02/09/2024
قورئان وفه رمووده
ئامانجمان ره زامه ندى خوايه
ره زامه ندى خوا له پیش هه موو شتیکه
02/09/2024
06/08/2024
به راز سه شۆ👺
خۆت و هاو بیرانت ئه که ین به قوربانی تاکه پێلاوی
پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم)
الله ..... سوك و ڕێسوات کات في الدنیا والاخرة
11/06/2024
ئاگاداریەکی گرنگ !
سەبارەت بە گاڵتە کردن بە ئاژەڵی قوربانی کردن .
موسڵمانانی بەرێز و خۆشەویست : لەو رۆژانەدا کەسانێک هەن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئاژەڵەکانی قوربانی بەشێوەی گاڵتەجاری بۆ پێکەنين بڵاو دەکەنەوە ؛ بۆیە زۆر ئاگاداربن و ئەو وێنانە بڵاو نەکەنەوە ؛ چونکە حەرامە و گاڵتە کردنە بە عیبادەتێک لەعیبادەتەکان .
خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ ) . (الحج :٣٢) .
واتە : هەرکەسێک دروشمەکانی ئایینی خوا بەگەورە دابنێ ئەوە بەڕاستی لە تەقوای دڵەکانەوەیە .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی
بەداخەوە هەندێڪ بەناو موسڵمان ئەوكارانەدەکەن بۆیە ئاگادار بن ئەوەی لەسەر من بوو گەیاندم ئێوەش بگەیەنن لەپێناو خودا
04/06/2024
خۆشیەکانی ناو گۆڕ بۆ موسڵمانی ئیماندار!
۷ زانیاری لەبارەی گۆڕ ڪە وات لێ دەڪەن ترست لێی نەبێت :
۱ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: گۆڕ باخێڪە لە باخەڪانی بەهەشت.
ڪەواتە باوەڕدارە چاڪە ڪارەڪان ڪە دەچنە ناو گۆڕ دەبینن پارچەیەڪی بەهەشتە.
۲ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ڪاتێڪ بەندەیەڪی خوا دەخرێتە ناو گۆڕەوە خوای گەورە بەفریشتەڪان دەفەرموێ: ڕاخەرێڪی بەهەشت بۆ بەندەڪەم ڕابخەن و دەرگایەڪی بەهەشتی لەسەر بڪەنەوە.
۳ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: دەرگایەڪی بەهەشت بۆ باوەڕدار دەڪرێتەوە، لەوێوە شنەبای بەهەشتی بۆ دێت و بۆنی دەڪات.
٤ـ خوای گەورە گۆڕی باوەڕدار فراوان دەڪات تا تەنگ نەبێت و ئازاری پێ نەگات.
٥ـ ئێمە وادەزانین لەناو ڪفنەڪەیدا دەبێت بەڵام وانیە باوەڕدار پۆشاڪی بەهەشت لەبەردەڪات.
٦ـ گۆڕی باوەڕدار ڕووناڪ دەڪرێت و تاریڪ نابێت.
۷ـ خوای گەورە لەناو گۆڕدا مژدەی بەهەشت بە باوەڕداران دەدات بۆیە دڵیان ئارام دەبێت و تامەزرۆی هاتنی ڕۆژی قیامەت دەبن .
ماشاءالله
04/01/2021
اللهم امین
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Website
Address
1820