەکان سودی نیە بۆیە لەخۆتەوە هیچ دەرمانێکی ئەنتیبایۆتیکی مەدەرێ بەبێ ڕاوێژی پزیشکی، چونکە جگە لەوەی سودی نیە لەوانەشە ببێتە هۆی زیادبونی ڕشانەوە و لە هەندێ حاڵەتیش تووندتر بونی سکچونەکە.

3- بەهیچ شێوەیەک حەبی ئینتیرۆستۆپ بۆ منداڵ بەکارمەهێنە، چونکە دەبێتە کەڵەکەبون و مانەوەی میکڕۆبەکە لە لەشی منداڵەکە و توندتر بونی حالەتەکەی.

4- منداڵەکەت لە ماڵەوە چارەسەر بکە ئەگەر هاتو حاڵەتەکەی سوک بو بە پێدانی دەرمانی تا ئەگەر تای هەبو وە گیراوەی ORS و شلەمەنی زیاتر وە بەردەوام بون لەسەر شیرپێدان، بەڵام ڕاگرتنی خواردنە قوڕس و شیرینەکان و گیراوە گازییەکان و شەربەت.

5- منداڵەکەت مەبە بۆ لای کەسانی نەشارەزا و میللی و بۆنبڕ، ئەگەر حاڵەتەکەی توند بو یەکسەر بیبە نەخۆشخانە وە ئەگەر سوک بو خۆت چارەسەری بکە لەماڵه‌وە.

6- لە حالەتی مامناوەند دەکرێ منداڵەکە لەماڵەوە چارەسەر بکرێت بەڵام دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە و دیاریکردنی حالەتەکەی و پێدانی چارەسەری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.

7-منداڵەکەت ڕاستەوخۆ ببە بۆ نەخۆشخانە یان لای پزیشک ئەگەر ئەمانەی هەبوو:
1-منداڵەکە لە ساڵێک کەمتر بوو
2-سکچون و ڕشانەوەی زۆر بێت
3-بونی تایەکی بەرز
4- نیشانەکانی وشک بونەوەی هەبێت
5-بونی سک ئێشەی توند
6-بەردەوام بونی حالەتەکەی
تێبینی/
فلاجیل و میپیپریم و هەندێ دەرمانی تر بەکاردێن لە کەمینەیەکی کەمی سکچون کە هۆکارەکەی دیاری دەکرێت بە پشکنینی پیسایی و چارەسەری پێویستی بۆ دادەنرێت، نەوەک بۆ هەمو حالەتێکی سکچون فلاجیل بدرێت کە باوە لەناو خەڵک.

11/08/2024

خواردن بۆ مناڵ لە دوای تەمەنی شەش مانگیەوە

لە دوای شەش مانگیەوە، ( كە مناڵ ٦ مانگى تەواو دەکات، واتە دوای ۱۸۰ ڕۆژ) دەبێت دەست بکرێت بە خواردن.

٭٭٭٭چۆن خواردن دەست پێ دەكرێت؟

٭٭ لە سەرەتادا بەشۆرباى برنج دەست پێ دەکرێت، بڕی يەك كەوچكى چێشت خواردن بۆ ماوەى ۳ بۆ ٤ ڕۆژ هەر شۆربای برنجەکەی ئەدرێتێ( بۆ ئەوەی مناڵەکە ڕابێت لەسەر تامەکەی، وە بۆ ئەوەی بزاین مناڵەکە هەستیاری نیە بەرامبەر ئەو جۆرە خواردنە)، پاشان وردە وردە زياد دەكرێت بۆ چوار تا پێنج كەوچكى چێشت خواردن.
کە مناڵەکە ڕاهات لەسەرشۆرباکە دەست دەکرێت بە پێدانی سەوزە. يەك جۆر سەوزە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شۆربای برنجەکەدا بۆ نمونە گێزەر٫ کولەکە٫ بروکۆڵی۰۰۰۰۰۰۰۰ ئەویش بەيەك كەوچكى چێشت خواردن دەست پى دەكرێت بۆ ماوەى ۳ بۆ ٤ ڕۆژ، لەو ڕۆژانەدا کەلەسەر تامێکی تازە ڕایدەهێنیت ئەتوانیت ئەو خواردنەی کە لەسەری ڕاهاتووە بڕێکی زۆرتری بەیتێ. هەروەها ئەکرێت شۆربای پەتاتەی لەگەڵ سەوزەدا بدرێتێ.

٭٭ کە مناڵەکە ڕاهات لەسەر سەوزە دەست دەکرێت بە پيدانى ميوە بە هەمان شێوەى دەست پێكردنى شۆرباو سەوزە(پێدانی میوە نابێت پێش شۆرباو سەوزە بێت چونکە میوە شیرینە و مناڵەکە لەسەر تامی شیرینی ڕایەت و دواتر شۆرباو سەوزە ناخوات)

٭٭ لە تەمە‌نى ۷ مانگيەوە دەست دەكرێت بە پێدانى بەرهەمەکانی دانەوێڵە( نان، سەمون، سیریلاک).

٭٭ لە تەمەنی ‌۸ بۆ ۹ مانگیەوە دەست دەكرێت بە پێدانى ئەو خواردنانەی كە پرۆتينیان زۆرە وەک:
• گۆشت/مريشك/ماسي
• پاقلەمەنى(نيسك,نۆك,فاسۆليا, ماش.......)
• هێلكە (سەرەتا بە زەردێنەى هێلکە دەست پێ دەکرێت) کە مناڵەکە ڕاهات لەسەر زەردێنەکە ئەتوانرێت سپێنەکەشی بدرێتێ بەڵام ئەویش ڕێژەیەکی کەم بۆ ماوەى ۳ بۆ ٤ ڕۆژ چونکە ئەگەری هەستیاری هەیە .

٭٭ خواردن سەرەتا بە یەک جار لە ڕۆژێکدا دەست پێ دەکرێت پاش دوو حەفتە زیاد ئەکرێت بۆ دووجار لە ڕۆژيكدا، وە دواتر بۆ سێ ژەم.
٭٭ لەماوەی ڕاهاتن لەسەر خواردن، دەبێت خواردنەکان هاڕاوبن.

د۰ زانا احمد محمد
ڕاوێژکاری خۆراکی تەندروست بۆمنداڵان کێشەی قەڵەوی ولاوازی بەهێزکردنی مێشک،شارەزا لەبواری ADHD ی نەخۆشی ماخۆلانی
مناڵان
ژ.ت/٠٧٧١١٦٨٩٠٩٠

07/08/2024

🔔ئاگاداری بۆ دایکانی خۆشەویست لەئێستادا کلینیکی د .زانا کراوەیە لە تەلاری پاداشت،شەقامی چوارتای کۆن بەرامبەر تەلەبات مارت……

گەشەی منداڵ لێرە دەربارەی گەشەی منداڵەکەت فێربە و ئاگاداری باری دۆخی ببە

06/08/2024

چی کاریگەری ئەکاتە سەر گەشەی منداڵ؟؟
یەکێ لەپرسیارە دووبارە بووەکانی دایکان و باوکان ئەوەیە چی کاریگەری ئەکاتە سەر گەشەی کۆرپەلەکەی لێرەدا مەبەستمە چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە بدەم و پێش هەموو شت بیرمان نەچێت بەشێک لەوانەی کاریگەری هەیە ئەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین و بەشێکیان لەژێر دەستی مرۆڤەکەدا نییە و کۆنتڕۆڵ ناکرێ.....
-پێش دووگیان بوون و کاتی دووگیانی و کاتی شیرپێدان بە منداڵ هەموو ئەم کاتانە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ ، بۆیە پێویستە لەهەموو ئەم قۆناغانەدا دایکەکە ڤایتامین و کانزای پێویست بەکار بهێنێت و گرنگی بەخواردنی تەندرووست بدات چونکه کاریگەر ڕاستەوخۆی ئەبێت لەسەر گەشەی منداڵ...
-بۆماوەیی
جینات و بۆماوەیی کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەگەشەدا هەروەک چۆن ڕەنگی قژ و چاو و نەخۆشییەکان ئەگەر لەباوان دا بوونیان هەبێ کاریگەری بۆسەر وەچەکانیش بەجێ ئەهێڵێت بابەتی گەشەش بەهەمان شێوەیە و کاریگەری ئەبێت..

١-ژینگە
ژینگە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ بەجۆرێک ئەو منداڵانەی لەژینگەیەکی تەندروست دا ئەژین و خوێندن و لایەنی تەندروستیان باشترە و پەیوەندییە خێزانییەکان لەئاستێکی باشایە و منداڵەکانیان لەبارێک جێگیری دەروونی دا ئەژین گەشەی منداڵەکانیان باشترە...

٢-ڕەگەز
بەشێوەیەکی گشتی لەسەرەتادا ڕەگەزی مێ گەشەی خێراترە لە ڕەگەزی نێر بەڵام دوواتر پێش ئەوەی بگەن بەتەمەنی پێگەیشتن ڕەگەزی نێر گەشەیان خێراتر ئەبێت.

٣-وەرزش کردن
وەرزش و جوڵە یەکێکەلەو هۆیانە کە ئەبێتە هۆی تەندروستبوونی گەشە و بەهێز کردنی ماسولکە و بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان زیاد ئەکات و کاریگەری هەیە لەسەر گەشە و زیاد بوونی باڵا ، بۆیە وەرزش کردن لە منداڵ دا بەڕێگەیەکی بەسوود دا ئەنرێت بۆ زیاد بوونی باڵا..

٤-هۆرمۆن..
وەکو ئەزانین هۆرمۆنەکان هەموو فەرمان و ئیش و کارەکان جەستەمان ڕێک ئەخەن ، لەم نێوانەش دا هۆرمۆنی گەشە هەیە کە گەشە ڕێک ئەخات و لەکاتی ناتەواوی هۆرمۆنی گەشە دا کاریگەری ئەکاتە سەر گەشەکردنی کەسەکە و پێویستە سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بکات و فەحسی پێویستی بۆ ئەکرێت
٥- خۆراک
خۆراک و خواردن کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ بەجۆرێک ئەو منداڵانەی خواردنیان تەندروستە و لەنەخۆشی دوورن گەشەیان باشترە لەچاو منداڵێکی تر کە خواردنیان باش نیە، چونکە کاربۆهیدرات و کانزا و ڤایتامین و پرۆتینەکان پێویستن بۆ گەشەی دەماخ و جەستەی منداڵ

٦- گرنگە منداڵەکە کەمی ڤایتامین دی و ماددەی ئاسن و ڤایتامین و کانزاکانی نەبێت و لەخواردنی دەروە و موعەلەبات و خواردنی خێرا فاست فود ، ئیندۆمی و چپسی پەتاتە و ئەوانە بەدوور بێت...

ئەم خۆراکانە بۆ گەشەی منداڵ بەسودن:

کاتێک باسی گەشەکردن ئەکرێت پێویستە لەیادی نەکەین کۆمەڵە هۆکارێک کاریگەری هەیە لەسەری یانی تەنیا پەیوەندی بە هۆکارێکەوە نیە ، خۆراک و بۆماوەی و هۆرمۆنات و چەندین هۆکاری تر کاریگەرییان هەیە لەسەری.

بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم خۆراکانە کاریگەرییان هەیە لەسەر گەشە کردن و زیادبوونی گەشەی منداڵ:

بیرمان نەچێت هەتا شەش مانگی تەنیاشیری دایک بەسە بۆ کۆرپەلە دوواتر هەتا ساڵ ئەتوانێ شلەمەنییەکانی پێ بدرێت و دوای ساڵ ووردە ووردە ئەتوانی خواردنی پێ بدەیت.

1- شیر:
بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە کە بۆ ئێسک بەسودە و بۆ گەشەی ئێسک گرنگە و بڕێکی باش پرۆتینی تێدایە کە بۆ گەشەی خانەکان بەسودە ، پێویستە ڕۆژی 2بۆ 3 گلاس شیر بخواتەوە
2- سەوزە و میوەکان:
سەوزە و میوەکان بڕێکی زۆر ڤایتامین وفایبەر و پۆتاسیۆمی تێدایە بەتایبەت ڤایتامین A کە بۆ گەشەی مناڵ بەسودە

3- دانەوێڵەکان:
دانەوێڵەو برنج و بەرهەمەکانی بڕێکی زۆر ئاسن و فایبەر و ڤایتامینی تێدایە کەپێویستە بۆ گەشەی منداڵ و دووربوون لە کەم خوێنی .

4- هێلکە:
بڕێکی باش پرۆتینی تێدایە کە بۆ گەشەی ماسولکە بەسودە و دەوڵەمەندە بە ڤایتامین بی 12 کە بۆ کەم خوێنی و گەشە بەسوودە
5- مریشک و گۆشتی سور
بڕێ باش پرۆتین و ماددەی ئاسنی تێدایە بۆ گەشەی ماسولکەکانی منداڵەکە بەسوودە و بۆ پاراستنی لە کەم خوێنی گرنگە چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن
6- ماسی
بڕێکی باش ئۆمیگا و پرۆتینی تێدایە بۆ گەشەی مێشک و ماسولکە و ئەندام و خانەکانی منداڵ بەسودە

بیرمان نەچێت یەکێکی تر لە هۆکارەکانی کەمی گەشەی منداڵ ناڕێکی خەو و تێکچوونی کاتەکانی خەویەتی.
🛑🛑🛑 بۆ ڕێنمایی زیاتر ئەتوانن سەردانی پزیشکی پسپۆر زانا احمد محمد پسپۆر لەبواری خۆراک و قەڵەوی وگەشەی مناڵ بکەن
ناونیشان :
📍تەلاری پاداشت ، شەقامی چوارتای کۆن، بەرامبەر تەلەبات مارت
ژ.ت/٠٧٧٢٧٥٧٥٨٨٨

02/08/2023

سوپی برنج و سێو 🍎
یەک سێو🍎
یەک کەوچک برنج🍚
سەرەتا سێوەکە پاک ئەکەین و وردی ئەکەین برنجەکە ئەشۆینەوە لەگەڵ سێوە ورد کراوەکە و یەک کوپ ئاو ئەیکەیتە مەنجەڵێکی بوخار بۆ ماوەی (٥)دەقە، دوای ساردبونەوە بیدە لە میکسەر تا وەک کرێمی لێدێت.
نۆشی چاوگەشەکانتان بێت

0771 168 9090
0771 168 6060
0773 697 9790
0770 938 0504
ناونیشان: سلێمانی - شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی )، بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2

01/08/2023

سوپی گێزەر و برنج بۆ تەمەنی (٦) مانگ و سەرەوە

یەك روبعە كیلۆ گێزەر
یەك كەوچكی چێشت برنج

گێزەرەكە ورد بكە و بیشۆرەوە، پاشان
برنجەکە ئەشۆیتەوە و لەگەڵ گێزەرەكە ئەیکەیتە مەنجەڵێکەوە و یەک کوپ ئاو واتە ٢٥٠ ملیم ئەکەین بەسەریا و لەسەر ئاگر دای ئەنێین دوای ئەوەی ئاوەکە کوڵا سەری مەنجەڵەکە داخە و ئاگرەکە بە تەواوی کز کە بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ دەقە جێی بێڵە تا بڕێکی زۆر کەم ئاوی تیا ئەمێنێ ئاگرەکە ئەکوژێنیتەوە و لە شوێنێکی فێنکا دای ئەنێیت تا تۆزێک سارد ئەبێتەوە دواتر لە میکسەری بدە تا وەک کرێمی لێیەت
نۆشی چاوگەشەكانتان بێت

0771 168 9090
0771 168 6060
0773 697 9790
0770 938 0504
ناونیشان: سلێمانی - شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی )، بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2

22/03/2023

نەورۆزتان پیرۆزبێت🌼🌸

-دوای دابڕانێکی کورت و گەڕانەوەمان بە موفاجەئەی گەورە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بە بوونی ستاف و دکتۆری شارەزا

📱:
0771 168 9090
0771 168 6060
0773 697 9790
0770 938 0504

ناونیشان: سلێمانی - شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی )، بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2

02/01/2023

گرنگی خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھیندی بۆ دایکانی دووگیان...

28/12/2022

گرنگی خواردنی کولەکە بۆمنداڵ لە تەمەنی شەش مانگیەوە ؟

26/12/2022

بە بسکیتی گوێزی هندی ئێسکی منداڵەکەت پتەو بکەو هاوکاری بکە بۆ ددان دەرهاتن
(دوو مۆز، نیو کوپ گوێزی هندی، یەک کەوچکی چا هێل و دارچین و ڤانێلا)
مۆزەکە پانبکەرەوە بە کەوچک، گوێزە هندی و دارچین و ڤانێلا و هێلەکەی تێبکە و جوان تێکەڵیان بکە و بە شیوەی بسکیت پانی بکەرەوەولە ناو فرن بۆ ماوەی (٢٠) دەقە بیبرژێنە و بۆ ماوەی (٥) رۆژ دەتوانیت لەناو سەلاجە هەڵیگریت و بیدەیتە چاوگەشەکەت.
بۆ منداڵ لە تەمەنی شەش مانگەوە تا گەورە گونجاوە
گوێزی ھیندی میوەیەکی بەسودە دەوڵەمەندە بە کانزاکان، کلۆریدەکان، مەگنیسیۆم، کالیسیۆم ڤیتامین (C) لەگەڵ رێژەیەکی مام ناوەند لە شەکری بەسود، سۆدیۆم و پرۆتین، بەو ھۆیەوە بەکارھێنانی ئەو خواردنەوەیە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی خۆراک بۆ منداڵ و ئافرەتانی دووگیان.

25/12/2022

مۆزێک و ئەڤۆکادۆیەک پاک بکەو لە میکسەر(عسارە)ی بدە و کوپێک لەو شیرەی تێبکە کە منداڵەکەت ئەیخوات ئەگەر نا تۆزێک ئاو بە کەوچک یان لە وەرزی گەرما دەتوانیت بیکەیتە قاڵبی چلورەو چاوگەشەکەت نۆشی بکات
مۆزو ئەڤۆکادۆ گەشەیەکی تەندروست دەدات بە منداڵ
لەکاتی دەرهاتنی ددانەکانی یارمەتی دەرە
لە تەمەنی (٦) مانگەوە گونجاوە تا گەورە بون

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


سلێمانی/شەقامی چوارتا (سەروو پارکی ئازادی ) بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی 2
As Sulaymaniyah
46001