وتة جوانةكان

بةخير بين بؤ بةيجي وتة جوانةكان ئةم بةيجة تايبةتة بة وت سڵاو هاورێیان ئەم پەیجە تایبەتە بە ووتە جوان و شیرینەکانی ناودارانی جیهان.
هیوادارم سوود مەند بن لێی لەگەل رێزم.
ئةدمين فؤلؤو بكةن www.facebook.com/abdullahasnany

Operating as usual

18/10/2019

ھەندێك کەس بە خوێندنەوەی ھەندێك نووسین دڵ تەنگ دەبن
ئەبێ حاڵی ئەوانە چۆن بێ كە نووسیویانە...!!!
.

19/09/2019

ئینتەرنێت کۆمەڵگا خراپ ناکات
کۆمەڵگا خۆی خراپە و
ھەقیقەتی خۆی لە ئینتەرنێتا دەردەخات!

"مستەر رۆبۆت"

07/09/2019

تۆش هەروەکو
کچانی تری شارەکەم
با نیت، شنەی
چەم نیت، زنەی
شەستە باران نیت، پڕووشەی
تەنیا درۆ و عەتر و بۆیە و
بوکەشووشەی...

"بەکر عەلی"

07/09/2019

بریا
بەیانییەك تا لە خەو هەڵدەستام
خۆشەویستی هەڵاتبا‌
بریا
-
نەبەز گۆران
-

07/09/2019

تۆ
نە ونی
نە لێرەشی!!!
"مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی"

07/09/2019

هەر پێنج شەمەکەت بۆدەچنم،
ئەیکەم بەملوانکەیەک،
هەینی ئەکەم بەلۆگۆیەک و
لێی دەنوسم - #خۆشم_ئەوێی !💛

07/09/2019

سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم،
"نالی"

07/09/2019

ناوم هێنایت،پەپولەیەک هات
بەسەر لێومەوە نیشتەوە.
هاوینیش بە نێوان من و تۆی زانیوە!
لەبیرت ئەکەم،
ئەمەوێ جارێکی تر عاشقت ببمەوە
-
|وریا ئەمین
-

07/09/2019

تۆ بی خودا دەسا وەرە ئەی نوری چاوەڪەم
ساڕێژەڪە زامی لەت لەتی جەرگ بڕاوەڪەم

"ئەحمەد موختار جاف

07/09/2019

هیچ کاتێ ئەوە نەهاتوە
بە خەیاڵما
کە دەتوانم جگە لە"تــۆ"
کەسێکی ترم خۆش بوێ..! _

فروغ

07/09/2019

گیانم ببە ئەوێی
کە دلمت بۆی بردوە...!

04/09/2019

مڕۆڤەكان .لەپەیوەندیادەبیت چێژلەوساتەببینن
بەدواتر نابیت بیربكەنەوە
گەر مڕۆڤ مڕۆڤی تۆبیت كەدەمێنیتەوە
ئەگەریش نا،كەدەروات
ناكڕێت كەسێك بەزۆر بهێلیتەوە،
هەموو مڕۆڤەكان هەولەدەن كەبەرامبەرەكەی گرفتاریان بیت،
بەلام ئەسلەن بەمجۆرەنیە
دەزانیت بەگشتی بینیم گۆرا
زەمانێك بەدوای عشق لەنێومڕۆڤەكان بووم
دواتر بینیم بەمجۆرەنیەعشق،
عشق هەرئەم ساتەیە
هەرئەوقاوەیە كەدەی خۆێن دواتر تێگەشتین
عاشق بوون ومەعشقو بوون گرنگ نیە عشقم لەنێوخۆمدا دۆزیەوە

04/09/2019

گونابی وایە ئازاد بووە، بێ ئاگا لەوەی قەڵغانێکی پارێزەری فڕێداوە

17/08/2019

‎ڕۆژێک دێت تێ ئەگەیت ئەوەی بەسەرت دێت لە ئەنجامی باشیتە
‎ئەنجامی ئەوەی دڵ نەرمیت، بەوەفایت
‎ئەوەی کە ئارامیت ‎ڕۆژێک دێت تێئەگەیت کە ئازارەکان هی ئەوە بوو ،دڵت ڕەش ڕەش نەبوو لە گوناه و ڕەقی و بێ ویژدانی...
‎قەیناکە!
. _ .

08/08/2019

ئاهـ چەن بێ هەست و بێ ناونیشانــم
تۆ هەرگیز بەو شێوەیە نامبینی کە منــم
گـووتی نهێنـیـەکـان بـێــنــە پـێــشــەوە
پێشەوەی چی ؟ پێشێک نییە هەتا بیهێنمە پێشەوە
پــێـشـــەوە مــنـــــــــــــــــــــــــــــــم

" مەولانا جەلالەدینـ "ـی عاشق

08/04/2019
18/09/2018

هەرکات دوو ئافرەت دەبینم باوەش بەیەکدا دەکەن ...
دیمەنی دوو بۆکسێنەرم دێتە پێش چاو پێش ئەنجامدانی شەڕ تەوقە لەگەڵ یەکدا دەکەن ...!!!
" مارك تواین "

20/08/2018

ڕۆژێﮏ ﺑۆﺵ ﻭ ﺋۆﺑﺎﻣﺎ
..ﺩﺍﻥﯿﺷﺘﺒﻮﻭﻥ

:ﯼەﮐێﮏ ﺩەﮔﺍﺕ ﻭ ﺩەﭘﺭﺳێﺖ
ﺋێﻮەﺥەﺭﯾﮑﻯ ﭼﯿﻥ؟
: ﺑۆﺵ ﻭەڵﺎﻡ ﺩەﺩﺍﺕەﻭە
ﻥەﺧﺶەﻯ ﺝەﻥﮕﻯ ﺝﯿﻫﺎﻧﻰ
..ﺳێﯽەﻡ ﺩەﮐێﺶﯿﻥ
ﺉەﻭ ﮎەﺱە ﺩەﭘﺭﺳێﺖ ﺑۆ ﻭﺍ
ﺩەﮎەﻥ؟؟
ﺑۆﺵ ﻭەڵﺎﻡ ﺩەﺩﺍﺕەﻭە ﻭ
ﺩەﻟێﺖ: ﺩەﻣﺎﻥەﻭێﺖ ﯼەﮎ
ﻣﻞﯿﺍﺭﻭ ﻥﯿﻭ ﻣﺮۆڤ ﻭ ﺉەﻧﺠﻞﯿﻧﺎ
..!ﺟﻮﻟﻰ ﺏﮑﻭژﯾﻥ
ﺉەﻭ ﮎەﺱە
ﺏەﺱەﺭﺳﻮڕﻣﺎﻥەﻭە ﺩەﭘﺭﺳێﺖ
ﺑۆﭼﻯ ﺩەﺗﺎﻥەﻭێﺖ ﺉەﻧﺠﻞﯿﻧﺎ
ﺟﻮﻟﻰ ﺏﮑﻭژﻥ؟؟
ﺑۆﺵ ﺱەﯾﺭﻯ ﺋۆﺑﺎﻣﺎ ﺩەﮐﺍﺕ ﻭ
!!!!!!! ﺩەﻟێﺖ
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ﺏﯿﻥﯿﺕ ﺩەﻣﻮﻭﺕ ﻩﯿﭻ ﮎەﺱ
ﻝەﻡ ﺩﻭﻥﯿﺍﺩﺍ ﺣﺴﺎﺏ ﺑۆ ﯼەﮎ
!ﻣﻞﯿﺍﺭ ﻭ ﻥﯿﻭ ﻣﺮۆڤە ﻧﺎﮐﺍﺕ

05/08/2018

وێنەیەکی نەبینراو ...

غاندی و چارلی چاپلن ..... لەندەن ساڵی ١٩٣١

بە لایک و کۆمێنت هاوکارمان بن❤

03/08/2018

لــە سـەدەی 19 درێژترین و قەڵەوترین و کوورترین پیـاوی
جیــهان یــاری قــوومار دەڪـەن ..؟

31/07/2018

کۆتا وشەکانی " ستیڤ جۆبز"
خاوەنی کۆمپانیای ئەپڵ لەسەرەمەرگدا:

* گەشتمە لوتکەی سەرکەوتن لەجیهانی پارەو بازرگانیدا، لەتێڕوانینی خەڵکدا ژیانم نمونەیەكە بۆ سەرکەوتن .. سەرەڕای ئەوەش خۆشی کەم هەیە لەژیانمدا، بەڵام بەنسبەت سامانەکەمەوە ئەوە ڕاستییە و پێی گەشتوم.

* لەکاتێکدا ئێستا لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە کەوتووم بیرمە ژیانم پڕبوو لەبردنەوەی خەڵات و سامانێکی زۆر، بەردەوام شانازیم پێوەدەکردن، بەڵام ئێستا بەنزیك بوونەی مردن هیچ مانایەکیان نیە بۆمن .

* لەم تاریکیەدا ئەڕوانمە تیشکە سەوزەکانی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، گوێ لەو دەنگە میکانیکیە دەگرم و هەست دەکەم فریشتەی مردن زۆر لێمەوە نزیکە ..

* ئێستا دوای ئەوەی ژیانم بەرەو کۆتایی دەڕوات کەهەوڵی کۆکردنەوەی پارەم بۆ دەدا، زانیم کاتێکی زیاترم هەبوو بۆئەوەی ئامانجەکانی ترم بەدی بێنم کە پەیوەندییان بە پارەوە نیە .. کۆمەڵە ئامانجێك کەگرنگترن وەك : خۆشەویستی ، جوانی ، بەدی هێانی خەونەکانی منداڵیم .

* ئێمە بونەوەرێکین دەتوانین یەکترمان خۆش بوێ، خۆشەویستی لەدڵی هەمووماندا بوونی هەیە ، ناکرێ چارەنوسمان تەنیا گەڕان بێت بەشوێن ناوبانگ و پارەدا ،
چارەنوسێك کە من ژیانم لەسەر دانا، ئێستا ناتوانم لەگەڵ خۆمیان ببەم ..

* بەڵێ خۆشەویستی دەتوانێ گەشت بکات هەزاران میل ببڕێت، بەهۆی خۆشەویستیەوە دەتوانێت بڕۆیتە دوورترین شوێن کە پێشتر توانای ڕۆشتنت نەبووە بەڵام ..ئایا دەزانی گرانبەهاترین سەرین کامەیە لەجیهاندا؟
سەرینی نەخۆشخانەیە!

* ئەگەر خاوەن پارەبیت دەتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەت بۆبکات، بەڵام ناتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت لەجێی تۆ نەخۆشی و ئازارەکەت هەڵبگرێت.

* ئەتوانین هەموو ئەو شتە ماددیانە بدۆزیتەوە کەونت کردوون، بەڵام شتێك کەناتوانیت بیدۆزیتەوە کاتێك ونی دەکەیت: ژیانە.

* بەهەر قۆناغێکی ژیاندا تێپەڕین، لەکۆتاییدا پێویستە ڕوبەڕوی ئەو ڕۆژە ببینەوە کەپەردە لەسەرهەموو شتەکانمان دادەدرێتەوە.

* گەنجینەی خۆشەویستی خێزانەکەت هەڵگرە لەگەڵ خۆشەویستی هاوسەرو هاوڕێکانت، زۆر گرنکی بەخۆت و کەسە نزیکەکانت بدە.

24/07/2018

تەنهاجارێک خوێنەربن😱

لە‌ ناوە‌راستی سالی ھە‌شتاكان كە‌ عێراق لە‌جە‌نگدا بوو لە‌گە‌ل ئیراندا ، رۆژێكیان سە‌دام حوسێن كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ل وە‌زیر و بە‌رێوبە‌رە‌ گشتیە‌كاندا كرد.

ووتی چ كێشە‌یە‌كتان یا بابە‌تێك ھە‌یە‌ باسی بكە‌ن بە‌رێوبە‌ری ھاتووچو ووتی :سید رە‌ئیس ئێمە‌ لە‌ ئێستادا كێشە‌یە‌كی گە‌ورە‌مان ھە‌یە‌ بە‌دە‌ست كە‌سانی پلە‌ بە‌رزی عە‌سكە‌ری كە‌ پابە‌ندی رێنمایە‌كانی ھاتووچو نابن و لە‌كاتێكدا ترافیك رە‌نگی سوورە‌ راناوە‌ستن و دە‌لێن عێراق لە‌ شە‌ردایە و ئێمە‌ بە‌رە‌و بە‌رە‌كانی جە‌نگ دە‌چین ‌ لە‌گە‌ل شیعە‌ی رافزیدا .

سە‌دامیش ووتی پێكە‌نی و ووتی جا ئە‌وە‌ كە‌ی كێشە‌یە‌ سبە‌ی بە‌ پێنج دە‌قە‌ چارە‌سە‌ری دە‌كە‌م .
بۆ رۆژی داھاتوو سە‌دام حوسێن بانگی كە‌نالی فە‌رمی دە‌ولە‌تی كرد و سە‌دام حوسێن خۆی سە‌یارە‌ی لێخوری و ھە‌تا گە‌یشتن بە‌ترافیك ، ترافیك سوور بوو سە‌دام راوە‌ستا و راگە‌یاندیش تە‌سویری دە‌كرد
مروورە‌كە‌ ووتی :
سە‌یدی رە‌ئیس بۆ نارۆیت عیراق لە‌جە‌نگایە‌

سە‌دامیش ووتی ئە‌مە‌ یاسایە‌ یاسا بۆ ھە‌موو تاكێكی عیراقیە‌ ھە‌ر كە‌سێك پابە‌ندی یاسا نە‌بێت دە‌بێ بە‌ توونترین شێواز سزا بدرێت .

ئیتر لە‌و كاتە‌ بە‌دواوە‌ ھیچ كە‌سێك نە‌یتوانی یاساكانی ھاتووچو بشكێنێت
ھاوپێچ وێنە‌كە‌ش سە‌دام حوسێن و سە‌رۆكی وولاتی فە‌نزوێلایە‌...!!

#ئێمە ماندوئەبین #ئێوەش لایک و #کۆمێنت کەن..!!

23/07/2018

ئەگەر تواناى ئارام گرتنت نیە بۆ گەیشتن بە خۆشیەکان
ئەوا بۆ ھەمیشە لەو بارەدا بمێنەوە کە تیایدا ئەژیت

18/07/2018

ئەو کاتەی گیڤارا دەستگیرکرا و شوانێك ناونیشانەکەی ئاشکرا کردبوو، لێیان پرسی بۆچی رادەستت کرد و شوێنەکەیت ئاشکراکرد...؟ ئەو هەموو ژیانی بۆ بەرگریکردن لە ئێوە و مافەکانتان تەرخان کردبوو...؟
شوانەکە گوتی : شەڕو بێنەو بەردەی ئەو مەڕەکانمی دەترساند...!!!

18/07/2018

* کە دەرگایەک داخرا دەرگایەکی تر دەکرێتەوە، بەڵام ئێمە سەیری دوور دەکەین وە زۆر داخ هه‌ڵده‌كێشین بۆ دەرگا داخراوەکان، له‌كاتێكدا سەیری ئەوە ناکەین کە دەرگایەکی تر کراوەتەوە بۆمان.

"ئـەلێکسندەر گراهم بێڵ"

17/07/2018

ده‌ڵێن : مێشێك له‌سه‌ر پشتی گایه‌ك نیشتبوووه‌...
كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، مێشیك لێی ده‌پرسێت له‌ كوێ بوویت...؟
ده‌ڵێت : خه‌ریكی كێڵانی زه‌وی بووم...
ئاوايه ژيان هه‌ندێك خۆیان ده‌كه‌ن به‌خاوه‌نی كارێك كه‌ هیچیان نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی...!!!

13/07/2018

بـۆ ئەمڪـوژی ،،،

بـۆ ئەمڪـوژی خـۆم هەر ئـەمرم
ڪـەمێڪم عـوومر مــاووه
ژیـان لـە بیــانوو ئــەگەڕێ
تــا بمخـاتە ئــەولــــــاوە
تـا ئـەتووانی بڕۆ بڕۆ بڕۆ
بــڕۆ بــڕۆ بــڕۆ بێ منەتم
چــونڪـە تـا دوا هەنـاسه
خـاك و خـۆڵی سەر ڕێگەتم
مـەڕۆ خەیــاڵی شریـنم
مـن هەر بەتۆ یـار ئـەبینم
ئەگەر تـۆ بڕۆی خاکم بەسەر
دۆزەخ بــە مــاتەمی شینم ....!!

12/07/2018

مه‌ولانا ئەڵێ :
میوه‌ڪان فیز ( پۆز ) بەسەر ( شەڪر ) ا لێ ئەدەن و پێ ى ئەڵێن " ئێمه‌ ئه‌م هه‌موو تاڵیەمان چه‌شتوه‌ تا گه‌شتووینه‌ پله‌ی شیرینایی ، تۆ چێژی شیرینایی چوزانی ڪه‌ زه‌حمه‌تی تاڵایت نه‌چه‌شتوه‌ !! "

مەولانا ئەڵێ
شەڪر ڪە دروست ئەڪرێ لە یەڪەمەوە هەر شیرینە بەڵام میوە وانیە سەرەتا ڪە پێ نەگەشتوە تالە یان ترشە بەڪەڵڪى خواردن نایە تا ڪاتى خۆى ڪە پێ گەشت ئیتر تامێڪى سروشتى خۆشى هەیە ..

جا ئەم نمونەیە ئەگەر بشوبهێنى بە ژیانى ئینسان

زۆرێڪ هەیە بێ هەوڵ و ماندوو بوون ئەگا بە زۆر شت بەڵام هەر بێزارە یەعنى قەدرى عافیەت نازانێ ، ئەها لە پڕێ بووە بە ڪوڕێ
بەڵام ڪەسێڪى تر ڪە لە مناڵیەوە هەوڵ ئەدا و ماندوو ئەبێ لە تەمەنێڪا ئەگا بە ژیانێڪى ئیسراحەت ئەوە موتعەیەڪى تایبەتى لە ژیانى خۆى ئەڪا ، بەڵام ڪاتى ئەوێ یەعنى موتعەڪە لە چاوەڕوانیەڪایە ئاخر چێژى چاوەڕوانى زۆر جیاوزە ..

جا هەر ڪەسێ تاڵیەڪان بچێژێ ئنیجا چێژ لە شیرنایى وەر
ئەگرێ .

01/07/2018

"عەلی طەنطاوی" دەفەرموێت 27 ساڵ قازی بووم بینیم زۆرترین حاڵەتی تەڵاق لە دووخاڵەوە دەستیان پێکردووە...
یەکەم : توڕەبوونی کوێرانەی پیاوان
دووەم : وەڵامە ڕەقەکانی ئافرەتان

18/06/2018

کاریگەری کوبرا ...
******************
لە سەدەی هەژدەدا کاتێك وڵاتی بەریتانیا هیندستانی کردە ژێر دەستەى خۆی ڕێژەی ماری کوبرا لە ناو شاری دەلهیدا زۆر بوو ، بۆیە دەوڵەت بڕیاری دەرکرد بۆ هەر مارێكی مردوو یان کوژراو بڕێك پارە بدات ، ئەو بڕیارە وای لە خەڵکی کرد ڕوو بکەنە مار کوشتن و ڕۆژانە بڕێکی زۆر ماری کوژراو دەگەيشتە بنکە حکومیەکان ، لەو کاتەدا کە حکومەت چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی رێژەی زۆری مار بوو بە لەبەر چاو گرتنی ئەو هەموو مارەی کە ڕاو کرابوون بە پێچەوانەوە رێژەی مارەکان کەمی نەکردبوو زیاتریش ببون... دوای بە دوادا چوون حکومەت بۆی دەرکەوت خەڵکی شار کاتێك زانیویانە لە بەرانبەری ماری کورژاودا پارە وەردەگرن کەوتونەتە مار بەخێو کردن و مار گەورە کردن ... دوای ئەوەی حکومەت رایگەیاند ئیدی پارە بۆ مارە کوژراوەکان نادات و پرۆسەکە کۆتایی پێهاتووە خەڵکیش وازیان لە بەخێوکردنی ماری کوبرا هێنا و ئەو مارانەشی کە بەخێویان کردبوو بەڕەڵا کران و لە شاردا بڵاو بوونەوە و رێژەی مارەکان لە یەکەمجاریش زیاتر بوو لە ناو شاردا.....
لە زانستی سیاسیدا بەم ڕوداوە دەگوترێت """ کاریگەری کوبرا """ کاریگەری کوبرا واتا نەبوونی هێزێکی پێشبینی کردنی تەواو و نەبوونی بەرچاو ڕوونی بۆ ئاییندە کە دەکرێت ببێتە کارەساتێكی سەخت بۆ داهاتووی وڵات...!!!

17/06/2018

ژیــان...
بـەو جـۆرە نـاگوزەریــت
کـە تـۆ بیـری لـێ دەکەیتــەوە
ئـەو کەسانـەی فیـری فڕینـت دەکـەن
رۆژیــک دیـت
بیـر لـە شکانـی بالـەکانـت دەکەنـەوە
ژیـان
بـەو جـۆرەش نـاگوزەریــت
کـە تـۆ چاوەڕوانـی دەکەیـت
سەیـرکـە
ئـاشناکانـی دویـنێ
چەنـد غەریبیـکی جوانیـان لـێ دەرچـووە ...!

27/05/2018

لە ساڵی 1964 " طاهر يحيى "سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەركرد بە خەرج کردنی بڕی 50 دینار بۆ کڕینی چای و قاوە بۆ نوسینگەی میوانداری سەرۆك وەزیران .
كاتێک ئەم فەرمانە گەیشتە گەنجینەی مەرکەزی , کارمەندێکی پلە حەوتی پێداچوونەوە کە ناوی " كریم عبداللە " بوو هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بوو ڕەتی کردەوە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت و لە پشتی لاپەڕەی فەرمانە كارگێڕییەکەى نووسی... " ئێرە دائیرەی حوکمیە چایخانەو قاوەخانە نی یە هەر کەسێك دەیەوێت میوانداری بکات با لە گیرفانی خۆی پارە خەرج بكات نەوەك لە موڵکی گشتی و سامانی میللەت پارە بەهەدەر بدات " .
تەنها دوو ڕۆژ دواتر سەرۆك وەزیران بروسكەیەكی داواى لێبوردنى بۆ ئەو کارمەندە نارد و داوای لە وەزارەتی دارایی کرد سوپاس و پێزانین ( شكرو تقدیر) ێك بۆ ئەو كارمەندە بکرێت بۆ ئەوەی موچەكەی شەش مانگ بچێتە پێش ، لەبەر دەستپاکی و پیداگیری لەسەر سامانی گشتی ، وە داوای كرد وێنەیەكی ئەو سوپاس و پێزانینە بۆ سەرجەم دائیرەکانی عێراق بنێردرێت ، تاوەكو هەموو عێراق شایەتحاڵی دەستپاكی و ئازاو بوێری ئەو فەرمانبەرەبن كە لە پێناوی ئەمانەت و نەزاهـەت فەرمانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتی شـکاند ...!!!

08/05/2018

چارلى چاپن دەڵيت"
لەسالى يەكەمى هاوسەر گيريمدا...
ئەوەنده، هاوسەرەکەم خوش دەويست
كاتيك، سەيرم دەکرد حەزم دەكرد بيخوم....
له سالى دووەم، بەخوم دەگووت:
خـۆزگه ساڵى يەکەم بمخواردايه...

Videos (show all)

نه‌ده‌ست، نه‌قاچ، سه‌یری ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ بكه‌ن بزانه‌ سه‌ره‌ ڕای ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نیه‌تی و ته‌نها به‌شێكی جه‌سته‌ی ه...
wtajwanakan

Location

Address


Soran
Other Soran schools & colleges (show all)
Val Center Val Center
Kawa Street
Soran, 44008

For Learning English

Soran typical school Soran typical school
Soran, Shahedan ST.18
Soran, 00000

به‌خێربێن بۆ په‌یجی دواناوه‌ندی سۆرانی نمونه‌ی

Gulistan Private Kindergarten  باخچەی منداڵانی گوڵستانی ن Gulistan Private Kindergarten باخچەی منداڵانی گوڵستانی ن
سۆران، کۆمەڵگەی گەڵالە، بەرامبەر کۆلانی یاریگا، بینای کتێبخانەی گشتی کۆن
Soran, 44008

Danyal almas Danyal almas
Delzyan
Soran

danyal almas

قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەرەتی تيکەلاو قوتابخانەی شەهیدانی ئازادی بنەرەتی تيکەلاو
Soran, 964

قوتابخانەکەمان بنەرەتیە لە پۆلى یەکەم ناکو نۆیەم

Dwarozh Basic School دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی Dwarozh Basic School دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی
سۆران ـ نێوان مزگەوتی سەروەران و پەروەردەی سۆران ـ بەرامبەر پەیمانگای کۆمپیوتەر
Soran, 44001

لەگەل ئێمە دوارۆژت پارێزراوە

دەرونناس دەرونناس
Soran

Newspaper �

راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران
Kurdistan
Soran

پەیجی فەرمی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سۆران.

CLAD Centre سەنتەرى کــلاد CLAD Centre سەنتەرى کــلاد
Kawa Street, Hareeq, Soran City, Erbil-Kurdistan Region- Iraq
Soran, 44005

Centre For Language and Academic Development سەنتەرى زمان وگەشەپێدانى ئەکادیمى

Amaday Badliani tekalaw           ئامادةيى بادليانى تيكةلَ Amaday Badliani tekalaw ئامادةيى بادليانى تيكةلَ
هةولير
Soran

دواناوه‌ندی بادلیانی تێكه‌لاو : ئامانجمان پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتووه‌

پەيمانگاى داتا بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر Data In پەيمانگاى داتا بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر Data In
سۆران جووت سايدى ڕەواندوز بەرامبەر بەنزینخانەی هەڵگورد
Soran, 456456

soran