خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی

Xwendngay rawazy bnaraty

Operating as usual

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی 16/09/2021

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی

بەستنی ماسک بۆ مامۆستایان و قوتابیان و دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن ئیلزامیە.

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی Xwendngay rawazy bnaraty

15/09/2021

دایک و باوکی بەڕێز، منداڵەکەت فێر بکەن کە: ⛔

۱. لەبەردەم هیچکەسێک جلەکانی دانەکەنێت.

۲. لەکاتی خۆشۆردن، درگای حەمام بەکراوەیی جێنەهێڵێت.

۳. لەگەڵ هیچکەسدا حەمام نەکات.

٤. لەگەڵ کەسدا، لەسەر جێگەیەک بەتەنیا نەخەوێت.

٥. لەسەر قاچ و کۆشی هیچ پیاو و کوڕێک دانەنیشێت.

٦. لە دەمەوە ماچی کەس نەکات و نەهێڵێت کەسیش ماچی بکات.

۷. متمانەی کوێرانە و تەواوەتی بە کەسانی نەناس و غەیرەخۆتان نەکات.

٨. بەبیانووی بردن بۆ دووکان بۆ کڕینی شیرینی، لەگەڵ کەسدا نەڕوات.

۹. دایک و باوکەکە خۆیان، لەگەڵ خادمی ماڵدا جێیان نەهێڵن، چونکە زۆر حاڵەتی دەستدرێژی لەو کاتەدا هەیە.

⛔دایکێک دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "ماوەیەک بۆم دەرکەوت کە کوڕەکەم دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر خوشکەکەی، دواتر زانیم کە ئەو کاتەی خادمە فلیپینییەکان لە ماڵیان کاری دەکرد، بەردەوام لەگەڵ کوڕە تازە پێگەیشتووەکەی ئەم کارەیان دەکرد. ئێستا کە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی خۆی، کوڕەکەم دەیەوێت هەمانکار لەگەڵ خوشکەکەی بکات، چونکە ئالوودەی ئەو کارە نەشیاوە بووە."

۱۰. چاودێریی یوتیوب و مۆبایل و ئایپادەکەی بکەن. پێش سەیرکردنی فیلمکارتۆن، خۆت لەپێشدا سەیری بکە، بزانە گونجاوە یان نا.

۱۱.بەتەنیا لە مەسعەد سەرکەوێت و نەهێڵێت کەسی غەیرە لەگەڵیدا سەرکەوێت.

۱۲.خواردن لە کەسی نەناس وەرنەگرێت و بیخوات.

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

Photos from ‎خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی‎'s post 15/09/2021

بە ناوی بەرێوەبەرو یاریدەدەران و مامۆستایانی خویندنگەیی ڕەوەزی بنەڕەتیەوە گەرمترین پیرۆزبای دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022 ) ئاڕاستەی خۆمان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز دەکەین بەهیوای ساڵێك دوور لە نەخۆشی و ناخۆشی ساڵێك پڕ لە جوانی و ئومێدو شادی بۆ هەموو لایەك ....

13/09/2021

سبەی ڕۆژی سێ شەممــە بەرواری 14/9/2021دەرگای قوتابـــخــانەکان بەڕووی قــوتابیان دا واڵا دەبێت زەنگی خوێنـــدن لێـدەدرێــت.
ئـــومێدەواری ساڵــێــکی پڕ لەخێرو پڕلەسەرکــەوتن بۆهەمــوولایەک دەخــوازیـــن هەمیشە تەندورست بــاش و ســــەرڪــــەوتوو بــن

11/09/2021

١٤/٩/٢٠٢١
یەکەم ڕۆژی کردنەوەیی دەرگایی خویندنگەیە

١٤/٩/٢٠٢١
یەکەم ڕۆژی کردنەوەیی دەرگایی خویندنگەیە

08/09/2021

بۆ لابردنی ڕەفتارێکی خراپ لە منداڵەکەتدا تەنها تەسلیمی خواستەکانی مەبە و گرنگی پێ مەدە دەبینیت پاش ماوەیەک واز لەو ڕەفتارە دەهێنێت.

بۆ لابردنی ڕەفتارێکی خراپ لە منداڵەکەتدا تەنها تەسلیمی خواستەکانی مەبە و گرنگی پێ مەدە دەبینیت پاش ماوەیەک واز لەو ڕەفتارە دەهێنێت.

08/09/2021

🔔 ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر منداڵەکانتان

لە بەیانیەکی زودا و لابردنی بەتانی لە سەعاتی سفرا و ئامادەکردنێکی ناتەندروست و

نازانستی بە ناوی ئامادە بوون بۆ باخچە و قوتابخانەکان، یەکێکە لە ترسناکترین ئۆپراسیۆنەکانی دنیا !
.

🔹بەخێرایی لەبەر کردنی جل و بەرگی منداڵ و راکێشانی قۆڵی قەمسەڵە و لەسەر ئاخنینی کڵاو لەسەری منداڵ بەخێرایی و توندکردنی ملپێچ و لە کۆڵنانی جانتایەکی شەش حەوت کیلۆیی
.

مەگەر هەر تەنها ئەو هێزانەی سوپا بتوانن ئەنجامی بدەن کە مەشقێکی قورسی ماسولکەیی و ذیهنیان کردووە و بۆ شەڕ دەبرێن ، نەک منداڵێک کە بەرەو قوتابخانە بەڕێ بکرێت

🚨 دایک و باوکێک کە شەوان لە گەڕان و پیاسە و دەمەتەقێی ماڵان و دراما و سێڵفی گرتنی پێڵاو و مارکێت و کوپ کڕین و
.

گوڵەبەڕۆژەتروکان و موناقەشەی سیاسی و ڕیاڵ و بەرشە بێزار نابن و زوو ناخەون

تا بەیانی زوو منداڵەکەی بە ئاگا بهێنن و نانێکی باشی بۆ ئامادە بکەن و بە جوانی و ئارامی بیگۆڕن ، حەتمەن دایک و باوک نین

هەموو دایک و باوکەکان منداڵەکانیان خۆشدەوێت بەڵام زۆرینەی دایک و باوکەکان نەزانن بە پەروەردەکردن ، پەروەردە کردنی منداڵ هونەرە .

.
.
.

📝 هێمن عبدالقادر

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی 06/09/2021

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی

به‌ داخه‌وه‌، كه‌واته‌ تۆ ئاڵوده‌ی به‌ (مۆبایل)ه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر:
- به‌یانیان كه‌ له‌خه‌و هه‌ستایت، یه‌كه‌م كارێك كه‌ بیكه‌یت گه‌ران بێ بۆ مۆبایله‌كه‌ت. !
- له‌گه‌ڵ هاورێ و خۆشه‌ویستاندا خه‌ریكی گفتوگۆی، چاوێكت لای ئه‌وان و چاوێكت لای مۆبایله‌كه‌ت. !
- له‌كاتی نانخواردنێكی به‌چێژی خێزانیدا، ده‌ستێكت به‌ كه‌وچکەكه‌ت و ده‌سته‌كه‌ی ترت نزیك له‌ مۆبایله‌كه‌ت. !
- له‌ كاتی شۆفیریدا، چاوێكت له‌سه‌ر رێگاكه‌ و چاوه‌كه‌ی ترت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت . !
- له‌ ئان و ساتی ئاماده‌بوون له‌ كۆر و سیمینارێك و له‌ كاتی خوێندندا، چاوێكت له‌ مامۆستا و پێشكه‌شكار و ده‌ستیشت نزیك له‌ مۆبایله‌كه‌ت. !
- له‌ كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشێك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆستێكدا، چاوێكت له‌ ئه‌وان و چاوه‌كه‌ی ترت لای مۆبایله‌كه‌ت. !
- شه‌ش مانگه‌ یه‌كتریتان نه‌بینیوه‌ و تامه‌زرۆی دیتنی یه‌كترن، به‌ جه‌سته‌ لای ئه‌ویت، به‌ڵام رۆحت لای مۆبایله‌كه‌ت. !
- به‌ حسابی خۆت چویته‌ پاركێك و له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌شت و سه‌فا ده‌كه‌یت، چاوێكت لای سفره‌كه‌ و چاوێكت لای مۆبایله‌كه‌ت. !
- مامۆستای مزگه‌وت ئامۆژگاریت ده‌كات و وتاری هه‌ینیت پێشكه‌ش ده‌كات، چاوه‌كانت ئه‌و ده‌بینێ، به‌ڵام بیرت لای مۆبایله‌كه‌ت. !
- خه‌ریكی دروستكردنی خواردنێكی به‌تامی بۆ خێزانه‌كه‌ت، كه‌چی زوو زوو خواردنه‌كه‌ به‌جێ ده‌هێڵیت بۆ بینینی ئازیزه‌كه‌ت ! مۆبایله‌كه‌ت. !
- کڕیارێک پرسیاری نرخت لێ دەکا، نرخەکەی پێ دەڵێی، بەڵام چاوت هەر لەسەر مۆبایلەکەت.!

د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی
مامۆستای زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سليمانى

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی Xwendngay rawazy bnaraty

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی 06/09/2021

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی

ئاگادارى قوتابيانى قوتابخانه كه مان ده كه ين كه روژى ٤ شه ممه ريكه وتى ٢٠٢١/٩/٨كاتژمير ٩ ى به يانى كارتى خولى دووه م دابه ش ده كه ين

خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی Xwendngay rawazy bnaraty

Photos from ‎خویندنگەی رەوەزی بنەرەتی‎'s post 02/09/2021

تاييةت بة جلو بةركى خويندكاران

[09/01/21]   سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان و کەسوکاریان ئاگادار دەکەین بەپێی فەرمانى وەزارةت بەرواری 14 / 9 / 2021 یەکەم ڕۆژی دەست پێکردنەوەی قوتابخانەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022

[08/27/21]   وەرگێران لە عەرەبییەوە ئەحمەد تةها

ئامۆژگاری دایک بۆ منداڵەکەی پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە.
*پێش ئەوەی بڕواتە قوتابخانە دوو فةلافل ى بۆ دانێ و پیێ بلێ دانەیەکیان بۆ تۆیە، دانەیەکیش بۆ ئەو هاورێیەتە کە خۆشتدەوێت.
بەم شێوەیە فێری خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خێرخوازی دەبێت.

*قەلەمێکی زیاد بخەرە ناو جەنتاکەی و پیێ بلێ ئەگەر قوتابیەک قەلەمی خۆی لە بیرکردبوو، ئەم قەلەمەی وەکو هاوکاری پێبدە.

بەم شێوەیەش فێری هاوکاری و دەست پێشخەری دەبێت.
*لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ پیێ بلێ بە هاتنەوەت مالەکەمان زۆر جوانتر بووە.
بەم شێوەیەش هەست بە نرخ و باوەڕ بەخۆبوون دەکات.
*لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ پیێ بلێ ئەمڕۆ باشترین کار چی بووە کە کردوتە .
بەم شێوەیەش دەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان باشە و خراپەدا، وە لە جاری داهاتوودا پێت دەلێت بێ ئەوەی پرسیاری لێ بکەی .
پەروەردە هۆنەرێکی ئاسانە، بە دەنگ بەرزکردنەوە و جویندان نییە .

[08/24/21]   چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیرەیی بردنی مناڵەکەت دا دەکەیت؟
لە رۆژگاری ئەمرۆماندا دەبینین هەستی گونجان و پێکەوەیی لە مناڵ دا کەمە دایک و باوک بەردەوام گلەی ئەوە دەکەن کە مناڵەکانیان ئیرەیی بە خوشک و برا یاخود هاورێکانی دەبات و حەزدەکات خۆی خاوەنی هەموو شتێک بێت!! ئێمەش وەک پەروەردەکار دەبێت رۆڵمان هەبێت لە چارەسەری ئەو هەستەی مناڵ تاکو نەبێتە سیفەتێک لەگەورەیدا کار لەسەر کەسێتی بکات لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینە روو بەو هیوایەی کەمێک لە چارەسەری گرفتەکانتان بیربهێنینەوە:-

*رۆژانە کاتی تایبەتت هەبێت بۆ مناڵەکەت تا بەست بە دڵنیایی بکات.
*ستایشکردنی بەردەوامی کاتێک رەفتارێکی باش لەگەڵ خوشک و برا و هاورێکانی دەکات.
*هەر رەفتارێکی توندوتیژیت لێ بینی دەستبەجێ رایگرە بەڵام هاوار مەکە بەسەریدا.
*رێگەی بدە لە هەندێ کاری سادەدا یارمەتیت بدات تا هەست بە پێگەی خۆی بکات.
*رای بهێنە چۆن رێز و بەها بۆ کۆمەڵ دابنێت و خۆپەرست نەبێت یاری لەگەڵ مناڵی تر بکات.

لەبیرمان نەچێت گەر مناڵ لە کەشێکی پر ئیرەپێبردندا ژیا ئەوا فێری کەللەرەقی و کینەلەدڵ و ئیرەپێبردن دەبێت🌸

#باخان #یاسین
#توێژەری #کۆمەڵایەتی

[08/24/21]   ٧ شت و ٧ شوێن کە نابێ منداڵەکەتی پێ بترسێنێ

١- ترس لە دێو و جندۆکە
ترساندنی منداڵ لە بوونەوەری خەیاڵی وەک دێو و درنج و جندۆکە کە هەر لە بنەڕەتدا نییە و نەبووە، دەبێتە هۆی ڕەگداکوتانی ترس لە ڕوح و ناخیدا.

٢- ئاژەڵ و جڕوجانەوەر
کاتێک منداڵەکەت لە جڕوجانەوەری وەک زەڕگەتە، مشک و قالۆنچە، یان ئاژەڵی وەک گورگ و مام ڕێوی دەترسێنی، وردە وردە ترسی منداڵ بۆ هەموو ئاژەڵ و گیانلەبەرێک پەل داوێ. دەبینی دواتر لە سمۆرە و کەروێشکیش دەترسێ.

٣- دز
منداڵ لە دوای تەمەنی پێنج ساڵییەوە تووشی هەندێ ترس و دڵەڕاوکێ دەبێ، تکایە ئێوەش جۆرەها ترسی دیکەی لێ بار مەکەن. کاتێک منداڵەکەتان لە "دز" دەترسێنن و بۆ نموونە دەڵێن: ئەگەر نەیخۆی مامە دزە دێ و هەمووی دەبا، یان دەیخوا، منداڵ هەمیشە ئەو ترسە لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ کە شتەکانی ون نەبن یان لێی نەدزرێن.

٤- باوک
ئەوە ئیدی پیشەی هەندێ لە دایکانە: ئەگەر بە قسەم نەکەی بە باوکت دەڵێم تێت هەڵدا... باوکی بەستەزمان ئاگای لە هیچ شتێک نییە، بەڵام لەلای منداڵەکەی دێو و درنجێکی لێ دروست بووە. لەو سۆنگەیەشەوە منداڵ مەودا لە باوکی دەگرێ و لێی دوور دەکەوێتەوە.

٥- کاکی پۆلیس
"ئەگەر نەخەوی کاکی پۆلیس دێ و دەتبا". تکایە گەرای ترس لە پۆلیس لە دڵ و مێشکی منداڵەکەتدا مەچێنە. ئەگینا دوایە چۆن پێی دەڵێی و فێری دەکەی کە پۆلیس پارێزەری ئاسایش و ئەمنییەتی ئێمەیە و ئەگەر ون بوو دەتوانێ بە دڵنیایی و خاترجەمییەوە بچێتە لای پۆلیس.

٦- پزیشک
کاتێک بە هەر هۆکارێک منداڵەکەت لە پزیشک دەترسێنێ جا لەبەر نانخواردن یان چوونە ئاودەست، یان هەر شتێکی دی و پێی دەڵێ ئەگەر ئەوە بکەی یان ئەوە نەکەی پزیشک دێ دەرزیت لێ دەدا، دواتر کاتێک منداڵەکەت نەخۆش کەوت یان پێویست بوو سەردانی پزیشکی ددان بکا، بەرگیرییەکی زیاتر دەکا. ئیدی ئەوکات بەئاسانی مل نادا.

٧- حەمام و ئاودەست
هیندێک دایک و باوک بۆ ئەوەی منداڵەکەیان بەقسەیان بکا بەردەوام پێی دەڵێن ئەوە بکەی یان ئەوە نەکەی لە ئاودەستت دەکەم، یان لە حەمامت دەکەم و دەرگات لەسەر دادەخەم... ئێوە بە کارەتان دەبنە هۆی ئەوەی منداڵ لە چوونە ئاودەست و حەمان بترسێ و خۆی لێ نەدا.

20/08/2021

#تەندروستی

لە هؤلەندی یەوە کردومە بەکوردی
سەرچاوە: کۆمەڵەی پزیشکانی خێزانی.

ئازاری گەدە(مەعیدە)
ئازاری گەدە چییە؟

گەدەكزێ(خۆمان دڵەكزێی پێی ئەڵێن, كە لەڕوی زانستییەوە گەدەكزێ راستە, وەرگێڕ) ئێشانی بەشی سەرەوەی سك(سەرناوپەنچك) , قڕقێنە دانەوەی زۆر و, (با) كردن لە نیشانەکانی ئازاری (گەدە)ن. ئەم ئازارانە زۆر جار پێكەوەن.
گەدەكزێ بەهۆی هاتنەسەرەوەی ئەو خۆراكانەى كەلەناو گەدە دا ن ڕووئەدات(واتە هەرچی لەناو مەعیدەدایە هەڵدەكشێ بەرەو بەشی سەرەوەی مەعیدەو ,لاى سورێنچك, وەرگێڕ) . ئەمەش ئازارێك لە ژێر پەراسووەكان دا دروست ئەكات و توشی دڵ تێكهەلآتنیشت ئەکات.

چۆن ڕوو ئەدات؟

هەرچی ئەخۆیت و ئەخۆیتەوە بە سورێنچك دا ئەچێت بۆ گەدە . سورێنچك پێش ئەوەی بگاتە (گەدە ) بە (ناوپەنچك) دا دەڕوات . ماسولكەكانی (ناوپەنچك)یش بە ئاسانی ڕێگە نادەن بەو ترشەڵۆك و خواردنانەی كە لەناو مەعیدەدان بگەڕێنەوە بۆناو سورێنچك. گەدە بۆپرۆسەی هەرسكردنی ئەو خواردنانەی كەلە ناویدان ترشەڵۆکێک دەڕێژێت. ناو گەدەش بە پەردەیەك داپۆشراوە كە دیوارەكانی ناوەوەی لە مەترسی ترشەتیژەكان ئەپارێزێت .
ئەگەر خواردنەكان بە پێی پێویست هەرسكران, ئەنێردرێن بۆ ڕیخۆڵە باریكە. زۆر جار ئازاری گەدە بە هۆی زۆربونی ترشەڵۆكەكانەوە ڕوئەدات, كەدەبێتە هۆی داخوران (تاكل) ى دیوارەكانی ناوەوەی . بەتایبەت زۆر خواردنی چەوری, بەهاراتی تیژوتون, میوەی ترش, زۆر خواردنەوەی قاوە و ئەلكهول، گەدە والێدەكەن كە ترشیی زۆر بڕێژێت, ئەمەش بۆ داخورانی دیواری ناوەوەی گەدە زیانبەخشە. هەندێك دەرمان لەوانە ئازارشكێن (مسكن) زیان بە دیواری ناوەوەی گەدە ئەگەیەنێ. هەروەها جگەرە كێشان دەشێ ببێتە هۆی هەو پێكردن و زیان پێ گەیاندنی گەدە. دڵەڕاوكێ(قلق) دەوری لە دروستكردنی ئازاری مەعیدەدا هەیە . ئەم حاڵەتەش هەندێ جار مەعیدە قورس و, پرۆسەی هەرسكردن زەحمەت ئەكات. هەندێك لەوانەی كەئازاری گەدە یان هەیە ماسولكەكانی ناو پەنچك یان دەركەوانەی گەدە لەڕوی سورێنچك دا باش داناخەن بۆیە ترشەڵۆكی ناو مەعیدە دێتە ناو سورێنچكەوە و دەبێتە هۆی چوزانەوەی دیواری ناوەوەی سورێنچك.

مەترسی هەیە؟

زۆر كەس ناوبەناو بەدەست ئازاری مەعیدەوە ئەناڵێنن. گەر چى بێزاركەرە, بەلآم جێی مەترسى نییە. زۆربەی جار بۆخۆی نامێنێ . ئەگەر بۆماوەیەكی زۆر گیرۆدەی ئازاری مەعیدە بوویت, ئەوە لەوانەیە توشی شتێ بووبى . ڕەنگە توشى هەوكردنی دیواری ناوەوەی گەدە بوبیت.

ئەتوانی چى بۆخۆت بكەیت؟

بۆ هەندێ لەوانەی كە ئازاری مەعیدەیان هەیە ئەم ئامۆژگارییانە بە كەڵكن.
+ بەپەلە نان مەخۆو, بە باشی بیجو؛
+ چەوری زۆر مەخۆ, كەم كەم بخۆ, لە ڕۆژێك دا لە جیاتی سێ ژەمی زۆر , شەش ژەمی كەمبخۆ. ( كورد ووتەنی كەمخۆری دایم خۆربە. وەرگێڕ)؛
+ نانخواردنی ئێوارانی درەنگ زۆربەی جار ئازاری گەدە ئەدا. سێ سەعات پێش ئەوەی بچی بۆنوستن هیچ مەخۆ؛
+ باشتر وایە(قاوە, چای خەستوخۆل, ئەلكهول و خواردنەوەی سارد-كۆلا,بیبسی ,فەنتا,سپا, سێفن…) نەخۆیتەوە؛
+ باشتر وایە جگەرە تەرك بكەیت؛
+ قەلەق و دڵەڕاوكێ زۆرجار ماندوو ناڕەحەتت ئەكەن . باسى كێشەو ناڕەحەتییەكانت بكەو مەیانشارەوە. ئەمە قەلەق و دڵەڕاوكێكەت كەم ئەكاتەوە.( بە كوردییەكەی پیش مەخۆرەوەو, سكی خۆت مەكە بە ئەمبار, وەرگێڕ).
+ ئەگەر زۆربەی جار شەوانە دڵە كزێ و , ئازاری مەعیدە ناڕەحتی كردیت , باشتر وایە ژێرسەرت ( سەرینەكەت) دە (10) سانتیمەترێ بەرزتر بكەیتەوە . بەمجۆرە ترشەڵۆكی ناو مەعیدە ناتوانێ بە ئاسانی بچى بۆناو سورێنچك؛
+ جوڵانی لەشوولار, نە هەر تەنها بۆ دڵ و بۆرییەكانی باشە , بەڵكە مەعیدەش چالاك دەكات و پیساییت زیاتر پێ دەكات.

كەی ئەچیت بۆلای پزیشك؟

یەكسەر بچۆ بۆلای پزیشك ئەگەر:
+ لەپرش توشی ئازاریكى قورس بویت لە بەشى سەرەوەی سك, یان بەشی پشتەوەی ژێر قەفەسەی سنگ.؛
+ خوێنت هەڵهێنایەوە؛
+ پیساییەكەت ڕەشى تۆخ بوو؛
+ چەند هەفتەیەك بەردەوام ئازاری گەدە ت هەبوو؛
+ خواردنت بەناڕەحەت بۆ قووتدرا؛
+ ئازار و (دڵە كزێ) كەت بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون بوو؛
+ ڕۆژانە پێویستیت بە دەرمان هەبوو.

ئەگەر هەر نیشانەیەكى تر هەبوو كە ترساندتی بۆ دكتۆری باسبكە.
تەواو……

تێبێنی: هەموو کەس ئازادە لە بڵآوکردنەوە و شێرکردنی بۆ ئەوەی زۆرترین خەلک بیخوێنێتەوە، بەلام بەناوی خۆیەوە نا.

Videos (show all)

پشوو درێژی و ئومێد، دوو هۆی سەرەکین لە سەرکەووتن

Location

Telephone

Address

As Sulaymaniyah
SLAW
Other Elementary Schools in As Sulaymaniyah (show all)
قوتابخانەی مەهابادی بنەڕەتی کچان قوتابخانەی مەهابادی بنەڕەتی کچان
Azadi222
As Sulaymaniyah, 00964

پەیجی فەرمی قوتابخانەی مەهابادی بنەڕەتی کچان ساڵی ١٩٩٦ دامەزاراوە

Ielts British council sulaymaniyah Ielts British council sulaymaniyah
Aram Yousefi: LELTS-CES-KHARAZMI-DHL-SULAYMANIYAH-Malik Mohmood Main Road.Opposite Alton Marke
As Sulaymaniyah, 07

british counciLanguage Testing System which tests English proficiency across the globe. l that established in sulaimaniya for one month and take ielts exam

Idea Institute - پەیمانگـای ئایدیـــا Idea Institute - پەیمانگـای ئایدیـــا
Raparin, Hajiawa, Ranya
As Sulaymaniyah

A bright future, improving skills and fulfilling dreams are our goal.ئامانجمان دابین کردنی داهاتوویەکی گەش وپەرەپیدانی تواناکانتان و بەدیهینانی خەونەکان

Leaders Private School & Kindergarten : خوێندنگە و باخچەی لید Leaders Private School & Kindergarten : خوێندنگە و باخچەی لید
Diya City
As Sulaymaniyah

بـونـیـادی ســــەرکـردە

Twy Malik Preparatory School Twy Malik Preparatory School
Tuy Malik St
As Sulaymaniyah

په‌یجێكی فه‌رمی یه‌ تایبه‌ته‌ به‌كارو چالاكیه‌كانی خوێندنگاو له‌لایه‌ن مامۆستایانی خوێندنگه‌وه‌‌ به‌رێوه‌ ئه‌برێت.

ئەزمڕی بنەڕەتی ئەزمڕی بنەڕەتی
کارێزەوشک
As Sulaymaniyah, 964

ئەم پەیجە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەزمری بنەرەتی وە هەموو ئەو خوێندکارانەی کە لەویێ خوێندوویانە،