باخچەی منداڵانی ئامێز

باخچەی منداڵانی ئامێز

Share

باخچەیەکی منداڵانی حکومی یە لەناحیەی عەربەت.

06/03/2026

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

سوپاس بۆ خوا كە توانیمان لەرێگای خێرخوازێكی بەخشندە كە نایەوێت ناوی بهێنرێت بڕی (١٥٠٠)كیلۆ زیاتر كە پێك هاتبو لە (٣٠)سەبەتەی خۆراك و هەر سەبەتەیەك زیاتر لە (٥٠)كیلۆ لە چەند مادەیەكی لە خۆ گرتبو كە خۆراكی مانگێكی خێزانێكی گەورەی لە خۆ دەگرت ،دابین بكەین بۆ ئەو كەسانەی كە لەناو باخچەكەمان و دەرەوەی باخچەكەمانن پێویستیان پێی بوو.

جێگای خۆیەتی كە زۆر سوپاسی بەڕێز (مامۆستا جوان)بكەین دەرگای ماڵەكەی ئاوەڵا كرد بە ڕوماندا و ئەركی بەشێكی تەواوی گەیاندنی گرتە ئەستۆی خۆی،سوپاس بۆ (ست نەسرین)وەك هەمیشە لەگەڵمان بوو

دوبارە سوپاس بۆ خێرخوازە بەخشندەكە

باخچەكەمان لە هەر سات و قۆناغێكدا هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات و هەوڵی كەم كردنەوەی ئازارەكانی كەسانێك دەدات كە پێویستیان پێمانە

Photos from ‎باخچەی منداڵانی ئامێز‎'s post 01/03/2026

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٣/١بەڕێوەبەری باخچەكەمان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایانی بەڕێز (ست جوان-ست نەسرین-ست ئارەزو) سەردانی(حەپسەخان )دایكی فەرمانبەری باخچەكەمان (دادە دڵسۆز)یان كرد بە مەبەستی هەواڵ پرسین لە تەندروستی بەڕێزی،هیوای زوو چاك بونەوە وسەلامەتیان بۆخواست و لەخوای گەورە داواكار بون شفای زوی بۆ بنێرێت

دادە دڵسۆز دێرینترین دادەی باخچەكەمانە و خزمەتێكی زۆری بەخشیوە بە منداڵان و سنورەكەمان

01/03/2026

كاری تاكەكەس لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی گشتی

لە چوارچێوەی چاودێری و پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٥منداڵەكانی باخچەمان بە چالاكیەك سەردانی قوتابخانەی (ناری بنەڕەتیان)كرد بۆ ئەوەی زانیاری ببەخشن بە منداڵان لەسەر زیانەكانی پیل و کاریگەرییە خراپەكانی لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ.

لە ڕێگەی ئەم چالاکییەدا، منداڵەكان فێری ئەوە بوون كە چۆن دەتوانرێت بە شێوەیەكی دروست لە پێکهاتەكانی پیل بەکاربهێنرێت و چۆن ژینگە بپارێزرێت لە پیسبوون.

ئێمە باوەڕمان وایە كە فێربونی منداڵان لە تەمەنی زووەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەوەیەكی هۆشیار و پارێزەر بۆ ژینگە 🌍💚

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکاریان كرد بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاكیە ،ئەم چالاکییە كەلەلایەن بەڕێز مامۆستا (چنور)ڕونكردنەوەی تەواو بەخشرا بە منداڵان و پاشان پۆستەر بە زمانێكی سادە درا بە منداڵان و لە ڕۆژانی داهاتودا سندوقی تایبەت بە كۆكردنەوەی پیل و پاتری لە بەشێك لە ناوەندەكانی خوێندنی شارۆچكەكەمان دادەنێین

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێوەبەرو دەستەی كارگێڕی قوتابخانەی ناوبراو بۆ پێشوازی و هاوكاریمان

28/02/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦

Photos from ‎باخچەی منداڵانی ئامێز‎'s post 27/02/2026

هانای ئێمە🌺🌺🌺
دوای سێ ساڵ جێهێشتنمان بە هێمنی خۆی كرد بە باخچەكەماندا،ئەوەی جێگای سەرنج بو باجی قۆناغی باخچەی كردبوە ملی و بە دوو چەپكە گوڵەوە هات و وتی هاتوم بۆ لای بەڕێوەبەرو مامۆستا (هەوار)هانای ئێمە جوان پەروەردە كراو و پڕ وەفا و خۆشەویستی ،سوپاس بۆ تۆی شیرین سوپاس بۆ وەفات كچە جوان. و زیرەك و میهرەبانەكە

سوپاس بۆ خێزانی هانای جوان كە لەسەر بنەمای ڕێز و وەفا و خۆشەویستی پەروەردەیان كردوە،ئەو ئێستە لە قوتابخانەی (شەنگارە)و دڵنیاین تەواو كەری كارەكەی ئێمەن. لەگەڵ هانا و هاوڕێكانی🌺🌺🌺

25/02/2026

لێرە هیوا هەیە ،لێرە جوانی هەیە ،لێرە مامۆستا خۆی كردوە بە مۆم و دەتوێنەوە لە پێناو دڵخۆش كردنی منداڵان،سوپاس بۆ یەك بەیەكتان. مامۆستا دڵسۆزەكان
نازدارکانی ژووری سمۆرو بە هەنگاوە بچوکەکانیان بەرەو دواڕۆژێکی گەش دەڕۆن
⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️

25/02/2026

ئاگاداری٠٠٠٠٠

ئاگاداری سەرجەم بەخێوكارانی بەڕێز دەكەین. كە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٦كاتژمێر (٩:٣٠)خولەك باخچەكەمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ بەخێوكارانی هەر شەش ژورەكە (گوڵ🌺🌺-پەپولە🦋🦋-خاڵخاڵۆكە🐞🐞-سمۆرە🐿️🐿️-هەنگ🐝🐝-كەروێشك🐰🐰) تا لە نزیكەوە گفتوگۆ بكەین لەسەر ئەو پەیامە پەروەردەییەی ئێمە و ئێوە پێكەوە بڕیارمانداوە تەواوی بكەین ،هەربۆیە ئامادەبونی بەڕێزتان دەبێتە هێز وزە بۆ ئێمە و لە نزیكەوە هەنگاوەكانی داهاتومان. دەخەینە ڕوو بۆ بەڕێزتان

ئامادەبونت جێگای ڕێزە بۆ باخچەكەمان و دڵسۆزیتانە بۆ منداڵەكەت

تێبینی /دایك و باوك تەنها لە دەرگای بەشی پێشەوە پێشوازیان لێ دەكرێت

-تكایە هیچ منداڵێك لەگەڵ خۆتان مەهێنن

-پابەند بون بەو كاتەی بۆ بەڕێزت دیاری كراوە نیشانەی ڕێزگرتنە لە یاسای باخچەكەمان

سبەینێ چاوەڕێتانین زۆربابەت هەیە پێكەوە كفتوگۆ بكەین. لە پێناو نەوەیەكی پەروەردە كراو

ڕێزی ستافی باخچە

24/02/2026

چالاکی ژمارەکان
وانەی ئینگلیزی
ژووی هەنگ
❤️❤️❤️❤️

24/02/2026

ژووری سمۆرە
پێکەوەی ڕووەکمان ڕواند گەشەیان کرد
ئێستا پێکەوە گۆڕانکاریەکان دەبینین فێردەبین بە کرداری

22/02/2026

پەروەردە پێش فێركردن

چاندنی تۆوی بەزەیی بۆ سەرجەم. زیندەوەران و خۆشەویستی ژینگە و پاراستنی كاری لە پێشینەی بەخچەكەمانە
پێدانی گەنم بە کۆتری ناو باخچەکەمان
نازدارەکانی ژووری خاڵخاڵۆکە بەهاوکاری بەڕێوبەری باخچە جوانەکەمان و مامۆستایان هەستان بە پێدانی گەنم بە تەیرو و کۆتری ناو باخچەکەمان
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

Want your school to be the top-listed School/college in Arbat?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

Arbat
Arbat

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00