Zainab Khan Institute

Zainab Khan Institute ئینستیتیوتی “زەینەب خان- کچەکورد” بۆ لێکۆڵێنەوە، وەرگێڕان و هۆشیاریی کولتووری.

Zainab Khan -the Kurdish Girl- Institute for Research, Translation and Cultural Awareness
ناونیشان: کۆیە/ بایزئاغا/ خانووی کەلەپووری حاجی مەجید/ تەنیشت مزگەوتی مەلا ئەسعەد.

27/09/2026
26/09/2026

یەکەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان-کۆیە

24/09/2026

شنەی پایز و سەدای دەفی خانمانی کۆیە.
یەکەمین کۆنسێرتی گرووپی دەفژەنی زەینەب خان


23/09/2026

بەشێک لە شاکارەکانی یەکەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان😍

شنەی پایز و سەدای دەفی خانمانی کۆیەئەلبوومی دووەمیەکەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان
22/09/2026

شنەی پایز و سەدای دەفی خانمانی کۆیە

ئەلبوومی دووەم

یەکەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان

شنەی پاییز و سەدای دەفی خانمانی کۆیە «لە شاری کۆیەی هونەر و ئەدەب، ئینستیتیوتی زەینەب خان مێژوویەکی نوێی بۆ هونەری ڕەسەن...
22/09/2026

شنەی پاییز و سەدای دەفی خانمانی کۆیە
«لە شاری کۆیەی هونەر و ئەدەب، ئینستیتیوتی زەینەب خان مێژوویەکی نوێی بۆ هونەری ڕەسەن تۆمار کرد..

لەیەکەم ڕۆژی پاییزدا ٢١/٩/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەڕێز خاتوو فەوزییە نەزیف ئەندامی سەرکردایەتی، بەڕێز خاتوو کوردۆ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە ، بەڕێز تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە، بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و جەماوەرێکی بەرچاوی هونەردۆست، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە یەکەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان، پێشکەش کرا.
دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە وتاری بەڕێز پ.ی. د. مەهاباد ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئینستیتیوتی زەینەب خان دەستی پێ کرد، کە تێیدا بێجگە لە بەخێرهێنانی گەرمی میوانان، رووناهیی خستە سەر پەیام و ئامانجە کلتوورییەکانی ناوەندەکە. پاشان لە وتەیەکدا بەڕێز کوردۆ عومەر بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و دوو ڤیدیۆی دیکۆمێنتاری سەبارەت چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی خولی فێربوونی دەف و هەروەها ستراتیجییەت و دیدگا و کار و چالاکییە بەردەوامەکانی ئینستیتیوت نمایش کران.
لەکۆتاییدا، دوو داستانی هونەریی دەفژەنیی لەلایەن گرووپی دەفژەنی زەینەب خانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
‎ئەم نمایشە ناوازەیە، وەک هەنگاوێکی مێژوویی سەلماندی ئینستیتیوتی زەینەب خان ناوەندێکی ئەکادیمی و کلتووریی زیندووە بۆ هێنانەدی ئایندەیەکی گەشترلە کۆتاییدا، لەلایەن خاتوو شانازەوە دەسکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە د. مەهاباد سەرۆکی ئینستیتوتی زەینەب خان کرا، وە دەستخۆشیی گەرمی لە تەواوی گرووپی دەفژەنانی زەینەب خان کرد. هاوکات لەلایەن بەڕێز کوردە خان و ئامادەبووانەوە چەندین دەستکەگوڵ و دەستخۆشیی گەرم ئاراستەی مامۆستایان و خانمانی
بەشداربوو کرا وقەڵغانی سوپاس و پێزانینی ئینستیتیوت پێشکەش بە هاوکار و دڵسۆزانی کارەکانی ئینستیتیوتی زەینەب خان کرا!

‎سوپاس بۆ ئامادەبوون و پێشوازی گەرمی خەڵکی وراتی کۆیە و سەرجەم میوانە بەڕێزەکان !

‎ #کۆیە #مۆسیقا

لەگەڵ یەکەم رۆژی پاییزدا، لە کۆیەی دێریندا، بانگهێشتی وێستگەیەکی مێژوویی و پڕ لە جوانیتان دەکەین..ئینستیتیوتی زەینەب خان...
19/09/2026

لەگەڵ یەکەم رۆژی پاییزدا، لە کۆیەی دێریندا، بانگهێشتی وێستگەیەکی مێژوویی و پڕ لە جوانیتان دەکەین..

ئینستیتیوتی زەینەب خان بە شانازییەوە بانگهێشتان دەکات بۆ ئامادەبوون لە یەكەمین کۆنسێرتی گروپی دەفژەنی زەینەب خان – كۆیە ( یەكەمین گروپی دەفژەنی خانمان لە هەرێمی كوردستان)
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، دەست و پەنجەی خانمانی ڕچەشکێنی شاری کۆیە، ئاوێزانی ئیرادە و كلتووری ڕەسەنی کوردی دەبێت. ئەمڕۆ، بەرهەمی ئەو ماندووبوون و بەهرە زێڕینانە لە کۆنسێرتێکی تایبەتدا پێشکەشتان دەکرێت. هاتنتان، ڕێزلێنانە لە زیندوێتی کلتوور و درەوشانەوەی جوانیی!

ڕێككەوت : 21/9/2026 دووشەممە
كاتژمێر: 5:00 ئێوارە
شوێن: هۆڵی سەرۆكایەتیی زانكۆی كۆیە

سوپاس بۆ کاک هاوکار محمد کۆیی بۆ ئامادەکردنی ڤیدیۆکە .


نەوەكان چرای دەستی ئایندەن ... کۆیە و جوانییەکانی، ئێوارە كۆنسێرتێكی تایبەت لە ئینستیتیوتی زەینەب خان بەڕێوەچوو!   ئێوار...
15/09/2026

نەوەكان چرای دەستی ئایندەن ...

کۆیە و جوانییەکانی، ئێوارە كۆنسێرتێكی تایبەت لە ئینستیتیوتی زەینەب خان بەڕێوەچوو!



ئێوارەی ئیمڕۆ ١٥/٩/٢٠٢٦ ڕۆژی سێشەممە «ماڵی ئیستاتیک» بە هاوبەشی لەگەڵ «ئینستیتیوتی زەینەب خان - کچە کورد»، ئێوارە کۆنسێرتێکی پڕ لە ڕیتم و جوانییان، بۆ ئەو فێرخوازە ئازیزانە بەڕێوەبرد، کە تەنیا لە ڕێگەی خولێکی سێ مانگییەوە، توانییان پەنجەکانیان لەگەڵ جیهانی کلتوور و نۆتەکاندا ئاوێتە بکەن.

لە کەشێکی داخراوی تایبەتدا، دایک و باوک و خانەوادەی فێرخوازان ئامادەی ئەم چالاكییە هونەری و كلتوورییە بوون، كە بۆ یەکەمجار رۆڵەكانییان چوونە سەر سەکۆ و ئەنجامی خولیا و ماندووبوونی خۆیان لە بۆتەیەکی هونەریی باڵادا پێشكەش بە ئامادەبووان کرد.
ئەم هەنگاوە چاندنی تۆوی بڕوابەخۆبوون و ڕووناککردنەوەی ناخی نەوەیەکە، کە ڕەسەنایەتی و هونەر و کلتوور دەکەنە بەشێک لە ناسنامەی خۆیان.

ماڵی ئیستاتیک & ئینستیتیوتی زەینەب خان (کچە کورد) – كۆیە

15/9/2026
ڕاگەیاندنی ئینستیتیوتی زەینەب خان كچە كورد..................

A special evening concert was held at the Zeynab Khan Institute!

Today, [15/9/2026] "Mali Estetica" in collaboration with "Zeynab Khan - Kche Kurd Institute", held an evening concert full of rhythm and beauty for those dear students who, through a three-month course, were able to harmonize their fingers with the world of emotions and notes.

In an exclusive indoor atmosphere, parents and families of the students attended this artistic and cultural event, where for the first time, their children took to the stage and presented the fruits of their passion and hard work to the audience in an elevated artistic form.

This step is the planting of the seeds of self-confidence and the illumination of the inner spirit of a generation that makes authenticity and art a part of their identity.

Mali Estetica & Zeynab Khan (Kche Kurd) Institute – Koya

Media Office of Zeynab Khan Kche Kurd Institute


الأجيال هم مشعل المستقبل...

أقيمت أمسية موسيقية خاصة في معهد زينب خان!

اليوم 15/9/2026 أقام "بيت إستيتيكا" بالتعاون مع "معهد زينب خان - كتشە كورد"، أمسية موسيقية مليئة بالإيقاع والجمال لأولئك الطلاب الأعزاء، الذين تمكنوا من خلال دورة تدريبية استمرت ثلاثة أشهر فقط من دمج أناملهم مع عالم الشجن والنغمات.

في أجواء خاصة ومغلقة، حضر الآباء والأمهات وعوائل الطلاب هذا النشاط الفني والثقافي، حيث اعتلى أبناؤهم الخشبة لأول مرة وقدّموا ثمار شغفهم وظلمتهم للجمهور في قالب فني راقٍ.

إن هذه الخطوة هي غرس لبذور الثقة بالنفس وإضاءة لأعماق جيل يجعل من الأصالة والفن جزءاً من هويته.

بيت إستيتيكا & معهد زينب خان (كتشە كورد) – كويسنجق

إعلام معهد زينب خان
#كويسنجق #الموسيقى

Address

Koy Senjaq
Arbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zainab Khan Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share