زانست و زانیاری

زانست و زانیاری وەک بەلینم دا بە خویندکاران و قوتابیان و مامۆستایان پە?

خۆشبەختانە پەیجی زانست و زانیاری وەکو وەلامیک بەرامبەر دوژمانی بەکۆمەل کوژی کوردستان لە رۆزی ١٦/٠٣/٢٠١٣
لەم رۆژە رەشەدا دوژمن بە دەیان تەکنەلۆجیای و چەکی قورسی بەکارهێنا بۆ لە ناوبردنی میلەتەکەمان ،منیش بە هەمان تەکنۆلجیاوزانست ولاتی پێ ئاوەدان دەکەینەوە ..وەک سەرەتایەک هەلسام بە دامەزراندنی پەیجی زانست و زانیاری بۆ ئەوەی بتوانم دروشمیکی تازە بهینمەوە ئاراوە هەرەوەک سەرکردەی ناودار ماندێلا دەفەرمێت پەروەردە فێرکردن گەورەترین چەکە بۆ گۆرینی دونیا ،ئەمرۆ کوردستانیش سالانیکە لە ژێر نەهامەتی و دەردەسەری ژیانی بەسەر برد تا ئیستاش دوژمنان هەولی بن برکردنمان دەدەن،،بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بە هەمووان کار بۆ کارە جوانەکان ،کردەوەباشەکان بکەین رێگەخۆشکەین بۆ کەسانی شارەزا دوور لە بیرورای سیاسی بۆ ئاوادانکردنەوەی کوردستان بە هەمووبوارەکان....................................................

پەیجی فەرمی زانست و زانیاری دروشمی خوێندن بۆ فێربوون نەک بۆ دلەراوکی لە ئیمتحان بەرزدەکاتەوە ،پسپۆران وشارەزاین لە خویندنەوە دروست دەبن ،،تا پسپۆرو شارەزامان هەبێت هێشتا کەمە،ئەم پەیجە بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خویندکاران و دایکان و باوکان

01/09/2026

بەخێربێن بۆ ساڵی نوێی خوێندن
(٢٠٢٦–٢٠٢٧)
بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو مامۆستایان، خوێندکاران و دایک و باوکان دەکەین، و هیوادارین ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، زانست، بەرهەم و دڵخۆشی بێت بۆ هەمووان.
لە شانیشینی یەکگرتوو، خوێندنگاکان لە هەمان کات ناکرێنەوە، بەڵکو بە پێی بڕیاری هەر خوێندنگا و ناوچەیەک، شارەوانیەک بەرواری دەستپێکردنیان جیاوازە. لە سەرەتای ئەیلوولەوە 1/9 مامۆستایان بۆ ئامادەکاریی ساڵی نوێ دەگەڕێنەوە خوێندنگاکانیان ،خوێندکارانیش بە پێی پۆل و خوێندنگاکەیان لە بەرواری جیاواز دەست بە خوێندن دەکەن، بە جۆرێک کە لە هەفتەی داهاتووەوە زۆربەی خوێندنگاکان بە تەواوی دەست بە وانەوتنەوە دەکەن. بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکرێت بەرواری فەرمی دەستپێکردنی خوێندنگای منداڵەکانیان لەگەڵ خوێندنگا پشتڕاست بکەنەوە و ئاگاداری هەموو پەیام و ڕێنماییەکانیان بن.چاوتان لەسەر نامە و ئیمەلتان بێت

ڕێنمایی بۆ خوێندکاران
بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، باشترە خوێندکاران لە شەوی پێش خوێندن جانتا و پێداویستییەکانیان ئامادە بکەن، لە کاتی خۆی بخەون و بەیانی بە باشی ئامادە بن. پێویستە کاتی وانە و ئەرکەکانیان ڕێکبخەن، بە وردی گوێ لە مامۆستا بگرن و ئەگەر شتێک تێنەگەیشتی بە ئازادی پرسیار بکەن لە مامۆستاکانتان هەروەها هەوڵ بدەن هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێرببن.
کلیلی سەرکەوتن هاتیەوە ماڵەوە پشوویەک وەربگریت دەست بە وانەکانی ڕۆژانەت بکەیت و هەفتانەش بگەڕێتەوە سەر ئەو وانانەی کەلەپێشتر خوێندوتە

ڕێنمایی بۆ دایک و باوکان
پشتگیریی دایک و باوک بنەمای سەرکەوتنی منداڵە. پێویستە بەردەوام لەگەڵ منداڵەکەتان گفتوگۆ بکەن و لێان بپرسن چۆن ڕۆژەکەیان لە خوێندنگا بەسەر بردووە و چی فێربووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەرکی ماڵەوە و پێشکەوتنی خوێندنی بکەن بێ ئەوەی فشارێکی زۆر لەسەر منداڵەکە دروست بکەن. پەیام و ئاگادارکردنەوەکانی خوێندنگا بە وردی بخوێننەوە و لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادار بن، و ئەگەر منداڵەکەتان لە خوێندن یان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کێشەیەکی هەبوو، بە ئارامی لەگەڵ مامۆستا و خوێندنگا گفتوگۆ بکەن. لەبیرتان نەچێت کە توانای منداڵەکانتان لەگەڵ منداڵانی تر بەراورد مەکەن، چونکە هەر منداڵێک توانایی و خێرایی فێربوونی تایبەتی خۆی هەیە و گرنگترین کارتان ئەوەیە پشتگیرییان بکەن، هانیان بدەن و باوەڕیان پێ ببەخشن.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت

براتان
سۆران وەهاب
07788263019
ڕۆژانە لە دووشەم تا هەینی سەعات
٢:٣٠ بۆ ٣:٣٠ تەلەفۆنم کراوەیەوە بۆ هەربابەتێکی پەروەردەیتان

14/06/2026
02/06/2026

خۆشحاڵ دەبین بە بەژداریکردنتان لەگەڵمان بۆ سەیرانی خێزانی کوردان لەشارەوانی کڕۆیدن -کریستاڵ پاڵاس
لە ١٣-٦-٢٠٢٦

لەئامادەبوونتان ئاگادارمان بکەنەوە

خوێندنگەی کوردستان

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەو گەشەپێدانی کۆمەڵگای کوردی شانیشینی یەکگرتوو

Address

Croydon

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانست و زانیاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category