Lise Üç-B

ئەم پەیجە تایبەتە بە هەموو قوتابیانی پۆلی(12B)ی خۆشەویست..........

Operating as usual

25/05/2015

بسم الله الرحمن الرحیم
وصلاة و سلام علا سیدنا محمد (ص) وعلا آله وصحبه وسلم...
له‌ پاش سوپاس و ستایشی بێ كۆتامان بۆ خوای په‌روه‌ردگار و پاشان درود و سوپاس و ده‌ست خۆشی تایبه‌تمان بۆ مامۆستایانی دڵسۆز و ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگای دواڕۆژمان ، لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ناوی گشت قوتابیان و خوێنكارانی پۆلی یانزه‌یه‌می B تێپه‌ڕیوه‌وه‌ به‌ سنگێكی فراوان و گیانێكی برایانه‌ و مرۆڤدۆستانه‌وه‌ داوای لێبوردنی خۆمان له‌ گشت هاوڕێیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بكه‌ین ، ئه‌وه‌ یاسایه‌كی ئیلاهیه‌ و هیچ كه‌سێك بێ هه‌ڵه‌ و كه‌م و كورتی ژیان تێ ناپه‌ڕێنیت و وه‌ك كورده‌واریش فه‌رمویانه‌ (سوار تا نه‌گلێت نابێته‌ سوار) ، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ بۆ هه‌رهه‌ڵه‌ و كارێكی نابه‌جێمان كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌ هه‌ركات و زه‌مان و شوێنێك بوبێت داوا ئه‌كه‌ین به‌ گه‌وره‌ییتان بمانبورن و داوای لێخۆشبون له‌ خوای باڵاده‌ست و هه‌موو لایه‌ك له‌ خۆشه‌ویستان ده‌كه‌ین... وه‌ سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستای تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسمان (م.موراد ئاتوغ) كه‌ له‌ ساڵی سێیه‌می ئێمه‌ توانی به‌ گیانێكی به‌رپرسیارانه‌ و نزیكتر له‌ برایه‌كی گه‌وره‌ ڕێنوێنیمان بكات تاكوو به‌ به‌رچاوڕوونیه‌كی ته‌واو دوور له‌ هه‌ر گیرو گرفتێك بگه‌ینه‌ ئامانج به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌.. له‌ پاشانیش دروود و سڵاو و خۆشه‌ویستی من بۆ گشت ئه‌و برایانه‌مان له‌ پۆلی (یانزه‌یه‌می ڕۆشتوو ، دوانزه‌یه‌می نوێی B) كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆحێكی ئاسووده‌وه‌ و له‌پاش كۆتا تاقیكردنه‌وه‌مان له‌ قۆناغی (11) توانیمان به‌ پشت به‌ یه‌ك و هێز له‌ الله ـه‌وه‌ و به‌ ئومێدێكی مه‌زن و گرتنه‌وه‌به‌ری هه‌ره‌سه‌ختترین قۆناغی خوێندن كۆتایی به‌ قۆناغێكی دیكه‌ له‌ زنجیره‌ی قوتابخانه‌ بهێنین ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ یادگاری تاڵ و شیرین و لێك دووركه‌وتن و ئاشتبوونه‌وه‌ ، خواحافیزیمان له‌ پۆلێك كرد ، كه‌ هه‌ر بستێكی جێی شانازی بوو بۆ ئێمه‌ ، هه‌ر كوچه‌یه‌كی یادگاریه‌كه‌ی له‌بیرنه‌كراوی لێیه‌..
له‌ كۆتاییدا دووباره‌ ده‌ڵێم (من قوربانی بست به‌ بست و یه‌كه‌ یه‌كه‌ی ئه‌و پۆله‌ خۆشه‌ویسته‌م ، چاوی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی هاوپۆلانمان ماچ ده‌كه‌م. ده‌ستی ماندوو بونی گشت ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌گوشم كه‌ بووینه‌ته‌ مایه‌ی عه‌زیه‌ت بۆیان.. درود و سه‌لام بۆ گۆڕی مامۆستای جوانه‌مه‌رگمان م.ئه‌حمه‌د مه‌هدی. :( )
دووباره‌ و سێباره‌ و ده‌باره‌...
سوپاس و گه‌ردنی من ئازاد كه‌ن..
ژیانێكی ئارام
باوه‌ڕ علی عبدالكریم
26-25\05\2015

17/04/2015

The Decision by Halwest Jamal

السلام علیكم برایان و خوشكانی ئێمه‌..
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هی ئه‌ندامێكی به‌ڕێزمانه‌ له‌ كۆلێژی هه‌ڵه‌بجه‌ی هاوبه‌شی نمونه‌یی ، كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئاماده‌ كردن و به‌شداری پێ كردنی له‌ ماڵپه‌ڕی DISTCO ـی ئه‌مریكی و پێویستی به‌ لایكی ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌یه‌..
ئومێده‌وارین هاوكاری ئه‌م برایه‌مان بكه‌ن ان شاء الله.
تێبینی: لایك كردن پێویسته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یوتیوب بێت و ئه‌كاونتی تایبه‌تی یوتیوبت هه‌بێت.. زۆر سوپاستان ئه‌كه‌ین

DISTCO 2015 Contestant - Senior Level - Personal Stories Send your Digital Stories to Digital Storytelling Contest (DISTCO)! DISTCO, a pioneer in digital sto...

05/02/2015

بسم الله الرحمن الرحيم
وصلاة وسلام على سيدينا محمد وعلى اله واصحابه اجمعين..
برايانى ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم ، كه‌سه‌ له‌بیرنه‌كراوه‌كانی من ، له‌پاش ڕێز و سڵاوی گه‌رم و تایبه‌تی ئه‌م برا بچوكه‌تان ، سوپاس و ستایشی خوادی گه‌وره‌ ده‌كه‌م هه‌میشه‌ كه‌ فرسه‌تی یام و منی به‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك ئاشنا كرد و زیاد له‌ به‌شێكی ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵیان به‌سه‌ر برد كه‌ هه‌موو چركه‌یه‌كیان بۆ من یادگاریه‌كی بێ وێنه‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ و بۆ قیامه‌ت من هه‌میشه‌ شانازیتان پێوه‌ ئه‌كه‌م..
الحمدالله ئه‌وه‌ كه‌ بۆ 3 ساڵه‌ ئێمه‌ پێكه‌وه‌ین ، لای هه‌مووشمان ڕوونه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ڕۆژگاری خۆش و ناخۆش ، تاڵ و شیرینمان پڕاوپڕ به‌ یادگاریه‌وه‌ به‌ڕێ كردوه‌ ، جا یادگاریه‌كان خۆشبن یان ناخۆش بۆمن جێگه‌ی شانازیه‌ و هه‌میشه‌ له‌نێو كتێبی دڵم ده‌یاننوسمه‌وه‌....
له‌پاشان ، ئه‌مه‌وێت من وه‌ك كه‌سێكی بچوكی خۆتان سوپاسی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئێوه‌ی ئه‌زیز بكه‌م ، بۆ ئه‌و توانا و وزه‌ و تاقه‌یه‌ی كه‌ به‌كارتان هێناو بگره‌ یارمه‌تی ده‌رێكی سه‌ره‌كی یه‌كتریش بوون له‌سه‌ركه‌وتنمان له‌ هه‌ردوو خ*له‌كه‌ی قوتابخانه‌ كه‌ ساڵێ یه‌كه‌م و سێیه‌می قوتابخانه‌ كرایه‌وه‌ ، مافی ئه‌وه‌ ئه‌یه‌م به‌خۆم كه‌ شانازیتان پێوه‌ بكه‌م هه‌میشه‌ ، چونكه‌ هه‌موو وه‌ك یه‌ك به‌ ڕۆحی بردنه‌وه‌وه‌ ئه‌چونه‌ نێ، یاریگا و هه‌میشه‌ش الحمدالله به‌سه‌ربه‌رزی ئه‌هاتینه‌ ده‌رێ ، ئه‌وه‌ سه‌ربه‌رزیه‌كی مه‌زنه‌ بۆئێمه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو خ*ل به‌ بێ هیچ شكستێك گه‌شتینه‌ یاری كۆتایی خ*له‌كان به‌ڵام وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین تۆپ شێوه‌یه‌كی گۆیی هه‌یه‌ و جارێك به‌ سود و جارێكیش به‌ شكستمان شكایه‌وه‌ و خاوه‌ن پله‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ـی بوین ، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ییه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی نه‌ك خۆمان به‌ڵكوو هیچ كه‌سێك نه‌بوو له‌و كۆلێژه‌....
به‌ڵام دووباره‌ و ده‌باره‌ ده‌ڵێمه‌وه‌ له‌ سایه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌توانا و هێزی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانمان ، توانیمان مه‌حاڵه‌كان بكه‌ینه‌ ڕاستی و به‌سوودی خۆمان كۆتاییان پێ بێنین..
هه‌میشه‌ سه‌رفرازیتان له‌ قاپی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌پاڕێمه‌وه‌ برایانی خۆشه‌ویستم..
برا نه‌به‌رده‌كانی من له‌ پۆلی (یانزه‌یه‌می B)
برای بچوكتان
BaWer

03/02/2015

3\2\2015

29/11/2014

Our Time Table For Sunday...

27/11/2014

الحمدالله رب العالمین..
له‌ دووه‌م یاری خ*لی پۆله‌كانی كۆلێژی هه‌ڵه‌بجه‌ی هاوبه‌ش ، توانیمان به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی یاریزانانمان بردنه‌وه‌ بۆ پۆله‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و به‌ئه‌نجامی 3-0 له‌ پۆلی 10D ببه‌ینه‌وه‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ش خۆمان گه‌یاندی قۆناغی پێش كۆتایی خ*له‌كه‌..
ده‌ستخۆشیمان بۆ گشت لایه‌ك ..
گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌زیزان (Makwan , ZhêĶø , Shamyan)
ده‌ستخۆشیمان بۆ ئێوه‌ هه‌ر بژین..

31/10/2014

كاكه‌ ئاگاداربن ...
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ ئان و ساتی خۆیا ده‌ست پێ ئه‌كات... =D

31/10/2014

هه‌ڵبژارده‌ی پۆلی یانزه‌كانی كۆلێژی هه‌ڵه‌بجه‌..
به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی پۆله‌كان تا ئێسته‌ درووستكرابێت له‌ مێژووی كۆلێژه‌كه‌ ;)
بژین هه‌موومان ..

30/10/2014

ده‌م باش .. =D
كاكه‌ ئه‌وه‌ش تایم ته‌یبڵ (جه‌دوه‌ل)ـی هه‌فته‌ی ئاینده‌مان..
**********
تێبینی:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشوو كه‌وته‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان) پۆست ناكه‌ین ، چونكه‌ ئه‌گه‌ری %75 هه‌یه‌ بگۆڕدرێته‌وه‌...
****
ته‌رتیبات:
خۆم و خۆی =D :*

30/10/2014

هه‌واڵێك بۆ هه‌مووان و هه‌واڵێكیش بۆ خۆمان =D
1- بۆ گشتمان
و
2- به‌س بۆ 11یB

30/10/2014

الحمدالله رب العالمین..
له‌ یه‌كه‌م یاری خ*لی ئه‌مساڵیشمان توانیمان به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی هاوپۆله‌ ئه‌زیزه‌كانمان ، یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ 11ـی B ی ۆشه‌ویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و له‌ یاریه‌كه‌ش ، كاكه‌ Salman بووه‌ كوڕی ئاڵتوونیمان توانی 3 گۆڵی یه‌ك له‌دوا یه‌ك تۆمار بكات و به‌ ئه‌نجامی 3-1 یاریه‌كه‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌ كۆتا هێنا..
دووباره‌ ڕێز و سوپاسی ئێمه‌ قبوڵ بفه‌رمونن..
BaWer

09/07/2014

جا ئه‌وه‌شی خۆشبوو یاریگاكه‌مان (6)یاریزانی بوو.. =D
به‌هێزترین پێكهاته‌ی یه‌كه‌م ساڵی خوێندنمان له‌ كۆلێژی هه‌ڵه‌بجه‌...
گۆڵپارێز: (باوه‌ڕ علی)
به‌رگری: (ماكوان محسین ، سه‌لمان دلاوه‌ر ، شكار حه‌یده‌ر)
ناوه‌ند + هێرشبه‌ر: (نوێنه‌ر ئه‌نوه‌ر ، ژیار به‌رزان)
یه‌ده‌گه‌كان: (شه‌میان ماجد ، ئاران موختار)
هه‌رچه‌نده‌ دیاریش نه‌كرابوون به‌ڵام به‌ پێی وته‌ی مامۆستا
ئاماره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
1- باشترین یاریزانی خ*له‌كه‌: (هێدی ته‌حسین 11B)
2- گۆڵكاری خ*له‌كه‌: (نوێنه‌ر ئه‌نوه‌ر)
3- باشترین به‌رگریكار: (ڕێژنه‌ ئیسماعیل 10B+ سه‌لمان دلاوه‌ر)
4- باشترین گۆڵپارێز: (باوه‌ڕ علی ، دانیار ئیدریس)
هه‌ر بژین شێره‌ كوڕانی (Lise Hazirlik)ـی جاران و (Lise Iki) ئێستا..
ده‌ستخۆشیمان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش:
م.هه‌ورامان محمود و م.توانا عمر
نموونه‌یان زیاد بێت ان شاء الله
ئه‌نجامه‌كانمان:
LHB 1-1 LBB (2-1)
LHB 5-2 LIB
LHB 11-2 LBA
LHB 4-3 LBB
...............
Designed By:
BaWer

09/05/2014

پۆله‌كه‌مان له‌ عانی موناقه‌شه‌و شتا ^_^

01/05/2014

به‌ڕاستی شوێنی خۆی له‌ دڵی هه‌موو ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ كردۆته‌وه‌..
هه‌ر بژی مامۆستامان..
لای چه‌په‌وه‌:
Marwan , Muhammad Baxtiyar , Shahir , MrAhmed Mahdi , Muhammed Z , Shkar Halabjay , Muhammad Sherko , Ba Wer

25/04/2014

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م (كۆتایی ساڵ)...

25/04/2014

هاوپۆلانمان و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانیان...
.

21/04/2014

ئاگاداربن هاوڕێیان

03/04/2014

ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروست كرد. :( :(

28/03/2014

ئه‌و هاوكێشه‌ی كه‌ شی كردینه‌وه‌ ..=D
.
Photo: Paywand L. Abdulah

24/03/2014

زۆر سوپاس بۆ كاكهSalman..
خشته‌ی نوێی وانه‌كان بۆ یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی خوێندن..
لێره‌ش خێرمان لێ نه‌بینین (وه‌رزش)یان هه‌ڵیاوه‌ته‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ =D ....
.
.
.
.
.
.
.
BaWer

Location

Address

Halabjah
Other Halabjah schools & colleges (show all)
فێنک عەلى فێنک عەلى
Halabjah, 22589

فێنک عەلی

قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی
Halabjah, 00964

بخوێنن چونكه‌ خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنان هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینی قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه‌

قوتابخانەی شەهيد ئەنوەری موهەنديسی بنەرەتی قوتابخانەی شەهيد ئەنوەری موهەنديسی بنەرەتی
Halabja-sharawany
Halabjah, +964

پێگەياندنی نەوەيەكی هۆشيار و داهێنەر.

Sarchl dyare Sarchl dyare
[email protected]
Halabjah, SARCHL

fshdfskdtweffgjddkffhdfghjkf

Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان ) Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان )
Kurdstan
Halabjah, HALABJA

Youth Intellectual Group is a group which works to accomplish the required goals of young people, and this group is supported by Homeland Youth Org

BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja
General ,
Halabjah

پێگه‌یه‌كه‌ بۆ چالاكی و بره‌ودان به‌ چه‌مكی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی

سروشتی شــــاره زوور سروشتی شــــاره زوور
Diyqri Sharazoori
Halabjah, DIYARI 07501262006

شاره زوور

US Halabja Boys' College US Halabja Boys' College
Goran City
Halabjah, 46018

خوێندنگەی (هەڵەبجەی هاوبەشی کوڕان) یەکێکە لە خوێندنگەکانی سەر بە (کۆلێژەکانی یونایتد ساینس) بۆ پەروەردە و فێرکردن.

پەری هەڵەبجەیى پەری هەڵەبجەیى
Halabjah, 231416

پەرى

Zanko halabja Zanko halabja
Halabjah

university of halabja

گؤران خوازانی  بیاره گؤران خوازانی بیاره
Byara
Halabjah, +964

له پینا و ژیا نیکی ئا سوده بؤ رؤله کا نی نیشتیما نه که م