Halabja Technical Institute SPU

paimangai takniki halabja ناوه‌ندێكی زانستی و ڕۆشنبیریه‌ سه‌ربه‌ سه‌رۆكایه‌تی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌ له‌ ساڵی 2003 دامه‌زراوه‌ .

Operating as usual

26/07/2021

سبەینێ ٢٠٢١/٧/٢٧
کاتژمێر ( ١١ )ی پێشنیوەڕۆ
سیمپۆزیۆمێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نازاکی ژاپۆن، بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

سیمپۆزیۆمەکە بریتییە لە ( کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە لە هەرێمی کوردستان ) کە تێیدا چەند بابەتێك لەلایەن توێژەرانی هەردوو زانکۆوە دەخرێنەڕوو.

هەرکەسێك خوازیارە دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەوە بەشداربێت.
https://zoom.us/j/91634590629%20/t%20_blank

19/07/2021

جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دەخوازین ئەم جەژنە ببێتە خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

هەروەها داواکارین لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی خۆشەویستمان لەم جەژنەدا پابەندی رێکارو رێنماییە تەندروستییەکان بن تاکو گیانی ئازیزانمان سەلامەت و پارێزراوبێت و بەدووربن لە نەخۆشی و نارەحەتی.

دووباره‌ جه‌ژنتان پيرۆز بێت و هەر شادو بەختەوەربن، وە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٢٠٢١/٧/١٩

17/07/2021

پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات"

لە چوارچێوەى ئاسانکارى و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە شێوازى ئۆنلاین بۆ خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە سایتى فەرمى (gov.krd/mohe) ڕاگەیاند: بەمەبەستى ئاسنکارى بۆ خوێندکاران و قوتابیان و لە درێژەى هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ بە ئەلیکترۆنى کردنى دامەزراوە زانستى و ئەکادیمیەکانى هەرێمى کوردستان، ماوەى دو ساڵە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و ناوەندنى وەرگرتن و بەهاوکارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لەنێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە شێوازى ئۆنلاین و لە ڕێگەى پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوەو دابەزین ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) بە هەمان شێوەو بە ئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەوەى لە کاتى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین ئەزیەت نەکێشن و سەردانى وەزارەت و زانکۆکان نەکەن بەتایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى ترى هەرێمى کوردستانن، وەزارەت لەڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەشێوازى ئۆنڵاین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان دەخاتە بەردەستى خوێندکاران و پێویست ناکات هیچ قوتابیەک سەردانى وەزارەت و زانکۆکان بکات بۆ ئەم پرۆسەیە. وتیشى: پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران و قوتابیان لە (١١/٧/٢٠٢١) دەستپێدەکات تاکو (٢/٩/٢٠٢١).

هەروەک وتیشى: مەبەستێکى دیکەى وەزارەت لە پرۆسەى بە ئۆنڵاینکردنى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندنى خوێندکاران، بریتییە لە پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان بە تایبەت لەسەردەمى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆناو مەترسیەکانى ئەم پەتایە لەسەر ناوەندەکانى خوێندنى هەرێمى کوردستان.

قوتابی/ خوێندكار مافی گواستنەوەی دەبێت لە گشت قۆناغەكان، جگە لە قۆناغى یەكەم لە نێوان زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم ئەگەر یەكێک لەم حاڵەتانەى خوارەوەی تێدابێت:

1) قوتابی/ خوێندكار دەرچو بێت لە خولی یەكەمدا بە پلەی باشە یان سەروتر و دانیشتوی هەمان پارێزگا یان نزیک ئەو شارە بێت كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت.
2) قوتابی/ خوێندكار ئەگەر دایكی یان باوكی كۆچی دوایی كرد بێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ، بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت کە وەفاتنامە (بیان الوفاە) و (صورە القید) و دانیشتوی هەمان پارێزگا یان نزیک ئەو شارە بێت كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت ، ئەگەر کۆچ کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت.
3) ئەگەر قوتابی/ خوێندكار هاوسەرگیری ببەستێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیری ، وێنەى ڕەسەنى تۆمارى باری شارستانی (صورە القید)ی ڕەسەن و بە فەرمی تۆمار كردنی لە لیستی باری شارستانی و دڵنیایی دەرچون (صحە الصدور) بۆ بەڵگەنامەكان بكرێت، بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت ڕەچاوی جیابونەوەی خێزانی (طلاق) بكرێت و لە كاتی دەركەوتنی هەر ساختەكاریيەک لە بەڵگەنامەكان لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت، ئەگەر هاوسەرگیری کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت.
4) هەر قوتابى/ خوێندكارێک (تەنها بۆ ڕەگەزی مێینە) لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ منداڵی ببێت و بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت ئەگەر منداڵ بونەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت.
5) منداڵی (كوڕ و كچ)ى شەهیدو ئەنفالكراوەكان مافی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان زانكۆ بۆ هەمان كۆلێژ/ پەیمانگەو بەشی کە لێى وەرگیراون و بە نووسراوی پشتگیرى وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و بە واژوی بەڕێز وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان یاخود بەڕێوبەری گشتی دەبێت.
6) قوتابی/ خوێندكاری (كوڕ و کچ)ی مامۆستایانى زانكۆ لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرا لە (مامۆستای یاریدەدەر ، مامۆستا ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر ، پرۆفیسۆر) مافی گواستنەوەیان هەیە ئەگەر دەرچوبن، هەروەها (كوڕ و كچ) ى فەرمانبەرانی زانكۆکان و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا ، بە مەرجێک ساڵانى خزمەتى لە (15) ساڵ کەمتر نەبێت.
7) گواستنەوە بۆ کۆلێژى پزیشکى کە سیستەمی ئینتیگرەیشن پەیڕەو دەکات ناکرێت، چونکە قوتابی دادەبەزێنرێتە قۆناغی یەکەم و ئەمەش وا دەکات پلانی ڕێژەی قوتابیانی قۆناغی یەکەم زیاد بکات.
8) قوتابی/ خوێندكار لە خوێندنی بەیانیان مافی گواستنەوەی هەیە بۆ خوێندنی ئێواران بە مەرجێک لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت، دوای لاری نەبونی هەردولا بە ڕەچاوكردنی توانای بەشەكە لەگەڵ كۆنمرەكەی و پێدانى کرێى خوێندن.
9) (قوتابیان/ خوێندكاران)ى كۆلێژە (ئەهلییەكان) بە هیچ شێوەیەک مافی گواستنەوە یان میوانداریان نییە بۆ زانكۆ و كۆلێژە (حكومییەكان).
10) گواستنەوەی قوتابیان/ خوێندكاران لە بەشەكانی ئێواران بۆ بەشەكانی هاوشێوەی بەیانیان ناكرێت لە بەر جیاوازى کۆنمرەى پێشبڕکێ.
11) هەمو گواستنەوەیەكی قوتابیان/ خوێندكاران لە نێوان كۆلێژ و فاکەڵتى و پەیمانگەكان بە ڕێگای كۆلێژ و فاکەڵتى و پەیمانگەكان و سەرۆكایەتی زانكۆكان دەبێت (بە پێى ڕیزبەندی و پەیوەندی).
12) بەرابەركردن و مەقاسەكردنی وانەكان لە لایەن بەشی زانستی داواكراودا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ناردنی لیستی ئەو وانانەی كە خوێندویەتی لەگەڵ یەكەكان لە ساڵانە و وەرزییەكاندا بە شێوەیەک (ئەگەر وانەی داواكراو زیاتر لە دو وانەی ساڵانە یان چوار وانەی وەرزی بو دەبێ‌ قۆناغێک داببەزێندرێت) و لە كاتی پێشبڕكێ‌ لە سەر گواستنەوەكان لە یەک پرۆسەدا ڕەچاوی كۆنمرەی قۆناغەكەیان دەكرێت و هەمو فەرمانی گواستنەوەی قوتابیان/ خوێندكاران بە واژوی سەرۆكی زانكۆکان دەبێت بە پێى پەیوەندی گواستنەوەكە.
13) بۆ زانکۆکان هەیە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قوتابیان/ خوێندکاران بکات بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن (جگە لە قۆناغی یەکەم) بۆ هەمان بەش بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان بە هۆی ئەو نەخۆشییانەى کە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەن و ترسناک و چارەسەریان زەحمەتە.
14) بفەرمون بۆ پێشکەشکردنى داواکارى لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە:
www.mhe-studentaffairs.com

Photos from Halabja Technical Institute SPU's post 15/07/2021

#بەشی ژمێریاری ڕیزبەندی خوێندکارانی بەشەکەی ڕادەگەیەنێ ...
لیژنەی تاقیکرنەوەی بەشی ژمێریاری لەدوای تەواکردنی و وردبینیکردنی نمرەی سەرجەم خوێندکارانی بەشەکەی بڕیاری راگەیاندنی ڕیزبەندی دەیەکەماکانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێواران بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٠ - ٢٠٢١ )ی خولی یەکەم و دووەم ڕادەگەیەنێت وە بەناوی ستافی بەشی ژمێریاری پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی دەرچوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەوازین .

بەشی ژمێریاری

Photos from Halabja Technical Institute SPU's post 11/07/2021

#ئــــاگـــــــاداری
ئاگادار سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشەزانستیەکانی پەیمانگاکەمان دەکەین سبەینێ ١٢ /٧/ ٢٠٢١ نمرەی خولی دووەمی کۆتایی ساڵ دەدرێتەوە کاتی وەرگرتنەوەی نمرە لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەیانی تاکو ١٢ ی نیوەڕۆدەبیت لەسەرجەم بەشەکانی پەیمانگادا .

Photos from Halabja Technical Institute SPU's post 11/07/2021

پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگایی تەکنیکی ھەڵەبجە بە سەرکەوتویی کۆتایی ھات

ئەمڕۆ ١١ / ٧ / ٢٠٢١ کۆتاکۆبونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی هەلەبجە ئەنجام درا .

بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن کۆتا کۆبونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجام درا. سەرەتا ڕاگری پەیمانگا لە وتەیەکدا سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵیمانی کرد کەبەردەوام پاڵپشتی پەیمانگاکەمان بوە وەسوپاسی سەرجەم مامۆستایانی کرد کە سەرەرای بوونی قەیرانی دارایی و مەترسی نەخۆشی توانییان زۆر بە سەرکەوتوانە کۆتایی بەم ساڵی خوێندن بێنن ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی فەرمانبەرانی پەیمانگا کرد کە ھەمیشە دڵسۆزانە کاریانکردوە بۆسەرخستنی پرۆسەی خوێندن و خزمەتکردنی خوێندکاران ،

ھەر لە میانەی کۆبونەوەکەدا وەک پێزانینێک بۆ ماندوبوونیانی یاریدەدەر ی ڕاگر و سەرجەم سەرۆک بەشە زانستیەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتیەن پێبەخشرا .

05/07/2021

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە وە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆش بوو (رابیعەحمەرحیم حمە علی )دایکی فەرمان بەری پەیمانگاکەمان (فهمی محمود فتح اللە ) دەکەین ، ھاوبەشی خەمتانین لەخودای گەورە داواکارین جێگای بەھەشتی بەرین بێت و خودای گەورە سەبوریتان بدات ، دواناخۆشیتان بێت ..
ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون

03/07/2021

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە دوایین رانکینگدا له‌نێو زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كاندایه
http://www.spu.edu.iq/ku/24828

01/07/2021

#ئــــاگـــــــاداری ..
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشەزانستیەکانی پەیمانگاکەمان دەکەین ڕۆژی یەک شەممە ٤ / ٧ / ٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی مەشقی هاوینەی خوێندکاران دەست پێدەکات . وەلەهەمان ڕۆژدا خوێندکاران سەردانی ئەو دامودەزاگا حکومی و ناحکومیەکان بکەن کەناوی خۆیان تۆمار کردوە بۆ مەشقی هاوینە بۆدەست بەکاربون و لەوڕۆژەدا فەرمانی دەست بەکاربونیان بنوسرێت لەهەمان شوێنی وەرگیراویان و لەڕۆژانی داهاتودا مامۆستای سەرپەرشتیار سەردانی خوێندکاران دەکات . مەشقی هاوینەش بۆماوەی دومانگە لە بەرواری ٤ / ٧ / ٢٠٢١ دەست پێدەکات و لە ٣ / ٩ / ٢٠٢١ کۆتایی دێت .

هۆبەی زانستی
پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

Videos (show all)

توێژینەوەکی گرنگ لەسەر کاریگەریەکانی مادە خۆراکیەکان لەسەر پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش لەدژی نەخۆشیە ...
دواین گەشە سەندنەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس و ماوەی مانەوی ڤایرۆسەکەو ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگاکان لەهاوکاری کەرتی تەندرووستی بەمیوا...
پاش ئەوەی گروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش بەسەرپەرشتی بەرێز پ. ی. د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمان...
دروستکردنی ئەپڵی کەیشنیکی ناوازە بۆ بواری پزیشکی ....ئەحمەد ستار خوێندکارێکی دەرچویی بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی پەیمانگا کە...
#پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانیە و لەخزمەتی خوی...
خزمەتەکانی  سەرۆکی زانکۆمان  بۆ  کەمپەسی  هەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  بەردەوامە;لەبەر بەرژەوەندی خوێندکاران وفە...

Location

Telephone

Website

Address

Mamostayan
Halabjah
00000

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:30
Tuesday 08:00 - 15:30
Wednesday 08:00 - 15:30
Thursday 08:00 - 15:30
Sunday 08:00 - 15:30
Other Halabjah schools & colleges (show all)
Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان ) Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان )
Kurdstan
Halabjah, HALABJA

Youth Intellectual Group is a group which works to accomplish the required goals of young people, and this group is supported by Homeland Youth Org

Halabja Private Institute Of Computer Science -پەیمانگای کۆمپیوت Halabja Private Institute Of Computer Science -پەیمانگای کۆمپیوت
Halabja City Center
Halabjah, +964

په‌یمانگای هەڵەبجەی ئەهلی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر Halabja Private Institute of Computer Science

گؤران خوازانی  بیاره گؤران خوازانی بیاره
Byara
Halabjah, +964

له پینا و ژیا نیکی ئا سوده بؤ رؤله کا نی نیشتیما نه که م

سروشتی شــــاره زوور سروشتی شــــاره زوور
Diyqri Sharazoori
Halabjah, DIYARI 07501262006

شاره زوور

قوتابخانةى شةبؤلshapol school قوتابخانةى شةبؤلshapol school
Shapol School
Halabjah

ئةم قوتابخانةية دةكةويتة يةكى لة كةرةكةكانى هةلةبجةى شةهيد بةناوى شارةوانى

قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی
Halabjah, 00964

بخوێنن چونكه‌ خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنان هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینی قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه‌

Aim Project Aim Project
Halabja
Halabjah

هەڵەبجە/کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن/خوار مزگەوتی شافعی

پەری هەڵەبجەیى پەری هەڵەبجەیى
Halabjah, 231416

پەرى

US Halabja Boys' College US Halabja Boys' College
Goran City
Halabjah, 46018

خوێندنگەی (هەڵەبجەی هاوبەشی کوڕان) یەکێکە لە خوێندنگەکانی سەر بە (کۆلێژەکانی یونایتد ساینس) بۆ پەروەردە و فێرکردن.

Qutabkhanay raz  قوتابخانەی ڕەز Qutabkhanay raz قوتابخانەی ڕەز
Sirwan
Halabjah, +964

قوتابخانەی (ڕەز)ی بنەڕەتی ناحییەی سیروان پارێزگای هەڵەبجە

خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع
Halabjah, 00000

خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع

Sarchl dyare Sarchl dyare
[email protected]
Halabjah, SARCHL

fshdfskdtweffgjddkffhdfghjkf