ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم
خوێندکارانی ئازیز رۆژی چوارشەممە ( 2022/12/14 ) تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، هیوادارین پابەندی ئەم خاڵانە ببن:
1-ڕۆژانە پێش کاتژمێر(12) لە خوێندنگە بن و دوا مەكەون
2-خوێندکاران پێویستە بە جل بەرگی فەرمی خوێندنگەوە ئامادەی تاقیکردنەوەکان بن.
3-بەبێ نانخواردنی بەیانی لە ماڵ دەرمەچۆ و بەسکی بەتاڵ مەچۆرە تاقیکردنەوەوە.
4-شەو زوو بنوون و بەیانی زوو لە خەو هەستن .
5-پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لە (قەڵەم رەساس،لاستیک،قەڵەم دادەر،ڕاستە)لەگەڵ خۆتاندا بهێنن.
6-دوور بكەونەوە لەهەموو شیوازەکانی گزی کردن جونکە رەنجی وەرزێکتان بەفیرۆ دەروات.
7-هەوڵ بدە ئارامی خۆت بپارێزیت و نەشڵەژیێت لە هۆڵی تاقیکردنەوە.
8-رۆژانە بەهێمنی و بە وردی پرسیارەکان بخوێنەرەوەو وەڵامیان بدەنەوە.
1
9-سەرەتا کامە پرسیار ئاسانە و وەڵامەکەی ئەزانیت وەڵامی بدەڕەوە.
10-ئەو پرسیارەی نایزانیت خۆتی پێوە سەرقاڵ مەکە و کاتی پێوە مەکوژە.
11-سەرجەم وەڵامەکان بخەرە سەر پەڕاوی سۆما و هیچ وەڵامێک لەسەر پرسیار بەجێ مەهێڵە.
12-ڕۆژانە دڵنیا بنەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەی ڕۆژی دواتر.
13-لە دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوە خۆتان سەرقاڵ مەکەن و یەکسەر بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بۆ خۆ ئامادەکردنی تاقیکردنەوەی دواتر.
خوای گەورە سەرکەوتوو سەرفرازتان بکات لە سەرجەم تاقیکردنەوەکاندا گوڵەكانی سورێن
قوتابخانەی سورێنی بنەڕەتي swren bnaraty
Comments
Unit 5 Lesson 2 "Types of Pronouns"
Unit 4 Lesson 3 "Adverbs of Manner"
سورين بنه ره تي
Operating as usual

ئاگاداری قوتابیانی قوتابخانەكەمان دەكەینەوە تاقیكردنەوەكان. كاتژمێر (١٢) دەست پێ دەكات هیوای سەركەوتن .بۆهەموومان دەخوازین

ئەنجامدانی سیمنارێكی زۆر بەسود لە لایەن برایانی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی سلێمانیەوە بۆ قوتابیانی قوتابخانەكەمان سوپاس و پێزانین بۆ هاوكاریان

Unit one/ lesson 4
When is your birthday?
1st , 2nd,3rd, 4th
مامۆستای وانە م ڕازاو

گوڵەكانی سورێن لە چالاكی پاسیكل سواری لە هەواری شار ٢٠٢٢/١١/٢٠خویندکارانی ۷ ج ...۸ أ...٩ ب ....به سه رپه رشتى م سيوه م بيناى م ئه وين
سورێن ماتەم گێڕە لەگەڵ شەهیدانی كارەساتەكە

تەمی خـــەم باڵای سلێمانی داپۆشیوە ..
سلێمانی وەك دایكێكی پرسەدارە تامی ھەموو مەرگێكی نۆشیوە و فرمێسك لە چاوی وشك نابێ ..
ھەڵمەت و قوربانی و گیانی ھاوكاری و خەمخۆری خەڵكەكەی بۆتە پیشەی .
خودایــە ئارامی و سەبوری بە دڵی ھەمووان ببەخشـەو كۆتا خەم و كارەسات بێت .بەناوی سەرجەم. كارماندانی قوتابخانەی سورێن بنەڕەتیەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان. بۆ ڕوداوەكەی دوێنێشەوی گەرەكی كازیوە دەردەبڕین. خوای گەورە شیفای بریندارەكان بدات كۆچكردوانیش بە بەشتی بەرین شاد بكات
ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ١٤/١١/٢٠٢٢ گۆڵەكانی سورێن. چەندین چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامدا بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە مەزنە
ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ١٤/١١/٢٠٢٢ گۆڵەكانی سورێن. چەندین چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامدا بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە مەزنە

ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ١٤/١١/٢٠٢٢ گۆڵەكانی سورێن. چەندین چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامدا بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە مەزنە
قوتابیانی پۆلی نۆیەم ئاگادار ئەكەینەوە ڤیستیڤاڵە كە بۆ كاتێكیتر دواخراوە واتە ئەمڕۆ چوارشەمە هیچ ڤیستڤاڵ ناكرێت تكایە ئاگادار بن


24/10/2022گەشتی زانستی قۆناغی حەوتەم بۆ مۆزەخانەی سلێمانی سوپاس بۆ هاوكاری بەڕێزانی مۆزەخانە

گرنگی نانی بەیانی و هۆشیاركردنەوەی خوێندكار بە پشتگوێ
نەخستنی ژەمی بەیانی ٢٣/١٠/٢٠٢٢ ئامادەكردنی ئەنجامدانی خوانێكی بەیانی بۆ خوێندكارانی پۆلی حەوتەم
بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەڕێز و دڵسۆزی قوتابخانە (مامۆستا دڵسۆز ومامۆستا ساكار) لەشیان ساغ بێت

هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و چالاكیەكانی ڕۆژانی پێنچ شەممان شەممان لە ماڵە جوا ن و ڕازاوەكەی سورێن هیوای سەركەوتن بۆهەموومان دەخوازین

هەر سێ خوێنكاری زیرەك و ژیر (زیوین ڕزگار)(لەنی ئاراس)(ژالیا يادگار)وەك مامۆستا ڕۆڵیان بینی لە بابەتی
تەكنەلۆجیای زانیاری
سەكەوتوبن گوڵە جوانەكانی سورێنfine &replace

پالپشت به رينماييه كانى وه زاره تى په روه رده سه رجه م قوتابيانى خوشه ويست ئاگادار ده كه ينه وه كه شيوازى تاقيكردنه وه كان بو سالى خويندنى 2022/2023 گورانكارى به سه ردا هاتووه و له مه ودا نمره ى تاقيكردنه وه كان ٪80 له سه ر پرسيارى نووسين وه ك (پيناسه ،هو، راست و هه له و هه له كان راست بكه ره وه و پر كردنه وه ى بوشايي به ووشه ى گونجاو)ده بيت و ٪20 ى پرسياره كان هه لبژاردن ده بيت واتا بو تاقيكردنه وه ى نيوه ى يه كه مى وه رزى يه كه م 16 نمره له سه ر پرسيارى نووسين ده بيت و ته نها 4 نمره له سه ر پرسيارى هه لبژاردن …….به هيواى يه ركه وتن بو سه رجه م قوتابيان

٢٠٢٢/١٠/١٥ڕۆژی سێهەم كۆبونەوە لەگەڵ دایك و باوكانی پۆلی نۆییەم سوپاسی بە دەنگوە هاتن و خەمخۆریتان دەكەین

كۆبونەوەی دایكان و باوكانی پۆلی هەشتەم ٢٠٢٢/١٠/١٢بە خێر هاتن

٢٠٢٢/١٠/١١ئەنجام دانی كۆبونەوەلەگەڵ دایكان و باوكانی پۆلی حەوتەم

٩/١٠/٢٠٢٢
پشاندانی فلیمێكی ئەنیمەیشنی دیكۆمێنتەری بۆ قوتابیانی پۆلی حەوتەم لە لایەن هەردو مامۆستای چالاك مامۆستا هاوسەر و مامۆستا ڕازاو

بەناوی سەرجەم مامۆستایان و دەستەی كارگێڕی وقوتابیان وكارمەندانی قوتابخانەكەمان سوپاسی بێ پایانمان ئاڕاستەی بەڕێزكاك( ئاسۆی حاجی محمد بامۆكی )وە دەست خۆشی لە سەرجەم بەڕێزانی هەڵەبجەگروپ دەكەین كە هەستاون بە چاكردن و كۆنكرێت كردنی گۆڕەپانی قوتابخانە دوبا رەسوپاس بۆ ئەو هاوكاریكردنە نمونەتان زۆربێت

چەند ڕێنماییەکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
ئاگاداریەک بۆ قۆناغەکانی7 -8-9 ،،،، پرسیارێکی زۆرمان لێدەکریت کە سبەینێ سێشەممە 13-9-2022 خوێندکاران بە جلی دەرەوە بێنەوە یان بە جلی فەرمی قوتابخانە !!! سبەینێ یەکەم رۆژی دەوامە هیچ بۆنەیەک نیە بۆ ئەوەی جلی تر بپۆشیت ،،
،،،، پابەندیت بە رێنماییەکانی خوێندنگە نیشانەی پەروەردەی جوانی خێزانەکەتە،،، هیوادارین پابەند بن بە جل و بەرگی فەرمی قوتابخانە،،،
بۆ بیرهینانەوە / جل و بەرگی خوێندنگە : قەمیسی سپی قوماش (ئێخەدار ) و پانتۆڵی نیللی قوماش ( ڕێک ) ،،،،،مۆبایل قەدەغەیە بە هەموو شێوەیەک
ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە ڕۆژی سێشەممە ۱۳/٩
دەوامی قوتابخانەکەمان نیوەڕوانە کاتژمێر۱۲:٣٠لە قوتابخانە ئامادە بن.
سڵاو بەخێوکارانی بەڕێز دایک و باوکانی ئازیز
ساڵی نوێی خوێندن پیرۆز بێت لەئێوەی بەڕێزو قوتابیە خۆشەویستەکان
ئاگادارتان دەکەین کە :
١-جلوبەرگی قوتابیان بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) بەم شێوەیەی دەبێت قەمیسی سپی پانتۆڵی نیلی
٢- دەوامی قوتابخانە بەم شێوەیە دەبێت
ڕۆژانی شەممەو یەک شەممەو دوشەممە بەیانیان
ڕۆژانی سێ شەممەو چوارشەممەو پێنج شەممە نیوەڕوان
زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک تەندروست باش و ئاسوودەبن
دەستە کارگێڕی قوتابخانە

ئاگاداری دەرچوانی پۆلی 9دەکەینەوە سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ ئامادەیی شێرکۆ بێکەسی کچان ڕۆژی یەکشەممە سەردانی هەمان ئامادەیی بکەن بە مەبەستی دیاریکردنی لقی زانستی و وێژەی لەسەر داوای ئامادەیەکە...
ئـــــــاگـــــاداری:⌛
ئاگاداری خوێندکارانی ئازیزدە کەین کەداوای گواستنەوەیان کردوە بــــۆ (قوتابخانەی سورێن) یان دەیانەوێت لە (قوتابخانەی سورێن)ەوە بگوزرێنەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر تــــــا
بە رواری ۲۰۲۲/۷/۲٦ ماوەیان هەیە .
دوای ئەو ماوەیە گواستنەوە ئەنجام نــــــادرێت .
ئەو خوێندکارانەی لاری نەبونیان وەرگرتوە
سە ردانی قوتابخانە بکە ن بۆ دڵنیا بون لە گواستنەوەیـــــان
⌛بە هیوای سەرکەوتن⌛
ئـــــــاگـــــاداری:⌛
ئاگاداری خوێندکارانی ئازیزدە کەین کەداوای گواستنەوەیان کردوە بــــۆ (قوتابخانەی سورێن) یان دەیانەوێت لە (قوتابخانەی سورێن)ەوە بگوزرێنەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر تــــــا
بە رواری ۲۰۲۲/۷/۲٦ ماوەیان هەیە .
دوای ئەو ماوەیە گواستنەوە ئەنجام نــــــادرێت .
ئەو خوێندکارانەی لاری نەبونیان وەرگرتوە بۆ قۆناغی ۱۰ی زانستی
سە ردانی قوتابخانە کانیان بکە ن بۆ دڵنیا بون لە گواستنەوەیـــــان
⌛بە هیوای سەرکەوتن⌛
ئاگاداری خوێندکارانی ماوەی خولی دووەمی پۆلی حەوتەم وهەشتەم دەکەین رۆژی (دوو شەممە) بەروار(۲۰/٦/٢٠٢٢)کاتژمێر (١١)لەقوتابخانە ئامادەبن بۆوەرگرتنەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە(کارت)🌺🌺🌺🌺

ئاگاداری قوتابیە ئازیزەكانمان دەكەین سبەینێ سێشەممە بەرواری ٢٠٢٢/٦/٧ تاقیکردنه وه ی کوتایی وه رزی یه که م/ وه رزی دووه م (خولی دووه م) دەست پێدەكات
۱-تاقیکردنه وه رؤژانه له کاتژمیر ( ۸:۰۰ ) ئه نجام ده دریت بؤیه خوێندکار پیویسته له کاتی خۆیدا ئاماده بیت به جلوبه رگی قوتابخانه وه بئ دواکەوتن .
۲-پیویسته خویندکار هه موو پیداویستیه کانی تاقیکردنه وه له ( قه ڵه م – لاستیک – قه ڵه م دادان --------هتد ) له گه ڵ خویدا بهینیت
بەھیوای سەركەوتن

ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی نۆیەم دەکەینەوە سبەینێ کە ڕۆژی دوشەممە بەرواری 6/6/2020 کاتژمێر۱۰ ئەنجامی تاقی کردنەوەکان لە قوتابخانە وەردەگرنەوە کتێبەکان بهێننەوە لەگەڵ خۆتان

خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی حەوتەم و هەشتەمی بنەڕەتی کە ٢٠٢/٦/٧ سێشەممە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی دەست پێ دەکات.

خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ٢٠٢٢/٦/١١ شەممە کاتژمێر ٨:٠٠بەیانی دەست پێ دەکات.

بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام و لەش ساغی خوێندکارە ئازیزەکانمان ، داهاتویەکی پرشنگدار بۆهەموان
- پێدانەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ وە خەڵاتکردنی سەرکەوتوەکانی پۆلەکانی حەوتەم و هەشتەم 25\5\2022
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆ دەکەینەوە ھەرقوتابیەک دەیەوێت پەڵپ (اعتراض)بگرێت بۆ ئەو بابەتەی کە دەیەوێت دەتوانێ بەیانی ٢٠٢٢/٥/٢٥چوارشەممە سەردانی قوتابخانە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پەڵپ کۆتا ڕۆژ ٢٠٢٢/٥/٢٩یەک شەممە یە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.