30/03/2026
سڵاو خوێندکارانی ئازیز هەر خوێندکارێکی دەرەکی پۆلی 12 فایلی دەرەکی یەک بابەت و دووبابەتی لایە سبەینێ ڕۆژی سێ شەمە بەواری (2026/3/31 )کاتژمێر 2.30تاوەکو4.30 لە خوێندنگادەبم فایلەکە بگهێنێتەوە بۆ خوێندنگا بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
29/03/2026
ئـــاگـــاداری 📢
هەموو هاونیشتمانییانی خۆشەویستیی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژ و ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، حکومی و ناحکومی بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
27/03/2026
سڵاو خوێندکارانی ئازیز
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنگاکەمان دەکەین لەڕۆژی( یەک شەمە ) بەرواری (2026/3/29)دەوامی خوێندنگا لەکاتژمێر 2.30دەست پێ دەکاتەوە
27/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
28/02/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
10/12/2025
ئاگاداری .....
سبەینێ ڕۆژی پێنج شەمە2025/12/11 دەوامی فەرمیە بۆ خوێندکارانی پۆلی (10و11و12)
09/12/2025
لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داواو داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی چوار شەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٥ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت. بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.
نەژاد عبداللە محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی