Chemistry Department - College of Education-su.krd

Chemistry Department - College of Education-su.krd

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Chemistry Department - College of Education-su.krd, Enseignement supérieur, hadi chawshli Street, Irbil.

Operating as usual

28/01/2025

تەقینەوەی گازی هایدرۆجین...
کارلێکی نێوان کانزای پۆتاسیۆم و تۆپەڵەیەک بەفر، گازی هایدرۆجین و گیراوەی هایدرۆکسیدی پۆتاسیۆم دروست دەبێت و بڕێکی زۆر دەردەپەرینی وزەی لەگەڵدا دەبێت.

Photos from Chemistry Department - College of Education-su.krd's post 20/01/2025

بابەتی زانستی

بۆچی کە سێو کەرت دەکەی ڕەنگەکەی قاوەیی دەبێ؟
هۆکاری ئەمە زنجیرەیەک کارلێکی کیمیایە، کاتێک سێو بەکەرتکراوی بەجێ دەهێڵی، ئەوا بەر ئۆسجینی هەوا دەکەوێت، بەمەش ئۆکسجین ئەنزیمی پۆلیفینۆڵ ئۆکسیدێیس PPO ی ناوسێوەکە ئەکتیڤ دەکات (Oxygen-phenolase) ، ئەوکات ئاوێتە فینۆڵیەکانی ناو سێوەکە دەئۆکسێن (oxidation reaction ) ، ئاوێتەی ئەندامی ئەڵقەیی o-quinone پێک دێت... دواتر بە زنجیرەیەک کارلێکی تر دەگۆڕێت بۆ بەرهەمێکی پۆلیمەری ئاڵۆز بەناوی میلانین کە ئەمەش ڕەنگێکی قاوەیی هەیە.

٭ میلانین ماددەیەکی کیمیاییە لە مرۆڤدا لەلایەن خانەی تایبەتەوە بەرهەم دێت، بەرپرسە لە ڕەنگی چاو و پێست و پرچ.

٭٭ ئەو کەسانەی کە هۆڕمۆنی میلانینیان زیاترە ڕەنگیان تاریکترە، وە پارێزراوترن لە کاریگەری تیشکە زیان بەخشەکان، چونکە کاتێک تیشکێکی زیان بەخش ( نموونە UV-Radiation ) بەر پێست دەکەوێت ئەوا میلانین توانای هەڵمژینی بەشێکی ئەو تیشکانەی هەیە.
ئاماددەکردن و نوسینی
م. هیوا شریف سلیم

13/01/2025

السلام علیکم.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پرسەو دڵتەنگی خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچی دوای پەپولە جوانەکەی بەهەشت، کچەکەی د. هەوراز ( پەریا) ی گوڵ، داواکارین لە خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە دایک و باوکی ببەخشێت.
‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ .
پرسەکەی لە مزگەوتی نانەکەلیە.
دووشەمە 13/1/2025

05/12/2024

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
سەرەتا سڵاو ڕێز بۆ هەموو دکتۆرەکان و مامۆستایەکانی کۆلێژی پەروەردە بە تایبەت بەشی کیمیا
لێرەدا وەک و ڕێزێک و وەفایەک بۆ دکتۆر سالم کە بەڕاستی خۆشەویستی ناو قوتابییەکانییەتی و خاوەن دڵێکی پاک و کەسێکی میهرەبانە هیچ وشەیەک لە ئاستی ئەودا نایەتە گوتن.
هیوام لەش ساغی و تەندروستی گشت لایەکە
قوتابییانی بەشی کیمیا قۆناغی ٣

٥/١٢/٢٠٢٤/ پێنجشەممە

29/11/2024

بە ناوی خودای گەورە و مەزن
(قوتابیان لە هەموو شۆڕشێکدا سەری ڕمن ).
سڵاوێک بۆ مامۆستایان و دکتۆر و قوتابیانی بەشەکەمان
هیوامان لەشساغی ئێوەیە
جێگای شانازییە کە قوتابییە بە تواناکانی کیمیا کارێکی ناوازە و نایابیان پێشکەشی کۆلێژەکەمان و قوتابییەکان کرد
هیوادارین هەموو کاتێک هەر لە پێشکەوتن دابن و کاری ناوازەتر و نایابتر پێشکەش بکەن
زۆر سوپاس بۆ قوتابیانی بەژدار بوو وە مامۆستاکان و دکتۆرانی بەڕێز کە هاوکار بوون ...

Photos from Salahaddin University-Erbil's post 26/11/2024

ئەمرۆ لە سەردانێکی مەیدانی بەرێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەرێز پ. ی.د. کامەران بەیاوەری بەرێز پ.ی.د. حسین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلیژی پەروەردەیان کرد، گەرانێکی تایبەتیان بەناو بەشی کیمیا کرد بۆئاگادار بوون لەکەموکوریەکانی بەشەکەمان و دانانی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان. بە پێیویستی دەزانین کە بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزیان بکەین لەبەرامبەر بەهەند وەرگرتن وهاوکاری کردنی بەشەکەمان، هەروەها زۆر سوپاسی بەرێز راگری کۆلێژی پەروەردو بەرێز پ.ی.د. مازن و بەرێز د. هیوا یاریدەدەری راگری کۆلێژ کە هەردەم پاڵپشتیکارێکی زۆر باشی بەشەکەمانن لە تەنگەوەهاتنی کێشەو کەموکوریەکان.

24/11/2024

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کامران یونس محمدامین بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی پەروەردە ۆورک شۆپی پڕۆژەکانی توێژینەوە، پۆلێنەکان، گەشەپێدان و داهێنان )) ئەنجام دەدات.

ڕۆژی دووشەممە
ڕێکەوتی ٢ / ١٢ / ٢٠٢٤
کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی.
شوێن: سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەددین/ هۆلی کۆچەر بیرکار.

تێبینی: تێچووی بەشداری 10 هەزار دینارە ، بۆ قوتابیانی خوێندنی بەرایی کۆتا ساڵی خوێندن بێ بەرامبەرە بە ڕێژەیەکی دیاری کراو، هەروەها لە کۆتایی وۆرک شۆپەکە بروانامەی بەشداری کردن دەبەخشرێت.

بۆ تۆمار کردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:-

https://forms.gle/j2Sbjbx5MoUZQRja8

شایەنی باسە پڕۆگرامەکان چوار سیمنار لە خۆدەگرێت لەگەڵ دوو پانێڵی گفتوگۆی زانستی بە بەشداری کەسانی شارەزا ، پرۆگرامەکان و پانێڵەکان سوودبەخشن بۆ قوتابیانی کۆتا قۆناغی خوێندن و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا ...هەروەها گشت توێژەران.

11/11/2024
31/10/2024

ستافی مامۆستایانی بەشی کیمیا 2024-2025

10/10/2024

گەشتێکی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەم / بەشی کیمیا- کۆلیژی پەروەردە-زانکۆی سەلاحەدین بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز دوو

Photos from Chemistry Department - College of Education-su.krd's post 26/09/2024

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٠٩/٢٦ به‌ ئامادەیی و بەشداری لیژنەیەکی پسپۆر، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆرا (م. کاظم ابوبکر سلیم) لە بەشی كیمیا ،لە هۆڵی د. عبداللە حداد بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژە پێدانە دوای گفتوگۆیه‌كی زانستی چڕی نێوان قوتابی و ئەندامانی لیژنە و به‌رگریکردنی قوتابی له‌ تێزی دکتۆراکەی، لیژنه‌کە پێشنیازی کرد به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی دکتۆرا به‌ قوتابی ناوبراو.
لیژنەی تاووتوێ لەم بەرێزانە پێک هاتبوو.
پ.ی.د. محمد سلیم سەرۆکی لیژنە زانکۆی سەلاحەدین
پ.ی.د. عبدالصمد صلاح الدین احمد ئەندام. زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی
پ.ی.د. شهلە جمال شکور ئەندام زانکۆی کرکوک.
پ.ی.د. ژیان عبداللە علی ئەندام زانکۆی سەلاحەدین.
پ.ی.د. بنار محمود ابراهیم ئەندام. زانکۆی راپەرین.
پ. د. نبیل عادل فخری ئەندام سەرپەرشتیار زانکۆی سەلاحەدین.
پ.ی.د. هێمن عبدول قادر. ئەندام و سەرپەرشتیار زانکۆی هەولێری پزیشکی.
لە کۆتایدا بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەرێزان سەرپەرشتیاران و قوتابی ناوبراو دەکەین وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

Photos from Chemistry Department - College of Education-su.krd's post 28/06/2024

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٠٦/٢٧ به‌ ئامادەیی و بەشداری لیژنەیەکی پسپۆر، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆرا (بيريوان محمد حمدامين) لە بەشی كیمیا ،کە لە هۆڵی د. عبداللە حداد بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژە پێدانە دوای گفتوگۆیه‌كی زانستی چڕی نێوان قوتابی و ئەندامانی لیژنە و به‌رگری قوتابی له‌ ئه‌رگیۆمێنته‌كانی، لیژنه‌کە پێشنیازی کرد به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی دکتۆرا به‌ قوتابی ناوبراو .

لێرەشەوە بە پێویستی ئەزانین بە ناوی سەرۆکایەتی بەش پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی " بيريوان محمد حمدامين " بکەین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە وا لە سەرپەرشتیاری یەکەمی (کۆچکردوو پ.د. حکمت علی محمد) خۆش بێت و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرپەرشتیاری دووەمی (پ.د.صبحی الجبوری) دەخوازین .

Online Exam Results 19/05/2024

سڵاو قوتابیان ئاگادارتان دەکەینەوە کەو قۆناغی دووەم و سێیەم چوارەم ئەمشەو ئەنجامی سمستەری دووەم خۆلی یەکەم لەریگایی ئەم لینکه دەتوانن وەربگرنەوه .
بەهیوایی سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئەزیزمان

http://159.138.98.239/education/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR1sq99qTWKRgWeQbNlp9qxWDPYWQM2X3iIruvnd1_opvKj6QNmOb-293ww_aem_AXzP0mfTYjsBrdIXU1K-tqm1lByiizqOAxFMEFrw9sM0XUF632DZwCsdi3RwOeIALjA9Q1T0ftV39Nbrmn8TGXQm

Online Exam Results

Photos from Chemistry Department - College of Education-su.krd's post 29/04/2024

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٩ به‌ ئامادەیی و بەشداری لیژنەیەکی پسپۆر، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆرا ( ڕێزان علی صالح ) لە بەشی كیمیا ،کە لە هۆڵی د. عبداللە حداد بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژە پێدانە دوای گفتوگۆیه‌كی زانستی چڕی نێوان قوتابی و ئەندامانی لیژنە و به‌رگری قوتابی له‌ ئه‌رگیۆمێنته‌كانی، لیژنه‌کە بڕیاری دا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی دکتۆرا به‌ قوتابی ناوبراو .

لێرەشەوە بە پێویستی ئەزانین بە ناوی سەرۆکایەتی بەش پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی " رێزان علی صالح " بکەین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە وا لە سەرپەرشتیاری یەکەمی (کۆچکردوو پ.د. حکمت علی محمد) خۆش بێت و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ سەرپەرشتیاری دووەمی (پ.د.صبحی الجبوری) دەخوازین .

24/04/2024

بە ناوی خودای گەورە و مەزن
(قوتابیان لە هەموو شۆڕشێکدا سەری ڕمن ).
سڵاوێک بۆ مامۆستایان و قوتابیانی بەشەکەمان
هیوامان لەشساغی ئێوەیە
جێگای شانازییە کە قوتابییە بە تواناکانمان کارێکی ناوازە و نایابیان پێشکەشی کۆلێژەکەمان و قوتابییەکان کرد
هیوادارین هەموو کاتێک هەر لە پێشکەوتن دابن و کاری ناوازەتر و نایابتر پێشکەش بکەن
زۆر سوپاس بۆ قوتابیانی بەژدار بوو وە مامۆستایانی بەڕێز کە هاوکار بوون ...

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

تەقینەوەی گازی هایدرۆجین...کارلێکی نێوان کانزای پۆتاسیۆم و تۆپەڵەیەک بەفر، گازی هایدرۆجین و گیراوەی هایدرۆکسیدی پۆتاسیۆم...
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان سەرەتا سڵاو ڕێز بۆ هەموو دکتۆرەکان و مامۆستایەکانی کۆلێژی پەروەردە بە تایبەت بەشی کیمیا  ...
بە ناوی خودای گەورە و مەزن (قوتابیان لە هەموو شۆڕشێکدا سەری ڕمن ).سڵاوێک بۆ مامۆستایان و دکتۆر و قوتابیانی بەشەکەمان هیو...
گەشتێکی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەم / بەشی کیمیا- کۆلیژی پەروەردە-زانکۆی سەلاحەدین  بۆ پرۆژەی  ئاوی ئیفراز دوو
بە ناوی خودای گەورە و مەزن (قوتابیان لە هەموو شۆڕشێکدا سەری ڕمن ).سڵاوێک بۆ مامۆستایان  و قوتابیانی بەشەکەمان هیوامان لە...
بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بەڕێز (پ.ی.د کامەران یونس محمدامین )و بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (...

Location

Telephone

Website

Address


Hadi Chawshli Street
Irbil
44002