قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەرەتی تيکەلاو

قوتابخانەکەمان بنەرەتیە لە پۆلى یەکەم ناکو نۆیەم

Operating as usual

03/01/2020

٧/١/٢٠٢٠ رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی کۆتا وەرزی یەکەم خولی یەکەم دەست پێدەکات
بەو ھیوایەین کە دایک و باوکانی قوتابیان ئامادەکاری باشییان بکەن و کەشێکی گونجاو بۆ قوتابیەکانیان دابین بکەن و یارمەتی دەریانبن لە پلان و خوێندنی بابەتەکانیان و پالپشتی بەھێزیان بن
وە پێداویستی تاقیکردنەوە بۆیان ئامادەبکەن بۆ سەرکەوتنی زیاترو پلەی نایابی قوتابیەکانتان
پشوەکی کورتان ماوە ھیوادارین بەخۆش و سود بەخش بێت بۆ ھەموان 🌹🍁🌹🍁🌹🍁🌹🍁🌹🍁🌹🍁
م. چیمن عبدالواحد

25/12/2019

ڕێنمایی کاتی تاقیکردنەوەکان بۆ خێزانی قوتابیانی ئازیز

بۆ سەرجەمی دایکان و باوکان و خێزانی قوتابی یە ئازیزەکانمان ، چەند ڕێنمایی یەک ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەم تاکو هۆکاربێ لەسەرکەوتنی قوتابیانی ئازیز :

۱-تکایە هاوکاری قوتابیان بکەن لەدانانی خشتەیەکی گونجاو و دروست بۆ سەعی کردن چ لەکاتی تاقی کردنەوەکان یان کاتی پشووی پێش تاقیکردنەوەکان.

۲-ئاگاداری پشوی قوتابیەکەبن ، گوشاری زۆری لێمەکەن بەجۆرێ سەرجەم کاتەکان سەعی کردبێ و هیچ کاتێ نەبێ بۆ پشوو دان.

۳-نزاو پاڕانەوە بۆ منداڵەکەت تاکوو خوای گەورە پشتیوان و هاوکاریان بێ ، نزا بۆ منداڵ گیرادەبێ و ڕەد ناکرێتەوە.

٤-کاتی تاقیکردنەوەکان سەردان و شەونشینی نەمێنێ ، بوونی لێپرسراو لەماڵەوە هۆکار و پشتیوانیە تاکوو قوتابی بەردەوام بێ لە سەعی کردن ، ڕەنگە ئەو ماڵەش کەدەچن بۆ سەردانیکردنی قوتابیان هەبێ و سەرقاڵی‌ سعی کردن بن.

٥- کێشە خێزانیەکان بەهیچ جۆرێک باس نەکرێ تاکوو هۆش و بیری قوتابی تەنها لای سعی کردن بێ .

٦-هەڕەشەنەکردن و چاو سورنەکردنەوە ، یەک حاڵەتی توڕەبوون ملیۆن خانەی مێشک لەناو دەبات ، بۆیە هەوڵ بدەن کەشێکی ئارام گونجاویان بۆ دابین بکەن.

۷- ڕۆژانی پشوی پێش تاقیکردنەوەکان نەبێتە کاتی سەردان و سەیران و گەشت بەتایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی ئاستیان لاوازە ، دەرفەتێکی گونجاو بێ بۆ سعی کردن لەو وانانەی کە ئاستیان لاوازە.

۸-ئاگاداری خشتە و کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان بن ،‌ وریابن لە ئامادەبوونی قوتابی لەکاتی خۆیدا ، با قوتابی شەوان زوو بخەوێ تاکوو بەیانی زوو بەخەبەربێت و ئامادەیی تەواوی هەبێ بۆ پێداچونەوەی وانەکەو ئامادەبوونی لەکاتی تاقیکردنەوەدا.

۹- کاتێک قوتابیەکە گەڕایەوە لە تاقیکردنەوە ڕاستەوخۆ پرسیاری لێمەکەن ، دوای ماوەیەک هەواڵی بپرسە ئەگەر باش بوو دەست خۆشی لێبکە و باش نەبوو‌هیواو ئومێدی پێ ببەخشن بۆ تاقیکردنەوەکانی دیکە.

۱۱-دورکەوتنەوە لە مۆبایل و تیڤی ، و ئینتەرنێت ، بەجۆرێ ئەوەندەی پێتان دەکرێ خۆشتان بەکاری مەهێن بۆئەوەی قوتابی هەموو هۆشی لای سعی کردن بێ.

هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان دەخوازم
دەست خۆش بۆ مامۆستا لەوەندی بەرێز بۆ ناردنی ئەم بابەتە 😍
م. چیمن عبدالواحد

22/12/2019

لەوانەی موزیک لەگەل قوتابیان ھەلساین بە نوسین و روونکردنەوەو گفتوگۆکردن لەسەر دیدو پەیامی قوتابخانە لە پۆلی پێنجەمی أ- ب- ج ئامانجمان سەرکەوتنی قوتابیانە بە ئاستێکی زۆر باش 🌼🌱🌼🌱🌼🌱🌼🌱🌼
م. چیمن عبدالواحد

15/12/2019

مامۆستا ھاجری بەرێز
پۆلی یەکەمی أ و ب
بابەت کوردی « بەروو»
دەست خۆش و ھەرساغ بیت مامۆستای بەرێز سەرکەوتووبن قوتابیانی ئازیز 💐💐💐💐💐
م. چیمن عبدالواحد

13/12/2019

بەناوی ستافی مامۆستایان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یاریدەدەر م. ماریە مستەفا دەکەین بۆ کۆچی دوای دایکیان جێگای بەھەشت بێت و خوا سەبوریان بدات😭 🌷پرسەکەی لە مەسیفە
م. چیمن عبدالواحد

12/12/2019

بەسەرپەرشتی مامۆستا بفرینی بەرێز ئەم قوتابیە ئازیزانەی پۆلی سێیەم سرودێک لەسەر ژمارەکانیان پێشکەشکرد دەست خۆش مامۆستای بەرێز تەمەن درێژ بن قوتابیانی ئازیز 😍
م. چیمن عبدالواحد

12/12/2019

نمایشێک لەسەر « کام وانە خۆشە» بەسەرپەرشتی خۆم لەلایەن قوتابیانی ئازیز « دنیا وکەسەر و مەھساو لەمیا و سەوزەو لیناو سۆزان و ئەھدا» پێشکەشکرا ھیوادارم گشت مامۆستایان وا لە وانەکە بکەن کە قوتابیان سود ی لێوەرگرن و کاتەکان بە چالاکی وانەکەو ساتی خۆش بەسەر ببەن دەستان خۆش ھەر وا بوێرانە کارەکانتان جێ بەجێ بکەن😍
م. چیمن عبدالواحد

10/12/2019

مامۆستای بەرێز 🌷لەوەند زرار
پۆلی ھەشتەم
بابەت کۆمپیوتەر
خوێندنی وانەکە بە شێوەیەکی کرداری دەست خۆش و سەلامەت بیت مامۆستای ماندونەناس جێگای دەستت دیارە انشاءالله لە وانەبێژیەوە دەبیتە ھەمیشەیی سەرکەوتووبن قوتابیانی ئازیز Lawand Khalifany🌼🌷🌼🌷🌼🌷🌼🌷
م. چیمن عبدالواحد

28/11/2019

مندالی مامۆستایان لە بەشی بەخێوکردنیان لە قوتابخانەدا کە لەلایەن بەرێزێکەوە چاودێریان دەکرێت دەستی خۆش بێت و زۆر سوپاس بۆ ناردنی ڤیدۆکەی تەمەن درێژ ی بۆ مندالەکان💖💖💖💖💖💖💖💖
م. چیمن عبدالواحد

28/11/2019

دەست خۆش بۆ مامۆستا شڤانی بەرێز بۆ تیمارکردنی قوتابی شاروخان و ھیوای سەلامەتی بۆ گشت قوتابیان 💐💐💐💐💐💐
م. چیمن عبدالواحد

25/11/2019

ئامادەکردن و پاکردنەوەی سۆباکان لە لایەن کارمەندە بەرێزەکان دەستیان خۆش و ساغ بن 💐🍀💐🍀💐🍀💐🍀
م. چیمن عبدالواحد

19/11/2019

مامۆستای ماندونەناس🌺بفرین محمود
پۆلی سێیەم
بابەت ئینگلیزی
دەستت خۆش و ھەرساغ بیت مامۆستای بەرێز
تەمەن درێژبن قوتابیانی ئازیز
💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐🌸💐
م. چیمن عبدالواحد

18/11/2019

مامۆستای بەرێز 🌹مھدیە محمد
بابەت بیرکاری « فێرکردنی کاتژمێر»
پۆلی چوارەمی أ
دەستت خۆش و ماندونەبی مامۆستای بەرێز
سەرکەوتووبن قوتابیانی ئازیز🌷🍂🌷🍂🌷🍂🌷🍂🌷🍂

م. چیمن عبدالواحد ١٨/١١/٢٠١٩

17/11/2019

مامۆستای بەرێز 🌸بفرین محمود
بابەت ئینگلیزی «unit two
lesson 4
castles of the world»
دەستت خۆش ھەرساغ و ماندونەبی مامۆستای بەرێز
سەرکەوتووبن قوتابیانی ئازیز 🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸🌿
م. چیمن عبدالواحد

17/11/2019

مامۆستای بەرێز 🌼سەروین ئەسعەد
پۆلی سێیەم « ھەلسەنگاندنی قوتابیان بە چەند پرسیارێک»
بابەت بیرکاری
بۆ راھاتنی قوتابیان بتوانن وەلامەکان بنوسن و فێرە تاقیکردنەوەی نوسینەکی بن
دەستت خۆش ماندونەبی مامۆستای بەرێز
تەمەن درێژبن قوتابیانی ئازیز 🌺🍁🌺🍁🌺🍁🌺🍁🌺🍁🌺🍁🌺🍁🌺🍁
م. چیمن عبدالواحد

16/11/2019

مامۆستای بەرێز 🌺دەشتی عزیز
پۆلی دووەمی ج
بابەت بیرکاری « کۆکردنەوەی ھزری»
ھەرساغ و سەرکەوتووبیت مامۆستای بەرێز
تەمەن درێژبن قوتابیانی ئازیز 🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺 Dshti Sati
م. چیمن عبدالواحد

14/11/2019

بەسەرپەرشتی مامۆستای بەرێز م. دژوار میرحاج
قوتابیانی پۆلی نۆیەم شانۆیەکیان ئەنجامدا
دەستت خۆش ھەرساغ بیت مامۆستای چالاک
ھەربژین وسەرکەوتووبن قوتابیانی ئازیز 🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
م. چیمن عبدالواحد

12/11/2019

ئه مرؤ له خولى (توبى بئ ى بجوكراوه) ى قوتابخانه كان له يه كه م ياريدا توانين به ئه نجامى (٨&٢) سه ركه وين به سه ر قوتابخانه ى دياناى بنه ره تى تيكه لاو ده ست خؤش بؤ ماموستايانى وه رزش م. شاخه وان م. عبدالله م. دزوار زؤر سوباس بؤ ماموستا جبار بؤ گواستنه وه ى قوتابيه كان Shaxawan Diyana 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌺🌺🌺🌺🌺🌺🤙 م. جيمن عبدالواحيد

Videos (show all)

مامۆستای ماندونەناس🌺بفرین  محمود پۆلی  سێیەم بابەت  ئینگلیزی دەستت  خۆش  و ھەرساغ  بیت  مامۆستای بەرێز  تەمەن  درێژبن  ق...
بەسەرپەرشتی  مامۆستای بەرێز  م. دژوار میرحاج  قوتابیانی پۆلی  نۆیەم شانۆیەکیان ئەنجامدادەستت خۆش ھەرساغ  بیت مامۆستای چا...
سرودێک لەلایەن  قوتابیانی پۆلی  شەشەم  😍محمد  حسن و سەنا زکری 😍 بەسەرپەرشتی  مامۆستا  ھاجری بەرێز   دەستان خۆش  و سەرکەو...
ووتنی سرودی « پێنووس» لەلایەن  قوتابیانی پۆلی  پێنجەمی  أ « سەوزەو لینا و دنیاو لەمیاو کەسەرو نسرین و سۆزان محمد جبار و ...
سرودی« ئەی کوردینە» لەلایەن  قوتابیانی پۆلی  حەوتەم بەسەرپەرشتی  مامۆستا  ھاجر کریم دەستان خۆش و سەرکەوتووبن  🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼...
بەرزکردنەوەی ئالای پیرۆزی کوردستان  بەسەرپەرشتی مامۆستایانی وەرزش م. شاخەوان و م. دژوار  و گروپی قوتابیان دەستان خۆش سەر...

Location

Category

Telephone

Address


Soran
964

Opening Hours

Monday 13:00 - 16:45
Tuesday 13:00 - 16:45
Wednesday 13:00 - 16:45
Thursday 13:00 - 16:45
Sunday 13:00 - 16:45
Other Schools in Soran (show all)
Soran typical school Soran typical school
Soran, Shahedan ST.18
Soran, 00000

به‌خێربێن بۆ په‌یجی دواناوه‌ندی سۆرانی نمونه‌ی

Dwarozh Basic School دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی Dwarozh Basic School دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی
سۆران ـ نێوان مزگەوتی سەروەران و پەروەردەی سۆران ـ بەرامبەر پەیمانگای کۆمپیوتەر
Soran, 44001

لەگەل ئێمە دوارۆژت پارێزراوە

Halgord School Halgord School
Soran

هةلكؤردى بنةرةتى

راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران
Kurdistan
Soran

پەیجی فەرمی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران.

یاساکان یاساکان
Hawler
Soran

لاپەرەیەکە بۆ خزمەتکردنی یاسا ناسان و کۆمەڵگە

Mhamad Mhamad
Nahry
Soran, KOLBAMN

Mhamad

Danyal almas Danyal almas
Delzyan
Soran

danyal almas

Slivana Private School Slivana Private School
Soran/street-square
Soran

Photograph.Diyar Qasim Photograph.Diyar Qasim
تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر شاری سۆان
Soran, 123

تایبه‌ت به‌ سروشتی شاری سۆران.و هه‌واڵ و زانیاری

Amaday Badliani tekalaw           ئامادةيى بادليانى تيكةلَ Amaday Badliani tekalaw ئامادةيى بادليانى تيكةلَ
هةولير
Soran

دواناوه‌ندی بادلیانی تێكه‌لاو : ئامانجمان پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتووه‌