10/10/2025
خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲٠۲٥
ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانست ڕایگەیاند کە سوسومو کیتاگاوا، ڕیچارد ڕۆبسۆن و عومەر یاغی خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشراوە بەهۆی پەرەپێدانی چوارچێوەی کانزا-ئۆرگانیک (MOFs). ئەم ماددە داهێنەرانە شۆڕشێک دەکەن لە کیمیادا، و پێکهاتوون لە ئایۆنی کانزا کە وەک بەردی بناغە کاردەکەن کە مۆلیکولە ئۆرگانییە درێژەکان دەبەستنەوە بۆ دروستکردنی بلوری کە بۆشایی گەورە و هاوشێوەی ئیسفەنجیان تێدایە.
MOFs بە توانای ناوازەی هەڵمژین و هەڵگرتنی گاز و ماددە کیمیاییەکان تایبەتمەندن، ئەمەش وایان لێدەکات لە چەندین کارپێکردنی ژینگەیی و پیشەسازیدا بەسوود بن، وەک دەرهێنانی ئاو لە هەوای بیابان، گرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی
بەهای خەڵاتەکە 1.2 ملیۆن دۆلارە .
" عمر یاغی ئاوارەیەکی فەلەستینیەو لە ئۆردن نیشتەجێیە "
09/10/2025
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ۲٠۲٥
دەستەی بەخشەری خەڵاتی نۆبڵ لە سوید ڕایگەیاند کە ماری برۆنکۆی ئەمریکی و فرێد ڕامسدێلی ئەمریکی و شیمۆن ساکاگوچی ژاپۆنی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٥یان لە بواری فیزیۆلۆژی یان پزیشکیدا بەدەستهێناوەکە ڕێگەی نوێی بۆ چارەسەری داهێنەرانە بۆ نەخۆشیەکانی بەرگری خۆکار و شێرپەنجە کردۆتەوە.
براوەکانی خەڵاتەکە، پاسەوانەکانی سیستەمی بەرگرییان دەستنیشان کرد، کە بریتین لە خانەکانی T ڕێکخەر، کە ڕێگری دەکەن لە هێرشکردنە سەرخانەکانی جەستە لە لایەن سستمی بەرگرئ خۆکاری لەشەوە
08/10/2025
خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا ٢٠٢٥
جۆن کلارک و میشێل دی فۆرێت و جۆن مارتینیس خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ٢٠٢٥یان پێبەخشرا بەهۆی دۆزینەوەی تونێلکردنی کوانتەمی ماکرۆسکۆپی و نیشاندانی کوانتەکردنی وزە لە سوڕە کارەباییە تێر گەیەنەرەکاندا ...
🔬لێکۆڵینەوەکانیان لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان دەستیپێکرد، دەرکەوت کە سوڕی کارەبایی تێرگەیەنەر واتە سوپەرکۆندێکتەکان دەتوانن بەپێی بنەما میکانیکی کوانتەمییەکان ڕەفتار بکەن، وەکو تونێلکردنی کوانتەم و ئاستی وزەی جیاکراوە. ئەم دۆزینەوە بنەمای زانستی بۆ کۆمپیوتەری کوانتەم پێکهێنا، وە ڕێگەی بە زاناکان دا سوڕێک دابڕێژن کە کۆنترۆڵی دیاردە کوانتەمییەکان دەکات لەسەر پێوەرێک کە دەتوانرێت لە بەکارهێنانە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانی ئەمڕۆدا بەکاربهێنرێت.
19/09/2025
لە ١٩٧٧/٩/٥ مسباری فەزایی ڤۆیاجەر ١ ولە ١٩٧٧/٩/٢٠ مسباری ڤۆیاجەر ٢ نێردران بەرەو دەرەوەی زەوی وتا ئێستاش که نزیکەی ٥٠ ساڵە بەڕێوەن
06/08/2025
ئهمرِۆ ٦ ئاب وه رِۆژى ۹ ى ئاب .......
دوو رِۆژى رِهشن بۆ ولاَتى یابان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ، وه په‌ڵه‌یه‌كى رِهشى هه‌میشه له بیرنهكراوهن بۆ بازرگانه‌كانى شهر و شه‌رخوازان له هه‌موو دونیادا ، ئێستا واین له یادى 80 هەمین ساڵه‌ى كاره‌ساتى بۆمباران كردنى هه‌ردوو شارى هێرۆشیما و ناكازاكى له یابان كه ده‌سته خوشكى هه‌ڵه‌بجه شه‌هیده‌كه‌ى خۆمانن وه‌یان باشتر بوترێت ( هه‌ڵه‌بشیما ) كه‌ى لاى خۆمان . له‌و دوورِۆژه رِهشهى ساڵى 1945 ئه‌مه‌ریكا به دوو بۆمبى ناوكى هەردوو شارى هێرۆشیما و ناكازاكى وێران كرد یەک لە دوای یەک له ئه‌نجامدا له رِۆژى 15/8/1945 یابان ته‌سلیم بوو وه شهرِى جیهانى دووه‌م كۆتایى پێهات .
26/05/2025
ئایا زانیوته كه ئه‌گه‌ر هه‌موو گه‌ردیله‌كانى ئه‌و هایدرۆجینهى له حه‌وزێكى پچووكى پرِ له ئاودایه كۆكرانه‌وه واته به یهككران (دمج) ئه‌وا وزه‌ى كاره‌باى هه‌موو دونیاى پىَ دابین ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 150 سال! ( جگه له كوردوستان چونكه له‌و هه‌رێمه‌دا نه به‌رنامه‌ى ژیان و نه پلان بۆ ژیان نین )!
12/04/2025
له‌م رِۆژهدا بوو 12/4/1961 واته 64 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه یه‌كه‌م گه‌شتى مرۆڤ بۆ ده‌ره‌وه‌ى زه‌وى ئه‌نجامدرا له لایه‌ن گه‌شتیارى سۆڤێتى ئه‌و كاته‌وه (یۆرى گاگارین ، گه‌شته‌كه به‌هۆى كه‌شتى فه‌زایى (فۆستۆك 1 ) وه بوو وه ماوه‌ى 108 خوله ك خایان و یه‌ك جار به‌ده‌ورى زه‌ویدا سورِایهوه ....
15/11/2024
ئه‌ى زانیوتــــــة ؟
هه‌موو كانزایه‌ك رِهنگێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له‌كاتى سوتاندنیدا !
وێنه‌كه لاى رِاستهوه : پۆتاسیۆم ، مس ، سترۆنتیۆم ، سۆدیوم ، لیسیۆم .
05/11/2024
بۆ زانیاریت ...نه‌خۆشیه‌كى سه‌یر
نه‌خۆشیه‌كى ده‌گمه‌ن هه‌یه به ناوى ( هایبرسیميسیا Hyperthymesia ) تووشى هه‌ركه‌سێك بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به درێژایى ته‌مه‌نى چى به‌سه‌رهاتبێت به ووردو درشتیه‌وه هیچى له یاد ناچێت به هه‌موو ووردهكاریهكانیشیهوه و له هه‌موو جیهاندا 20 كه‌س تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه بوون !!!!
30/10/2024
بۆزانیاریت /
• بە دوو هەفتە جارێک گەدەی مرۆڤ ناوپۆشی دەگۆڕێت،ئەگەر نا ئەوا خۆی خۆی هەرس دەکات !!
• لە مصری فرعەونەکاندا ۱ هەفتە ۱٠ ڕۆژ بوە !!
• نەعامە ئەو باڵندەیەیە کە زیاد لە ۷٠ ساڵ دەژی و تا ٥٠ ساڵیش توانای زاوزێی دەمێنێت !!
• نەڕەی شێر لە دووری ۸ کم وە دەبیسترێت !!