کۆمپیوتەرزانانی سۆران

A computer is a programmable machine

Operating as usual

24/05/2020

جەژنی رەمەزانی پیرۆز پیرۆز بێت لە سەرجەم کۆمپیوتەرزانان، گەرمترین پیرۆز بای و جوانترین سڵاومان ئاراستەی ئێوەی ئازیز دەکەین هیوادارین هەموو رۆژێکتان هەر خۆشی و شادی و جەژن بێت و دوور بن لە هەرجی خەم و ناخۆشیە.

01/03/2015

ئایتیوونز چیه ؟

ئایتونس یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ، ئەم خزمەتگوزاریە بریەتیە لە نەرمەواڵایەکی کۆمپیوتەر کە لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دێتە کارکردن ، بەهۆی ئەو نەرمەواڵەیە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن دەست بەسەر
بەشێ لەبەرهەمەکانی ئەپڵ (ئایفۆن و ئیپاد و ئایپۆد) دابگرن و بتوانن زانیاری لەسەر وەربگرن وە هەر بەهۆی ئەم نەرمەواڵەیەشەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن نەرمەواڵە (ئەپلیکەیشن) و یاری و میوزیک و ڤیدیۆ و پەرتووک و چەندانی تر بۆ ئامێرەکەیان ڕەوانە جا ئەم ڕەنگاڵانە لە کۆمپیوتەرەوە بێت یان لەڕێگای کۆگاکانی ئەپڵ ەوە بێت! بەڵام بەو مەرجەی پێشتر ئامێرەکیان هاوپەیوەست کردبێت بە کۆمپیوتەرەکە ، جگە لەوەش لە ئایتونس بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین گۆرانی و میوزیک و یاری و ئەپلیکەیشن داگرن لە کۆگاکانیدا جگەوە لەوەش بەهۆی ئایتوسنەوە بەکارهێنەران دەتوانن گوێ لە پەڕگەی دەنگی بگرن وە بەجیاش وە سەیری پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ بکەن وە لەڕێگای ئایتووس بەکارهێنەرانی دەتوانن گوێ لە ڕادیۆکانی جیهانی بگرن وە دەشتوانن سەیری پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکان بکەن لەهەمووشی گرینگتر بەهۆی ئەم ئایوونس دەتوانرێ ئامێرەکانی ئەپڵ باک ئەپ و ڕیستۆر کرێنەوە واتا گەڕاندنەوەی ئامێرەکەیە بۆ باری پێشوو! وە بەشێک لە پەڕگەکانی ئایتوونس بەپارەن و پێویستیان بەکارتی تایبەتی هەیە بۆ کڕینیان لە بازاڕگاکانی جیهان هەن ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٢٣ زمانی جیهانی هەیە و کێشی نەرمەواڵەکەش تەنیا ١٢٦ مێگا بایتە و یەکەم وەشانی ئەم ئامێرەش لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠١ هاتە وەشاندن .

22/07/2014

کۆمپیوتەرزانانی سۆران

02/04/2014

چالاککردنی ویندۆزی سێڤن به‌ هه‌میشه‌یی

وه‌ک و ده‌زانین ویندۆزی سێڤن وه‌ک یه‌کێک له‌ به‌رهه‌مه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی مایکرۆسۆفت دێته‌ ئه‌ژمارکردن و له‌ ئێستادا یه‌که‌مین ویندۆزه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌کارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رتا سه‌ری جیهاندا ، ئه‌م ویندۆزه‌ به‌هۆی نوێکاریه‌کانیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت نوێ بکریته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌م ئه‌بده‌یت کردنانه‌دا یه‌کێک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه‌ی به‌کارهێنه‌ر له‌ کوردستاندا کێشه‌ت ئۆرجیناڵ نه‌بوونی ویندۆزه‌کانمانه‌و له‌م باره‌شدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هه‌ڵده‌ستێت به‌ له‌کارخستنی هه‌ندێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆزه‌که‌مان پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاگاداریانه‌ نه‌که‌یت که‌ دێته‌ پێش چاوت ئه‌وا به‌ ته‌واوی ویندۆزه‌که‌مان له‌ کارده‌که‌وێت و ده‌بێت دووباره‌ هه‌ڵسین به‌ دابه‌زاندنه‌وه‌ی ویندۆزی سێڤن نمونه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ش له‌ نزیک کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت و نوسراوه‌ (Windows 7 build 7600 this copy of windows not genuine)وه‌ک له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌



لێره‌دا باسی لۆده‌رێک ده‌که‌م زۆر سه‌رکه‌وتوه‌ بۆ له‌ناوبردنی کێشه‌ی چالاک نه‌بوونی ویندۆز پاش دابه‌زاندنه‌وه‌ی ، وه‌ئه‌گه‌ر فێرخوازێکی به‌ڕێزیش کێشه‌ی که‌شف بوونی ئۆرجیناڵ نه‌بوونی ویندۆزه‌که‌ی هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌که‌ی ده‌کات،وه‌ک له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌

من لێره‌دا باسی چالاککردنی ویندۆز ده‌که‌م کاتێک له‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێگه‌ پێدراو بۆ مانگێک کاریپێده‌که‌یت
ئێستا من کۆمپیوته‌ره‌که‌م فۆڕماتکردوه‌و ویندۆزی سێڤنم بۆ دابه‌زاندوه‌ کلیکی ڕاست له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر بکه‌و پاشان (Properties) هه‌ڵبژێره‌ وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌ ته‌نها (30) ڕۆژ کارده‌کات سه‌رنج بده‌



ئێستا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌و چالاککردنی به‌هه‌میشه‌یی ئه‌م ڕێگایانه‌ بگره‌ به‌ر سه‌ره‌تا لۆده‌ره‌که‌ دابگره‌ پاشان له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری بهێنه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت بیکه‌ره‌وه‌



لێره‌اد ئه‌و لۆده‌ره‌که‌یه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیکی ڕاست پاشان ( run As Administrator ) بیکه‌ره‌وه‌



له‌م ڕوکاره‌دا ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌و هیچ مه‌گۆڕه‌



ئێستا پاش که‌مێک چاوه‌ڕوانی به‌م جۆره‌ بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌مان پێده‌گات بۆیه‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر (Ok) بکه‌ین ، له‌م باره‌شدا کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ڕێستارت ده‌کات



پاش ئه‌وه‌ی دووباره‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان که‌وته‌وه‌کار وه‌ک یه‌که‌م جار کلیکی ڕاست له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر بکه‌و پاشان (Properties) هه‌ڵبژێره‌ ، به‌م جۆره‌ ویندۆزه‌که‌مان چالاککراوه‌

28/03/2014

تۆڕى کۆمپیوته‌ر Computer Network

تۆڕى کۆمپیوته‌ر له‌ پێکه‌وه‌ به‌ستنى دوو کۆمپیوته‌ر یان زیاتر پێکدێت، جا پێکه‌وه‌ به‌ستنه‌که‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، بۆ نمونه‌ به‌هۆى کێبڵ یان به‌هۆى سه‌تنى به‌رامبه‌ر یه‌ک یان به‌هۆى سه‌ته‌لایت.
تۆڕى کۆمپیوته‌ر زۆر جۆرى هه‌یه‌، ئه‌م جۆرانه‌ش په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ڕوبه‌رى ئه‌و شوێنه‌ى کۆمپیوته‌ره‌کانى تێدا دانراوه‌ و جۆرى پێکه‌وه‌ به‌ستنى کۆمپیوته‌ره‌کان دیارى ده‌کات. به‌ پێى ڕووبه‌رى ئه‌و شوێنه‌ى کۆمپیوته‌ره‌کانى تێدا دانراوه‌ تۆڕى کۆمپیوته‌ر به‌ سه‌ر سێ جۆر پۆلێن ده‌کرێت، که‌ ئه‌مانه‌ن:
1. تۆڕى لان LAN (Local Area Network): تۆڕى لان ئه‌و تۆڕه‌یه‌ که‌ کۆمپیوته‌ره‌کانى له‌ڕووبه‌رێکى ته‌سک دانراون، بۆ نمونه‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌ک یان قوتابخانه‌یه‌ک یان زانکۆیه‌ک یان بینایه‌ک، ڕووبه‌رى نمونه‌یى بۆ ئه‌م جۆره‌ تۆڕانه‌ یه‌ک کیلۆمه‌تره‌.
2. تۆڕى مان MAN (metropolitan Area Network): تۆڕى مان ڕوبه‌رێکى فراوانتر له‌ تۆڕى لان داده‌پۆشێت، بۆ نمونه‌ شارێک، یان کۆمه‌ڵه‌ ئۆفیسێکى فه‌رمانگه‌یه‌ک که‌ له‌ شارێک بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، تۆڕى مان له‌ پێکه‌وه‌گه‌یاندنى چه‌ند تۆڕێکى لان پێکدێت.
3. تۆڕى وان WAN (Wide Area Network): تۆڕى وان ڕوبه‌رێکى زۆرگه‌وره‌ داده‌پۆشێت، وه‌کو هه‌رێمێک یان وڵاتێک یان کیشوه‌رێک یان هه‌موو جیهان یان هه‌موو بونه‌وه‌ر، پێکهاته‌ى ئه‌مجۆره‌ تۆڕه‌ له‌ پێکه‌وه‌به‌ستنى چه‌ند تۆڕێکى لان یاخود مان یان هه‌ردوکیان پێکدێت، بۆ نمونه‌ ئینته‌رنێت جۆرێکه‌ له‌ تۆڕى وان.
کاتێک به‌کارهێنه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م تۆڕانه‌ به‌کاردێنێت هه‌ست به‌ جیاوازى ناکات، چونکه‌ هه‌موو جۆره‌کانى هه‌مان کارده‌که‌ن، ئه‌ویش هاوبه‌شکردنى زانیارى ناوه‌ڕۆکى کۆمه‌ڵێک کۆمپیوته‌ره‌ بۆ هه‌موو به‌کارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه‌ ، هه‌ر یه‌که‌و له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رى خۆى به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆڕه‌کان له‌ پێکهاته‌و شێوه‌ى به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنی کۆمپیوته‌ره‌کان جیاوازن.
شێوه‌ى به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنى کۆمپیوته‌ره‌کان له‌ تۆڕى کۆمپیوته‌ر پێى ده‌وترێت تۆپۆلۆجیاى تۆڕ (Network Topology) له‌م ڕوه‌وه‌ به‌ستنى تۆڕه‌کان ده‌کرێن به‌ سێ جۆره‌وه‌ واته‌ به‌ سێ ئۆپۆلۆجیاوه‌:
1. جۆرى ڕێڕه‌وى ڕاست (Linear Bus Type): له‌م تۆپۆلۆجیایه‌ کێبڵێکى ڕاست و ڕێک درێژ ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌ردوو سه‌رى به‌ دوو فیشه‌ى تایبه‌تى داده‌خرێت. کۆمپیوته‌ره‌کان هه‌ریه‌که‌و له‌ڕاستى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م کێبڵه‌ ده‌به‌سترێت.
2. جۆرى ئه‌ستێره‌یى (Star Type): له‌م تۆپۆلۆجیایه‌ ده‌زگایه‌ک له‌ سه‌نته‌رى تۆڕه‌که‌ داده‌نرێت که‌ پێى ده‌وترێت هه‌ب (Hub)، هه‌موو کۆمپیوته‌رو ده‌زگاکانى دى له‌ڕێگاى ئه‌م هه‌به‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌به‌سترێن.
3. جۆرى دره‌ختى (Tree Type): له‌م تۆپۆلۆجیایه‌ هه‌ردوو جۆرى ڕێڕه‌وى ڕاست و ئه‌ستێره‌یى تێکه‌ڵ ده‌کرێت کۆمه‌ڵێک تۆڕى ئه‌ستێره‌یى به‌شێوه‌یه‌کى ڕێڕه‌وى ڕاست به‌یه‌که‌وه‌ دبه‌سترێن.
هه‌ر یه‌که‌ له‌وجۆره‌ تۆپۆلۆجیایانه‌ى که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمکرد تایبه‌تمه‌ندى باشه‌و خراپه‌ى خۆى هه‌یه‌، هه‌یانه‌ کێبڵى که‌م پێویسته‌ و تێچوونى که‌مه‌، هه‌شیانه‌ دامه‌زراندن وکارپێکردن و چاککردنه‌وه‌ى ئاسانه‌، هه‌روه‌ها هه‌شیانه‌ بۆ هه‌ندێک جێگا ده‌شێت که‌ ئه‌وانه‌ى ترى بۆى ناشێن. به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌ندازیارى تۆڕه‌کانى کۆمپیوته‌ر بڕیار ده‌دات که‌ کام تۆڕ بۆ کام شوێن و بۆ کام کات دابمه‌زرێنتێت.
سووده‌کانى تۆڕى کۆمپیته‌ر:
1. گواستنه‌وه‌ى فایل و داتاو زانیارییه‌کان له‌نێوان کۆمپیوته‌ره‌کان به‌بىَ ئه‌وه‌ى پێویستت به‌ فلۆپى و و سى دى و فلاش و....هتد به‌کاربهێنرێت.
2. سوودوه‌رگرتن له‌و زانیاریانه‌ى که‌ له‌ هه‌ریه‌کێک له‌ کۆمپیوته‌ره‌کان سه‌یڤکراوه‌ له‌لایه‌ن کۆمپیوته‌ره‌کانى دى له‌یه‌ک کاتدا.
3. به‌کارهێنانى پرۆگرامه‌ مه‌رکه‌زییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک به‌کارهێنه‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان زانیارى له‌به‌رده‌ست هه‌موواندا بێت.
4. به‌کارهێنانى ئه‌و ئامێرانه‌ى که‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆمپیوته‌ر به‌ستراون له‌لایه‌ن کۆمپیوته‌ره‌کانى دى وه‌کو پرێنته‌ر و سکانه‌رو ...هتد.
5. ناردنى ئیمه‌یڵ و گفتوگۆى ده‌نگى (Chat)و به‌ستنى کۆنفرانسى ڤیدیۆیى (Video Conference).

28/03/2014

وته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک: له‌ هه‌موو شتێ جوانتر له‌ دونیادا

له‌ حه‌کیمێکیان پرسی: گه‌نجینه‌ی ژیان چییه‌؟
ئه‌ویش وتی: له‌وه‌ جوانتر نیه‌ که‌ له‌ دونیادا که‌سێکت هه‌بێت
تۆی خۆشبوێ.. ئاگای لێت بێت.. به‌شداریت بکات له‌ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ناخۆشیدا

چه‌ند جوانه‌ که‌ روحه‌کانتان یه‌ک بکه‌ن و دڵ و عه‌قڵتان ببێته‌ یه‌ک
به‌یه‌که‌وه‌ دڵخۆش بن.. به‌یه‌که‌وه‌ نیگه‌ران بن.. به‌یه‌که‌وه‌ ئازار بچێژن

چه‌ند جوانه‌ که‌ که‌سێکت هه‌بێت..
له‌ غه‌یبه‌ت بتپارێزێت.. به‌رگریت لێبکات.. ئه‌و زمانه‌ ببڕێت که‌ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌کات

چه‌ند جوانه‌ که‌سێکت هه‌بێت..
پشتیوانیت لێبکات که‌ بێهێز بوویت.. ته‌شجیعت بکات ئه‌گه‌ر له‌ ترسدا بوویت.. ئامۆژگاریت بکات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت کرد

‌ چه‌ند جوانه‌ که‌سێکت هه‌بێت..
نهێنی پارێز بێت.. په‌یمانه‌کانی بگه‌یه‌نێته‌ جێ
له‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌وه‌فا بێت.. دڵ و زمانێکی ڕاستگۆی هه‌بوو

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی که‌سێکی وابووی، مزگێنی بێت بۆت که‌ تۆ براوه‌یت
بۆیه‌ وه‌ک چاوت بیپارێزه‌.. سوپاسی خواش بکه‌ له‌و نیعمه‌ته‌ی پێی به‌خشی
مرۆڤی ئاوا له‌ زه‌مانێکی وا که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، گه‌نجینه‌یه‌کی شاراوه‌یه‌
ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه‌ مه‌هێڵه‌ غوبار لێتی وون بکات.

10/03/2014

14 هۆكار ناچارت دەكات رۆژانە خەیار بخۆیت

لەسەر بیرۆكەی خۆپاراستن باشترە لەچارەسەركردن، شارەزایانی بواری خواردەمەنی رایدەگەیەنن خەیار لەپلەی چوارەمی لیستی سەوزەدایە كەبەرێژەیەكی زۆر دەچێنرێت و بەباشترین خۆراك دادەنرێ تا مرۆڤ لەتەندروستییەكی باش و گەنجێتییدا بهێڵێتەوە.
شارەزایان 14 هۆكاریان دیاریكردوە كەوادەكات مرۆڤ ناچاربێت رۆژانە خەیار بخوات لەوانە:
1-شێی پێویست بۆ لەش پەیدا دەكات بەتایبەت كاتێ بەهۆی سەرقاڵییەوە فریای ئاو خواردنەوە نەكەوتیت چونكە خەیار 90%ی ئاوە بۆیە پێداویستی لەش دابین دەكات.
2-بەرگەی گەرما دەگرێت: هاوكاری لەش دەكات بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای ناوەوەو دەرەوەو پاراستنی پێست لەهەڵاوسان و ئاوسانی چاو و سوتان بەهۆی تیشكی خۆر و هەوكردنەوە.
3-ژەهرەكان لادەبات: بەهۆی زۆری رێژەی ئاوەوە لەخەیاردا دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهرەكان لەنێو لەشدا لەرێی پاشەڕۆوە، باشترین چارەسەرە بۆ بەردی گورچیلە و دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ.
4-سەرچاوەی ڤیتامینە: زۆربەی ئەو ڤیتامینانەی تێدایە كەلەش پێویستییەتی بەتایبەتی ڤیتامین (A)و (C) بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و پێدانی وزەی پێویست.
5-سەرچاوەی كانزا گرنگەكانە: رێژەیەكی زۆری كانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سیلیكۆنی تێدایە.
6-هاوكارە لەپرۆسەی هەرسكردن و كێشی لەش دادەبەزێنێت.
7-چاو بەهێز دەكات و رێگر دەبێ لەهەڵاوسانی چاو.
8-رووبەرووی شێرپەنجە دەبێتەوە، چونكە سێ رەگەزی سەرەكی مادەی دژە ئۆكساندنی تێدایە مەترسییەكانی توشبون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجەی هێلكەدان و مەمك و رەحم و پرۆستات كەمدەكاتەوە.
9- چارەسەری نەخۆشی شەكرەیە: چونكە هۆرمۆنێك لەخەیاردایە كەخانەكانی پەنكریاس پێویستیان پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین.
10-بۆنی ناودەم خۆش دەكات و بەكتریا و میكرۆب دەكوژێت.
11-چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ قژ و نینۆكەكان چونكە رەگەزی سیلیكای تێدایە
12-هەوكردنی جومگەكان كەمتر دەكاتەوە چونكە سەرچاوەیەكی باشی رەگەزی سیلیكایە
13-دەتپارێزێت لەسەرگێژخواردن و سەرئێشە.
14-گورچیلە دەپارێزێت: ئاستی ترشی یۆریك لەلەشدا كەم دەكاتەوەو میز زیاتر بەمرۆڤ دەكات چونكە رێژەیەكی زۆری ئاوی تێدایە و ناهێڵێت بەرد دروست بێت تێیدا.

وةركيراوة.

04/03/2014

خۆت له‌ هاک بپارێزه‌

كرداری هاك كردن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌و تۆڕه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ به‌سێرڤه‌ر و كلاینێت كارده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌بێ په‌یوه‌ندی روونادات، كه‌واته‌ هیچ هاك كردنێك به‌بێ په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپیوته‌ری هاككه‌ران و نێچیره‌كان روونادات، جا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ بێت، یاخود تۆڕێكی تری ناوخۆیی. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن پشت به‌كرداری په‌یوه‌ندی كردنی راسته‌وخۆ به‌و كه‌سانه‌ ده‌به‌ستن كه‌ مه‌به‌ستییانه‌، ئه‌مه‌ش له‌رێگای پرۆگرامێك ده‌بێت كه‌ دوو كۆپی هه‌بێت، یه‌كێكی له‌لای خۆیان ده‌هێلنه‌وه‌ و ئه‌وه‌كه‌ی تریشی بۆ كومپیوته‌ری به‌رامبه‌ر ده‌نێرن تا پرۆگرامه‌كانی ناوی بناسێت، دواتر له‌گه‌ڵ داگیرسانی كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ دروستكردنی چه‌ندان خاڵی لاواز (هۆڵ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌، به‌مجۆره‌ كرداری هاك كردنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام هاك كه‌ران چۆن ده‌توانن پرۆگرامه‌كه‌ بنێرنه‌ ناو كۆمپیوته‌ری به‌رامبه‌ر؟

رێگاكان زۆرن به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه‌ پیاده‌ ده‌كرێن:
1. له‌رێگای پۆستی ئه‌لیكترۆنی: ئه‌م رێگایه‌ له‌هه‌موو رێگاكانی تر بڵاوتره‌، كه‌سی هاككه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی نامه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڵگری پڕۆگرامه‌كه‌یه‌، كاتێك كه‌ ده‌گاته‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر، سه‌ری سوڕده‌مینێ چونكه‌ زۆرجار به‌تاڵه‌، یاخود شتی وه‌های تێدا نووسراوه‌ كه‌ واتای گرنگ ببه‌خشن وه‌ك ئامۆژگاری و هه‌واڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر، یاخود پڕۆگرامه‌كه‌ له‌ناو فایل و وێنه‌ی هاوپێچی ئیمه‌یڵكه‌ ده‌دانێت. له‌كاتی داونلۆدكردن یاخود سه‌یف كردنی وێنه‌ یاخو فایله‌ هاوپێچكه‌، پڕۆگرامه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆكرده‌نی كارده‌كات به‌بێ روودانی هیچ گرفت و نیشانه‌یه‌ك.
2. ئه‌و كۆڕگه‌ و سایتانه‌ی كه‌ سه‌ردانیان زۆره‌: هاككه‌ره‌كان له‌رێگای فایله‌كانی كوكی (cookies) ئه‌م جۆره‌ مۆڵگانه‌ش به‌كارده‌هێنن. بۆ گه‌یاندنی پڕۆگرامه‌كه‌ به‌ كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه‌، چونكه‌ زۆرجار له‌ فایله‌كانی كوكی ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی ئایپی به‌كاربه‌ر سه‌یف ده‌بێت. به‌تایبه‌تیش ناوی به‌كاربه‌ر و پاسۆرد، ئه‌مانه‌ش له‌وكاتانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ده‌پرسێت "پاسۆرد بنوسه‌" و له‌ته‌نیشتیدا چوارگۆشه‌یه‌كی بچووك هه‌یه‌ ناوی "chick box". ئه‌نجام له‌ رێگای ئه‌م جۆره‌ سه‌یڤ كردنه‌، نوسخه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌ستنیشانكراو.
3. له‌رێگای په‌یوه‌ندیكردنی كۆمپیوته‌ر به‌ئینته‌رنێت، ئه‌م رێگایه‌ش مه‌ترسیدارترین شێوازه‌ و ناونیشانی به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمان دڵنیانبین و بزانین مه‌ترسی هاككه‌رانمان له‌سه‌ره‌، پێویسته‌ جاربه‌جار چاودێری كۆمپیوته‌ره‌كانمان بكه‌ین، ئه‌مكاره‌ش به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌بێت.
كلیك له‌سه‌ر start بكه‌ و پاشان كلیك له‌سه‌ر run له‌ناو ویندۆی ڕه‌ن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ بنووسه‌ و ئۆكه‌ی بكه‌ cmd پاشان په‌نجه‌ره‌ی دۆس ده‌كرێته‌وه‌ و تێیدا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ یه‌ك یه‌ك ده‌نووسین و ئینته‌رێك ده‌كه‌ین و تاقییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ نووسینی هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ ئه‌نجامی جۆره‌ تێستێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان نیشان ده‌دات به‌م شێوه‌یه‌:
netstat حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ ده‌بینین و هه‌موو ئه‌و پۆرتاانه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان.
netstat -a تێیدا ژماره‌ی ئه‌و "IP"یانه‌ و بارودۆخیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌.
netstat -e به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ به‌دیارده‌خات.
netstat -n ژماره‌ی ئه‌و پۆرت و ئایپیانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كراونه‌ته‌وه‌.
netstat -p ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ به‌دیارده‌خات كه‌ به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ستن.
netstat -r ئامێری ڕاوته‌ر له‌ تۆڕه‌كه‌ت به‌دیار ده‌خات.
netstat -s حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووه‌ له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ناردن و وه‌رگرتنی داتا و قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌كان دیاریده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك بینیتان هه‌نگاوه‌كان زۆرن و كات و ماندووبوونی ده‌وێت، بۆیه‌ زۆر كۆمپانیا چاره‌سه‌ریان داناوه‌ و پرۆگرامی وه‌هایان داڕشتووه‌ له‌جیاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پرۆگرامه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ یه‌ك له‌و پرۆگرامانه‌ش كه‌ ئه‌و كاره‌مان به‌باشی بۆ ئه‌نجام ده‌دات ده‌توانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ داونلۆدی بكه‌یت:
freshsoftware.com
ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌بوونی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ر كۆمپیوته‌رێك به‌ئامێره‌كه‌ی تۆ، ده‌توانیت روو له‌ په‌نجه‌ره‌ی Dos بكه‌یت و له‌وێ بنووسیت.
netstat-n ئه‌مه‌ش واتای گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌ی ئای پی په‌یوه‌ندیكه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌نجامه‌كه‌شت بۆ ده‌رده‌خات به‌م شێوه‌یه‌:
Proto Local Address Foreign Address State
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ Foreign Addressـه‌ چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین لێكی بده‌ینه‌وه‌
Foreign Address State
212.123.234.200:8080 Established

واته‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی ئای پی كۆمپانیای ئینته‌رنێت پرۆڤایده‌ره‌كه‌یه‌ 212.123.234.200

ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌پاش ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ دووخاڵ له‌سه‌ریه‌ك كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌پاش دووخاڵه‌كه‌ نووسراوه‌ 8080 كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ واتای ئه‌و پرۆته‌ كراوه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆ سوودمه‌ندی له‌ وه‌رگرتنی تۆڕه‌كه‌. بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌ركاتێك له‌م حاڵه‌ته‌دا ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ت بینی و لێی دڵنیانه‌بوویت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ سه‌یری ژماره‌ی ئه‌و پۆرته‌ كراوه‌یه‌ بكه‌ كه‌ له‌پاش ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ نووسراوه‌ چونكه‌ پۆتی 8080 پۆرتی یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌كانی هاك كردنه‌ و واتای ئه‌وه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆمپیوته‌رێكی تره‌وه‌ و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تر به‌ویستی خۆی ده‌توانێت كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكات. له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته‌ پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسی نوێكراوه‌ و ئاپده‌یت به‌كاربهێنێت، یاخود پرۆگرامی ئه‌نتی سپای وێری نوێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و پاككردنه‌وه‌ی له‌ فایله‌ سیخوریه‌كان به‌كاربهێنێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم باشتر وایه‌ به‌رده‌وام پڕۆگرامی فایه‌رۆل بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌كتیڤی بكه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ن، به‌م جۆره‌
Start – Control Panel - firewall windows ئینجا كلیك له‌سه‌ر onبكه‌.

وةركيراوة.

23/02/2014

چیبکه‌ین کاتێک کیبۆرده‌که‌مان کارنه‌کات یان کێشه‌ی هه‌بێت

زۆر جار کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ کیبۆردی ( Keyboard ) ی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان

ره‌نگه‌ کارنه‌کات یان چه‌ند دوگمه‌یه‌کی کار نه‌کات جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانین سوود

وه‌رگرین له‌ کیبۆردی ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ بتوانین به‌کاریبێنین بۆ کاره‌‌کانمان

که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین به‌کاریبێنین و سوودی لێ وه‌رگرین:

سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر ( Start ) بکه‌و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Accessories ) پاشان

کلیک له‌سه‌ر ( Accessibility ) پاشان کلیک له‌سه‌ر ( On-Screen Keyboard ) بکه‌و

پاشان ده‌بینین کیبۆردێکمان له‌سه‌ر شاشه‌ بۆ دروست ده‌بێت و که‌ ده‌توانین به‌ کلیک کردن

له‌سه‌ر دوگمه‌کانی کیبۆرده‌که‌ سوودی لێ وه‌رگرین بۆ کاره‌کانمان، هه‌روه‌ها هه‌ر کاتێک

زمانی کیبۆرده‌که‌مان گۆری واتا له‌ ئینگلیزی بۆ عربی یان ... هتد ئه‌و کاته‌ کیبۆرده‌که‌ش ده‌گۆرێت.

23/02/2014

خاوێنکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌ بێ به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی ده‌ره‌کی

لێره‌دا باس له‌ رێگایه‌كی ئاسان ده‌که‌ین بۆ خاوێن کردنه‌و‌ی کۆمپیوته‌ر

بێ به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی ده‌ره‌کی به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر

( Start ) بکه‌ پاشان له‌ ( RUN ) یان له‌ ویندۆس ٧ له‌ بۆشایی سه‌ر

ستارت ( Start ) بنووسه‌ ( cleanmgr.exe ) پاشان دیسکێک هه‌ڵبژێر‌ه‌و

پاشان ( OK ) بکه‌.

Location

Category

Address

Hawler
Soran
Other Education in Soran (show all)
ته ندروستى مرؤڤ ته ندروستى مرؤڤ
Dyana
Soran

بؤ فرؤشتنى هه موو بيَداويستى بزيشكى و جوانكارى بة تاك و به كؤ

Val Center Val Center
Kawa Street
Soran, 44008

For Learning English

پەيمانگاى داتا بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر Data In پەيمانگاى داتا بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر Data In
سۆران جووت سايدى ڕەواندوز بەرامبەر بەنزینخانەی هەڵگورد
Soran, 456456

soran

سروشتي شيروان مه زن سروشتي شيروان مه زن
Edlby
Soran, 5001000

سروشتي شيروان مه زن

Soran T.I(Q Basic & Visual Basic 6.0) Soran T.I(Q Basic & Visual Basic 6.0)
Kurdistan-Soran-Delizyan- Soran Technical Institute
Soran, 00964

Kurdish Programmer

Gulistan Private Kindergarten  باخچەی منداڵانی گوڵستانی ن Gulistan Private Kindergarten باخچەی منداڵانی گوڵستانی ن
سۆران، کۆمەڵگەی گەڵالە، بەرامبەر کۆلانی یاریگا، بینای کتێبخانەی گشتی کۆن
Soran, 44008

CLAD Centre سەنتەرى کــلاد CLAD Centre سەنتەرى کــلاد
Kawa Street, Hareeq, Soran City, Erbil-Kurdistan Region- Iraq
Soran, 44005

Centre For Language and Academic Development سەنتەرى زمان وگەشەپێدانى ئەکادیمى