وتارەکانی مامۆستا هاورێ قیامەت

وتارەکانی مامۆستا هاورێ قیامەت

Comments

نامەیەڪ لە ئەرزەوە بۆ عەرشی خودا
یارب موحتاجی دەرگاڪەتین
بە شڪاووی
بە مـاندوویڵا
بە شەڪەتی
یارب ئێمەی بچوڪ چاوەڕێی گەورەی تۆین
یارب ئێمەی بێ هێز چاوەڕێی هێزو قوەی تۆین
یارب ئێمەی بێ ڪەس هانامان بۆ عیزەتی تۆیە
دەسا یارب یارب یارب
دڵ خۆشمان بڪە
هەموو پێداویستیەڪانمان بۆ دابین بڪە
یارب بە دڵێڪی پڕەوە لێت دەپاڕیینەوە
یارب دڵ خۆشمان بکە بەوەی کە چاوەڕێین
یا اللەوەرە بە هانای عەبدە لاوازەڪانتەوە
یاموجیب یافتاح یا رحمان ویا رحیم
خۆت فەرموتە داوا بکەن وەڵامتان ئەدەمەوە
دەسا خوایەگیان چاوەڕێی وەڵامتانین
https://youtube.com/channel/UCIp_ayy0VA_VgwnGTjY0xFQ
که ناله که مان سبسكرايپ ولايك بکه يت إن شاءلله بؤخزمت کردنی قورئان تایبه ت به بلاوكردنه وه ى قورئان هيوادارم به ريزيشتان بلاوی بكه نه وه به ژداربن لام خیره گه وره
کاتێك منداڵەکان لەقوتابخانە دەگەڕانەوە
خێرا بەرەو لای چەپ بۆ چێشتخانەکە ئەچوون بەدوای دایکیان دەگەڕان .

بەرەولای ڕاست نەدەهاتن بۆ من بگەڕێن، هەرچەندە ژوورەکەی من چەند هەنگاوێك لەچێێشتخانەکەوە دوورە.
زۆم گوێم بەوە نەدەدا،هەندێجار گوێم لێبوو دایکیان پێی دەگوتن:
«سڵاوتان کرد لەباوکتان؟...بڕۆن سڵاوی لێبکەن»..

لەنێوان داواکەی دایکیان و جێبەجێکردنیدا چارەکێکی دەخایاند.
قەرەباڵغییەکی زۆر لەچێشتخانەکە دروست دەبوو ،زۆر درەنگ دەگەشتنە لای من.
ئەوانیش یەکە بەیەکە ئەهاتن و بەساردیەکەوە سڵاوێکیان دەکرد !!

هەفتەی ڕابردوو، کاتێك کوڕە گەورەکەم هاتەوە،بەڕێکەوت لە کتێبخانەکەم هاتمەدەرەوە بینیم لە چێشتخانە وەستاوە،
دیاربوو شتێکی گرنگی پێبوو بۆ دایکی.
کاتێك منی بینی چووە دواوە شتەکەی لەمن شاردەوە،منیش وام نیشاندا هیچم نەدیوە بەردەوام بووم لەڕۆشتن..
کاتێك گەڕامەوە بینیم شتەکە لەدەمیدایە
« پارچەیەك چوکولاتە»ی گرانبەها بوو، کوڕەکەم کە منی بینی شەرمی کرد،نەیزانی چۆن هەڵوێستەکەی ڕاست بکاتەوە!!

پاش چەند چرکەیەك ویستی لەگیرفانی پانتۆڵەکەی پارچەیەك شیرینی دەربکات (شیرینیەکی ئاسایی شەکراوی) لکابوو بە گیرفانیەوە و دەریکرد،هەندێ پارچە کلینێکسی پێوەبوو ،ویستی بەدیاری بیداتە من ،منیش سوپاسم کرد !!

من زۆر لەسەر ئەوە ناوەستم « ئەو جیاکارییە ڕەگەزپەرستیە »، ڕاستە ئەو پارچە چوکولاتەکەی پێشکەشی دایکی کرد بەتامتر بوو، بەڵام من هیچ کات لەوە بێزار نابم مەیلیان بۆ ئەو زیاترە، منیش بەمنداڵی وەك ئەوان وابووم !!

سەرەڕای سەختی باوك ،هیلاکی باوك، سەفەری باوك،میهرەبانی باوك، بەڵام منداڵان خۆیان بەقەرزاری دایکیان ئەزانن، ئەوە سروشتێکی بۆماوەییە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت !!

ئەوەی سەیرە منداڵان خۆشەویستی خۆیان بەقوڵی بۆ باوکیان دەرنابڕن تا درەنگ نەکات،یان دوای مردن ، یان دوای نەخۆشی و نەمانی ئارەزووی ژیان ..!!

ئێستا کاتێك لەبریاردان دائەمێنم،یان ژیان تەنگم پێ هەڵئەچنێت ، بۆ یەکلاکردنەوەی شتەکان،هەناسەیەك هەڵدەکێشم و دەڵێم :
« بابە تۆ لەکوێی » .

تەنیا ئەوکاتەی باوکت دەمرێت.. دەست لەگلەییکردنی هەڵدەگریت،لێی دەبووریت، تێدەگەی ئەوەی لەتونایدا بوو بەزیادەوە بۆی کردووی..
تێدەگەی ئەویش مرۆڤێکی ئاساییە هەمان هێزو توانای ‌مرۆڤەکانی تری هەیە.

تێدەگەی ئەو پیاوەی داوای زۆرت لێدەکرد ئەویش مرۆڤێکی سادەی ئاسایی بوو ..دەتوانرا تێكبشکێنرێ، ئەوەتا مردن زەفەری پێ برد..

تەنیا کاتێك دەمرێ ، ئاواتەخوازیت پێشتر ئاشنا بوویتایە بەو ڕاستیانە...
بریا لەجێی ئەو هەموو گلەیی و توڕەبوونە ،کەمێك خۆشەویستی و تێگەشتنت پێدەبەخشی..هەر لێرەوە دڵتەنگی دەست پێدەکات...

ژیان بەبێ باوك وەك ئەوەوایە بەدرێژایی ژیانت لەناوەڕاستی ژوورێكی تاریك ڕاوەستابیت و ڕێگەت نەدەن پاڵ بەهیچەوە بدەیتەوە .
جزاكم الله خيرا
مرحبا بكم متسابقينا الكرام 😃
اهلا ومرحبا بكم في اليوم الذهبي للمسابقه قد قررنا توزيع شيكات قدرها 700,000 💲 دولار بمناسبه اليوم الذهبي
علق 5 ملصقات
شارك 5 اماكن مختلفه
#الكل_سوف_يربح
خئزانی خۆت بەراورد مەکە بەهیچ کەسی تر
چونکە بەدڵنیاییەوە لەو جوانتر هەیە
جگە لە گوناحباری و دڵساردبونەوەت لئی هیچی ترت دەسناکەوئ
Dastan xoshbet

بۆ زانیاری هەموو لایەك ئەم پەیجە لەلایەن ئەدمینەوە بەریوەدەجێت وتارە كانى ماموستا هاوڕێ قيامەت بانگخوازى ئيسلامى

Operating as usual

28/07/2021

[07/18/21]   تەواوکەری وانەی سێهەم
وتەی زاناییان دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم /

ابن کثیر لە (البدایە والنهایە - ١٣٩/١٣) ئەفەموێت :

هەرکەس واز بێنێت لەو شەرعەی کە دابەزیوە بۆ محمدی کوری عبدللە کۆتا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) وە دادوەری بگێرێتەوە بۆ شەریعەت و بەرنامە سڕاوەکان ئەوە کافر دەبێت !!!، وە ئەی حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت کە دادوەری بباتەوە بۆ لای (یاسق ) ، وەپێشی بخات بەسەر شەرع و بەرنامەی اللە ، هەرکەس ئەمە بکات بە کۆدەنگی موسوڵمانان کافر دەبێت ، اللە دەفەرموێت :
(افحکم الجاهلیە یبغون ومن احسن من اللە حکما لقوم یوقنون ) واتە
(ئایا ئەوان داوای حوکم و یاساو داب و نەریتی نەفامی دەکەن !!!؟؟ لەکاتێک کێ حوکم و بریاری لەهی اللە جوانترو چاکترە ؟؟! لای کەسانێك کە بروای تەواویان هەیە )

وە دەفەرموێت [ فلا وربك لایٶمنون حتی یحکموك فیما شجر بینهم ثم لا یجدوا فی انفسهم حرجا مما قضیت ویسلموا تسلیما )نەخێر - وانیە کە خۆیان بە بروادار نییشان ئەدەن - سوێند بە پەروەردگارت بروادار نین تا تۆ نەکەنە دادوەر لە هەرکێشەو دوبەرەکیەکی نێوانیاندا ، وەپاشان لەدەرونیان هەست بەهیچ بێزاری یەك نەکەن لەو بریارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بە ملکەچیەکی تەواو ] .

مانای یاسق لە کۆمێنتە

ماویەتی ...

[07/16/21]   وانەی سێهەم - لەشەرحی هەڵوەشێنەرەوەی چوارهەم /
وتەی زانایان دەربارەی ئەم هەڵوەشێنەرەوەیە

➖ابن تەیمیە لە (مجموع الفتاوی _٢٦٧/٣) دەفەرموێت : (الانسان متی حلل الحرام - المجمع علیە - او حرم الحلال - المجمع علیە - او بدل الشرع کان کافرا باتفاق الفقهاء)

واتە ( بەندە هەرکاتێك حەرامی حەڵاڵ کرد ، یان حەڵاڵی حەرام کرد ، یان شەرعی الڵەی گۆری ئەوە کافر و مورتەدە بەئیجماعی زانایان )

➖ابن حزم لە (الفصل - ٢٦٦/٣) دا ، دەربارەی ئەم ئایەتە (اتخذوا احبارهم ورهبانهم اربابا من دون اللە ) دەفەرموێت: (کاتێك گاورو جولەکەکان ئەو شتانەیان حەرام کرد کە گەورە و خواپەرستەکانیان حەرامیان کرد ، ئەو شتانەیان حەڵاڵ کرد کە گەورەکانیان حەڵاڵیان ئەکرد ، ئەمە پەروەردگاریەتی و عیبادەتێکی تەواو بوو بۆ ئەوان وە ملکەچ و گوێرایەڵیان بوون ، بۆیە اللە ئەم کردارەی ناونا بە دانانی چەند پەرستراوێك کە ئەمەش شیرك و هاوبەشی دانانە بەبێ هیچ جیاوازیەك .

ماویەتی ...

[07/15/21]   شێخ سلیمان لە (تیسیر - ١١٧) نەقڵی کردووە کە
ئەفەرموێ:
(اجماع المفسرین علی ان الطاعە فی تحلیل ما حرم اللە او تحریم ما احل اللە انە عبادە لهم وشرك طاعە )

واتە ( کۆدەنگی موفەسیرەکان لەسەر ئەوەیە کە گوێرایەڵی کردن لە حەڵاڵکردنی حەرامکراوێك یان حەرامکردنی حەڵاڵکراوێك عیبادەتە بۆیان و شیرکی گوێرایەڵیە ).

ئێمە شەرعەکەی اللە تعالی تان بە پێی تواناو وەکو خۆی ئەگەهێنین ئەوەی ماوەتەوە خۆتانن و تا چەندێ تەتبیقی ئەکەن و بەرائەت ئەکەن لەهەموو ئەوانەی بەغەیری حوکمی اللە تعالی حوکم ئەکەن .

14/07/2021

مامۆستا کامەران کریم
حوکم و ئادابەکانی قوربانی کردن

[07/13/21]   وانەی دووەم - لەشەرحی هەڵوەشێنەرەوەی چوارەهەم /

لەفەرموودەدا هاتوە امامی احمد و ترمزی ریوایەتیان کردوە و ئەگێرنەوە ، (عەدی کوری حاتەم) کەیەکێک بووە لە ئەهلی کیتاب دوای موسوڵمان بونی کە گوێی لە پێغەمبەری اللە (صلی اللە علیە وسلم ) دەبێت ئەم ئایەتە دەخوێنێت

(ٱتَّخَذُوٓاْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَٰنَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓاْ إِلَٰهًا وَٰحِدًا ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ)
واتە ( لەبری اللە زاناو رەبەنەکانی خۆیان کردە چەند خوایەك !! هەروەها عیسای کوری مەریەمیش یان کردووە بەخوا لەکاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە جگە لەوەی کە یەك خوا بپەرستن )
کاتێك عەدی گوێی لەم ئایەتە بوو پێی سەیر بوو بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) ی فەرموو (انا لسنا نعبدهم ) ئێمە ئەوانمان نەئەپەرست -مەبەستی ئەوەبوو سوجدەو عیبادەتە ڕواڵەتیەکانمان بۆ ئەنجام نەداون ، پێغەمبەر (صلی اللەعلیە وسلم ) ئەم تێگەشتنەیی بۆراست کردەوە و فەرموی ( لیس یحرمون مااحل اللە فتحرمونە ، ویحلون ماحرم اللە ، فتحلونە ؟ ) واتە ( ئایا ئەگەر ئەوان حەڵاڵێکیان حەرام کردبا ئێوەش حەرامتان نەدەکرد !! وە حەرامێکیان حەڵاڵ کردبا ئایا ئێوە بە گوێتان نەدەکردن ؟؟؟ فەرمووی : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا گوێرایەڵ ئەبووین !! فەرمووی:
( فتلك عیبادتهم )واتە ( ئەمە عیبادەت و پەرستنیانە ).

[07/11/21]   سوفیانی ثەوری (رحمەاللە ) دەفەرموێت : دەگوترێت ئەگەر بەچاکی نەفسی خۆت ناسی ئەوا هیچ شتێك زیانت پێ ناگەهێنێت لەو قسانەی کە دەربارەت دەگوترێت .

المجالسە وجواهر العلم ٧/٧٣

[07/10/21]   وانەی یەکەم - لە شەرحی هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم /

ئەم هەڵوەسێنەرەوەیە پەیوەندیی بەهەر سێ جۆرەکەی تەوحیدەوە هەیە :

١-لەتەوحیدی ربوبیتەدا : اللە تعالی ئەفەرموێت (الا لە الخلق والامر ) واتە (ئاگادار بن دروستکردن و فەرمانکردن بۆ اللەیە بەتەنها ) کەواتە چۆن کەسێك کافر دەبێت کە بڵێت اللە ئەم گەردونەی دروست نەکردووە یان بڵێت خوا نیە یان رۆژگار ئێمەی هێناوەتە بوون !!!!؟ بەهەمان شێوە ئەو کەسەی حوکم بە غەیری بەرنامەو یاسایی خوای گەورە دەکات کافر بووە و لە ئیسلام دەرچووە ، کەواتە یاسادانان و حوکم کردن بەغەیری خوا ململانێ و دژایەتیە لەگەڵ خوا لەم تایبەتدمەندی و،خاصیەتە .

٢- لەتەوحیدی الالوهیە تدا / حوکم گێرانەوە بۆ لای دەستورو یاسا دەستکردەکان هاوبەش دانانە بۆ خوا لە ئەنجامدانی عیبادەتێك لە عیبادەتەکان بۆ غەیری خوای گەورە کە عیبادەتی (حوکم گێرانەوەیە بۆلای خوای گەورە )
ابن کثیر لەتەفسیرەکەیدا ئەفەرموێ ( حسن البصری )فەرمویەتی : بۆ ئیماندار دروست نیە فەرمان بکات بە خەڵك بۆپەرستنی خۆی ، وەدەفەرموێت : گاور و جولەکەکان (اهل الکتاب) هێندێکیان هەندێکیان دەپەرستن و ئەهاتن عیبادەتیان بۆ گەورەو خواپەرستەکانی خۆیان ئەنجام دەدا ، وەك اللە تعالی ئەفەر موێت ( اتخذوا احبارهم ورهبانهم اربابا من دون اللە) واتە (لە بری اللە زانا و ڕەبەنەکانی خۆیان کردە چەند خوایەك !!!)

کەوابوو ئەو کەسەی حەڵاڵکردن و حەرام کردنی بەدەستە تەنها اللەتعالی یە مافی اللەتعالی یە هەرکەسێك ئەم مافە بەرەوا بۆ خۆی ببینێت ئەوە کافر ئەبێت و دەبێتە تاغووت ، وەهەروەها بۆ هیچ مووسڵمانێك دروست نییە کە گوێرایەڵ بێت و فەرمانەکانی ئەو کەسە جێبەجێ بکات ،

٣- اسماء واصفات : دادوەری و حوکم کردن لەغەیری حوکمی اللە ململانێ و دژایەتییە لەگەڵ خوای گەورە لەناو سیفەتەکانی ، یەکێك لەناوەکانی اللە (الحکم ) دادوەرە و حوکم تەنها بۆلای ئەوە ، کەسێك ئەو مافە بدات بەخۆی ئەوە کردووە بەهاوبەش لەگەوو خوا لەم ناوە.

ماویەتی ...

09/07/2021

باوك هێزی ماڵ

باوك....

07/07/2021

یەکێك لە کوفرەکانی قوتابخانەکان

یەکێك لەو کوفرە رونەی کەلەقوتابخانەکاندا ئەخوێنرێ و فێریان ئەکردین ،، وەرن با گوێ بگرین وتەوبە بکەین ..

[07/06/21]   هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم /

هەرکەسێك پێی وابێت ڕێبازێکی تر غەیری ڕێبازی پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم ) تەواوترە ، یان حوکمێکی تر باشترە لە حوکمی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، وەك ئەو کەسانەی حوکمی تاغوتەکان بەگەورەتر دادەنێن لەسەر حوکمی اللە ئەوە کافر و بێ باوەرە ، بەڵگەشمان بۆ ئەمە

اللە تعالی لەسورەتی نیساء ئایەتی ٦٥ ئەفەرموێت

(فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )

واتە (نەخێر وانییە کە خۆیان بە بروادار نیشان ئەدەن - سوێند بەپەروەردگارت بروادار نین تا تۆ نەکەنە دادوەر لەهەر کێشەو دوبەرەکیەکی نێوانیاندا ، وە لە پاشان لە دەرونیان هەست بە هیچ بێزاری یەك نەکەن لەو بریارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بە ملکەچیەکی تەواو ).

06/07/2021

وێنەیەک بۆپەندو عبرەت

ئەم کابرایە کەپێشمەرگەیەکی پارتیەو شانازی بەپارتی وبنەماڵەوە دەکات ، بەڵام کاتێک کەتوشی کێشەو قەیرانبوو ، خەڵکی دڵسۆزو فەقیر فریای کەوتن نەک سەرانی حزبەکەی

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیاوی خوابن پیاوو کۆیله‌ی که‌س مه‌بن

وێنەیەک بۆپەندو عبرەت

ئەم کابرایە کەپێشمەرگەیەکی پارتیەو شانازی بەپارتی وبنەماڵەوە دەکات ، بەڵام کاتێک کەتوشی کێشەو قەیرانبوو ، خەڵکی دڵسۆزو فەقیر فریای کەوتن نەک سەرانی حزبەکەی

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیاوی خوابن پیاوو کۆیله‌ی که‌س مه‌بن

05/07/2021

[07/05/21]   پەیامێكی مەترسیدار
لەسەحیحی موسلیم بەژمارە (١٠٢/١) دا هاتووە لە ئەبوزەرەوە : پێغەمبەری اللە (صلی اللە علیەوسلم ) فەرمویەتی : سێ کەس هەن اللە لەڕۆژی قیامەتدا نایان دوێنی و سەیریان ناکات ولەگوناە پاکیان ناکاتەوە و سزای سەختیان بۆ هەیە ،

👈ئەو کەسەی منەت بەسەر خەڵکیدائەکات بەوەی پێیداوە،
👈ئەوکەسەی پۆشاکەکەیی درێژ ئەکات بۆدامێنی پێی (بەمەبەستی فیزکردن )،
👈ئەوکەسەی بە سوێندی درۆ ڕەواج بە شت و مەکەکەیی دەدات .

05/07/2021

نۆمینەی حاجیان و پاداشتی کاروکردەوەی چاکە لەم نۆ ڕۆژەدا

04/07/2021

جیاوازی لەنێوان خەسڵەتی شەیتانی و خەسڵەتی مرۆڤ دا

[07/04/21]   وانەی سێهەم -لەهەڵوەشێنەرەوەی سێهەم (من لم یکفر الکافر فهو کافر ) /

٢— ئەو کەسانەن کە دینی خۆیان ئەگۆرن وەکو دینی خۆی بگۆرێت لە ئیسلامەتی بۆ گاورێتی یان جولەکە یان زەردەشتی یان مەجوسی ....هەر دینێکی تری غەیری ئیسلام ،، کە ئەمەش اللە عزوجل لە قورئانەکەیداو پێغەمبەر( صلی اللە علیە وسلم) لە فەرمودەکانیدا کافریان کردون .

٣—جۆرێکی تر ئەو کەسانەن کە کەوتونەتە ناو هەڵوەشێنەرەوەیەکی ڕون و ئاشکرا و زانراو لەدین کە زانایان کۆدەنگیان لەسەر هەیە و هیچ جیاوازی لەسەر نیە کە کوفرە ، ئەمەش هەڵگەرانەوەیە لەدینی ئیسلام ، وەك کەسێک بانگەشەی سیفەتی پەروەردگارێتی بۆ ئیمامی علی بکات یان بپارێتەوە لەغەیری خوا یان جنێو بدات بە خوا یان پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) ئەمە ئەگەر زانرا پێویستە کافر بکرێت وە ئەو کەسانەش کافرئەکرێت کە کافریان ناکات ،

ابن تەیمیە لە (الصارم المسلوم بە ژمارە ٥٩٠/١) دەفەرموێت :(هەرکەسێك جوێن بە هاوەڵانبدات ، لەگەڵ ئەمەش سیفەتی پەروەردگاری بداتە پاڵ ئیمامی علی یان پێی وابێت پێغەمبەرەو جبریل هەڵەی کردوە و وەحیەکەی بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دابەزاندوە ئەم جۆرە کەسانە هچ گومان نیە لە کافبوونیان ،( بەڵکو گومانیش نیە لە کوفری ئەو کەسەش کە ئەوەستێ لە کافرکردنی ئەم جۆرە کەسانە ) ، بەهەمان شێوە ئەوکەسەی پێی وابێت قوڕئان کەم تەرخەمی هەیە لە ئایەتەکان یان لێکدانەوەی؟پوچ ، بۆ،ئایەتەکان بکات کە کردەوە شەرعیەکانی پێ پەك بخات کە ئەم جۆرانە پێیان ئەوترێ (القرامطە والباطنیە ) وە لەنێو ئەوانیش ( التناسخیە)ە کان کە ئەم جۆرانە هیچ خیلاف نییە لە کافربونیان .

04/07/2021

وانەیەك، دەست پاك بەو تاکێکی دەست پاك پەروەردەبکە
لە سۆشیال میدیای ئافەرینەوە

03/07/2021

تاکێکی دەستپاک پەروەردە بکە

https://fb.watch/6wxM7lvEQP/

03/07/2021

وریای ئەم جۆرە هاوبەش بڕیاردانە بن، یەکەم خواو دووەم تۆ لەخواو پێغەمبەر بەزیا بێت!

03/07/2021

خوای گەورە سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت بەباخ و با خەتەکانی بەهەشت

[07/02/21]   عبداللەی کوری موبارەك (رحمەاللە) لە (شعب الایمان -٢/٢٧١)ئەفەرموێت :
لەگەورەترین بەڵاو موسیبەتەکان بۆپیاو ئەوەیە کە بزانێت لەنەفسیدا کەمتەرخەمی هەیە (بەرامبەر عیبادەت و گوێرایەڵیکردنی اللەتعالی )پاشان گرنگی پێ نەدات و هیچ دڵتەنگیش نەبێت بۆی . !

02/07/2021

پێیان بڵێ ئاگری دۆزەخ گەرمیەکەی زۆر بەهێزترە

[07/01/21]   سەید قوتب (رحمەاللە ) لە (معالم فی الطریق ) ئەڵێ :
نیشانەی سادەی و ساویلکەیی یە کەسێک بیەوێت تەنها بەبانگەوازی زمانی مرۆڤی سەرزەوی رزگار بکات ئەوکۆسپ و کەندەڵانە لابدات کەلەڕێیدان ،
بانگەوازی ئیسلامی کاتێک بانگەوازی ئاشتیانە بەکار دەهێنێت کە بواری نێوان خۆی و خەڵکی کراوەبێت . تا بتوانێت بەسەربەستی لەگەڵیاندا بدوێت ، لێ بکۆڵێتەوەو ، روون بکاتەوە ، لەهەمان کاتیشدا پێویستە خەڵکەکەش هیچ جۆرە ترسێکیان نەبێت و هیچ جۆرە کۆت و زنجیرێکیان پێوە هەڵنەبەسترابێت ، تا بتوانرێت دڵ وژیریان بدوێنرێت .

[06/30/21]   وانەی دووەم - رونکردنەوەی من لم یکفر الکافر فهو کافر /
جۆری کافرەکان :

١- کافری ئەسڵی : کە اللە بەدەق کافری کردوون لە کتێبەکەیدا وەك جولەکەو گاور، ئەمانە واجبە کافر بکرێن ، هەر کەسێك کافریان نەکات خۆی کافر ئەبێت چونکە قورئان بە راست دانانێت کە لە چەندین ئایەتی ڕون و ئاشکرا اللە بە کافر ناوی هێناون .

ئەوەتا (قاضی عیاض ) لە( الشفا لاپەرە ٢٨١/٢)ئیجماعی زانایانی نەقڵ کردووە دەفەرموێت ( الاجماع علی کفر من لم کفر احدا من النصاری والیهود وکل من فارق دین المسلمین ، او وقف فی تکفیرهم ، اوشك )
واتە ( ئیجماع هاتووە لەسەر کوفری هەرکەسێك کە جوولەکە و گاور کافر نەکات و هەرکەسێك جیابووبێتەوە لەدینی موسڵمانان ، یان وەستابێت لە کافر کردنیان ، یان گومانی هەبێت )

وە ابن تەیمیە لە فەتاوادا لاپەرە ٣٨٣/٢ دەفەرموێت : ( من شك فی کفر الیهود والنصاری والمشرکین فانە کافر )
واتە : ( هەرکەسێك گومانی هەبێت لە کوفری جولەکەو گاور و موشریکەکان ئەوە خۆی کافر ئەبێت ).

[06/28/21]   بەجێ هێڵانی کوردستان بەبیانوی زوڵم و ناعەدالەتی خۆی لەخۆیدا ئەوپەری زوڵمە لەخۆت و لە خێزانەکەتی ئەکەی
تۆ بیرت لەوە کردۆتەوە بە ڕۆشتنی تۆ هەم پێگەو دەسەڵاتی تاغوت و زاڵمەکان سەقامگیر ترو مل ئەستور تر ئەبن لەهەمان کاتیشدا ئەو خێزانەی جێیان ئەهێڵی حاڵیان خراپتر و شر تر ئەبێت بەدەست دەسەڵاتەوە نەك باشتر ! لەلایەکی تریش ئەوپارەی سەرفی ئەکەی ...
بۆیە ئێمە وەك خەمخۆرێکی دین و دنیاتان پێتان ئەڵێین وڵات جێ مەهێڵن بۆ ملهورەکان بەڵکو وڵاتیان پێ جێ بهێڵن ..

[06/28/21]   عبداللە کوری مەسعود (رضی اللە عنە) ئەفەرموێت : بەراستی مرۆڤ هاندەرێکی فریشتەیی وە هاندەرێکی شەیتانی هەیە ، جا هاندانی فریشتەکە بریتیە لەوەی کەهانی ئەدات بۆ ئەنجامدانی چاکە و بەراستدانانی حەق ، جا هەر کەسێك ئەوەی بینی و (لەدڵیدا هەستی پێکرد ) ئەوا با سوپاس و ستایشی اللە ی لەسەر بکات ، وە هەروەها هاندانی شەیتانیش بریتیە لەوەی کەهانی مرۆڤ دەدات بۆ ئەنجام دانی خراپە و بە ناراست دانانی حەق ، جا هەر کەسێکیش ئەمەی بینی و (لەدڵیدا هەستی پێکرد) ئەوا با پەنا بە اللە بگرێت .

(الزهد لابی داود - ١٦٤)

[06/27/21]   وانەی دووەم _ لە هەڵوەشێنەرەوەی سێهەم /

اللە تعالی باسی پێغەمبەر ابراهیمان بۆ ئەکات وەك نمونەی بەرچەستەو واقیعی ئەفەرموێت

[قَد كانَت لَكُم أُسوَةٌ حَسَنَةٌ في إِبراهيمَ وَالَّذينَ مَعَهُ إِذ قالوا لِقَومِهِم إِنّا بُرَآءُ مِنكُم وَمِمّا تَعبُدونَ مِن دونِ اللَّهِ كَفَرنا بِكُم وَبَدا بَينَنا وَبَينَكُمُ العَداوَةُ وَالبَغضاءُ أَبَدًا حَتّىٰ تُؤمِنوا بِاللَّهِ وَحدَهُ ]
واتە (ئەی ئیمانداران بەراستی لە ئیبراهیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون نمونەیەکی چاکتان خراوەتە بەرچاو ، کاتێك کە بەقەومەکەی خۆیانیان ووت دوای ساڵەها بانگەوازی : ئێمە بەری ودورین لە ئێوە و ئەو شتانەش کەلە جیاتی الڵە ئەیپەرستن ، وە بێ باوەرین پێتان ، وە بەهەمیشەیی دوژمنایەتی و رکەبەرایەتی لە نێوانمان پەیودابوو تا باوەڕ بە خوای تاك و تەنها دێنن و هاوبەشی بۆدانانێن )

ئەمە ڕێگاو ڕێبازی پێغەمبەر( ابراهیم) و برواداران و یەکخواپەرستانە ، هەر کەسێك لەم بەرنامەو رێبازە پشت هەڵبکات گومرابووە، وەك اللە تعالی ئەفەرموێت :

[وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِۦمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ] واتە

(ئایا کێ لەئاین و ڕێبازی ئیبراهیم پشت هەڵدەکات جگە لەو کەسەی کەخۆی گێل و نەفام ئەکات ).

26/06/2021

وانەیەك، هەبونی متمانە لەنێوان باوك و مناڵدا
لە سۆشیال میدیای ئافەرینەوە

26/06/2021

موعجیزەی سورەتی فاتیحە

26/06/2021

هەبوونی متمانەی نێوان منداڵ و باوک

https://fb.watch/6nct_Cslji/

[06/26/21]   یەکێك لە گەورەترین و سەرەکی ترین هۆکاری نەزانینی خەڵکی بەتەوحیدو یەکخواپەرستی لەهەمان کاتدا بونی ئەو هەموو جەهل و گومراییەی ناو خەڵکی سەبەبەکەی باوو باپیرانمان بوون !
چونکە باو باپیرانمان بوون نە دەستیان گرتین و بەزۆر دامان بنیشێنن لە مزگەوتەکاندا نە خۆشیان فێریان کردین ، لەبەرام بەریشدا فێری ئەحزابی عیلمانی و دیموکراسی و راکردن بەدوای پارەو خاك و قەوم پەرستیان کردین شان بەشانی دەسەڵات ...
بە کوردی بەکورتی فێری هەموو شتێکیان کردین یەك خواپەرستی نەبێت ...

هیوادارم نەوەکانیان هەمان هەڵە دووبارەنەکەنەوە تاچیتر میللەت ئاوا نەرەتێنرێ .

[06/25/21]   وانەی یەکەم - لەهەڵوەشێنەرەوەی سێهەم /

اللە تعالی واجبی کردوە لەسەر موسوڵمانان کە تاغوت و ئەو کەسانەی اللە تعالی کافری کرووون کافریان کەن .

سەرەتا بزانین تەوحیدو یەکخواپەرستی لەدوو ڕوکنی گرنڴ پێك دێت
١–اثبات : جێگیر کردن و چەسپاندنی عیبادەت تەنها بۆ اللە کە پێی ئەوترێت (التحلیە).
النفی : رەتکردنەوەو کوفرکردن بەغەیری اللە کەپێی ئەوترێت (التخلیە).

ئەوەتا لە قورئاندا اللە تعالی کوفرکردن بەتاغوتی پێش خستووە پێش ئیمان هێنان بە خۆی وەك دەفەرموێت :

[ِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفصام لها ]واتە
(هەرکەسێك بروای بەتاغوت نەبێت و بێ بروا بێت بە هەموو پەرستراوێك جگە لە اللە ، و باوەری هێنا بە اللە ئەوە بێگومان دەستی بە هۆکارێکی قایمەوە گرتوە کە هەرگیز بچران و هەڵوەشاندنەوەی نیە ).

کەواتە لەم ئایەتەدا اللە تعالی دوو مەرجی دانا بۆ تەواوی ئیمان ، یەکەم کوفرکردن بە تاغوت ، دواتر ئیمان هێنان بە اللە .

[06/25/21]   منداڵ بە یەك خواپەرستی و خواناسی لەدایك ئەبێت ،
دایك و باوك ئەیکەن بە عیلمانی و دیموکراسی خوازو موشریك و ئاگر پەرست ....

[06/25/21]   هەڵوەشێنەرەوەی سێهەم /

(من لم یکفر المشرکین او کفرهم او صحیح مذهبهم کفر والدلیل قول اللە تعالی

( وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ ۖ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ )التوبة (30)

هەرکەسێك هاوبەش دانەران کافر نەکات یان گومانی هەبێت لەکافربونیان یان ڕێباز و بەرنامەکەیان بەراست دابنێ کافر ئەبێت ، بەڵگە
( جولەکەکان وتیان عوزێر کوری اللە یە گاورەکانیش وتیان مەسیح کوری اللە یە ، ئەوە وتەی ئەوانە بەدەمی خۆیان دەیڵێن و لێ تێناگەن وە وەك وتەی ئەوانە دەڵێنەوە کە پێشتر بێ بروابون ، اللە لەناویان بەرێ چۆن درۆ دەکەن و لە حەق وراستی لادەدەن ).

Videos (show all)

باوك هێزی ماڵ
یەکێك لە کوفرەکانی قوتابخانەکان

Location

Telephone

Address

Irbil
964
Other Irbil schools & colleges (show all)
پڕۆگرام پڕۆگرام
Irbil

تایبەتە بە پڕۆگرام

Naiosh In Iraq Naiosh In Iraq
Ainkawa
Irbil

نايوش للتنمية والاستشارات والمشاريع في العراق بعملها التنموي والتعليمي بكافة الاختصاصات

Bayad Bayad
هه‌ولێر-گه‌ره‌كی به‌ختیاری-شه‌قامی سه‌ره‌كی پشت ئیمێرجێنسی
Irbil, +964

باخچه‌ی ساوایانی (به‌یاد)ی تایبه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی جگه‌رگۆشه‌كانتان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ و دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان

مركز مستقبل التعليم للخدمات الدولية مركز مستقبل التعليم للخدمات الدولية
Iraq
Irbil, 00964

المركز الوحيد المعتمد دوليا من قبل الامم المتحدة في مجال التدريب والتحكيم الدبلوماسي والتجاري الدولي وحقوق الانسان

Learn Spanish through English فێربوونی زمانی ئیسپانی بەڕ Learn Spanish through English فێربوونی زمانی ئیسپانی بەڕ
Bakhtyari
Irbil, 44001

Learn Spanish through English. - You can add a new European language using your current general knowledge in English. - You can improve your English skills on daily basis. - You will learn as a polyglot (multilingual) not a bilingual.

Zhyar Academic Zhyar Academic
Iraq
Irbil, 00964

په‌یجی فه‌ڕمی ئاماده‌یی ژیاری ئه‌هلی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی ژیار Admin,Mr.Diyar Mr.Darya www.zhyarschool.com

سةيرو سةمةرة سةيرو سةمةرة
Tairawa
Irbil, 00000

baxerben bo page ema تەنها بۆ +١٨

Shahan School Shahan School
Masif Road, Future City
Irbil, 44001

قوتابخانەکانی شاهان ماڵێک بۆ فێربوونی ژیان

Cydia Kurd iPhone Cydia Kurd iPhone
Kurdstan
Irbil, 964

زانیاری تازەو هەواڵی تازە لێرە ببین

Rawa slemani ره واسليمانى Rawa slemani ره واسليمانى
Irbil

█║▌│█│║▌║║▌║│█║▌ ©RAWA SLEMANI OFFICIAL PAGE (2013/4/12/)

شیعرەکانى شێخ ڕەزاى تاڵەبانى شیعرەکانى شێخ ڕەزاى تاڵەبانى
Arbil
Irbil, +964

لێره‌ زۆر شت هه‌یه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین بین

ڕۆشنایی - Roshnayi ڕۆشنایی - Roshnayi
العراق
Irbil, اسکان

بۆ ڕۆشنايى دڵ و هزره، بۆ بانگەوازکردن و ڕاستکردنەوی چەمکەکانه.